په‌یامێک بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی سلێمانی وجه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان...!!
Thursday, 17/03/2011, 12:00
به‌ڕێزان وخۆڕاگرانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان
خۆڕاگری ئێوه وای کردووه که هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی سیناریۆی جۆراوجۆر دروست بکه‌ن به حسابی خۆیان بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن وساردکردنه‌وه‌تان یان چه‌واشه‌کردنتان به هه‌ندێک په‌یمانی درۆ و ئاماده‌یی ده‌ربڕین بۆ چاکسازی و کارکردن دژی گه‌نده‌ڵی ..!!
بارزانی له‌لای خۆیه‌وه که‌وتۆته سیناریۆدروستکردن به‌ناوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی یه‌کان و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زۆر بۆ ڕازی کردنی لیستی گۆڕان و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌کان...!! ئه‌مه خۆی له خۆیدا قسه‌ی زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت، چونکه به‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌م سیناریۆیه بوون و ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی له سلێمانی و زۆرناوچه‌ی تر ئه‌پوکێنێته‌وه، ئه‌مه دژی ڕیککه‌وتنی ئیستراتجی یه‌که‌یانه!
بارزانی ده‌یه‌وێت به‌م سیناریۆیه سێ ئامانج بپێکێت:
یه‌که‌م/ تۆڵه له تاڵه‌بانی و یه‌کێتی بکاته‌وه که له ڕۆژی یه‌که‌می ڕاپه‌ڕینه‌که ی 17 ی شوبات که یه‌کێتی ئاڕاسته‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی گۆڕی به‌ره‌و لقی 4 ی پارتی و وویستی شه‌ڕه‌که بکاته شه‌ڕی پارتی و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و...!!
دووه‌م/ ڕازی کردنی به‌ناوئۆپۆزسیۆن و دوورخسنه‌وه‌ی له جه‌ماوه‌ری ناڕازی شه‌قام!!
سێهه‌م/ لێدان و پچوک کردنه‌وه‌ی چه‌ماوه‌ری ناڕازی و ڕاپه‌ڕی وکوردسنان...!!
ئه‌م پێشنیاره‌ی بارزانی تاڵه‌بانی نیگه‌ران ده‌کات و ده‌یجوڵێنێت که ئه‌ویش تاکڕه‌وانه هه‌ڵسوکه‌وت بکات، به درستکردنی سیناریۆ و ئاماده‌یی ده‌ربڕن بۆ جێ به‌جێکردنی داخوازی کانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و سه‌رای ئازادی سلێمانی...!!
پاش ئاشکرابووی سیناریۆکه‌ی تاڵه‌بانی له ڕێگای شێرکۆ بێکه‌سی سه‌رۆکی ده‌زگای گه‌نده‌ڵی ناسه‌رده‌م و نوسه‌رانی هه‌لپه‌رست و خۆبه‌ره‌پێشه‌وه و قه‌ڵه‌م کۆێله‌ی ئه‌و ده‌زگایه له سیناریۆی نامه‌نوسینه‌که‌یاندا بۆ تاڵه‌بانی له‌ڕێگای مه‌لابه‌ختیاری ده‌مڕاستی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی یه‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌تای هه‌وڵێک بۆ بۆ ڕزگارکردنی تاڵه‌بانی و پیشاندانی وه‌ک که‌سایه‌تی یه‌کی دیموکراتخوازو خه‌مخۆری گه‌نجان و جه‌ماوه‌ری ناڕازی!
به‌په‌رۆشی مه‌لابه‌ختیاربۆنامه‌که‌ی ئه‌م نووسه‌ره کۆیلانه و هه‌لپه‌رستانه، به ڕێکه‌وت نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌م سیناریۆیه ، ده‌مێکه ئاماده‌یی بۆ ده‌کرێت، سه‌ره‌تا به هاتنه ناوه‌وه‌ی ڕێبین هه‌ردی که من وام چاوه‌ڕێ ده‌کرد، که هه‌ڵوێستی خۆی به‌ڕاستی یه‌کلایی کردبێته‌وه، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو. پاشان هه‌نگاوی دووه‌میان به هێنانه‌وه‌ی ئاراس فه‌تاح و به‌ختیارعه‌لی ده‌ستی پێکردونیشاندانیان وه‌ک دوو پیشه‌وای نووسه‌ران و خۆپیشاندانه‌کان له‌لایه‌ن میدیاکانی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات وه‌ک ئاوێنه‌و هاوڵاتی . ئاراس فه‌تاح و به‌ختیارعه‌لی به‌گوره‌وه‌هاتن و زۆرقسه‌ی زلیان کردووپاشان به‌پاڕانه‌وه ومه‌رایی کردنی تاڵه‌بانی له‌ڕێگای نامه‌که‌یانه‌وه بۆ تاڵه‌بانی داوایان کرد که تاڵه‌بانی ڕه‌حم بکات به خۆپیشانده‌ران ووه‌ک هه‌میشه حه‌کیمانه هه‌ڵسوکه‌وت بکات و توندوتیژی به‌کارنه‌هێنێت به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران...!!
مه‌لابه‌ختیاری ده‌رهێنه‌ری ئه‌م سیناریۆیه به‌په‌له پیشوازی له‌و قه‌ڵه‌م فرۆشانه کردوو نامه‌که‌ی گه‌یانده تاڵه‌بانی، ناوبراویش وه‌ک ئه‌کته‌رێکی کارای ئه‌وجۆره‌شانۆگه‌ریی یانه هاته‌وه مه‌یدان وله په‌یامێکدا "پشتیوانی داواکانی خۆپیشێنده‌رانی کرد"....!!!
تاڵه‌بانی دیه‌وێت به‌م سیناریۆیه سێ ئامانج بپێکن:
یه‌که‌م/ نیشاندانی تاڵه‌بانی وه‌ک که‌سایه‌تی یه‌کی ئازادیخواز‌و دیموکرات و گوێگری داخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی وپاشان به‌حسابی خۆیان شه‌قامی ڕاپه‌ڕی و ساردبکه‌نه‌وه و به په‌یمانه درۆکانیان تا بتوانن دریژه به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی یان بده‌ن...!!
دووه‌م/ پیشانی ئاغای گه‌وره‌ی بارزانی بدات که ئه‌وهه‌مووکات ده‌توانێت له رێگای سیناریۆی جۆربه‌جۆره‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌قامی کوردستان و سلێمانی هه‌بێت، به‌مه‌ش به بارزانی بڵێت هه‌رمنم هاوپه‌یمانی ئیستراتیجیت نه‌ک گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو..!!
سێهه‌م/ له‌ڕێگای نووسه‌رانی قه‌له‌م فرۆشی هه‌لپه‌رسته‌وه که نامه‌که‌یان نووسی و ئاڕاسته‌ی تاڵه‌بانی یان کرد له که‌سایه‌تی یه ئازاکانی وه‌ک د. فاروق ڕه‌فیق و به‌ڕیز ناسک قادر‌و
د. که‌مال میراوده‌لی و زۆر هه‌ڵسوڕاوانی ئازای مه‌یدانه‌کان به‌ن و خۆیان بکه‌نه قاره‌مانی مه‌یدان...!! به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م سیناریۆیه زووئاشکرابوو وه به‌سه‌ر خۆیاندا شکایه‌وه، چونکه هه‌رزوو ده‌رکه‌وت که ئه‌وان بوونه‌ته نووسه‌رانی پارێزه‌ری گه‌نده‌ڵی وگه‌نده‌ڵکاران، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشیان به‌شێکن له‌و گه‌نده‌ڵی یانه، بۆیه به‌رگری یان لێده‌که‌ن تاله‌سه‌رده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه، چونکه به‌مانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی کاسپی نووسینیان باشتر ده‌ڕوات!!
مانه‌وه‌ی خۆیان له مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداده‌بیننه‌وه ، بۆ پارێزگاری له‌ده‌ستکه‌وته‌کانی تائێستایان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ترله‌سه‌رحسابی کپکردنی ده‌نگی ئازادی وئازادیخوازان!
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی ده‌زگای تیرۆری تاڵه‌بانی و قه‌ڵه‌مه‌کانی ده‌زگای ناسه‌رده‌م دووڕووی یه‌ک بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵی تاڵه‌بانی یه بۆ سه‌رکوت و دامرکاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین وشۆڕشی نوێ ی گه‌نجان بۆگۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه ..!!
بارزانی و تاڵه‌بانی خۆیان هۆکارو سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و بێ مافی و نه‌بوونی ئازادین له کوردستاندا، بۆیه ته‌نها به‌نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه و دانانی ده‌سه‌ڵاێتکی مۆدێرن به ده‌ستورویاسا ده‌توانرێت مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان جێگیر بکرێت ...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست