مۆمه‌که وا خه‌ریکه خامۆش ئه‌بێ
Wednesday, 31/03/2010, 12:00
له دوای ساڵی 1948 وه ، که یه‌کێتی سۆڤیه‌ت یه‌که‌مین ووڵات بوو که‌دانی نا به ده‌وڵه‌وتی ئیسرائیل، ئێدی له‌و کاته‌وه به‌هێزترین وکاریگه‌رترین چه‌کی ئه‌م ووڵاته که‌به‌کاری هێناوه، بریتی بوه له‌چه‌کی سۆز، ئه‌و سۆزه‌ی که‌به‌هۆی سوتاندنی جه‌سته‌ی یه‌هودیه‌کانه‌وه به‌ده‌ست نازیه‌کان چێشتبویان، بۆیه ئه‌م چه‌که توانرا قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی که‌لێیان که‌وتبو، به‌زیاده‌وه بیسێنن و وه‌ری بگرن.
ده‌وڵه‌وتی ئیسرائیل به‌هۆی کاریگه‌ری ئه‌م چه‌که‌وه، زانی چه‌ند به‌زیره‌کانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌یارانی خۆیدا بکات و تا کار گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ووڵاتێك وگروپ و ڕێکخراوێك نه‌بێ بتوانێ ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ته‌کانی ئیسرائیل بگرێ، ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی گه‌ر که‌سێ ڕه‌خنه‌یه‌کی بگرتایه، ئه‌وا سوك وئاسان به دژه سامی ناو ئه‌برێ وله‌زۆر کاتدا ڕه‌خنه‌گر باجی ئه‌و ڕه‌خنه‌ی داوه‌و، له‌زۆربه‌ی کاتدا باجه‌که‌ش گه‌لێ گه‌وره بوه. بۆیه تا ئێستاش ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریکا ڕه‌چاو ئه‌کرێ و که‌م که‌س هه‌یه له‌میدیاکاندا بتوانێ ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌وخۆو دژیان بکات.
ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل که به مۆساد ناسراوه، یه‌کێکه له‌و ده‌زگایانه‌ی که‌چه‌ند خزمه‌تی ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کردوه، ئه‌ویش له‌ڕێگای له‌ناوبردنی نه‌یاره‌کانی ودوژمنه‌کانیه‌وه، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ش زه‌ره‌رو زیانی دوورخایه‌نی بۆ خۆی و ووڵاته‌که‌ی به‌جێ هێشتوه. ئه‌م ده‌زگایه به‌وه ناسراوه که‌کاره‌کانی زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیله‌و په‌لو پۆی به‌زۆرترین شوێندا هاویشتوه،له زۆرکاتدا ئه‌م ده‌زگایه وه‌ك ده‌زگایه‌که‌ی سیخوڕ بۆ ده‌زگاکانی تری ده‌وڵه‌تان به‌کاردێت و کار‌و ئه‌جندای ده‌زگای ده‌وڵه‌تانی تر ئه‌کات، بۆ نمونه ڕاده‌ستکردنی ڕابه‌ری گه‌لی کورد له‌ساڵی 1999 له ئه‌فریقا (کینیا)بۆ تورکیا نمونه‌یه‌کی ئه‌م ده‌زگایه‌یه، که ئه‌بوو هه‌ڵه‌ی وای نه‌کردایه، ئه‌گینا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئیسرائیل دژایه‌تی خۆی بۆ کورد دووپات ئه‌کاته‌وه. له‌پای چی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی ولۆجیستی ئیسرائیل دژی کورد به‌کاردێ؟ وه‌یان گه‌ر ئیسرائیل وه‌ك هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا خۆی ئه‌ناسێنێ، له‌پای چی ته‌کنه‌لۆژیای سه‌ربازی ئه‌مریکی به ووڵاتێکی وه‌ك چین ئه‌فرۆشێ؟
له‌ڕاستیدا ئیسرائیل هیچ چه‌مکی ده‌وڵه‌وتی نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایین دروست بوه، نه‌وه‌ك نه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی له‌و ووڵاته‌دا ئه‌ژی پێوسته پێش هه‌موو شتێ باوه‌ڕی به ئاینی یه‌هودی هه‌بێ، نه‌وه‌ك بیر‌و هزری نه‌ته‌وه‌یی، له‌ڕاستیدا ئه‌م هۆیه‌یه وای کردوه تا ئێستا له‌ئیسرائیل پارتی کۆمه‌نیستی نه‌یتوانیوه له‌وێ دروست ببێ، ئه‌گه‌ر چی ئیسرائیل ساڵانه یادی له‌دایك بوونی مارکس‌یش ئه‌کاته‌وه.
له‌دوای ئاشکراکردنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی ئیسرائیل له‌مه‌ڕ ده‌رهێنانی ئۆرگانی لاشه کوژراوه‌کانی فه‌له‌ستینیه‌کان له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوسێکی بوێری سویدی(دۆناڵد بۆسترووم) ، که‌له‌ساڵی 2006 وه ئه‌م باسه‌ی هورژاند و وه‌ك سه‌ره‌تایه‌کی ترسناك وابوو بۆ ئیسرائیل که چی تر هێڵی سووری نه‌ماوه تا که‌س نه‌توانێ ڕه‌خنه بارانی نه‌کات.
دواتر کێشه‌ی تیرۆکردنی سه‌رکرده‌یه‌کی حه‌ماس (به‌حبوح)له‌شاری دوبه‌ی ، که زیاتر له ڕه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌زگای مۆساد پێ هه‌ڵسابون و ، بوبه مایه‌ی دۆڕاندێکی گه‌لێ گه‌وره ، هه‌م بۆ ده‌زگاکه خۆی وهه‌م بۆ ده‌وڵه‌وتی ئیسرائیل، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌مین جاره که ووڵاتێکی وه‌ك به‌ریتانیا که به‌فه‌رمی له‌سه‌ر زاری شالیاری ده‌ره‌وه‌یدا گه‌لێ به‌تووندی ڕه‌خنه‌ی له‌و کاره تیرۆریستیه گرت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێك له‌وانه هه‌ڵگری ناسنامه‌و پاسپۆرتی به‌ریتانیا بوون، که‌ئه‌مه‌ش گه‌لێ به‌خراپه له‌سه‌ر ئیسرائیل شکایه‌وه‌و دواتر وڵاتانی تریش هه‌مان هه‌نگاویان نا، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌کێ له‌دیپلۆماته‌کانی ئیسرائیل له به‌ریتانیا ده‌رکرا.ئه‌م جۆره کارانه‌ی مۆساد له‌مێژه به‌و جۆره کاره‌کانیان کردوه‌و به‌ناوی خه‌ڵکانی تره‌وه ئامانجی خۆیان پێکاوه. لیره‌دا نمونه‌ی ئه‌و پیاوه ئینگلیزه باس ئه‌که‌ین له ساڵی 1979 بانگ ئه‌کرێ بۆ به‌رده‌م دادگای له‌نده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌وه‌وه چه‌ند که‌سێك تیرۆز کراوه له‌ووڵاتیکی ئاسیادا، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌م که‌سه پیشه‌ی مامۆستا بوه‌و هه‌رگیز سه‌فه‌ری بۆ ئه‌و ووڵاته نه‌کردوه که‌تاوان به‌ناوی ئه‌وه‌وه کراوه.
دیاره لۆبی فه‌له‌ستینی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی خۆمانه له‌ئه‌مریکا، ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌نده کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوه‌وه‌ی به‌ریتانیا دروست کرد،که‌بتوانن وا له‌دادگای ناوخۆ بکه‌ن ، گه‌ر بێت‌و خاتو لیڤنی که‌کاتی خۆی له‌جه‌نگی غه‌ززه‌دا وه‌ك تاوانباری سه‌ره‌کی ناوی ده‌رکرد، گه‌ر بێ‌تۆ بچی بۆ به‌ریتانیا ئه‌وا دادگا بۆی هه‌یه بیگرێ، ئه‌وه بوو سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌و ووڵاته چه‌ندین جار په‌شیمان بۆوه‌و نه‌چوو.
له‌دواهه‌مین کاری ئێستای سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه (نه‌ته‌نیاهوو) که‌به نیازه زیاتر له 1600 یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری قودس دروست بکات، هه‌ریه‌که له خاتوو (هیلاری) وسه‌رۆك ئۆباما ڕه‌خنه‌ی تووندیان له‌و کاره گرت و تا کار وای لێهات به‌فه‌رمی ئه‌مریکا پشت له‌و کاره ئه‌کات و نه‌ته‌نیاهووش له‌ئه‌مریکا به‌دڵ شکاوی ڕۆیشته‌وه‌و هیچ ئاکامێکی باشی به‌ده‌ست نه‌هێنا. به‌مه‌ش ئه‌مه یه‌که‌مین جاره له‌مێژووی ئه‌مریکادا که ئیسرائیل پشتگیری له‌ده‌ست ئه‌دا. بۆیه به‌هه‌موو پێوه‌ره‌کان لێره‌وه ئه‌توانین بڵێین وا خه‌ریکه تروسکایی مۆمه‌کانی داوود به‌ره‌و کزی وکوژانه‌وه ئه‌چێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست