دوێنێ که‌سێکی دیکه‌ی گۆڕان ده‌ستدرێژی کرایه سه‌ری و به خه‌ستی لێیدرا
Sunday, 08/11/2009, 12:00
دوێنێ2009/11/07 کاتژمێری 3ی پاشنیوه‌ڕۆ دارای تۆفیق ئاغا، که که‌سێکی سه‌ر به گۆڕانه و به‌رده‌وام هاتوچۆی گرده‌که ده‌کات، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ماڵێ، تاکسییه‌ک ده‌گاته سه‌ری و سێ که‌سی چه‌کدار په‌لاماری ده‌ده‌ن، پاش لێدان ، به خه‌ستی برینداری ده‌که‌ن، به په‌له یه‌کسه‌ر سواری تاکسییه‌که ده‌بنه‌وه و تێی ده‌ته‌قێنن، له‌و کاته‌دا سه‌یاره‌یه‌کی تر به سه‌ر ڕووداوه‌که‌دا ده‌چێت، دوای تاکسییه‌که ده‌که‌وێت، چه‌کداره‌کانی ناو تاکسییه‌که، ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن، دوو تایه‌ی په‌نچه‌ر ده‌که‌ن و سه‌یاره‌که په‌ک ده‌خه‌ن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که دارای تۆفیق ئاغا ماڵه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به ماڵی مسته‌فا چاوڕه‌شه، پاسه‌وانه‌کانی مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش، چاویان له‌و ڕووداوه ده‌بێت، که‌سیان نقهناکهن و ناجووڵێن، دوای ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، له کاتی گه‌یشتنه ماڵه‌وه‌ی دارای تۆفیق ئاغا، که هه‌ر ئه‌مان ئاگاداری تاکسییهکهیان کردووه، که‌وا خه‌ریکه ده‌گاته ماڵه‌وه، ئه‌وانیش فریاده‌که‌ون و ده‌ستی خۆیانی لێده‌وه‌شێنن.
ئیستا دارای تۆفیق ئاغا له خه‌سته‌خانه که‌وتووه، پزیشکه‌کان توانیان له مردن ڕزگاری بکه‌ن و به 12 ته‌قه‌ڵ برینه‌کانیان بۆ دوریوه‌ته‌وه.
بۆ ناسینی دارای تۆفیق ئاغا به خوێنه‌ره‌کانی کوردستانپۆست، به کورتی باسیی ده‌که‌ین، که ئه‌م که‌سایه‌تییه له سوپای عێراقدا پله‌ی ڕائیدی هه‌بوو، له سه‌رده‌می شاخدا وازی له سوپا هێنا، به به‌ڵگه و دۆکۆمێنتێکی زۆره‌وه چووه ناو ڕیزی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
کوردستانپۆست بۆ به‌دواداچوون له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه، په‌یوه‌ندی به سلێمانییه‌وه کرد، سه‌ره‌نجام پێیان ڕاگه‌یاندین، ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌ی به‌م کاره هه‌ڵساون، گومان له پیاوه‌کانی جه‌میل هه‌ورامی ده‌کرێت، که ئه‌وان ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام دابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست