دەنگمان بۆلیستى گۆڕانە بۆ لیستى كاك نەوشیروانە
Sunday, 12/04/2009, 12:00
1633 بینراوە
بۆ دواجار بە فەرمى كاك نەوشیروان لیستەكەى خۆى ڕاگەیاند و بزمارێكى داكوتا بە تابوتى مەرگى دەسەڵاتا لەو چاوپێكەوتنەدا كە لەگەڵ ڕۆژنامەى شەرق ئەوسەتا كردویەتى لیستەكەى ڕاگەیاندوە ,ئەم لیستە لیستى گەلێكى بەش خوراوى ژێر دەسەڵاتى دوو دیكتاتۆرى دزو گەندەڵە كە هەرچى بەها مرۆڤایەتیەكانە تیاندا بەدى ناكرێ , ئەم لیستە ئەو لیستەیە كە جارێكى تر هێزو تین ئەداتەوە بە گەنجان و پاروى دزراوى مناڵەكانمان بۆ دەگێڕێتەوە , ئەو لیستەیە كە ئەیەوێت حكومەت و پەرلەمان لە قوڕگى حیزب دەربهێنێ و دەسەڵاتى گەل بگێڕێتەوە بۆ گەل , ئەو لیستەیە كە ئەیەوێت حیزب حیزب بێت و حكومەت حكومەت و پەرلەمانیش پەرلەمان , ئەم لیستە ئەیەوێت زانكۆ شوێنى زانست و پەروەردە بێت نەك بارەگاى حیزبى , ئەیەوێت یاسا بۆ هەموان بێت نەك وەكو ئێستا بەس بۆ بێ پشت و پەناكان بێت , ئەم لیستە ئەیەوێت بودجە و داهات بۆ خەڵك بێت نەك بۆ حیزب و گیرفانى لێپرسراوان , ئەم لیستە ئەیەوێت حكومەت بكرێتە دەزگایەكى خزمەتگوزارى بۆ خەڵك بێت و جیاوازى نەكات لە بەینى عەمرو زەیدا , ئەم لیستە ئەیەوێت سندوقەكانى دەنگ دان سەنگى مەحەك بێت نەك میزاجى شەخسى سەركردە و مەكتەب سیاسیەكان , ئەبێت حكومەت و پەرلەمان شەفاف بن و لە ناو هۆڵى پەرلەمان بڕیار بدرێ نەك لە پشت پەردەو ماڵى سەرۆكەكان , ئەبێت گۆڕان نوێ بونەوە بكرێت و نابێت بە بیانوى نابەجێ دەیان ساڵ هەڵبژاردن دوا بكەوێت , بۆیە ئومێدمان بەم لیستە هەیە و دەنگمان بە فێرۆ نادەین و ئەو دەنگانەى كە هەمانە تەنها بۆ ئەو لیستەیە كە ئەیەوێت گۆڕان بكات , ئەویش لیستى گۆڕانە , لیستى گەلە , ئەم لیستە ئەو لیستەیە كە پێویستە خەڵك بۆ بەرنامەكانى دەنگى بدەنێ نەك بە هەڕەشە و نان بڕین و ترس و بایەعى بڕین و دەركردن و دەمانچە دابەش كردن و كڕینى دەنگ و دابەش كردنى پارە و بەڵێنى درۆ , ئاى كە دەمێكە ئەم میللەتە چاوەڕێى گۆڕانن , چاوەڕێى هەلێكین لەم مافیایانە ڕزگارمان بێت , ئەوا ئەو ڕۆژە نزیكە , ئەبێت لە كیسى نەدەین و هەمومان بەرەو ڕووى سندوقەكانى دەنگ دان بچین و ئەو ڕۆژە زەماوەندى گەورە بگێڕین و جارێكى تر دوو ئیدارەیى و فیفتى بە فیفتى و پرۆژەى سترادزى و سترا گەندەڵى و سترا دابەش كردنى دەسەڵات نەبینینەوە , ئەبێت لەو قۆناغە ى كە بەسەرماندا سەپێنراوە باز بدەین , ئەبێت چۆن مەرگى بەعسمان بە چاوى خۆمان بینى , مەرگى دەسەڵاتى مافیاى كوردیش بیبینین , لەو دیمانەیەدا كاك نەوشیروان دەڵێ ((
ناكۆكییه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته رێگایه‌ك كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه، كرۆكی ناكۆكییه‌كانیشمان خۆی له چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێته‌وه، خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر چۆنێتـی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه تێكه‌ڵی و چونه‌ناویه‌كێك هه‌یه له‌نێوان هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری له‌لایه‌كه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی حیزبیش له‌لایه‌كی تره‌وه، هاوكات ده‌ستێوه‌ردانێكی ئێجگار دیار‌و زۆر هه‌یه له‌لان حیزبه‌وه له كاروباری زانكۆكان، ئێمه‌ش به رۆڵی خۆمان ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی حیزب له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت جیا بكه‌ینه‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌ت بێلایه‌ن بكه‌ین و وایان لێبكه‌ین به‌لای خه‌ڵك و هاوڵاتیانی كوردستاندا بڕوانن نه‌ك حیزب یان كه‌سه‌كان)) هەروەها دەڵێ ((
هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین به دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی تۆكمه‌و سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه وا بكه‌ین ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ناحیزبی و کاراو دیار بێت، هاوكات ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزیش وه‌كو چه‌ترێك بێت كه هه‌مو رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردی له‌ژێردا كۆببێته‌وه نه‌ك موڵكی حیزبێك یان دوان بێت یان هاوپه‌یمانی كۆمه‌ڵێك حیزب و لایه‌ن به‌ڕێوه‌ی ببات و قۆرخی بكات )) جا لیستێك ئەمە بەرنامە و كارى بێت چۆن دەنگى پێ نادەین بۆیە پێویستە دەنگمان یەك خەین و دەنگ بدەین بە لیستى گۆڕان لیستى گەل لیستى نەوشیروان ....