یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ئیشى بەدز و نەخوێندەوارە!
Friday, 18/09/2009, 12:00
هەروەكو پێشتر بەڵێنم پێدابوون كە كاندیدى مستەفا چاوڕەشتان بۆ پێناسە بكەین، كە لەداهاتوودا شوێنى على حمد بەگى قایمقامى ئێستاى ڕانیە دەگرێتەوە، ئەم کهسهش ناوی (ڕەمك ڕەمەزان قادر)ە دەرچووى كۆلێژى یاسایە، بەڵام بەبڕوانامەى تەزویر له خوارهوه دەقى ئەو نوسراوەیە كە دەریدەخات بڕوانامەكەى ڕەمك ڕەمەزان تەزویرە،
بەپێى وێنەى یەكەمى نوسراوەكە دەردەكەوێت، لەساڵى یەكەم دەرنەچووە لەگەڵ ئەو ناوانەى كە هەیە بۆ نمونە (عوسمان سعد عبدالرەحمان)
بەڵام بەگوێرەى نوسراوى دووەم ڕەمك ڕەمەزان دەرچووە بەڵام دەبوایە وەك دەرنەچووەكان نمرەى كۆتایى لێبشكێنرێت، بەڵام بەدەرچوو لە فۆرمى پڕكردنەوە بۆ زانكۆ مامەڵەى لەگەڵ كراوە لە فۆرمەكەدا بەیەك ساڵە نووسراوە، ئەم تەزویرەشى لەلایەن مستەفا ئیبراهیم بەڕێوەبەرى ئەوساى خوێندنگاى ئامادەیى چوارقورنەوە بۆ كراوە كە ئەو مستەفا ئیبراهیمەش بەرلەڕاپەڕین یەكێك بوو لەمستەشارەكانى ڕژێم،
بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لەبارەى بەڕێوەبەرى ئێستاى ناحیەى حاجیاوا و كاندید بۆ قایم قایمى ڕانیە ڕاگەیاند ئەو كاك ڕەمكەى ئێوەى باسى دەكەن بەداخەوە بەبێ ئەوەى هیچ ئەزمونێكى هەبێت لەبوارى ئیداریدا لەساڵى 2001 كرا بەبەڕێوەبەرى ناحیەى هێرۆ.
خوێنەرانى خۆشەویست لەئەڵقەى دووەمدا چەند كاندیدێكى نوێتان پێدەناسێنین كەبۆ بەڕێوەبەرى ناحیەكانى سنورى دەروازەى ڕاپەڕینى یەكێتى دانراون.
بۆ بینینی بهڵگهکه کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
http://kurdistanpost.info/bellge/wesiqe.pdfدۆستێکی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست