به‌گه‌ردنم له‌وه‌تی شێخ هه‌یه ئه‌وه‌نده ڕاستگۆ نه‌بوه.
Monday, 12/10/2009, 12:00
ئه‌وانه‌ی قسه ئه‌که‌ن له‌سه‌ر سه‌رۆك تاڵه‌بانی وقسه‌ی پێ ئه‌ڵێن،ئه‌وا هه‌رگیز خۆیان نابینن له‌ئاستی ئه‌ودا. ئه‌مه ووته‌و قسه‌ی شێخ جه‌عفه‌ری پاشه‌ڵ پیسه له‌سایته ده‌ستگێڕه ئابڕوبه‌ره‌که‌ی مه‌لای بێعه‌مه‌لدا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
شێخ ته‌ڵاقی خۆاردبوو که لیستی گۆڕان له 3 بۆ 5 کورسی زیاتر ناهێنێ، به‌و پێیه شێخ ده‌ست نوێژی له‌هه‌مووکه‌س ئه‌شکێ و ئه‌وسا درۆ کردن ئه‌بێ به‌خووی شیری. ئه‌م شێخه له‌وه‌تی هه‌یه خه‌ریکی چاو باشقاڵی و داوێن پیسیه، له‌کاتی خۆی جگه له‌وه‌ی ده‌ست درێژی ئه‌کرده سه‌ر ناموسی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که هاوه‌ڵی پێشه‌مه‌رگایه‌تی بون، چه‌ندین که‌سی تر که له‌ناوچه ڕزگارکراوه‌کان بون و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بون که به‌ره‌و هانده‌ران بڕۆن، وه‌یان به‌ته‌مای ئه‌وه بون که‌به‌شکم وه‌زعه‌که هه‌ندێ چاك ببێ، ئه‌م سه‌رکرده چاو شۆڕه‌شه مرخی له‌چه‌نین که‌س خۆشکردبو، که‌هیچ گوێی نه‌ئه‌دا به که‌لتوورو ئادابی ئه‌و شوێنانه‌ی که‌متمانه‌ی خۆیان دابوه پێشمه‌رگه. به‌هۆی ئه‌م شێخه‌وه ناوی پێشمه‌رگه‌شیان سووك کردبو، هه‌ندێ له‌و براده‌رانه‌ی حزبی شیوعی که‌زۆر جار ئافره‌تیان له‌گه‌ڵدا بوو، زۆر له‌م شێخه ئه‌سڵه‌مینه‌وه‌و نه‌یان ئه‌وێرا لێی نزیك ببنه‌وه، به‌تایبه‌تی عه‌ره‌به‌کان.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی جگه له‌وه‌ی یه‌کێتی ته‌سلیم به‌پارتی کرد، به‌م هۆیه‌وه یه‌کێتی ته‌واو بچووك بۆوه‌و ڕه‌نگه دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاری که‌رکوك وه‌ك پاسۆکی هه‌شتاکان به‌به‌راورد بکرێن، که‌ئه‌وسا ئه‌یان ووت ،مه‌نجه‌ڵێ یاپراخ لێشیان زیایه، وه‌یان هه‌مویان له‌پاسێکی کۆسته‌ردا جێیان ئه‌بێته‌وه. تاڵه‌بانی له‌ئاستێکدایه یاخوا دوژمنیشت نه‌یگاتێ، تۆ بڵێ چۆن؟ ئه‌وه‌تا وا له‌سه‌رۆکایه‌تی عێراق لائه‌برێ، حزبه‌که‌ی یان ئه‌بێ به‌کۆمه‌ڵ خانه‌نشین بکرێن، وه‌یان ئه‌بێ له عه‌ره‌بستان له‌ژێر خێمه‌دا و به‌جل وبه‌رگی معێدی و حوشتره‌وانه‌وه مه‌ڵبه‌ند به‌ڕێوه به‌رن، سه‌رۆکێ ئه‌مه‌نده ئاستی هاوڵاتی کوردی نزم کردوه له‌به‌نه‌ناساندنی تاوانه‌کانی ڕژێمی به‌عس به جینوساید، به‌ڵکه نایه‌وێ به هه‌ڵه‌ی مێژوویش له‌قه‌ڵه‌م بدرێن، جگه‌له‌وه‌ی بکه‌ره‌کانی داکۆکیان لێ ئه‌کاو به‌مرۆڤی ئاشتی خوازیان هه‌ژمار ئه‌کا، ئه‌وه‌تا هه‌ریه‌که له(نزار خه‌زره‌جی، هاشم سوڵتان، وه‌فیق سامه‌ڕائی،عه‌لی کیمیاوی، تاریق ڕه‌مه‌زان)که بکه‌ره‌کانی هه‌ردوو کاره‌ساتی ئه‌نفال وکیمیایین ، به‌واژووی تاڵه‌بانی ، یان ئازاد کراون وله‌ئه‌وروپا له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌ڵکی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه داکۆکیان لێ ئه‌که‌ن و نایه‌ڵن توشی سزا‌و دادگا یکردن بکرێنه‌وه، وه‌یان ئێستا له‌زیندانه‌کانی عێراق به‌رگریان لێ ئه‌کرێ. سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانه‌وه قبوڵ ناکرێ، ئه‌گه‌ر چی له‌سه‌دام زیاتر بۆ عه‌ره‌ب باشه‌و هه‌مو هه‌وڵ کۆششه‌کانی بۆ پۆزش کردن وسازشکردن بوه، تا دڵی عه‌ره‌به‌کان له‌خۆی ڕازی بکا،که‌چی ئێستاش ئه‌و خزمه‌تکاریه‌ی بۆ عه‌ره‌بی کردون ، لای عه‌ره‌به‌کان هه‌ر سووك و ڕسواویه. خۆ ئه‌وه له‌ئاست و تورك و فارس هه‌ر باسی مه‌که، تائێستاش پژاك وپه‌که‌که به‌تیرۆرست هه‌ژمار ئه‌کا وئه‌ڵێ پێوسته له‌ناو ببرێن، له‌هه‌موی خۆشتر ئه‌وه‌یه، ئه‌ڵێ ئه‌م هێزانه نابێ خاکی هه‌رێم به‌کار بێنن بۆ چالاکیه سه‌ربازیه‌کانیان دژ به‌ئێران وتورکیا، که‌چی تورکیا وئێران هه‌موو خاکی هه‌رێم به‌کاردێنن بۆ ئوپراسێۆنه سه‌ربازیه‌کانیان دژی کورد ، که‌چی هیچ به‌وان ناڵێ، وه‌کو خاکی هه‌رێم خاکی ئێران وتورکیا بێ. سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا داوای لیستی داخراو ئه‌کا ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌زانێ که‌هیچ قورساییان له‌لای جه‌ماوه‌ر نه‌ماوه، چونکه خه‌ڵکی جارێکی تر ده‌نگیان ناده‌نێ،هه‌روه‌ك چۆن له‌مه‌و پێش له‌چه‌ندین شوێن ڕسواکران و ئه‌و هه‌موو قیرتاو ماکسی ومه‌نجه‌ڵی تیڤاڵانه‌ش که‌ڵکی نه‌بو. جا سه‌رۆکێك گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته نزمه ، وه‌ڵا منیش ئه‌ڵێم هه‌ق نیه که‌س خۆی له‌و جۆره ئاسته‌دا ببینێته‌وه و هه‌ر پێشکه‌ش به‌و سه‌رۆکه بێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست