سێ کوچکه‌ی روژههلاتی ناوی سیاسه‌تی ئیستعماری جودای خووازی کورد؟ یان ته‌جزیه‌ته‌لبی؟
Wednesday, 31/10/2012, 12:00
کاتیک که باس له روژههلاتی ناوی دیته ئاراوه راسته‌وخۆ یا ناراستوخۆ و سه‌رنجمان ده‌چیته شوینیک که خاون ئیستراتیژیکی تایبه‌ت ژیئوپولیتیک له بواری میژیی وه سه‌رچاوی شارستانیه‌ت ، فه‌لسه‌فه، و زانست بوه به دریژای میژوی چه‌ند هه‌زارساله‌ی خۆوی خاون ئاسه‌واریکه له فهرهنگ بواری فه‌رهه‌نگی و تایبه‌ت مه‌ندی فولکلور کولتور وه که‌له‌پور و خاون ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ته له بواری زمانه وانیهوه خاوه ریزمانی تایبه‌ت بوه‌وه ته‌نانه‌ت به‌پی ئاسه‌واره میژویه‌کان ده‌توانین بلین به سی شیواز ئاسه‌واری میژوی و حاشا ههلنهگر هه‌یه که میله‌تی کوردشانازی پیوه ده‌کات به پی ئاسه‌وارناسان وه زمان ناسانی ئالمانی له تویژینهویکی نوی دا ده‌ریان خستوه که له روژههلانی ناوی له باکوری کوردستان بو یه‌که‌م جاره که دانی پیدانینن که یه‌که‌م ریچکه‌ی زمان له ئاراراته‌وه که میژوی بو 9500 سال پیش ده‌گه‌ریته‌وه و ئه‌م ریچکهیه تائیستا زیاتر له 400 زمانی به فه‌رمی لی دروست بوه له هئندو ئروپادا بلاو بوته‌وه و ته‌نات پشت ئه‌ستورن به‌شیکی زور چاویکی زمان ده‌گه‌ریته وه بو سه‌ره‌تای که له ئاراراته‌وه سه‌رچاوه ده‌گریت هه‌ر به‌م مه‌به‌سته ده‌توانین ئاماژه به میژوی و خاندواریهنی ئه‌و ئاسه‌واری نوسینه‌کان بکه‌ین
یه‌که‌م وینه‌ی نه‌قشه‌ی چوگرافیای روژههلاتی ناوی سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی میدیا ده‌سه‌لاتی مادکان
یه که‌م ئاسه‌واری نوسین به شیوه‌ی ئهویستایه دوهه‌م به شیوه‌ی بیزماریه و سیهه‌م ئاسه‌وار به شیوهپههلهوی له روژههلاتی ناویدا که ئیستاش به‌شیکی زور له پسفورانی زمانه‌وانی میژوئی سه رسامن به ریچکه‌ی دارشتنی ئه‌م ئاسه‌وارانه له بواری زانستی وه ریشه‌ی زمانه‌وانی له فونتیک و دارشتنی به‌شیوی ره‌سته له سه‌ر روداوه‌کان و یان ئه‌فسانه‌کانی سه‌رده‌م له بواری بیروباوه‌ر وه ئاینه‌وه میژوی شارستانیه‌ت له روژههلاتی ناوی دا ده‌توانین بلین پتر له 12 هه‌زار ساله به‌پی به‌لگه نوسراوه‌کانی بیر‌و باوه‌ری ئهویستایی هه‌ر بم بونه‌یه‌وه من چه‌ند نمونه‌یه‌ک دینمهوه هه‌لبه‌ت روژههلاتی ناوی خوی خاوه‌نی بیر‌و باوه‌ری مهزدائیستی وه زه‌روان بیکهرانبهشیوهیهکی گشتی ده‌توانین بلین خاوه‌ن پیگه‌ی تایبه‌ت له سه‌ر بنه‌مای ئاهورا مه‌زدای وه خاوه‌ن خوداوه‌ندانی ژن واکو مهر میترا وه ئاناهیتان ئانانا وه هه‌ر ئه‌م ریچکه‌ی به خودای بون خوی له بیر‌و باوه‌ر ی مهزدائیستی وه زه‌رده‌شتی دا ده‌بینیته‌وه که ئه‌م بیر‌و باوه‌ره له‌ناو ئه‌ویستا وه (په‌هله‌وی ئه‌ن فههله یان فهلهئی که پرفسور ئارتور کریستیهنسهن که کتیبی میژوئی ساسانیان باسی ده‌کات) ویان له به‌شی بیزماری وه نمونه‌ی هه‌ره به‌ر چاو ئاسه‌واری بیستون
ئه‌وی که ئیستا بو ئیمه‌ی گه‌لی کورد جیگای باسه له روانگه‌ی میژویهوه ئیمه تاچ راده‌یه‌ک ده‌توانین پیداگری له پرسی که سایه‌تی خومان بکه‌ین له روانگه‌ی فه‌رهه‌نگی کولتوری که‌له‌پور وه هاوبه‌شی زمانه‌وانیه‌وه سه‌باره‌ت به رابردو وه گریدانی ئیستامان به میژووه به پیویستی ده‌زانم لیره‌دا بریک باس له پیکهاته‌ی ئه‌و سه‌ر ده‌م بکه‌م که خاوه‌ن تایبه‌تمندی تایبه‌ت بون سه‌باره‌ت به زمانه‌وه 1 (کاسپیه‌ن شوین باکور ئیران وه ئه‌فغانستانی ئیستا) 2 (مانایه‌کان له دوروبه‌ری گولی ئورمیه) 3 (سکایه‌کان له باکوری ئیران ئازه‌بایجانی ئیستا) 4 (ئوراتوریهکان له ئیستای ده‌وروبه‌ری گولی وان)5 (ئورامان ئیستای ئه‌رمنستان) 6 (کمیریرکان له باکوری روژئاوای تورکیه ئیستا)
7 (ههیتیهکان له باشوری ئیستای تورکیه له سه‌ر ده‌ریای سپی ) 8 (ئاشوریه‌کان له ئیستای موسل له ئیراق) 9 (کاسیه‌کان له نیوان کاسپیهنهکان و سکایه‌کان له باکوری ئیران نزیک به چیای ئه‌لبرز) 10 (لو لویهکان له به‌شی بادینان له سی گوشه‌ی ئیران ئیراق تورکیه) 11 (پارتهکونان له سمنان وه کرمان له ئیران) 12 (پرسید یان پارسه‌کان له نزیک شیراز وه بلوچستان) 13 (کهلدانیان له نزیک به که‌نداو له کوویتی ئیستا) 14 (سومریه‌کان له شوش نزیک ئه‌هواز) 15 (بابولیهکان نزیک ئیستای به‌سره له ئیراق) 16 (حوریه‌کان یان هوریه‌کان له ئیستای هه‌ورامان وسنه و کرمانشا) 17 (ئیلامیه‌کان له ئیستای ئیلام لورستان له‌کستان وه به‌شیک له ئه‌هواز) 18 (مادکان له هه‌مه‌دان وه به‌شیک له زه‌نجان و به‌شیک له سنه)19 (فنیقییهکان له ئیسرائیل وه فلستین) 20 (میسریه‌کان له ئیستای ولاتی میسر) 21 (کاردوخیهکان له نیوان لو لویهکان و ئوراتور نزیک به گولی وان وه سنوری ئیرانی ئیستا)
هه‌لبه‌ت من لیره‌دا باس له‌م پیکهاته میژویه ده‌که‌م که به‌دریژای میژو هه‌چه‌ند له ململانی ده‌سه‌لات دابون له ناو خو به‌لام هه‌رکام هاوبه‌ش بون له ره‌وتی به‌رو پیش بردنی شارستانیه‌ت یه‌کیک له تایبه‌تمه‌ندیه سه‌رکیه‌کان زمانی هاوبه‌ش بیر‌و باوه‌ری هاوبه‌ش بهلگههایهکی حاشا هه‌لنه‌گرن و له هه‌ر شوینیکی ناوچه‌ی روژههلاتی ناوی توژینه‌وه بکریت جی په‌نجه‌ی ئاسه‌وار وه نوسینه‌کان ده‌ری ده‌خات که کی خاوه‌نی ئه‌م میژوی راسته‌قینه‌ی روژههلاتی ناویه
یه‌که‌م ئاسه‌واری نوسین په‌هله‌وی کهبهنوسینی خودایان ناوی لی ده‌به‌ن واکودهسهلاتی خودایان وه پادشاکان
دوهه‌م ئاسه‌واری نوسینی ئهویستائی(هه‌لبه‌ت ئهویستای کون وه ئهویستای تازه) که تایبه‌ت بوه به موغه‌کان وه کاهینانی بیر‌و باوه‌ری زهروانیان به خودایبونی ژن و زه‌رده‌شتیان که هه‌لگری فه‌لسفه‌ی زهروانیان بون
سیهه‌م ئاسه‌واری نوسینی بیزماری تایبه‌ی بوه به بازرگانان وه که‌شاوه‌رزان و ئاژهلداران
هه‌ر به پی ئه‌م بلگانهیه ئیمه واکو گه‌لی کورد ده‌توانین خاوه‌نداریه‌تی له میژوی راسته‌قینه‌ی روژههلاتی ناوی و بونی خومان بکه‌ین چونکه شوینی ئاسه‌واره‌کان و شوینی راسته‌قینه میرات گرانی ئه‌م میژویه ده‌توانم به‌راشکاوانه بلیم ئیمه‌ی کوردین هه‌رچه‌ن که‌سانیک بیانهوهیت ئه‌م میژوی چه‌ند هه‌زار ساله‌یه به شیوه‌یی کاتی بشوینن به‌لام راستیه‌کان له ناو دلی روژههلاتی ناوی و ئاسه‌واره‌کان دایه .
به پی ئه‌م به‌لگانه ئایهکو تورک (پانیتورکیسم) که ئیستا به بالوپشتی سیاسه‌تی ئیستعمار و سیاسه‌تی ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه ده‌توانیت ئیدعای ئه‌م میژوه وه ئاسه‌وارانه وه ئه‌م نوسینانه بکات تا چ راده‌یه‌ک شیوازی زمانه‌وانی تورکان له گه‌ل ئه‌م ئاسه‌وارانه یه‌ک ده‌گریته‌وه بیگومان نا‌توانیت
ئایهکو عه‌ره‌ب ده‌توانیت ریزمانی زمانه‌وانی له گه‌ل ئه‌م ئا سهوارانه یه‌ک بخاته‌وه بیگومان نا‌توانیت
دارشتنی زمانی فارسی ئیستا له بواری فه‌ر هه‌نگی به پیتی عه‌ره‌بی و له فهرهنگنامهی فارسی نزیک به 80% ریچکه‌ی چاوکی زمانه‌وانی بو فه‌رهه‌نگی عره‌بی ده‌گه‌ریته‌وه که فارسه‌کان واکو که‌مینه له‌ئیران به پشتیوانی سیاسه‌تی ئیستعماری بریتانیا یه‌که‌م شای ده‌ست نیشان کراو واکو بنه‌ماله رزاخان میرپه‌نج که نازناوی (په‌هله‌ویان) بو خویان هه‌لبژارد که ده‌ست کردی بیگانه بون و ئیستا له روانگه‌ی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانیه‌وه نزیک بونه‌ته‌وه له فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت ئیستا له دوای روخانی ده‌سه‌لاتی پادشایه‌تی و به هاتنی کوماری به نیو ئیسلامی ئیران و له ژیر سیبه‌ری باوه‌رداری به ئیسلام وه په‌یره‌و کردنی ئایاتی قورعان فه‌رهه‌نگی ئیران له‌گه‌ل ریزمانی عهرهبیوه له قورعان دا ده‌بینیته‌وه ده‌یانه‌ویت ببنه ئه‌ندامی کومکاری عره‌بی که ئیستا واکو به‌شی میوان له کورو کوبونهوهکانی عه‌ره‌بی به‌ش دارن ،، پرسیار لیره‌دایه
1 - ئیمه‌ی کورد تاچ راده‌یه‌ک له بواری فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی له گه‌ل تورک پاننیتورکیسم هاوبه‌شین؟
2 ئیمه‌ی کورد تاچ راده‌یه‌ک له‌بواری فه‌رهه‌نگی له گه‌ل ریزمانی عره‌بی ئیمپراتوری لم هاوبه‌شین؟
3 - ئیمه‌ی کوردله به‌شی روژئاوا تاچ راده‌یه‌ک له گه‌ل فه‌رهه‌نگی روژئاوا هلینیسم له بواری زمانه‌وانی وه فه‌ر ههنگیهوه هاو به‌شین
لیره‌دا ده‌مه‌وی بلیم ئهمرو له لایه‌که‌وه ئیمپراتوری لم یان عه‌ره‌ب له لایه‌که‌وه پانی تورکیسم وه له به‌شی روژئاوا ههلنیسم وه ولاتانی ئوروپائی و ئیمه‌ی کورد لم سی کوچکه‌ی روژههلاتی ناوی که خاوه‌نی میژوی چه‌ن هه‌زار سالهین هیشتا داگیرکاران له سه‌ر مالی خومان پیمان ده‌لین کورد جودای خواز یان تهجزیهتهلهبه
هه‌رچه‌ند ده‌روانینه سیاسه‌ته‌کانی ئهمروی سه‌ده‌ی 21 له چوارچیوه‌ی به‌رژه‌وند خوازی ولاتانی ناوچه‌یی وه سیاسه‌ته‌کانی ئیستعماری هاوپیمانی ئمپریالیسم ده‌بینین که کارنامه‌ی سی سه‌ده‌ی رابردو به هه‌مو شیوه‌یه‌ک دژی مروڤایه‌تی نه‌ک هه‌ر نکولی له بونی میله‌تیکی 50 میلیونی ده‌که‌ن به‌لکو ده‌یانه‌ویت به دزینی ئاسه‌واره‌کانیش میژوی ئه‌م ناوچه‌ی سی کوچکه‌ی روژههلاتی ناوی بشارنه‌وه
له‌م بابه‌ته ده‌مه‌ویت زیاتر سه‌رنج راکیشم سه‌ر ئه‌وی که له 3 سه‌ده‌ی رابدو وه ده‌سه‌لاتی زالی سیاسه‌تی ئیستعمار که ده‌توانم له چه‌ن خالدا دهسنیشانیکهم هه‌ر واکو ئاگادارن له پهیشدا ده‌ستنیشانم کردوه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌ت که به پیویستی ده‌زانم لیره‌دا ناویان بین
1 - رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتی ناوچه‌یی و پرسی کورد له سه‌ده‌ی 21دا (هۆ و هۆکاره‌کان)، به‌شێک له خاڵه شاراوه‌کان له سه‌ده‌ی رابوردوو دا
2 - ده‌سه‌ڵاتداریی شیعه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و موچه‌خۆره‌کانی بێگانه له 3 سه‌ده رابردوودا، به‌تایبه‌ت ئیستعماری بریتانیا
3 - (شه‌ڕی سارد) له‌نێوا ن، ئه‌مریکا و رووسیه، پشتێنه‌ی سه‌وز،
پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتێ ناڤین، به‌شێک له خاڵه‌کانی شه‌ڕی سارد
4 - مودمێن بوون(ئیعتێاد) سێاسهتێ ئێستعمار له روژهه‌لاتێ ناوێ کاردانهوێ ڵه ناو گه‌ڵی کوردستان له چوار چیوه‌ی نوسینی ئه‌م باباته ده‌مانه‌ویت بریک له‌و خالانه ده‌ست نیشان بکه‌ین که سه‌رده‌می ئیستا که قیرانیکی سیاسی بروکی روژههلانی ناوی گرتوته‌وه دریژه‌دانی هه‌مان 300 سالی داگریکاری سیاسه‌تی ئیستعمارهیه له له بواری ژئو پولیتیک وه هه‌م له‌بواری جوگرافیا وه هه‌م له‌بواری رامیاری ئابوری وه هه‌م له بواری ریگای بازر گانی که ده‌توانی 3 قاروه واکو ئاسیا وه ولاتانی روژئاوا و ئافریقا به یه‌که‌وه له 3 کوچکه‌ی روههلاتی ناوی هه‌م له روی وشکانی وه هه‌م له‌رو ده‌ریاوه به‌یه‌که‌وه گری بدات
ئه‌ویی راستی بیت له وینه نقشهيی ئیرانه له پیش ده‌سه‌لاتی ئیستعمار له ساله کانی 1700 له سه‌ر ده‌می سه‌فه‌ویه‌کان له وینه‌یه‌دا ده‌ر ده‌که‌ویت له ژیر کاریگه‌ی ده‌سه‌لاته ده‌ست نیشان کراوه‌کان ئیران چون به‌بی بریاری گه‌ل وه کومهلگا ئیران ته‌جزیه کراوه به‌بی ئه‌وه کومهلگا بریاری له‌سه‌ر بدات له هه‌ل ههلو مه‌رجی سیاسی وه بشیوی ده‌وله‌تی ناوندی له پیناو مانه‌وه وه ده‌سه‌لاتی خویان بریاریان له سه چاره‌نوسی کومهلگاداوه
بابه‌تی سه‌ره‌کی ئیمه ئه‌وه‌یه که ئیستا له سه‌ده21 ده‌بینین سیاسه‌تی ئیستعمار له سه‌ده‌کانی رابردو به هوی ده‌سه‌لاتی که‌مینه به سه‌ر زورینهده که پیره‌و کراوه له‌سه‌ر باوری ده‌سه‌لاتی که‌مینه به سه‌ر زورینهده بو نمونه ده‌سه‌لاتی ده‌وله‌تی عوسمانی داروخا وه خه‌لافه‌تی عوسمانی درا به که‌مینه ده‌سه‌لاتی تورک وه نیژاد په‌ره‌ست که زوربه‌ی ولاتانی ژیر ده‌سه‌لاتی عوسمانی له ژیر ناوی ولاتانی ناوچه‌ی عه‌ره‌ب که ده‌بینین سوریه عیراق لوبنان ئوردون وه کویت و ارمنستان له به‌شی ئیران دا ولاتانی واکو بحرین ئه‌فغانستان سیستان وبلوچستان به‌شیک له ئازه‌ر بایچان و به‌شی له ناوچه کوردیه‌کان واکو گه‌نجه وه نه‌خچه‌وان و هه‌ر وه ها به شیک له ناوچه‌ی شاره‌زور وه خانقین وه مندهلیئ له 2 ولاتی ئیران وه ئیراق به پشتیوانی وه به‌رژه‌وندی سیاسه‌تی ئیسعمار تهجزیهکراوهن به‌لام له ئانی کات له سه‌ده21 گه‌لی کور له پیناو به چاره‌نوسی خوی که گه‌لیکی 50 میلیونیه به یه‌ک سری شه‌رعیات ده‌یانه‌ویت نگولی بکه‌ن له سه‌ر به‌خوی وه مافی چاره‌نوس به هه‌مو شیوهه پلان داده‌ریژن بو به‌لاری دا بردن وه ته‌نانه‌ت له سه‌ری نیشتمانی خویان به جودای خواز وه ته‌جزیه ته‌له‌ب ناوی ده‌به‌ن ته‌نانه‌ت بو دژایه‌تی کردن ده‌توانین بلین که ئایئین وه بیروباوه‌ریان دژی میلتی کورد به‌کار هیناو که ده‌لین میله‌تی کورد هه‌ر ئه‌م میله‌ته‌ی ئاگرپهرهسته وه له‌روانگه‌ی دینه شهر عیه‌ت ده‌ده‌ن به قه‌تلوعام وه ئه‌نفال کردن
ئامانج له نوسینی ئه‌م بابه‌ته
من واکو کوردیکی روژههلات له به‌شی ئیران ده‌بینم که ده‌سه‌لاتی ناوندی له ماوی 300 ساله ده‌سه‌لاتی ئیستعمار وه لاوازی ده‌سه‌لاتی ناوندی ئیران به هوی گریدراوی به موچه خورانی تهنخاهی هیندی له ژیر کاریگه‌ری بیروباوه ری شیعه‌گه‌رای واکو موچه‌خورانی بیگانه‌و پئگهی ئیستراتیژیکی ئیران بو به هوکاریک له ساله‌کانی 1800 ده‌وه بشیویهک ئیران له پیناو به‌رژه‌وندیه‌کانی سیاسه‌تی ئیستعماری تهجزیهکرا و نمونه هه‌ره به‌ر چاو ده‌توانین ئاماژه به چه‌ن به‌لگه‌یه بکه‌ین
1 ، له سالی1857 جیابونه‌وه‌ی ئه‌فغانستان له ئیران له سه‌ر ده‌می ده‌سه‌لاتی قاجار ، بی ئه‌وه‌ی که گه‌ل بتوانیت بریات بده‌ن
2 ، له سالی 1872 به‌خشینی ته‌واوی کانزای ئیران به دورویتر که بو به هوی سه‌رسورمانی زوربه‌ی ولاتانی دونیا
3 ، له سالی 1885 به‌شیکی زور له خاکی بلوچستان درا به ده‌و له‌تی تازه دروسکرا ی ئیسلامی که له هیندوستا جیا ببونه‌وه به ناوی پاکستان
4 ، له سالی 1887 داسه‌پاندی بریاری تالپوت (ئینحساری تهمباکو توتن) له سه‌ده‌می قاجار
5 ، له سالی 1901 له‌سه‌ر بریاری دوزینه‌وه‌ی نه‌وت له ژیر چاودیری دورویتر به نوینه‌رایه‌تی و سه‌مایه کوزاری مارسی و داسه‌پاندنی ئه‌م بریاره
6 ،له‌سالی 1907 دابه‌ش بونی ئیران له لایه‌ن روسیه وه بریتانیا له سه‌ر ده‌می قاجار
7 ، له سالی 1916 ده‌روست بونی ده‌وله‌تی تورک له‌سه‌رده‌ستی ئیستعماری بریتانیا و بریارنامه‌ی سایکس پیکو له هه‌مان سالدا
8 ، له سالی له ساڵی 1917 بڕیارنامه‌ی بالفور.
9 ، له ساڵی 1919 داسه‌پاندنی بڕیارنامه‌ی ئیمتیازی باکووری ئیران.
10 ، له ساڵی 1920 رێگاخۆشکردن و پشتیوانی له ره‌زاخان و پشتیوانیکردنی له‌لایه‌ن سهیدزیا ئه‌دین ته‌باته‌بایی.
11 ،له ساڵی 1920 په‌یماننامه‌ی سوور.
12 ، له ساڵی 1920 دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ئیراق.
13 ، له ساڵی 1923 بڕیارنامه‌ی لۆزان.
14 ، له ساڵی 1937 بڕیارنامه‌ی سه‌عدئاباد.
15 ، له ساڵی 1953 رێگاخۆشکردن بۆ کۆدتای موسه‌دیق.
16 ، له ساڵی 1971 رۆڵگێڕانی سه‌ره‌کی بریتانیا بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی گشتی به‌حرین له باشوری ئیران جیابوونه‌وه‌ی ته‌واویه‌تی خاکی به‌حرین له ئیران
17 ، له‌ساڵی 1975 بڕیارنامه‌ی ئه‌لجه‌زایر.
18 ،له ساڵی 1979 گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی و پشتیوانیکردن له ئایه‌توڵا خومه‌ینی.
له‌م ریکه‌وتن نامانه‌دا ئایهکو کورد وه گه‌لانی ئیران چه‌نده‌یان رول تیدا گیراوه ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی به پشتیوانی سیاسه‌ته‌کانی ئیستعمار ئیران ته‌جزیه کراوه به تایبه‌ت له له ساله‌کانی 1920 و ده‌ست نیشان کردنی شا بو ئیران بو به هوی ئه‌وی که که‌مینه‌ی فارس ده‌سه‌لاتی خوی به‌سه‌ر زورینه‌ی کومهلگای ئیران دا داسهپینیت و فارسه‌کان یه‌کم کاریک که کردیان له بواری فه‌رهه‌نگی وه میژویهوه که خویان میژوی 2500 ساله‌یان ناوی ده‌به‌ن به بنه‌ما داده‌نین و بونه میراتگری میژوی چندههزار ساله‌ی ئیران و ته‌نانه‌ت له بریار نامه ی که ده‌توانین ئاماژه‌ی پی بکه‌ین تا چ راده‌یه‌ک کورد توانیویه‌تی بریار ده‌ر بیت له‌سه‌ر چارونوسی جوی
1 به‌ڵێننامه‌ی ئیدریس بدلیسی و سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م، ساڵی 1514وه ساڵه‌کانی 1555 ، 1556 ، 1590.
2- به‌ڵێننامه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی له زه‌هاوی ناوچه‌ی کرماشان، ساڵی 1639 که ده‌توانین بڵێین کوردستان بوو به دوو به‌ش و دوابه‌دوای ئه‌مه له‌سه‌ر کێشه سنووریه‌کان له ساڵانی 1727 ،1736 ، 1746.
3- به‌ڵێننامه‌ی ئه‌رزروم، ساڵه‌کانی 1823، 1847، 1853، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی قاجار و ده‌وڵه‌تی عوسمانی .
4- به‌یاننامه‌ی سایکس پیکۆ، ئه‌م به‌یاننامه‌یه له 9 هه‌تا 16 مانگی مه‌ی ساڵی 1916 له کۆتاییدا له نێوان بریتانیا و فه‌ڕانسه و ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌تی روسیه کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی کرا به‌سێ به‌شی (ئا و ب و س).
له پاشان به‌شێک له کوردستان که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی روسیه، نوینه‌ری بریتانیا (مارک سایکس) نوێنه‌ری فه‌رانسه (جورج پیکۆ) نوینه‌ری روسیه (سازانوف) که بڕیارنامه‌که به‌مشێوه‌یه کوتایی پێهات:
ئا باکووری رۆژهه‌ڵاتی تورکیه که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی روسیه که پاشان خرایه نێو دوو ده‌سه‌ڵاتی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمنستان که هه‌تا رووخانی ده‌وڵه‌تی سوسیالیستیی وه‌کو نیمچه ئۆتۆنۆمییه‌ک خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بوون.
ب باشوری کوردستان ویلایه‌تی موسڵ و که‌رکوک و به‌شێک له ویلایه‌تی شاره‌زور و خانقین که بریتانیا له ئێرانی سه‌ند بۆ کهوتنهژێردهسهڵاتی بریتانیا و به‌مه‌رجێک که ده‌وڵه‌تی ئێراق هاوبه‌شی 2 نه‌ته‌وی کورد و عه‌ره‌ب بێت.
س رۆژئاوای کوردستان له سوریه که‌وته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه، ئه‌م به‌شه ته‌نانه‌ت وای لی هات که نکۆڵی له هاوڵاتیبونیشیان کرا و ته‌نانه‌ت ناسمانهکهشیان لێسه‌ندرایه‌وه.
5 به‌ڵێننامه‌ی سور، ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه له ساڵی 10.8.1920 له نێوان دوو براوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا له پاریس به ئاماده‌بوونی ژێنراڵ شه‌ریف پاشا و هه‌یئه‌تی نوینه‌رانی کورد گه‌ڵاله کرا که ده‌وڵه‌تی عوسمانی دابه‌شکرا. به‌مجۆره خاله‌کانی 62، 63، 64، راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به کورده‌وه هه‌یه، بڕیاربوو له کاتێکی دیاریکراودا جێبه‌جێ بکرێت و ده‌توانین بڵێین یه‌که‌م به‌ڵگه‌ی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تیه وه‌کو مافی چاره‌نووس بو گه‌لی کورد دیاریکراوه.
6 - به‌ڵێننامه‌ی لۆزان، ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه له ساڵی 24، 7، 1923 له نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیه و هاوپه‌یمانانی نوێ به گه‌ڵاڵه‌کردنی ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه په‌یمانی سورههڵوهشایهوه و چاره‌نووس و خه‌ونه‌کانی کوردی خسته‌ژێر پێی ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه.
7 بڕیارنامه‌ی سه‌عداباد، ئه‌م بڕیارنامه‌یه له‌ساڵی 8،7،1937، له نێوان وڵاتانی ئێران، ئێراق، تورکیه، ئه‌فغانستان و نوێنه‌رانی وڵاتانی بهرژهوهندخوازهاتهئاراوه. له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا که هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه و پێداگریی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، خاله‌کانی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ته‌واویی توانایان له به‌رامبه‌ر هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌کی کورد وه‌کو سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی کوردان ده‌بێ سه‌رکوت بکرێت و ته‌نانه‌ت دانیشتوانی هه‌ریه‌ک له‌و وڵاتانه که بچێته‌ناو وڵاته‌کانیانه‌وه ده‌بێ راده‌ست بکرێنه‌وه، به وڵاتی نیشته‌جێ به‌تایبه‌ت که شه‌ڕی دووه‌می جیهانی له‌ئارادا بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی که کوردان له‌م هه‌له که‌ڵک وه‌رنه‌گرن بۆ سه‌رهه‌ڵدان هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵی سه‌ره‌کییش ده‌ستنیشانکرا.
یه‌که‌م: توانه‌وه، پاکتاوکردنی کوردستان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کوردستان، به‌شێوه‌ی راگوازتن، نیشته‌جێکردنی ناکورد له شوێنه‌کانیان، که‌مکردنه‌وی رێژه‌ی کورد له ئاماره ره‌سمیه‌کان، چاودێری و کۆنترۆڵی باری ئابووریی کوردان، سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی، ناونه‌بردنی به‌شی پێوه‌ندیدار به کوردان له نوسراوه‌کان و کتێبه‌کان که کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی مێژوویی، بچوککردنهوی که‌سایه‌تیی کوردان له هه‌ر بواریکدا، گرێدانی کوردان به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و... رێگا خۆشکردن بۆ ئاڵۆزیی ئایینی و زمانه‌وانی ناوچه‌یی، بکارهێنانیان له روانگه‌ی سیاسیه‌وه وه‌کو دارده‌ستێک له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کوردان، هه‌وڵدا ن بۆ به‌لاڕێدابردنی کوردان سه‌باره‌ت به بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌کو وڵاتێک، خستنه‌ژێر چاوه‌دێریی هه‌ر رێکخراوێکی سیاسی و حیزبیی کوردان.
هه‌ر به پی ئه‌م بریار نامه‌ی ژوماره‌ی 7 که بو هه‌مو تاکی کورد گرینگه له سه‌ری ههلوییست بگریت،پرسیاره‌کان لیره‌دا دینه گوری که میژوی چه‌ند هه‌زار ساله‌ی روژههلاتی ناوی زمانی فارسی له که‌یه‌وه بوته زمانی فه‌رمی ئیران ؟؟؟
له‌م به‌شه دا ده‌توانم به راشکاوانه بلیم له پاش هیرشی عه‌ره‌ب بو سه‌ر خاکی ئیران که زمانی فه‌رمی ئیریانی جا له‌سه‌ر ریچکه‌ی زمانه‌وانی ئهویستای و بیزماری وه په‌هله‌وی بوه که زاراوه‌ی کوردین به‌لام له ماوی 200 سالی داسه‌پانی ئه‌ده‌بیات وه ریزمانی عه‌ره‌ب و کوشت‌و کوشتاریکی زور و ویرانکردنی ته‌واوی ئاسهوارهکای سه‌ر ده‌م له‌سه‌ر چونیه‌تی نوسی به شیوه‌ی بیزماری ئویستای وه په‌هه‌له‌وی فه‌ر هه‌نگی ریزمانی عه‌ره‌بی به سه‌ر ئیران‌دا له ژیر ناوی ده‌سه‌لاتی ئیسلامی داسه‌پا و یه‌که‌م ئاسه‌واری نوسین به پیتی عهرهبیبه فارسی له سه‌رده‌می خواجه نه‌سیره‌دینی توسی بوه که میژوکهی بو 1170 سال له‌مه‌و پیش ده‌گه‌ریته‌وه من به ته‌واوی پسفوران وه میژونوسان ده‌لیم ئه‌گه‌ر ئاساریکی میژوی نوسراوه‌ی فارسی له‌وه کونتر هه‌یه با بیخه‌نه رو بلام میژو ئیدعای ئه‌وه ده‌کات که میژوی روژههلاتی ناوی خوی له 12000 سال ده‌دات واکو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پیکرد ئه‌ی کی به‌ر پرسیاره له ئه‌م میژوه هه‌تاکه‌ی ده‌توانن میژو چه‌واشه بکه‌ن و کی ده‌بی خاوه‌نداریه‌تی له‌م میژوه بکات؟
وشه‌ی ئیران به نیوی ده‌وله‌تی ئیران له چ سالیکهوه داسه‌پاوه به سه‌ر ئیران که فارس خوی لی کردوه به خاوه‌ن و نکولی هه‌مو ئیتنهکانی ئیران ده‌کات به تایبه‌ت کورد وه میژوی چه‌ند هه‌زار ساله‌ی ، له‌بنه‌ره‌ت دا وشه‌ی ئیران له وشه‌ی کونی ئهویستایهوه هاتوه به‌ناوی ئیریانه ئیرانه یان ئیریانه جا وشه‌ی ئیران له سه‌ر ده‌می ده‌سه‌لاتی رزاشای پهههلی شای ده‌ست نیشان کراوی ئیستعماری بریتانیا بویه هه‌ر میژویهک له سه‌ر ئیران ده‌نوسریت به‌خاتری ده‌سه‌لاتی وابه‌سته شای ئیران وه به‌رژه‌وندیه‌کانیان له ژیر چاوه دیری ده‌سه‌لاتی داسه‌پاوی که‌مینه‌ی فارس زوربه‌ی میژونوسان له‌سه‌ر ریچکه‌ی میژونوسانی گریدراوی ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی میژو ده‌نوسنه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌بینین له نوسینه‌کان دا ئه‌گر له هه‌ر به‌شیکی ئیتنیکی بیت ناوی شوینه که دینن له قالبی فارسی دا ده‌گونجینن یان زور به زیره‌کیانه ناوه میژویهکه ده‌نوسن که که‌م که‌س شارزای ناوی میژوه کونهکهن و به‌م شیوه خویان ده‌که‌ن به خاوه‌نی ئاسه‌وار که ده‌سه‌لاتی ناوندی خیرا مورکی خوی له‌سه‌ر ده‌ده‌ات وه خوینه‌ر پی وایه که ئه‌م نوسینه به‌س تایبه‌ته به ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی وه فارس ، ته‌نانه‌ت من ده‌بینم که زور که‌س به‌شیوه‌کی زور مترسی دار ده‌یه‌ویت خوی له وشه‌ی ئیرانی بون ببویریت و ده‌لین ئیمه کوردی ئیرانی نین ئه‌مه‌ش خودی ده‌سه‌لاتی ناوندی فارس په‌ره به‌م بوچونهدهدات مادام ئیوه خوتان به ئیرانی نازانن ده‌کاته بیانو ئه‌وه نیه خویان ئیعتراف ده‌که‌ن ئیمه ئیرانی نین کوردین مادام به‌و پیه ئیوه جودای خواز وه ته‌جزیه تهلهبن به‌م شیوه‌یه ده‌یانه‌ویت که ئیمه‌ی کورد خومان باوه‌رمان به میژوی راسته‌قینه‌ی روژههلاتی ناوی نه‌مینیت بلام هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره ده‌بی باس له‌وه بکه‌ین له سالی1357 ، واته سالی 1979 کاتی گه‌لانی ئیران ده‌ستیان به شورش کرد دژی ده‌سه‌لاتی شای ده‌ست نیشان کراوی بیگانه وه‌زیری ئه‌و کات شاپوری به‌ختیار پیش راده‌ست کردنی به ده‌سه‌لاتی نوی له به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌وخوی تلیویزیونیدا سه‌باره‌ت به دوخی سیاسی ئیران رای گه‌یان ئه‌ی ده‌سه‌لاتی نوی که دینه سه‌ر کار ئاگادار بن که کوردستان جودای خواز وه ده‌یانه‌ویت له ئیران جودابنهوه و ئیران ته‌جزیه بکه‌ن ئه‌مه‌هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بو به هه‌وینی دژایه‌تی کردن له به‌رامبه‌ر به هه‌ر داخوازیه‌کی ره‌وای کوردکه له‌ئاکام دا ده‌سه‌لاتی سیاسی کورد که‌وته داوی ریچکهیهک له‌دوای ده‌سه‌لاتی بازرگان ره‌جای وه باهونه‌ر له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی بهنیسهدر حکومه‌تی ناوه‌ندی کوماری به‌ناو ئیسلامی له‌سه‌ر بریاری حوکمی جیهادشهریان به سهرکوردستانداسهپاندو ههروههاسیاسهتی نارون له‌نیوان حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان بوبههوی ئه‌وی کهدوبهرهکی تیبکهویت ونه‌یان توانی له‌به‌رامبه‌ر به پیلانی ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی دا هه‌لویستی گونجاویان هه‌بیت
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی ئیسلامی ئیران له‌سه‌ر ریچکه‌ی باوه‌ری ئیسلامی و په‌یره‌وی یاسای بنچی نه‌یی قورعان فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی وه نوسینی ئیران له‌سه‌ر ریچکه‌ی عه‌ره‌بی زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند به هوی لاوازی زمان و فه‌رهه‌نگی فارسی ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی لهسهربیروکهی زمانه‌وانی به پیتی عه‌ره‌بی خوی له فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی دا ده‌بینیته‌وه و ته‌نانه‌ت داوای ئه‌ندامیه‌تی له کوملگای عه‌ره‌بی ده‌کریت که ئیران ببیته ئه‌ندامی کومکاری عره‌بی ،به‌بی له‌به‌ر چاوگرتنی میژوی چه‌ند هه‌زارساله‌ی روژههلاتی ناوی ، لیره‌دا پرسیار دیته گوری ئایهکو ئیمه‌ی کورد له‌روانگه‌ی فه‌رهه‌نگی و بنچینه‌ی زمانه‌وانی ده‌توانین له ناو فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بیدا خومان ببینینه‌وه ، ئایهکو ئه‌وه ده‌سه‌لاتی ناوندی ئیرانه ده‌بیته هوکاری ته جزیه‌ی ئیران یان میله‌تی کورد که خاوه‌نداریه‌تی له میژوی ههزارانسالهی روژههلاتی ناوی ده‌کات ، له ماوه‌ی 34 سال ده‌سه‌لاتی ئیسلامی ئیران له‌سه‌ر بنچینه‌ی ریبه‌رایه‌تی ئایه‌تولا و له‌رابردو له‌سه‌ر بنچینهنهی ده‌سلاتی شا گه‌نده‌لی وه دزی به‌ریوه به‌رایه‌تی ده‌سه‌لاتی ناوندی بوته هوکاری ئه‌وی که ته‌نانه‌ت نه‌توانن پاره‌که له ناوخوی ئیران دا رابگرن به‌لکو بونه‌ته گهنچینهیهک که ولاتانی عه‌ره‌بی پی ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه واکو دوبه‌ی ئه‌بوزه‌بی عومان کویت و میله‌تی ئیران‌و ئیران له قه‌یرانی ئابوری وه فه‌قیری دا بمینیته‌وه ته‌نانه‌ت ده‌توانم بلیم که به‌شی هه‌ره‌زوری ئوپوزیسیونی ئیران واکو ده‌ستوپیوه‌نده‌کانی رابردوی شا راحه‌ت ته‌له‌به‌کانیش له ژیر ناوی ئه‌وی که له سنوره‌کانی ئیران نزیک بنه‌وه سه‌رمایه گوزاری له ولاتانی عهرهبیدهکهن و بونه‌ته هوکاری گه‌شه‌سه‌ندنی ولاتانی ناوچهئی له بواری ئابوری و ته‌نانه‌ت حازر نین له ناو ئیران‌دا سه‌مایه گوزاری بکه‌ن له ژیر ناوی نائه‌منی بونی ئیران به‌لام له هه‌مانکات دا ته‌نانه‌ت ئوپوزسیونی ئیرانی له به‌رامبه‌ر به چاره‌نوسی روژههلاتی ناوی و فه‌رهه‌نگی له میژینه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له به‌رامبه‌ر به کورد خویان له گه‌ل سیاسه‌تی ناوندی ئیران دا ده‌بینه‌وه وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که کورد ته‌جزیه ته‌له‌به.
سه‌رچاوه
تاریخ ئیران باستان میر حسین پیرنیا
تاریخ تمدن ویلدورانت
ده‌سه‌لاتی قاجار نوسینی علی اسغر نسیم
حقوق بگیرانی بیگانه ا‌قای اسماعیل رابین
استعمار ن‌و جواد منسور
جغرافیای اسیا و افریقا ته‌رجومه میرحیدری
هه‌ر و ها توری ئه‌نترنیت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست