کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پالەوانی انفال و پاسەوانی ئیستای سنور

Monday, 23/03/2009, 12:00

1567 بینراوە


قیادەی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەكەم لە تشرینی دووەمی سالی 2004 لە دوای روخانی رژیمی گۆربەگۆر دامەزراوە ئەم قیادە بارەگایكەی لە هەولیرە وە لەهەموو شارو شاروچكەكانی كوردستان بەریوەبەرایەتی هەیە خۆشی راستەوخۆ سەربە قیادەی حرس حدودی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عیراقە ,
ئاشكرایە پاراستنی سنورەكانی وولات كاریكی پیرۆزو پرشانازیە بۆ پاسەوان و پاریزەرانی سنور هەمیشە رۆلەی چاونەترس وبەئەمەكی وولات ئەم كارە پیرۆزەیان پی دەسپیردریت ,لە كوردستانی خۆمان سەرەرای سنوریكی بەرفراوانی نیودەولەتی دوژمنیكی زۆریشی دەوریان داوە بەردەوام هیرش وپەلاماری توندیان كردوتە سەری،
بۆیە جیگای خۆیەتی جەماوەری گەلەكەمان لەنزیكەوە شارەزاییەكیان هەبیت لە قارەمان و پاریزەرانی سنورەكانی وولات
وە بزانن كین ئەوانەی ئەم ئەركە پیرۆزو سەختەیان هەلگرتووە وە بۆ دلنیا بون لە سەرومالی خۆیان لە دەست دریژی دوژمنان
بەلام بەداخەوە میللەت بی خەبەرە لە دامەزراوەكانی خۆی كە بە خوینی هەزاران رۆلەی ئەم گەلە هاتووتە كایەوە بۆیە دەمەویت ئەگەر بەكورتیش بیت چەند تیبینیەك لەسەر ژیانی پالەوانیكی ئەم فەرماندەییە پیشكەشی میللەتی كورد بكەم كە ئەویش(لیوا عبدالحمید سورچی)ە كە ناوە پیرۆەكەی لەنیو بەعس عقید حمید ناسرابوو, كەلەمەودوا هەربە ناوە ناپیرۆزەكەی خۆی ناوی دەبەین .
عقید حمید لەكاتی هەلگیرسانی شۆرشی گەورەی ایلول ئەویش پالی ناوە بەرەو بغداد و لەوی چۆتە كولیژی سەربازی پاشان پلەو پایەی سەربازی پی بەخشراوە بۆ لیدانی بنكەكانی شۆرش هەر لەوكاتەوە بەردەوام بوە لە پال ریزەكانی سوپای داگیر
كەری عیراق تاكو سالانی هەشتاكان ئینجا لەبەردلسۆزی بۆ حزبی بەعس فوجیكی جاشانی وەرگرت ئەوجارەیان بوو بە عقیدی جاش مستەشار حمید سورچی لەئەنفالەكانی كوردستان دەوریكی بالای هەبوو لە هیرش كردنە سەر گوندو هاوولاتیانی بى چارەی
كوردستان بەتایبەتیش گوندەكانی دەشتی دەولیر و گوندەكانی دەوزیی شوان وە بەرپرسیش بووە لە بئ سەروشوین كردنی هەشت لاوی دەشتی هەولیركە ئیستا دۆسیەكەیان لە دادگای بالای تاوانباران لە بغداد پاریزراوە,تادوا هەناسەی حزبی بەعس لەكوردستان ئەویش پالەوانی داستانەكانی ئەم حزبە بووەلە دوای سەرهەلدانی 1991و تەخت كردنی داموو دەزگاكانی بەعس لە كوردستان ئەم



جارەیان ئەم فس فس پالەوانە بە جۆریكی تركەوتەوە ماستاوچیاتی وخزمەت كردنی بەشیك لە لیپرسراوان ئەوانیش بى رەچاو كردنی رابووردووی ناپاكی وبئ كویدان بە نركەی گوندە ریرانكراوەكان و فرمیسكی دایكی شەهیدان ,
دیسان هەمان پالەوانی مدرسەی عروبە بەعسیەكان ودوژمنی بابە كوشتەی كوردان لەجاران پتر پلەو پایە بەخۆی و كورەكانی درا , بابینە سەر بابەتەكەمان ئەویش دەوری عقیدی جاش حمید لە نیو شۆرش و حكومەتی كوردا چیە ....
لە دامەزراندنەوەی قیادەی حرس حدود لە هەولیر ئەم ناو براوە لەلایەن وەزارەتی پ.م پارتی كرا بە لیژنەی وەرگرتنی خەلكی دلسوز و بەتوانا بۆ ناو پاسەوانی سنور , جاوەرن خەلكینە بزانن چۆن پارتی گورگە پیرە دەكاتە شوانی مەر تا تۆلەی رابوردوش
بسەنیتەوە ,
عقید جاش توانی لەو ریگایەوە گەلیك تۆلەسەندنەوە لە پیشمەرگەو خەلكی دلسوزی پارتی بسەنیتەوە و لەریگای پلە پیدانیان پراویزو مغدوریان بكان بەلام خەلكیكی كۆنە جاش وخزمی خۆی بی ئامادە بوونیان لە بەردەم لیژنەكەو بەبى تاقی كردنەوەیان پلەیان بۆ چوە مالەوە لەوا نەش كورەكەی خۆی بەپلەی نقیب وزاواكەی بەپلەی رائید كە تەعدا دەكەم هەردووكیان تەنها رۆژیك
پیشمەرگەبوبن یان بەئاگابن لەماف و دەستكەوتەكانی كورد تەنانە نایەن بۆ دەوامیش دەبیت مانگانە مووچەكەیان بۆ بچیتە مالەوە كورەكەی لەشەوانی رابواردن وبارەكانی هەولیر بەبای دەكات ,
عقید جاش ماوەیەكی زۆر هەر خۆی پالەوان بوو لە قیادە بە هۆی ئەو ماستاوچیەتیەی دەی كرد بۆ هەندی بەرپرسی بالای پارتی هەر لە م ماوەیەدا چەندان كادیرو پیشمەرگەو خاوەن شەهید بە پلەی بەرزیش ریزەكانی پاسەوانی سنوریان بەجی هیشت بەهۆی دژایەتی بەردەوامی ئەم جاشە رەسەنە تائیستاش بە پیشمەرگە دەلیت مخریب و بە كۆنە جاش وبەعسیە هاوسۆزەكانی دەلیت برا وكاك .
برادەریكی بەریز بۆی گیرامەوە ووتی خزمیكی هەژارم هەیە لە سەردەمی رژیم جاشی ئەو عقید حمیدە بووە ووتبوو دوو رۆژ بەر لە راپەرینە جەماوەریەكەی خەلكی كوردستان لەئوردوگای دارەتوو سەرۆك جاش عقید حمید ناردیە دوام و ئەمری كرد دەبیت من ئەم چەند رۆژە پاسەوانی ووینەی سدام بم كە خۆی لەدوای سەركەوتنەكانیان بەسەر خەلكی كوردستان وەك دیاریەك
دروستی كردبوو ووتی منیش لەوەلام دا وتم داوای لیبوردن دەكەم من ناتوانم ئەم كارە بكەم چونكە لافاوی رەق وكینە جەماوەری ستەم لیكراو نەك بەپاسەوانی من بەلكو بە هەموو سوپای عیراق پاریزگاری ناكریت بۆیە من ناتوانم لەوەلام دا سەرۆك جاش ئەمری دەست بەسەركردنی دابوو بەلام رای كرد بوو لەدەستی,
ئەم رووداوە پانزە سالی بەسەر تیدەپەریت دوای ئازادی كوردستان و دامەزراوە حكومیەكانی ئەوجارەیان كوری جاش حمید دەبیتە بەریوە بەری ناحیە بەناوی نەبەزلە تۆلەی شكاندنی بریاری باوكی پیاوە هەژارەكە سزادەدات و پارچە زەویەكی هەیە بەناوی شارەوانی وشتی لەجۆرەوە دەستی بەسەر دادەگریت وداگیری دەكات ئینجا ئەویش دەچیتە لای وداوای لى دەكات زەویەكەی پى بدەنەوە چونكە هەژارو دەست كورتە بەلام بەهەمان رەقی كۆنی باوكی دەری دەكاتە دەرەوە , پارتی و ینك ئاوا سەرو مالی
خەلكی هەژارو لیقەوماوانی كورد دەپاریزن هەزار خۆزگەمان بە كفن دز.



هەولیر




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)