کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەئەزمڕ نووسراوو ئیمزاى شوان كابانیان تەزویر ئەكرد ، ئاگاى لەخۆى نەبوو !! تۆ بڵێیت لەپەرلەمان خەوى لێ نەكەوێت !!!

Thursday, 13/08/2009, 12:00


خوێنەرە بەڕێزەكان هەموومان ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى پارلەمانى كووردستانمان بینى و زانیمان یەكێتى بە چ شكستێك لێى هاتە دەر بەتایبەت لە سلێمانى .. (ینك) هیچ دەنگێكى واى بەدەست نەهێنا لەم شارە و لەقەڵاكەى خۆى خستیانە خوارەوە ، ئەوەشى هێناى بە ئازایەتى پارتى بوو !! جالێرەدا وەكوو تاكێكى ئەم شارە ڕووى دەمم ئەكەمە فەریكە پارلەمانتارێك و دەڵێم : شوانى كەریم كابان هەرگییز نوێنەرى خەڵكى ئەم شارە نییەو لەپەرلەمانیش بەرگرى لە مافەكانى خەڵكى سلێمانى ناكات چونكە ئەوێك كە بەدەنگى پارتى چووبێتە پەرلەمان و نانى ئەوپارتە بخوات باوەڕناكەم هیچ شتێك لەم كابرایە و شەهامەتەكانى چاوەڕوان بكرێت شووانەى خەواڵو ئەو كاتانەى مدیرى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان (محلى) بوو زووڵم و زۆرى لەكادر و كارمەندانى تەلەفزیۆنەكەى خۆى ئەكرد تاكار گەیشتە ئەوەى لەتەحەموولیاندا نەمێنێ و بچن كیتاب و نووسراوى ئەو بەئیمزاى خۆشیەوە تەزوویر بكەن و زەوى پێوەربگرن
شوان كابان ڕۆژانێك ووتارى جنێو ئامێزى لە دژى مەلا مستەفا و مەسعوود بارزانى و حزبەكەى ئەنووسى و لە ئێزگەى بەناو دەنگى گەلى كووردستانەوە بڵاوى ئەكردەوە كەپێش 31ى ئاب یاریدەدەرى بەڕێوەبەر بوو تیایدا هەر لەستۆدیۆكەى ئەو ئێزگەیەدا سروودى (كاكى پێشمەرگەم سڵاوو من دڵم دێوانەیە) ى تۆمار ئەكرد كەمەبەستى تێیدا هاندانى پێشمەرگە بوو بۆ خۆ بەكووشتدان لەدژى بنەماڵەى بارزانى لەشەڕى نەگریسى ناوخۆدا ... شوانە بەو ووتارو سروودانە ئاگرى شەڕى نێوخۆى گەرمتر ئەكرد هانى كووڕى خەڵكى ئەم شارەو كووردستانى ئەدا بچن بەرەو پیرى مەرگ !! ئێستا كێ باوەڕى پێدەكات لەناو پارلەماندا بەرگرى لەمافى كەسووكارى ئەو شەهیدانە بكات ... ئەوێك لە پێشمەرگایەتیدا فاشیل بوبێ و یەك فیشەك چییە نەى تەقاندبێت ، ئەوێك لە بووارى هوونەریشدا دەنگێكى نەشاز و ناخۆش بوبێ و تەپڵى شەڕى لێدابێت ، شوانەیەك لە نووسین و ئەدەبدا حزبایەتى تەسكى ڕەچاو كردبێت ، ئەوێك لەكارى ئیدارەو ئیعلامدا ترسنۆك و هیچ لەبارانەبوو بووبێت و نەیوێرا بێت بچێتە ژێر بارى بەڕێوەبردنى سەتەلایتى گەلى كووردستان و خۆى لێ دزیبێتەوە ، ئەوێك لە ژوورێكى ئیعلامیى مەركەزییەوە بەئەمرى ئازادى ئاغاى علووج سزاى ئەم و ئەو بداو نان بڕاوویان بكا و جوێنیان پێبدات .. شوانەیەك ئێستاو ئەوساش یەك مەووقیفى مەردانەى لێ نەبینرابێت جگە لە ئەشهەدووبیللا كردن بۆ ئاغاكانى ، ئەو ساڵانێك لەئەزمەڕخەڵكى پشت گوێ ئەخست و ئیهمال و عاجزى ئەكردن و ئەیتۆراندن ، ئەوێك بەپلانى تایبەت و مونەزەم ئەو كاتانەى مودیرى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان بوو هەوڵى ئەدا كەسە كۆنەكانى ناو ئیعلام و تەلەفزیۆن دووربخاتەوە و كەسانى غەیرە یەكێتى بهێنێتە ناو ئەم كەناڵە و هەموو هەوڵێكیشى خستە گەڕ تائەوەى لە ئیعلامى (حشكع ، حسك ، زەحمەتكێشان .. هتد) بوو بیانهێنیتە لاى خۆى بۆئەوەى بەدڵى خۆى و بێ بەربەست ئیش و كارى بڕوات بەڕێوە ،ئەمێستاكەش یەك پرسیار ئاڕاستەى شوانەى نوێنەرى خەڵكى سلێمانى ئەكەم ئایا لەپەرلەمان داكۆكیمان لێ ئەكەیت ؟ یان هەر مەبەستت پلەو مووچەكەى بوو دواى ئەوەش تەقاعودییەكەى ؟! تۆیەك بەو هەموو ساڵەى خەباتى شارو شاخیشتەوە یەك ئیشى باشت لێ نەبینرابێت بۆ خزمەتى كوورد و كووردستان جگەلەوانەى لەسەرەوە باسم كرد ئەى ئەبێت لەمەولا چۆن بیت ، بێگوومان ئیجابى نابیت !!! پێشینان ڕاستیان ووتوە (دارى زەڕ بۆ بڕین باشە)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە