کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتیی و یه‌کێتیی به‌ ناوی لیستیی گۆڕانه‌وه‌ مناڵ ومه‌زن ده‌نێرن تا به‌سه‌رخۆشی جنێو به‌ خوا و ئاین بده‌ن (تازه‌کراوه‌ته‌وه‌)

Tuesday, 30/06/2009, 12:00


ئه‌م ئێواره‌یه‌ کۆمه‌ڵێک گه‌نج و منداڵه‌ ورتکه‌، که‌ دروشمی لیستیی گۆڕانیان هه‌ڵگرتووه‌، له‌ سلێمانی، به‌تایبه‌تیی لای سه‌هۆڵه‌که‌، به‌ناوی لیستیی گۆڕانه‌وه‌، هه‌ندێکیان به‌ سه‌رخۆشی جنێو به‌ ئاین و به‌ خوا ئه‌ده‌ن، به‌ ده‌نگئ به‌رز هاوار ئه‌که‌ن هینه‌که‌مان به‌ خوا و به‌ پێغه‌مبه‌ر، به‌م شێوه‌یه‌ سه‌رنجی زۆر که‌سیان ڕاکێشاوه‌، بۆیه‌ من وه‌ک په‌یامنێری کوردستانپۆست چوومه‌ ناویانه‌وه‌، یه‌کێکیانم به‌ شیوه‌ ناسییه‌وه‌ که‌ پارتییه‌، بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی زوو په‌یوه‌ندی به‌ گرده‌که‌وه‌ بکه‌م، له‌ زمانی ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌مه‌ ڕاده‌گه‌ینم، که‌ ووتی: ئه‌وانه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌، دیاره‌ له‌ لایه‌ن لیستێکی نه‌یاره‌وه‌ ڕاسپێردراون که‌ ئه‌م کاره‌ بکه‌ن تا ئێمه‌ی پێ سووک بکه‌ن، وا له‌ خه‌ڵکه‌که‌ بگه‌یه‌نن، که‌ نه‌وشیروان موسته‌فا دژی ئاین و خوا و پێغه‌مبه‌ره‌، تا به‌ خه‌یاڵی خۆیان به‌م شێوه‌ ڕیکلامه‌ سووکه‌ کاریگه‌ری هه‌بێت بۆ ساردبوونه‌وه‌ و کشانه‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ لیستیی گۆڕان نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ رایگه‌یاند: وه‌ک ده‌بینن، ئیستا له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌کانیانه‌وه‌، پرۆپاگه‌نده‌ی له‌م شێوه‌‌ دژمان ئه‌نجام ده‌درێ. بۆ نمونه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێک سه‌ر به‌ لیستیی گۆڕان بووه ‌له‌ سه‌رو مزگه‌وتی گه‌وره‌ گرتوویانه‌ و گوێچکه‌یه‌کیان قرتاندووه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌یاره‌کی سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ند دابه‌زیون، سێ چوار چه‌قۆیان لێداوه‌، ئیستا ئه‌و که‌سه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌ که‌وتووه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وێنه‌کانیان له‌ ئیوتوبدا بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.
به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ کوردستانپۆست سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌و فلیمه‌ ڕاده‌کێشێت، که‌ ئه‌مشه‌و که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی زاگرۆس تی ڤی، دژی لیستیی گۆڕان بڵاوی کردۆته‌وه‌، هه‌واڵه‌که‌ دروستکراوه‌، چه‌ند شه‌لاتیی و مناڵه‌ورتکه‌ی پارتی و یه‌کێتیی به‌و کاره‌ هه‌ڵده‌ستن، پێشوه‌خت ته‌له‌فیزیۆنی پارتی به‌یارمه‌تیی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتیی هاتوون‌، ئه‌و که‌سانه‌یان ڕاسپاردوون که‌ به‌م کاره‌ هه‌ڵسن تا فلیمی بگرن.
فه‌رموون هه‌واڵه‌که‌ ببینن:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە