کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ بینه‌رانی كه‌ناڵی ئاسمانی KNN بۆ ئه‌وه‌ی باشتر چه‌واشه‌كاریه‌كانی عه‌بدوڵڕه‌زاق عه‌لی بناسن!

Friday, 22/07/2011, 12:00


شه‌وی ٢٠ ئه‌م مانگه‌ واته‌ ٣ شه‌و له‌مه‌به‌ر، له‌ به‌رنامه‌ نوێ كه‌ی ڕۆژنامه‌نووس (محه‌مه‌د ڕه‌وف) له‌ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن دا، یه‌كیك له‌میوانه‌كان عه‌بدوڵره‌زاق عه‌لی بوو، ئه‌وی دیكه‌یان ڕۆشنبیریه‌كی هیمن و بوو، ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی ڕاكیشام، ئه‌وه‌ ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌و خۆبادان و سه‌رله‌قاندنانه‌ی عه‌بدوڵره‌زاق عه‌لی زێویی بوو، ده‌تووت: نوینه‌ری مه‌سعود بارزانی یه‌و هه‌موو شته‌كان و تاوان و هه‌ڵه‌و كیشه‌كانی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه‌؟!
ئه‌م به‌ناو رۆژنامه‌نووسه‌ كه‌ پراوپر سیخورێكی بچوك و نه‌فامی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌، وای ده‌زانی گه‌ر هه‌مووش ته‌ راست و دروسته‌كان ڕه‌تبكاته‌وه‌ خه‌ڵكی پێ ده‌لێن به‌راستی زیره‌كه‌....!
عه‌بدوڵره‌زاق ده‌یویست بێ بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڕێمه‌، له‌ خانه‌قینه‌وه‌ بۆ زاخۆ، ده‌یوست باوه‌ڕ به‌ هه‌موان بهینی كه‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌ هه‌ولێر میوانێكی ڕه‌زا گران نیه‌؟!
له‌هه‌مووی قه‌باعه‌ت تر ئندووه‌، ده‌یانجار بۆ خۆدزینه‌وه‌ ده‌ه‌وه‌بوو، شه‌رعیه‌تی دابه‌ پیاوكوژو جاشه‌كانی لقی ٤ كه‌ له‌ ڕۆژی ١٧ی شوبات كه‌ زیاتر له‌ ٧٠ گه‌نجی ئه‌و شاره‌یان شه‌هیدو بریندار كردبوو، ده‌یویست خۆڵ بكاته‌ چاوی خه‌ڵكی بۆ ٥ په‌نجه‌ره‌ شكاوی شووشه‌، شه‌رعیه‌ت بداته‌ كوشتنی گه‌نجی شاره‌كه‌ی شێخی نه‌مر!
له‌وه‌ مه‌هزه‌ڵه‌تر باسی یاسای ده‌كردو، ده‌یووت: به‌ پێی یاسا نه‌مانزانیوه‌ ئه‌م سه‌حافه‌ی بنه‌ماڵه‌ له‌كام زانكۆو كام كۆلیژ یاسایی خوێندووه‌؟
ئێمه‌ خه‌ڵكی یه‌كشارین و هه‌ردووكمان له‌ سه‌رچناربووین من براكه‌م شه‌هیدی یه‌كیتی یه‌و له‌ تیپی ٣١ی سلیمانی ئه‌وكات پیش راپه‌رین شه‌هیدبوو، ئه‌وكات ئه‌م عه‌بدوڵره‌زاقه‌ وه‌رقه‌ی جاش خه‌فیفه‌ی سه‌لیم ئاغای مه‌رگه‌یی موسته‌شاری پێبوو، له‌ناو بازاره‌كه‌ دوكانی سه‌وزه‌و میوه‌ فرۆشی هه‌بوو، له‌هه‌موو كه‌سێكیش گرانتر شته‌كانی ده‌فرۆشت و، هه‌رجارێكیش ئه‌منی سه‌رچنار بانگیان بكردایه‌، به‌ بۆتڵه‌ ویسكیه‌ك و چه‌ند كیلۆ میوه‌یه‌ك خۆی رزگار ده‌كرد، ئێستا نه‌مانزانیوه‌ چۆن بۆته‌ رۆژنامه‌نوس و شرۆڤه‌كاری ئه‌و وه‌زعه‌یكوردستان و، كه‌ قسه‌ی ده‌كرد وه‌رقه‌ی جاشێتیه‌كه‌ی یم بیرده‌كه‌وته‌وه‌، مالی ئیمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برامان شه‌هیدی یه‌كیتی بوو، هه‌رشه‌وه‌ له‌ ماڵ و كوچه‌و كۆلانیك به‌ نهینی ده‌ماینه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ ئیسراحه‌ت بوبوه‌ جاشێكی عه‌یاره‌ موحه‌سه‌ن!
یه‌ك دووجار كاكه‌ حه‌مه‌ سه‌عید موختاره‌كه‌ی سه‌رچنار باوكی سالارو خه‌سره‌و،به‌ دزیوه‌ هاته‌ماڵمان و ووتی عه‌بدوڵره‌زاق زانیاری له‌سه‌ر مامه‌كانت كه‌ بۆ چالاكی هاتونه‌توه‌ به‌ ئه‌منی سه‌رچنار داوه‌،به‌لام من چاره‌م كردووه‌، به‌لام ئاگاتان له‌خۆتان بێ....
جارێكیان ئه‌و موختاره‌ پێ گووتین: ئه‌منی سه‌رچنار له‌ جیاتی زانیاری خه‌ڵكی گه‌ره‌ك له‌من وه‌ربگرن، له‌ عه‌بدولره‌زاقی حاجی عه‌لی زیوه‌یی وه‌رده‌گرن، هه‌رچی روویدا ئه‌و به‌رپرسه‌ من رام ناخوات، جا هه‌رواش ده‌رچوو، تا ئیستا حه‌مه‌سعیدی موختار ماوه‌و بۆ رۆژیكیش پیشمه‌رگه‌ نه‌چونه‌ سه‌ری به‌نیازی ئازاردانی!
ئه‌وه‌ی وای له‌من كرد بیمه‌ وه‌لام، ئه‌مرۆ كۆنه‌ جاشێك ره‌خنه‌ له‌ كورانی گۆرانخوازان و كه‌سوكاری پیشمه‌رگه‌و شه‌هیدان ده‌گریت.
وه‌ك ده‌لێن ئیستا پارتی له‌ جیاتی یه‌ك كه‌ناڵ و دووكه‌ناڵی داوه‌تێ تا ئه‌و جۆره‌ قسانه‌ بكات..سه‌رنووسه‌ری سایتی په‌یامنێره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی زاگرۆس یشه‌، وه‌ك زانیومانه‌ زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی پارتی بێ ئیشن و ئه‌م دووكاره‌ی هه‌یه‌..وه‌ك جاران..سه‌وزه‌ فرۆش و پیاوی ئه‌من و موسته‌شاره‌كان.
نامه‌ویت بچمه‌ نیو باسی كۆمه‌ڵایه‌تی چونكه‌ پێویست ناكات ئه‌م سایته‌ خۆشه‌ویسته‌ ناشرین بكه‌ین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە