دەرگاكانى ماڵى دكتۆر بەرهەم (ئەوەى بە شیرى گەرم زمانى سوتا بێت فوو لە ماستاویش دەكات)
Friday, 09/10/2009, 12:00
ئێستە ئەم هەرێمە لە بەردەم ئەركێكى زۆر قورسدایە ئەویش تایبەتمەندیەكانە بۆ شوێنى خۆى , حزب دەستە درێژەكانى لەسەر سفرەكانمان بباتەوە بۆ باوەشى خۆى گۆڕەپان و ماڵ و سەر سفرەكانمان لەوە زیاتر داگیر نەكات و دەستەكانى ترى لە قوڕگى حكومەت گیركردوە وە و هەر پەنجەیەكى وەك هەڕەشە لەناو یەكە ئیدارییەكاندایە , پەنجەى هەڕەشە بباتەوە بۆ ماڵى خۆى و قوڕگى حكومەت بەر بدات و بگەڕێتەوە ماڵى خۆى و چوار چێوەى خۆى .... پێشمەرگە و (قیادە عەسكەرییەكان) دەست نەخەنە بوارى زانكۆ و تەندروستی و حكومەتەوە ئەمر بەسەر حكومەتدا نەكەن بچن بۆ سنورەكان دابنیشن و خەریكى كارى خۆیان بن وەك سمبولى بەرگرى لەم وڵاتە وەك سەروەیەكى ئاسایشى نیشتمانى هەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەكان چاوەڕوانى بڕیارى پەرلەمان بن پەرلەمانیش بە ئەمرى حزب و حكومەت هەڵنەسوڕێ و كارتۆنى نەبێ وك چاودێرو مامۆستا وانە و لێپرسیراویەتى بڵێتەوە و سزاى یاساى بدات مدیر و لیپرسراوە كۆنەكان (تۆزێكیش ئاگایان لە منداڵكانیان بێت , ئەو خەڵكە ئیمانى نەما بە دەسیانەوە) خانەنشین بكرێن و با گەنجە پرَۆفشناڵە بەتاڵەكان شوێنى ئەوان بگرنەوە نەوى نوێ ژیانى نوێ بۆ خۆى دروست بكات , ئیتر تایبەتمەندى و پرَۆفیشناڵى میكانیزمى ئیدارى ببێتە هەقیقەتى ئەم كابینەیە بە مەرجێك لە ئێستەوە حزب د.بەرهەمى قورمیش نەكردبێ تابە ئاراستەى سەعاتى ئەوان بسوڕێتەوە و دوو سەركردەى دوو حزبەكە لە ڤیلا دورەكانەوە بە كۆنتڕۆڵ د.بەرهەم بجوڵێنن وەك ڕۆبۆرتێكى ژێر بڕیارى پەنجەى سەر كۆنتڕۆڵەكان ئەمجارەش لە دەرگاى كابینەى شەشەمەوە وەك شەبەح بێتەوە سەر سفرەكانمان بچێتە ناو ژمارەى پارەى گیرفانمانەوەلە جەمسەرەكانى پەنجا بە پنجاوە نەیەنەوە ناومان ئەگەر پارتى مەرجى بەسەرا نەساپاندبێ ئەم جارە سەرەى سلێمانیە گرنگى پێ بدرێ لەو پەراوێزیە ڕزگارى ببێت ئەم ڕزگار بونەش بەبێ گۆڕان مەحاڵە ئەبێ دكتۆر ئەوە بزانێ ئێستە ناسنامەى سلێمانى گۆڕانە بەوانەشەوە كە دەنگیان بە لیستەكانى تر داوە ولائى گەورەیان بە هێزى گۆڕان هەیە ئەگەر دكتۆر بتوانێ لەژێر گوشارەكاندا نەبێت ئەوا كلیلى حكومەت لە گیرفانیدایە كۆدەكەشى لاى گۆڕانە لەسلێمانیدا ئێستە گەندەڵى مالى و ئیدارى لەسەرەوە شۆڕ بوەتەوە بۆ ناو یەكە ئیداریە بچوكەكان كە ڕاستەو خۆ بەریەككەوتنى هەیە لەگەڵ حكومەتدا ئا لەوێدا تاكى كوردى هەست بە بێ حورمەتى نەبوونى مافى خۆى دەكات (ئیتر با ئەوەندە نەچینە دریژە پێدانى گەندەڵیەكانەوە ئەوندە وترا هیزى ئەم ووشەیە تعریفى لاى هەموان دیارە) با ئەم جارە بڵێین دزۆ كراسى (kelptocracy) كەواتە باشترین چاو چاوى ئۆپۆزسیۆن و دەستەڵاتى چوارەم میدیاكانە لە سەر قەیران و كێشەكان وە ئەگەر دكتۆر بەرهەم ناتوانێ وەك حكومەت سەربەخۆ و لەسەر بەرژەوەندى تاك و میللەتیك كار بكات وە پڕۆفیشناڵ بێت لە ئێستەوە نەیكات باشترە وە بیەوێ لەو دیوو بازنەى گۆڕان و میدیایەكانەوە بە تایبەت (هاوڵاتى وئاوێنە ڕۆژنامە ولڤین بە تایبەت كوردستانپۆست جونكە سەكۆیەكى تەواو ئازادە و هەندێ گۆڤار و ماڵپەر چونكە هەقیقەتەكان لەو نێوەندەدایە و..هتد)كار بكات و گوێیان لێ نەگرێت نەیكات باشە با هێلكەكە لەسەرى ئەما نەشكێنن كە ئێستە حكومەت لە ئیفلیجیەك و بێ متمانییەكى قورسدایە ئەگەر دكتۆرێكى باش نیەو نەشتەرگەرى بۆ ناكرێ نەیكات باشە یەكێك لەهەرە خاڵە باشەكان دانانى لیژنەى چاودێرى و بە دواداچونە بۆ ڕۆژنامە و ماڵپەڕەكان و لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكات و چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە ... بالێرەدا بپرسین ڕۆژنامەى ئاسۆ كە بە ڕۆژنامەى دكتۆر بەرهەم ناسراوە چەند بەڵگەى ناڕەزایى خەڵكى بڵاو كردوەتەوە و چەندى بە دواداچونى بۆ كراوە و جێ بەجێ كراوە با ئەم جارە ئاسۆ و میدیایەكان ببنە دەرگاكانى ماڵى دكتۆر بەرهەم و ئێمەش بچین بدەین لە دەرگاو ڕوناك خان بیكاتەوە و پێى بڵین (ڕوناك خان بە دكتۆر بڵێ منداڵەكانى حزب و حكومەت ئامۆژگارى بكات تۆپەكانیان هەڵدەدەن و شوشەى پەنجەرەكانمان دەشكێنن خواردنى سەر سفرەكانمان دەدزن) ڕوناك خان پەرداخێك ئاوى ساردمان دەداتێ و تا تۆزێ ئارام دەگرین دەڵێ(وەى ڕۆڵەگیان بەسەر چاو با دكتۆر بێتەوە بە خوا پێى دەڵێم سزایان بدات) با ئەم جارە دەرگاكانى حكومەت چاوى و حكومەت ئۆپۆزسیۆن و میدیایەكان بێت نەك هەر پەرداخە ئاوەكەى روناك خان بێت چونكە زۆرمان دا لە دەرگاى ماڵى خانمى یەكەمى عیراق و ئەویش هەر پەرداخە ئاوەكە بوو پێویستە دكتۆر بەپاڵپشتى هەموو چاوەكانى چاودێرى حكومەت لەو ئیفلیجیى دوو ئیدارەى و نبوونى هاوسەنگى میكانیزمى ئابورى و هەموو لایەنەكانى تر ڕزگار بكات چونكە هاوڵاتى ممتمانەیان بە حكومەت نەماوە و بە گومانن لە هەموو دروشمەكان ئەگەر نەچێتە بوارى جێ بە جێ كردنەوە وەك كاك ئاوات چوارباخى نوسیبوى (ئەوەى بە شیرى گەرم زمانى سوتا بێت فوو لە ماستاویش دەكات)
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست