کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با هەموومان وەك یەك بین

Saturday, 16/06/2012, 12:00


هەڵمەتی واژۆ كۆكردنەوەی فەرمانبەرانی سنوری باڵەكایەتی بۆ بەرزكردنەوەى یاداشتێك بۆ پەرلەمان و حكومەتی هەرێم ، بە مەبەستی هاوتا كردنی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی پارێزگای هەولێر و دهۆك لەگەڵ حكومەتی ناوەندی و قەرەبوو كردنەوەیان وەك فەرمانبەرانی سلێمانی و دەستەبەركردنی ماف و جیاوكی فەرمانبەری و پێدانی زەوی،لە دوایشدا پێدانی (15) رۆژ مۆڵەت بە وەزارەتی دارایی و لایەنی پەیوەندیدار بۆ جێبەجێ كردنی داواكانمان لە دوای بێ وەڵام بوونیان هەلدەستین بە گرتنە بەری رێوشوێنی مەدەنیانەى تر و داوای دەست لەكار كێشانەوەى وەزیری دارایی و بریكارەكەی دەكەین !
داواكاریەكان:
1- هاوتا كردنی موچەو دەرماڵە و پلەو پایەى فەرمانبەرانی هەولێر و دهۆك لەگەڵ فەرمانبەرانی سلێمانی و حكومەتی ناوەندی و قەرەبو كردنەوەیان.
2- دوای ڕێكخستنەوەى موچەو پلەو پایەی ئەو فەرمانبەرانەی كە بەر لە 31-12-2003دامەزراون جیاوازیەكی بەرچاو دروست دەبێت لەگەڵ فەرمانبەرانی دامەزراوی دوای ئەو ڕێكەوتە واتە (2004 - 2010)،بۆیە داوادەكەین ئەو رێكخستن و هاوتا كردنە ئەمانیش بگرێتەوە.
3- پێدانی زەوى بەو فەرمانبەرانەى شایستەن بەو مافە و تا ئێستا پێیان نەدراوە.
4- خەرج كردنی دەرماڵەی (150000) دیناری بۆ فەرمانبەرانی مۆڵەت پێدراوی وەزارەتی پەروەردە (دایكایەتی ، خوێندن ، نەخۆشی) ، وە خەرج كردنی بڕی (75000) دینار بۆ شەش مانگی دووەمی مۆلەتی دایكایەتی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە هەر سێ پاریزگاكەى هەرێم وەك بەغدا.
5- خەرجكردنی دەرماڵەی ترسناكی كارمەندانی كارگێری تەندروستی بە ڕێژەى (30%) وەكو حكومەتی ناوەندی وە زیاد كردنی دەرماڵەى ترسناكی بۆ كارمەندانی تەندروستی بە رێژەى (100%).
6- خەرجكردنی دەرماڵەى ترسناكی بۆ كارمەندانی وەزارەتی كارەبا بە ڕێژەى (75%) هەروەك بەغدا چونكە لە هەرێم تەنها لە (30%) خەرج دەكرێت.
7- دووبارە خەرج كردنەوەى دەرماڵە بە ڕێژەى (30%) بۆ فەرمانبەری خزمەت گوزار لە شارەوانیەكانی وەزارەتی شارەوانی.

با هه‌موومان وه‌ك یه‌ك بین

هه‌ڵمه‌تی واژۆ كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سنوری باڵه‌كایه‌تی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى یاداشتێك بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌ریم ، به‌ مه‌به‌ستی هاوتا كردنی موچه‌ و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند و قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌یان وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و جیاوكی فه‌رمانبه‌ری و پێدانی زه‌وی،له‌ دوایشدا پێدانی (15) رۆژ مۆڵه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی دارایی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانمان له‌ دوای بێ وه‌ڵام بوونیان هه‌لده‌ستین به‌ گرتنه‌ به‌ری رێوو شوێنی مه‌ده‌نیانه‌ی تر و داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى وه‌زیری دارایی و بریكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ین!

داواكاریه‌كان:
1- هاوتا كردنی موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و پله‌ و پایه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر و دهۆك وه‌كو فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی و حكومه‌تی ناوه‌ند و قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌یان.
2- دوای یه‌كخستنه‌وه‌ی موچه‌ و ده‌رماله‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌ر له‌ 31-12-2003دامه‌زراون جیاوازیه‌كی به‌رچاو دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ فه‌رمانبره‌انی دامه‌زراوی دوای ئه‌و رێكه‌وته‌ واته‌
(2004 - 2010)،بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین ئه‌و رێكخستن و هاوتا كردنه‌ ئه‌وانیش بگرێته‌وه‌.
3- پێدانی زه‌وی به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی شایسته‌ن به‌و مافه‌ و تا ئێستا پێیان نه‌دراوه‌.
4- خه‌رج كردنی ده‌رماڵه‌ی (150000) دیناری بۆ فه‌رمانبه‌رانی مۆڵه‌ت پێدراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ (دایكایه‌تی ، خوێندن ، نه‌خۆشی) ، وه‌ خه‌رج كردنی بڕی (75000) دینار بۆ شه‌ش مانگی دووه‌می مۆڵه‌تی دایكایه‌تی گشت مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم وه‌ك به‌غدا.
5- خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی ترسناكی بۆ كارمه‌ندانی كارگێڕی ته‌ندروستی به‌ ڕیژه‌ى (30%) وه‌كو حكومه‌تی ناوه‌ندی وه‌ زیادكرنی ده‌رماڵه‌ی ترسناكی بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ ڕێژه‌ی (100%).
6- خه‌رج كردنی ده‌رماڵه‌ی ترسناكی بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ ڕێژه‌ی (75%) هەروه‌ك به‌غدا چونكه‌ له‌ هه‌رێم ته‌نها (30%) خه‌رج ده‌كرێت.
7- دووباره‌ خه‌رج كردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ به‌ رێژه‌ی (30%) بۆ فه‌رمانبه‌ری خزمه‌تگوزار له‌ شاره‌وانیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت.
فەرمانبەرانی سنوری باڵەكایەتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە