کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگرەى ى پارتى 13 و گۆڕان

Thursday, 16/12/2010, 12:00



پارتى وەك هێزێك لە هەرێم و وەك زۆرینە لە ناو دەسەڵاتى هەرێمدا كاتێك كۆنگرە ناو دەنێت كۆنگرەى كرانەوە دەبێت لەسەر هەموو ئاستەكاندا خوێندنەوەى وردى هەبێت تا بتوانێت وەك حزبێك لەسەر بنەماى لوژیك و توێژینەوە خۆى بۆ ئەو كرانەوەیە ئامادە بكات.
 خۆ ئەگەر ئەمە قسە و وتار و چاوپێكەوتنى پێش كۆنگرە بێت ئەوا دەبینین لە سەر ئاستى بەشدارى پێ كردنى هەموو دەنگ و ڕەنگ و بیر و ڕا جیاوازەكان بۆ كردنەوەى كۆنگرە مانایەكى تەواو نییە هەمومان ئەو ڕاستیە دەزانین ئۆپۆزسیۆن وەك بونێكى ئەكتیڤ لەم هەرێمەدا كار دەكات كە دەبوو پێش كۆنگرە حسابى ئەوە بكرایە كە پارتى وەك بەشدارێكى سەرەكى ناو دەسەڵات لەبەردەم كۆمەڵێك پرسیارى زۆر گەورەدایە كە ئۆپۆزسیۆن داواى وەڵامیان دەكات دەبو پارتى بزوتنەوەى گۆڕان وەك نوێنەرى نیو ملیۆن كەس هەلوێستەى تەواوى لەسەر بكردایە نەك لەبەر ئەوەى كە نەبادا كۆمەڵێك پرسیار بكرێت و بەدڵى بەشداربوانى ناو كۆنگرە نەبێت بەشداریان پێ نەكات و خۆى بخاتە هەڵەیەكى مێژووى قورسەوە چونكە ئەوەى كە پارتى ناوى دەنێت دیموكراسى بێ بەشدارى بزوتنەوەى گۆڕان هیچ مانایەكى نابێت كە دوو فاوڵى زۆر خراپى كرد یەكەم حساب نەكردن بۆ ئۆپۆزسیۆن دووەم ناو بردنى بە هەڵەى تەكنیكى لەهەردوو حاڵەتەكەدا پارتى ڕوبەڕوى دابڕانێكى جوگرافیاى كۆمەڵایەتى و ناوچەیش دەكاتەوە بە تایبەت جیا كردنەوەى گۆڕان لە كۆمەڵ و یەكگرتوو كە دەبوایە ئەوانیش هەڵوێستیان هەبوایە بەرامبەر ئەم بڕیارەى پارتى بەدیوێكى تردا ئەم ڕۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم بە دەست پارتیوەیە كە دەبوا هەر بەم فۆرمە پارتى هەڵویستى هەبوایە بزوتنەوەى گۆڕانى بە بەشێك لە تەواو كارى دەسەڵاتى هەرێم بزانیایە ئەمە بۆخۆى مەسجێكە كە ئەوەى وەك من بیر نەكاتەوە بوونى نییە و هەموو بونێك لەو دیو خۆمەوە ئەگەر سێبەرم نەبێت دەیسڕمەوە كە ئەمەش پێش ئەوەى گۆڕان زەرەمەند بێت تێدا پارتى خۆى زەرەرى تێدا دەكات لە كاتێكدا بزوتنەوەى گۆڕان بزوتنەوەیەكى بێ چەكى مەدەنیانەیە دەیەوێت لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە كار بۆ دەسەڵات بكات ئیتر بزوتنەوەى گۆڕان تەنها وەك ئاوێنەیەك ئەو كێشە و دیاردانەى خستوەتە ڕو كە دەكرێت دەسەڵات وەك تەواو كەرى خۆى ببینێ كەدەكرا پارتى لەم كۆنگرەیەدا ئەو ڕاستییەى بۆ هەودارانى خۆى و هەموو هەرێم بخستایەتە ڕوو كە ئەوە ئێمەین هەموو دەنگێكى ئۆپۆزسیۆن بە بەشێك لە تەواو كەرى دەسەڵاتى ئەم هەرێمە دەزانین بەڵام گوتارەكانى پارتى و ئەم هەڵوێستەى ئەگەر بێتو حسابى بۆ نەكرێ ئەوا مەسجێكى خراپە لاى كۆى هاوڵاتیان و بووتە جێگەى پرسیارى هەموو لایەك تا ئاستێك دوركەوتنەوەكان زیاتر دەبێت وەك لە نزیك بونەوە و گفتو گۆكردن خۆ ئەگەر پارتى پێ ى وابێت بزوتەنەوەى گۆڕان لە ڕابردودا هەڵەى كردوە تۆلەى لێ بكاتەوە ئەوا جگە لە پرسیارەكانى ناو هەناوى خەڵك و كەم و كوڕیەكان هیچى ترى لە دەرەوەى داداكاریە گشتیەكان بۆ باشتر كردنى دەسەڵاتێكى تەندروست نەكردوە بۆیە دەبێت پارتى باشتر خوێندنەوەى بۆ ئەم پرسیارانە هەبێت كە دەبێتە هەڵەیكى مێژوى و ماناى دیموكراتیەتى پارتى لاواز دەكات .
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە