کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەشەڕ وپێکدادانی حیزبایەتییەوە، بۆ شەڕی زاراوە و ئەلفوبێی ''سۆرانی''، لاتینی''!

Friday, 28/09/2012, 12:00


خەرمانان (سێپتەمبەر) ی 2012
سەرەتای مانگی خەرمانان (سێپتەمبەری 2012)، لەلایەن ''گرۆی پێشدەستی بۆ پاراستنی زمانی کوردی''، راگەیاندنێک بەناوی ''زمان و ئەلفوبێی کوردی: لەنێوان شێواندن و چارەسەری زانستیدا'' بڵاوکرایەوە و، تاکو رۆژی 9/9/2012 چوارسەدوحەفتا و یەک سەرۆکی حیزب و نووسەر و شاعیری ناودار، ئەندام پەرلەمان و هونەرمەندی ناسراو و رۆشنبیری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەنیشانەی پەسندکردنی، راگەیەندراوەکەیان واژۆکردووە.

تێبینیی 1: بۆکورتکردنەوەی ناوی ''گرۆی پێشدەستی بۆ پاراستنی زمانی کوردی''، بەدوو پیتی گ. پ. ناویدێنم!
تێبینیی 2: ئەو دێڕانەی بەڕەنگی سۆرن، لەنووسراوەکەی گ. پ. دەرهێنراون!


گ. پ. سەرەتا ئاماژە بە بەستنی دوو کۆنفرانس دەکات کە لە هەولێر و دیاربەکر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی زمانی کوردی بەڕێوەچوون، بەڵام بەوتەی گ. پ. سەرکەوتوو نەبوونە، چۆنکە بانگێشتی بەشداربووانی هەردوو کۆنفرانسەکە، بەپێی پێوەری سیاسی بووە نەک پێوەری زمانەوانی و زانستی. ئەوجا گ. پ. دوای رەخنەگرتن لەو دوو کۆنفرانسە، لەژێرناوی دڵسۆزیکردنی بۆ پارستنی زمانی کوردی و گەشەپێدانی زمانی کوردی و ئاماژەکردن بە موسڵمانبوونی زۆرینەی کورد و، پێشکەوتن و دەوڵەمەندبوونی نووسینی کوردی''سۆرانی'' و هێنانەوەی چەندین بەڵگەی نابابەتانەی دی، وازهێنان لەئەلفوبێی ''سۆرانی'' بەهێڵی سۆر دادەنێ و داوا، لەهەردوو بەشی باکوور ورۆژاوای کوردستان دەکات دەست بکرێتە بەکارهێنانی ئەلفوبێی کوردی و، واز لە ئەلفوبێی لاتینی بهێنن کە لەلایەن رژێمی ئەتاترکەوە بەزۆر سەپێندراوە بەسەر باکووری کوردستاندا....
لێرەدا بۆ چوونەنێو کاکڵی باسەکەوە، بەپێویستیدەزانم بەئاگاداریی ئەم بەڕێزانەی گ. پ. بگەیەنم، ئەلفوبێی لاتینی هەر لەسەرەتای سەدەی بیستەوە، لەلایەن چەندین زانای کورد، بەناوی ''محەممەد باشقە''، ''تۆفێق وەهبی''، ''ئەحمەد موختار جاف''، ''جەمال عیرفان'' و ''ئەحمەد بەهجەت قەراخی'' کە خەڵکی باشووری کوردستان بوون، لەگەڵ ''بەدرخانییەکان'' کە خەڵکی رۆژاوای کوردستان بوون، هەروەها ''دوکتۆر سەعیدی کوردستانی'' خەڵکی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، دواتر لەنیوەی سەدەی رابردوودا دوکتۆر جەمال نەبەز، ساڵانێک لەبنج و بناوانی زمانەکەیان کۆڵیوەتەوە و، بەکارهێنانی ئەلفوبێی لاتینیان بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان پێشنیازکردووە. لەبەر ئەوە با بەشێوەیەکی راست و پاگژ ئەم راستینە دیرۆکییە بنووسرێتەوە و، بەدەمارگرژی و خۆشەویستیی بۆ زار و بنزار و ناوچەیەک ئەو مێژووە نەشێوێندرێت.
پاش ئەم رۆنکردنەوەیە سەبارەت بە چۆنێتی دەستپێکردنی ئەلفوبیی لاتینی لە باکوور ورۆژاوای کوردستان، سەرنجتان بۆ خوێندنەوەی کۆپلەیەکی دیکە لە راگەیەندراوی گ. پ. رادەکێشم:
گ. پ. دەڵێ:
(....... ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و نوێکردنه‌وه‌ی زمانی کوردی پێویستییه‌کی مێژوویی، ژیاری و زانستییه‌. پێشکه‌وتن و گۆڕانکاری و گه‌شه‌کردنی خێرا له‌ هه‌موو بواره‌ زانستییه‌کاندا ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌ی که‌ ده‌بێ زمانی کوردی بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی بواره‌کانی زانست و زانیاریی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێنێت. خۆگونجاندنێکی وه‌ها ته‌نیا به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێشخستنی ئه‌و زمانه‌ کوردییه‌ ستاندارده‌ی‌ که‌ ئێستا هه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت و ده‌بێ له‌و ڕووه‌وه‌ ئه‌زموونی کوردستانی باشوور بکرێته‌ بنه‌مایه‌ک بۆ هه‌موو نه‌خشه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ داهاتووی زمانی کوردییه‌وه‌.... هه‌ر له‌م پێوه‌سته‌دا ده‌بێ نرخی مێژوویی و زمانه‌وانیی ئه‌زموونی ''حوکوومه‌تی کوردستانی جه‌نووبی''، کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی‌ هه‌ردوو به‌شه‌ کوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات بکرێته‌ پاڵپشتێکی مه‌عنه‌وی و زانستی. ئه‌و ئاژاوه‌ زمانه‌وانی و فه‌رهه‌نگییه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی که‌سانی بێئه‌زموون و که‌مئه‌زموونه‌وه‌ په‌یدا بووه‌، ده‌بێته‌ ته‌گه‌ره‌یه‌کی جیددی له‌ به‌رده‌م پێشکه‌وتنی زمانی کوردیدا.)

هێژای گۆتنە، ئێمە هێشتا رێگەیەکی زۆرمان لەبەرە بگەینە ئەو کوردییە ستانداردەی کە وا گ. پ. ئاماژەی پێدەکا و، ئەزموونی باشووری کوردستانی پێ دەکاتە نموونە و بنەما! ئەوە راستە لەباشووری کوردستان ژمارەیەکی زۆر گۆڤار و رۆژنامەی کوردی بڵاودەکرێنەوە، چەندین رادیۆ و کەناڵی تەلەفزیۆنیمان هەن، حیزبەکانی رۆژهەڵاتیش هێندێکیان جگە لەرۆژنامە و مڵپەڕی حیزبی، خاوەنی کەناڵی ئاسمانین، بەڵام هەرلایەن و حیزبێک لەنووسین و پەیڤیندا شێوازێکی تایبەت بەخۆی هەیە. تەنانەت ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنی و رۆژنامە و ماڵپەڕانەی کە سەر بەحکوومەت و حیزبەدەسەڵاتدارەکانن، نووسین و پەیڤینیان زۆر لەیەکترەوە جیاوازن، زمانی پەیڤین و نووسینی هێندێکیان زۆر دوورە لە ڕێزمان و داڕشتنی کوردییەوە. هێشتا پەرتۆکی قوتابخانەکانی ژێردەسەلاتی پارتی و یەکێتی وەکیەک نین، ئەمە لەکاتیکدا هەردوولایان بەهاوبەشیی یەکتر ئەو حکوومەتە دەبەن بەڕێوە. دوای بیستوچەندساڵێک بەسەردامەزرانی حکوومەتی هەرێم، هێشتا خاوەنی ناوەندێکی زمانەوانیی زانستی نین کە لەزانایانی زمانەوانیی هەموو پارچەکان و هەرێمەکانی کوردستان پێکهاتبێت... هۆی بوونی ئەم ئاژاوە و پشێوییەی کە ئەوڕۆکە لەزمانی کوردیدا بەدیدەکرێت، دەگەڕێتەوە بۆ سەرجەم پارتی و رێکخراوەکوردییەکان - بە پارتی و یەکێتیشەوە، کە بەهۆی پێڕەوکردنی بیری حیزبایەتیی، گوێیاننەداوەتە ئەوەی کەسانی شارەزا و پسپۆری زمانەوانیی میدیاکانیان سەرپەرشتیی بکەن. زۆر دەگمەنن ئەو کەسانەی لەمیدیای حیزبەکاندا کاردەکەن، بەشێوازێکی زانستیی شارەزای زمانەکەی خۆیان بن. لەبەر ئەوە لەپێش هەرشتێکدا گ. پ. با لەباتی دانانی ''هێڵی سۆر'' بۆ ئەلفوبێی لاتینی، داوا لە حکوومەتی هەرێم بکا، هەوڵێکی نەتەوەیی و کردەیی بدا بۆ چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە کە بەرەوڕووی زمانی کوردی بووەتەوە! پێشکەوتنی زمانی کوردی بەبڕیاری دڵسۆزانە و نەتەوەییانەی حکوومەتی هەرێم و دامەزراندنی ناوەندێکی زانستی- زمانەوانیی دەکرێت کە لە کەسانی دڵسۆز، شارەزا و نیشتمانپەروەر پێکهاتبێت.

لە کۆپلەیەکی دیدا، گ. پ. دەڵێ:
(....... هه‌ر له‌م پێوه‌سته‌دا ده‌بێ دوو ڕاستیی گرنگ و گه‌وهه‌رین جه‌خت بکرێن، که‌ تێگه‌یشتنیان مه‌رجێکه‌ بۆ بیرکردنه‌وه‌ی ڕاست و چاره‌سه‌ری ڕاستی کێشه‌کان. یه‌که‌م: کورد، گه‌لێکی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ و زۆرینه‌ی موسڵمانه‌ و‌ له‌ ڕووی مێژوو، جۆگرافیا و شارستانه‌تییه‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌وان؛ دووه‌م: زمانی کوردی به‌شێکه‌ له‌ خێزانی زمانانی ئێرانی، که‌ ئه‌ویش ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر گرۆی زمانانی هیندۆئه‌ورۆپایی. ئه‌و سێ لایه‌نه‌ بنچینه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد و زمان و فه‌رهه‌نگی کوردن...)

وەک دەبینین لێرەدا ئاستی تێڕوانینی کووری گ. پ. دەگاتە لووتکە و، لێدوانی دانسقانە دەکا و تیشکدەخاتە سەر دوو راستیی گەوهەرین و گرنگ و مێژوویی و دەنووسێ: یەکەمیان: کورد گەلێکی رۆژهەڵاتی و زۆرینە موسڵمانە! دووەم: زمانی کوردی بەشێکە لەخێزانی زمانانی ئێرانی....!
گ. پ. کە هەستاوە بە ئەرکێکی وا پیرۆز بۆ جێبەجێکردنی زمانی یەکگرتووی کوردی، دەبوو بیزانیبایە. ئەم ئەلفوبێی ئێستا عەرەب پێیدەنووسێت، نەهی عەرەبە و نەهی ئیسلام، بەڵکو لەزمانی ''ئارامیی'' جووەکانەوە وەرگیراوە! بۆچی دەبێ بۆ عەرەب رەوابێ، زمان وئەلفوبێیەکەی لە جووەوە وەربگرێت، رژێمی تورکیای خاوەن ئیمپراتۆرێتی کۆنی موسڵمانی سوننە، ئەلفوبێی فەرەنسا وەربگرێ وبەهێندێک بیرازکارییەوە بیکاتە ئەلفوبێی فەرمیی زمانەکەی! بۆچی بۆ زۆرێک لە وڵاتانی موسڵمانی ناعەرەب لەدنیای ئیسلام رەوابێ ئەلفوبێی خۆیان پێڕەوبکەن، بەڵام بەبۆچوونی زانایانی خاوەنڕابردووی گەلەکەمان کە تاکو ئەمڕۆ ژمارەیان گەیشتووەتە چوارسەد و حەفتاویەک کەس، وازهێنان لە ئەلفوبێی ئارامیی عەرەبی سۆرانی، بەنیشانەی یاریکردن بە ئاگر دابنرێ و، بە ناڕەوا لەقەڵەم بدرێ!؟
کۆڕ وناوەندێکی زمانەوانیی پسپۆڕ و شارەزا، لەرق، یان لەخۆشەویستیی زار و ئاین و بنزارێک ئەلفوبێ بۆ زمانی نەتەوەکەی هەڵنابژێرێت، بەڵکو ئەلفوبێیەک پەسنددەکات کە فێربوونی دژوار و چەتوون نەبێ و رێخۆشکەربێت بۆ نێزیککردنەوەی پارچەکانی کوردستان لەیەکدی، چۆنکە ساخبوونەوە لەسەر رێزمان و ئەلفوبێیەکی هاوبەش، یەکگرتنی کورد خێراتر دەکا و، لە گەلێک لایەنەوە خزمەتی بەرژەوندیی گشتی نەتەوەی کورد دەکات. بوونی زۆرینەی کوردی موسڵمان، وەک موسڵمانانی ناعەرەبی وڵاتانی دیکە، هیچ کێشە نییە و کوردیش دەتوانێ قورئان بە ئەلفوبێکەی خۆی بخوێنێت.
ئەمە لەلایەک، لەلایەکی دیکەوە، زمان و مێژوو و شارستانێتی و فەرهەنگی کورد، بەشێک نەبووە و نییە لە زمان، مێژوو، شارستانێتی و فەرهەنگ وجۆگرافیای دراوسێکانی کە ترک وعەرەب و فارسن. زمان و مێژوو و فەرهەنگی ترک وعەرەب لەکوێ و، کورد لەکوێ؟! پاشان ساخبوونەوەی کورد خۆی لەسەر ئەلفوبێیەک کە لەخزمەتی پێشخستنی یەکێتیی نەتەوەیی و زمانی یەکگرتوویدا بێت، چ پێوەندییەکی بە زمانەئێرانی و هێندئۆروپاییەوە هەیە؟! ئایە ئەو گەلانەی وا خزمایەتیی زمانییان لەگەڵ کورددا هەیە، پرسورایان کردووە بەکورد بۆگۆڕینی ئەو کۆمەڵە ئەلفوبێیە جیاواز لەیەکانەی کە ئەمڕۆ هەیانە...!؟

گ. پ. هەروەها دەڵێ:
(....... گۆڕینی ئه‌لفوبێی کوردی بۆ لاتینی یا بیرکردنه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی دوو جۆر ئه‌لفوبێ له‌ به‌شه‌ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووردا، ده‌بێت وه‌ک هێڵی سوور ببینرێت‌ و نابێت به‌ هیچ جۆرێک بخرێته‌ به‌رباس یا نه‌خشه‌ی بۆ دابنرێت. ئێمه‌ گۆڕینێکی وه‌ها به‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ ده‌زانین بۆ سه‌ر ئاسایشی زمان و نه‌ته‌وه‌ی کورد. سه‌پاندنی ئه‌لفوبێی لاتینی یاریکردنه‌ به‌ ئاگر. ئه‌لفوبێی کوردی یه‌کێکه‌ له‌ نرخه‌ پیرۆزه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تیمان و ده‌بێ بپارێزرێت. ئێمه‌ وه‌ک باوه‌ڕی خۆمان و به‌پێی تێگه‌یشتنمان له‌ ئه‌زموونی گه‌لانی ده‌وروبه‌ر له‌ بواری زمانه‌وانیدا پێمان وایه‌ چاره‌سه‌ری ڕاست و زانستی ئه‌وه‌یه‌ له‌ کوردستانی باکوور، که‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌زموونی به‌کارهێنانی زمانی کوردیدایه‌، ده‌ست بکرێته‌‌ به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێی کوردی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا بتوانن خۆیان له‌ ئه‌لفوبێی لاتینی و له‌ فه‌رهه‌نگی سه‌پێنراوی که‌مالیزم ڕزگار بکه‌ن. به‌ڵام هاوکاتیش ئه‌وه‌ جه‌خت ده‌که‌ین که‌ ئێمه به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک‌ بۆچوونی خۆمان به‌سه‌ر که‌سدا ناسه‌پێنین و زمانه‌وان و کوردیزانانی کوردستانی باکوور خۆیان ده‌توانن له‌و ڕووه‌وه‌ بڕیار بده‌ن...).

بەڕاستی، ئێمەی کورد لەدانانی ''هێڵی سۆر'' بۆخۆمان زۆر وەستا و کارامەین، بەڵام لەبەرامبەر ئەو پرس وکێشانەی پێوەندییان بەچارەنووسمانەوە هەیە، وەک مادەی 140، ناوچەکێشەلەسەرەکان، پرسی کەرکووک، بڕیاردان بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس، پێکهێنانی ناوەندی ستراتیژی نەتەوەیی و .. هتد، بە ناکارامەی و گێلانە و سەرزارەکیی باسیان لێوەدەکەین. رۆژێک کۆمەڵێک پەیدادەبن، لە سروودی نەتەوەیی ''ئەی رەقیب'' ی هەڵدەپێچن، کۆمەڵێکی دیکەش ''لە ئاڵا''، ئێستاش نۆرەی زاراوە و ئەلفوبێیە!
دانانی هێڵی سۆر بۆ لاتینی، دژایەتیکردنێکی ئاشکرایە لەدژی بەشی گەورەی نیشتمانەکەمان کە باکووری کوردستانە و، دژایەتی سێ ملیۆن کوردی رۆژاوای کوردستانە. پێداگریی زەق و توند و دوور لەژیربێژیی (منگق) ی گ. پ. سەبارەت بەئەلفوبێی لاتینی، جگە لەکێشە و ناتەبایی نانەوە و دڵخۆشکردنی داگیرکەرانی کوردستان و، رازیکردنی هێندێک موسڵمانی تەنگەتیلکە وبەکرێگیراو، کە دژی سەربەخۆیی و دامەزرانی دەوڵەتی کوردین و، بەتەمان رژێمێکی وەک سعوودی و تاڵەبان و ئێران لە کوردستان دامەزرێنن، چ دەستکەوتێکی دیکەی نییە و نایبێت.
بڕیاردان و هەوڵدان بۆ داسەپاندنی هەر جۆرە ئەلفوبێیەک لەبارودۆخی ئێستای کوردستاندا، بڕیارێکی نابەرپرسیارانەیە و تەنیا زیان لەو نیوەچڵە هەست و بیرەهاوبەشە نەتەوەییە دەدات کە چەن ساڵێکە لەهەموو بەشەکانی کوردستان سەریهەڵداوە. نەتەوەی کورد لەبارودۆخی هەستیار و چارەنووسسازی ئەوڕۆدا پێویستی بەخۆپاراستن و پێکهێنانی ناوەندێکی گشتگیری کوردستانیی هەیە کە بتوانێت پارێزگاریی لەخەبات وبەرخۆدانی هەموو بەشەکانی نیشتمانەکەمان و دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان بکات.
بێگومان لەبەشەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانێکی دوورودرێژە بەشێوە زاری سۆرانی دەنووسرێ و کورد خاوەنی بەرهەم و گەنجینەیەکی گەورەیە، هاوکات دەبێ ئەوەش لەبەرچاوبگیرێت کە دوو بەشی دیکەی کوردستان لەم ئەلفوبێیە تێناگەن و، ناتوانن سوود لە بەرهەمی بەشەکانی ناوەڕاست و خوارووی کوردستان ببینن. ئەوەشدەزانین نووسینی کوردی لاتینی لەباکووری کوردستان هێشتا سەرەتاکانیەتی، بەڵام دەبێ لەڕوانگەیەکی نەتەوەیی و درێژخایەن بیر لەکێشەی زمان وەک رێگەیەک بۆ گەیشتن بەیەکێتیی نەتەوەیی بکەینەوە،
لەم دۆخەی ئێستادا ئەمە ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە بووجەی پێویست تەرخان بکات بۆ پێکهێنانی ناوەندێکی زانستی زمانەوانی و زانایانی وەک مامۆستا جەمال نەبەز و دوکتۆر کوردستان موکریانی و دوکتۆر زرێ یوسف پۆڤە کوردی کوردستانی سۆری پێشوو و دانیشتووی ئێستای رووسیا کە چەندین بەرهەمی لەسەر زمانی کوردی و زاراوەی هەورامی و لۆڕی وسۆرانی نووسیوە، لەگەڵ زمانەوانانی شارەزا و دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لەهەموو بەشەکانی کوردستان لە باکوور و رۆژاوا و کرمانجی ناوەڕواست کە بەهەڵە ناوینراوە ''سۆرانی''، لە هەرێمەکانی کرمانجی خواروو کە لە راگەیەندراوەکەی گ. پ. دا ناویان نییە، وەک کرماشان و خانەقین و ئیلام تا لۆڕستان و بەختیاری کۆبکرێنەوە. ئەم ناوەندە دەبێ سەربەخۆ بێ و، خۆی دووربگرێت لەکێشەی حیزبی و سیاسیی. زاراوە و بنزاراوەی هەموو نێوچەکانی کوردستان شەنوکەو بکەن و وشەی بێگانەی لێ بژار بکەن و، ئەلفوبێیەک بۆ هەموو کوردستان پەسند بکەن. پاشان حکوومەتی کوردستان بیکاتە بڕیار بۆ هەموو ناوەند و ئۆرگانەکانی وڵات بەگشتی. بێگومان بەچەن قۆناخێک و لەماوەی چەند ساڵێکدا دەتوانرێت هەموو بەرهەم و بڵاوکراوەیەک وەربگێڕدرێنە سەر ئەو ئەلفوبێیەی کە ناوەندی زمانەوانیی پەسندی دەکات، تەنیا لەم رێگەیەوە کە دەتوانرێت رێ لەبەردەم کێشەیەکی نانەتەوەیی و دژ بەکوردی تازەدا بگیرێت کە ئەوجارەیان بەناوی زاراوە و ئەلفوبێ وە، خەریکە لە کوردستان سەرهەڵدەدات...


لەخوارەوە دەقی راگەیەندراوی ''گرۆی پێشدەستی بۆ پاراستنی زمانی کوردی''، لەگەڵ لیستەی ناوی ئەو بەڕێزانەی واژۆیان لەسەر کردووە بۆ ئاگاداریی زیاتری ئێوەی بەڕێز سەبارەت بە ناوەرۆکی نووسینەکە بڵاودەکەمەوە!


گرۆی پێشده‌ستی بۆ پاراستنی زمانی کوردی
زمان و ئه‌لفوبێی کوردی: له‌نێوان شێواندن و چاره‌سه‌ری زانستیدا
پـێنجشه‌ممه‌, 13 ی مانگی نۆ, 2012
له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابوردوودا دوو کۆنفرانس، له‌ هه‌ولێر(پاییزی 2011) و دیاربه‌کر (به‌هاری 2012)، ڕێک خران بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کێشه‌کانی زمانی کوردی و تێڕوانینی ئاسۆی داهاتووی. دوو دیارده‌ی زۆر ئاشکرا له‌و دوو کۆنفرانسه‌دا جێگه‌ی پرسیارن و ناکرێ هه‌ر وا به‌ ئاسانی چاوپۆشییان لێ بکرێت:
یه‌که‌م: هه‌ردوو کۆنفرانس خۆپێشاندانی سیاسی بوون زیاتر له‌وه‌ی ببنه‌ هه‌لێک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کێشه‌کانی زمانی کوردی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری زانستیی وا که‌ به‌رژه‌وه‌ندیی نزیک و دووری نه‌ته‌وه‌ی کورد و زمانه‌که‌ی بکاته‌ پێوه‌ری بنه‌ڕه‌تی. ڕێکخستن و سه‌رپه‌رشتیکردن و ته‌نانه‌ت بانگهێشتنی به‌شداربووان به‌پێی پێوه‌رێکی سیاسی بوو نه‌ک زمانه‌وانی و زانستی.
دووه‌م: ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکێکی زۆر بۆ کۆنفرانسه‌کان بانگ کرابوون، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ زمانه‌وان و کوردیزانه‌ ناسراو و جیددی و زانستکاره‌کان بانگ نه‌کرابوون و به‌ ئاشکرا دوور خرابوونه‌وه‌. له‌ کۆی دووسه‌د که‌سی به‌شداربووی کۆنفرانسی هه‌ولێر و سێسه‌د که‌سی به‌شداربووی کۆنفرانسی دیاربه‌کر، ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ ڕاستی ده‌کرێ وه‌ک زمانه‌وان و کوردیزان ناو ببرێن له‌ 10 که‌س زیاتر نه‌بوون.
هه‌ردوو کۆنفرانس کاره‌کانی خۆیان به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕاسپێری کۆتایی پێ هێنا که‌ له‌ ناوه‌ڕۆکدا ده‌ربڕی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بوون، نه‌ک نه‌خشه‌کێشانی ئێستا و داهاتووی زمانی کوردی. گه‌وهه‌ری ڕاسپێرییه‌کان دوو بنه‌ما بوون؛ یه‌کێکیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و زمانه‌ ئه‌ده‌بییه‌ ستاندارده‌ بوو که‌ ساڵانێکه‌ بووه‌ته بنه‌ڕه‌تی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی و دووه‌میش سه‌پاندنی ئه‌لفوبێی لاتینی به‌سه‌ر زمان و فه‌رهه‌نگ و شارستانه‌تیی کورددا.
له‌ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستاندا و به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ قووڵه‌ی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا ڕوو ده‌دات، دیاره‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌‌ داهاتووی فه‌رهه‌نگ و زمانی کوردی و دانانی نه‌خشه‌یه‌ک بۆ به‌هێزکردن، ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و نوێکردنه‌وه‌ی زمانی کوردی پێویستییه‌کی مێژوویی، ژیاری و زانستییه‌. پێشکه‌وتن و گۆڕانکاری و گه‌شه‌کردنی خێرا له‌ هه‌موو بواره‌ زانستییه‌کاندا ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌ی که‌ ده‌بێ زمانی کوردی بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی بواره‌کانی زانست و زانیاریی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێنێت. خۆگونجاندنێکی وه‌ها ته‌نیا به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێشخستنی ئه‌و زمانه‌ کوردییه‌ ستاندارده‌ی‌ که‌ ئێستا هه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت و ده‌بێ له‌و ڕووه‌وه‌ ئه‌زموونی کوردستانی باشوور بکرێته‌ بنه‌مایه‌ک بۆ هه‌موو نه‌خشه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ داهاتووی زمانی کوردییه‌وه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌سته‌دا ده‌بێ نرخی مێژوویی و زمانه‌وانیی ئه‌زموونی ''حوکوومه‌تی کوردستانی جه‌نووبی''، کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی‌ هه‌ردوو به‌شه‌ کوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات بکرێته‌ پاڵپشتێکی مه‌عنه‌وی و زانستی. ئه‌و ئاژاوه‌ زمانه‌وانی و فه‌رهه‌نگییه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی که‌سانی بێئه‌زموون و که‌مئه‌زموونه‌وه‌ په‌یدا بووه‌، ده‌بێته‌ ته‌گه‌ره‌یه‌کی جیددی له‌ به‌رده‌م پێشکه‌وتنی زمانی کوردیدا.
هاوکاتیش زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌ بزانین که‌ ناکرێت و نابێت ڕابوردووی هه‌زارساڵه‌ی زمانی نووسینی کوردی هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه‌ و فه‌رهه‌نگ و شارستانه‌تی و به‌رهه‌می سه‌دان ساڵی ئاوه‌ز و مێشکی مرۆڤی کورد بسڕینه‌وه‌ و له‌ سفره‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌ین. هه‌ر بیرکردنه‌وه‌ و نه‌خشه‌یه‌ک ئه‌و ڕابوردووه‌ نه‌کاته‌ بنه‌ڕه‌ت و پاشخان، ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌مانگه‌یێنێته‌ کاره‌ساتێکی ڕه‌شی وا که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانی کوردیش ده‌کات.
ئامانجێکی دیکه‌ی نه‌خشه‌کێشیی زمانی کوردی ده‌بێ پڕکردنه‌وه‌ی درزی نێوان زاراوا و دیالێکته‌ کوردییه‌کان بێت به‌ هیوای نزیکبوونه‌وه‌ و به‌هێزبوونیان له‌ چوارچێوه‌ی یه‌کێتیی زمان و فه‌رهه‌نگ و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی کورددا. ڕاسپێری و ئاخاوته‌کانی ئه‌و دوو کۆنفرانسه‌ هانده‌رن بۆ فراوانترکردنی درزی نێوان زاراواکانی کوردی، نه‌ک نزیکبوونه‌وه‌یان له‌ یه‌کدی.
پێشخستن و گه‌شه‌پێدان و به‌ستانداردکردنی زمانی کوردی ده‌بێت به‌شێک بێت له‌ سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی [Cultural Policy] و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک لێی جیا ناکرێته‌وه‌. دابڕینی کێشه‌کانی زمان له‌ کێشه‌ گشتی و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی فه‌رهه‌نگ نه‌ک هه‌ر چاره‌سه‌ری ناکات، به‌ڵکه‌ کۆسپ و له‌مپه‌ری دیکه‌یش ده‌خاته‌ به‌رده‌م ڕێڕۆی پێشکه‌وتنی.
هه‌ر له‌م پێوه‌سته‌دا ده‌بێ دوو ڕاستیی گرنگ و گه‌وهه‌رین جه‌خت بکرێن، که‌ تێگه‌یشتنیان مه‌رجێکه‌ بۆ بیرکردنه‌وه‌ی ڕاست و چاره‌سه‌ری ڕاستی کێشه‌کان. یه‌که‌م: کورد، گه‌لێکی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ و زۆرینه‌ی موسڵمانه‌ و‌ له‌ ڕووی مێژوو، جۆگرافیا و شارستانه‌تییه‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌وان؛ دووه‌م: زمانی کوردی به‌شێکه‌ له‌ خێزانی زمانانی ئێرانی، که‌ ئه‌ویش ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر گرۆی زمانانی هیندۆئه‌ورۆپایی. ئه‌و سێ لایه‌نه‌ بنچینه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد و زمان و فه‌رهه‌نگی کوردن.
ڕێکخستنی کۆنفرانس بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کێشه‌کانی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی ده‌بێ یانه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ بواری زمانناسی و کوردیزانیدا شاره‌زان و ده‌توانن به‌ ڕێوشوێنی زانستییانه‌ له‌و باسانه‌ بکۆڵنه‌وه‌ و بیر بکه‌نه‌وه.کۆکردنه‌وه‌ی سه‌دان که‌س‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانن به‌ کوردی بنووسن یا بدوێن، له‌ خۆپێشاندانێکی سیاسی به‌ولاوه‌ هیچی دیکه‌ نییه‌ و ناتوانێت کێشه‌کانی زمانی کوردی چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌و ده‌یان ده‌ستگا و دامه‌زراو و مه‌کۆ و ناوه‌ندانه‌ی به‌ ناوی فه‌رهه‌نگ و زمانی کوردییه‌وه‌ دامه‌زراون و له‌و کۆنفرانسانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن، به‌شی هه‌ره‌ زۆریان ڕوواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌ی گرۆ و ڕێکخراوی سیاسین و ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی ته‌گه‌ره‌ی زیاتر و په‌رته‌وازه‌بوونی توانست و وزه‌ی زانستیی کوردیزان و زمانه‌وانه‌کان.
ئێمه‌ که‌ ئه‌م بانگه‌وازه‌مان ئیمزا کردووه‌، ده‌مانه‌وێ زۆر دڵسۆزانه‌ ڕوو بکه‌ینه‌ هه‌موو نووسه‌ر، زمانه‌وان، رووناکبیر، کوردیزان و فه‌رهه‌نگناسانی کوردستان و ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بکه‌ینه‌وه‌ که‌ کێشه‌کانی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی به‌و جۆره‌ کۆنفرانسانه‌ی تا ئێستا ڕێک خراون، چاره‌سه‌ر ناکرێن و ده‌بێ به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی و بنه‌ڕه‌تانه‌ بیریان لێ بکرێته‌وه‌ و کاریان بۆ بکرێت. هاوکات ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ ئه‌م بنه‌مایانه‌ جه‌خت بکه‌ین له‌پێناوی تێگه‌یشتنێکی ڕاستتر و گشتلایه‌نه‌دا:
بابه‌ته‌کانی زمانی ستاندارد، زمانی ڕه‌سمی و زمانی خوێندن ده‌کرێ له‌ کۆبوونه‌وه‌ یا کۆنفرانسی زانستیدا بخرێنه‌ به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌ و که‌سانی شاره‌زا، به‌ کۆمه‌ک و هاوکاریی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی، بگه‌ن به‌ ڕێککه‌وتن و هاوده‌نگی له‌باره‌یانه‌وه‌ و میکانیزمێک بۆ ڕێکخستن و کارپێکردنیان بدۆزرێته‌وه‌.
کێشه‌ی زمانی کوردی پێوه‌ندیی به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد و داهاتووی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و شارستانه‌تیی کورده‌وه‌ هه‌یه‌.‌ ئێمه‌ له‌ کاتێکدا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگریی هه‌وڵ و خه‌باتی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین‌ بۆ ئازادکردن و به‌ڕه‌سمیبوونی زمانی کوردی له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا، هاوکاتیش زۆر به‌ گرنگی ده‌زانین که‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر به‌شێکی کوردستان له ‌به‌رچاو بگیردرێن و هیچ به‌شێک ڕێگه‌ به ‌خۆی نه‌دات سیاسه‌تی زمانیی خۆی به‌سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا بسه‌پێنێت.
ناکرێ ئه‌لفوبێ وه‌ک ئامانج ته‌ماشا بکرێت، به‌ڵکه‌ هۆیه‌که‌ و ئامڕازێکه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی ڕاستنووسین و چاکتر ده‌ربڕینی ده‌نگه‌کانی زمانێک و هه‌ر‌وه‌هایش بۆ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی فه‌رهه‌نگ و شارستانه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. ئه‌لفوبێی لاتینی به‌ هیچ جۆرێک ناتوانێت وه‌رامده‌ره‌وه‌ی ده‌نگ و فۆنیمه‌کانی زمانی کوردی بێت. ته‌نانه‌ت بۆ زاراوای کرمانجی، که‌ ئه‌لفوبێیه‌که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ته‌نیا بۆ نووسینی ئه‌و زاراوا‌یه‌ دروست کراوه، ئه‌لفوبێی لاتینی به‌ش ناکات چونکه‌ پێنج دانه‌ فۆنیم له‌ کرمانجیدا هه‌ن، که‌ له‌و ئه‌لفوبێیه‌دا هیچ هێمایه‌کیان بۆ دانه‌نراوه‌. ئه‌گه‌ر باسی کوردیی ناوه‌ندی بکه‌ین، ئه‌وا حه‌وت فۆنیم هه‌ن که‌ له‌ ئه‌لفوبێیه‌که‌دا هێما یا حه‌رفێکیان بۆ دانه‌نراوه‌.
کورد له‌ ماوه‌ی هه‌زار ساڵی ڕابوردوودا یه‌ک ئه‌لفوبێی سه‌ره‌کیی بۆ نووسینی زمانه‌که‌ی به‌ کار بردووه‌ و هه‌ر هه‌موو ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی به‌و ئه‌لفوبێیه‌ نووسراوه. له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆیشدا به‌شی هه‌ره‌ زۆری تێکست و به‌رهه‌م و داهێنانی کوردی (تا سنووری 85%) به‌و ئه‌لفوبێیه‌ ده‌نووسرێت. له‌ بیسته‌کان و سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دوو ئه‌لفوبێ به‌سه‌ر به‌شێک له‌ نه‌ته‌وه‌ و زمانی کوردیدا سه‌پێنران: ئه‌لفوبێی لاتینی له‌ لایه‌ن ڕێژیمی که‌مالیستی تورکیاوه‌ به‌سه‌ر کوردی تورکیادا سه‌پێنرا و ئه‌لفوبێی کریلیکیش له‌ لایه‌ن ڕێژیمی ستالینه‌وه‌ به‌سه‌ر کوردی سۆڤیێتدا. گۆڕینی ئه‌لفوبێی کوردی بۆ لاتینی یا بیرکردنه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی دوو جۆر ئه‌لفوبێ له‌ به‌شه‌ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووردا، ده‌بێت وه‌ک هێڵی سوور ببینرێت‌ و نابێت به‌ هیچ جۆرێک بخرێته‌ به‌ر باس یا نه‌خشه‌ی بۆ دابنرێت. ئێمه‌ گۆڕینێکی وه‌ها به‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ ده‌زانین بۆ سه‌ر ئاساییشی زمان و نه‌ته‌وه‌ی کورد. سه‌پاندنی ئه‌لفوبێی لاتینی یاریکردنه‌ به‌ ئاگر. ئه‌لفوبێی کوردی یه‌کێکه‌ له‌ نرخه‌ پیرۆزه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تیمان و ده‌بێ بپارێزرێت. ئێمه‌ وه‌ک باوه‌ڕی خۆمان و به‌پێی تێگه‌یشتنمان له‌ ئه‌زموونی گه‌لانی ده‌وروبه‌ر له‌ بواری زمانه‌وانیدا پێمان وایه‌ چاره‌سه‌ری ڕاست و زانستی ئه‌وه‌یه‌ له‌ کوردستانی باکوور، که‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌زموونی به‌کارهێنانی زمانی کوردیدایه‌، ده‌ست بکرێته‌‌ به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێی کوردی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا بتوانن خۆیان له‌ ئه‌لفوبێی لاتینی و له‌ فه‌رهه‌نگی سه‌پێنراوی که‌مالیزم ڕزگار بکه‌ن. به‌ڵام هاوکاتیش ئه‌وه‌ جه‌خت ده‌که‌ین که‌ ئێمه به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک‌ بۆچوونی خۆمان به‌سه‌ر که‌سدا ناسه‌پێنین و زمانه‌وان و کوردیزانانی کوردستانی باکوور خۆیان ده‌توانن له‌و ڕووه‌وه‌ بڕیار بده‌ن.
داوا ده‌که‌ین سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کێشه‌کانی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی ته‌نیا له‌گه‌ڵ که‌سانی زمانه‌وان و کوردیزان و ڕووناکبیر و نووسه‌ر و زانستکارانی جیددیدا هاوکاری بکات.
ئێمه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌م ڕاستییانه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌م توێژی ڕووناکبیر و خوێنده‌واری کورد، به‌ پێویستی نازانین ئه‌و ده‌یان و سه‌دان به‌ڵگه‌ زانستییانه‌ی ده‌بنه‌ پاڵپشتی بیر و بۆچوونه‌کانمان لێره‌دا پێشکه‌ش بکه‌ین.‌ به‌ڵام له‌ چوارچێوه‌ی کۆبوونه‌وه‌ یا کۆنفرانسێکی زانستیدا ده‌توانین به‌رگری له‌ ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ و له‌ سه‌رجه‌می هه‌ڵوێسته‌ زمانه‌وانییه‌کانمان بکه‌ین.
9-9-2012
گرۆی پێشده‌ستی بۆ پاراستنی زمانی کوردی


ئاسۆ گه‌رمیانی، ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، ئه‌حمه‌دی قازی، ئه‌مجه‌د شاکه‌لی، ئه‌میر قازی، به‌ختیار ئه‌مین، به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب، پشکۆ نه‌جمه‌دین، جووتیار تۆفیق هه‌ورامی، خه‌بات عارف، ڕزگار شێخانی، ڕه‌فیق سابیر، سوداد ڕه‌سووڵ، سه‌لام ناوخۆش، شێخ عومه‌ر غه‌ریب (میر ئاکره‌یی)، شێرکۆ بێکه‌س، عاسی ڕه‌باتی، فه‌رهاد شاکه‌لی، فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی، فه‌همی کاکه‌یی، پ. د. فوئاد حه‌مه‌خورشید، کاوه‌ ئه‌مین، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، مامۆستا عومه‌ر عه‌سری، محه‌مه‌د موهته‌دی، موحسین جوامێر، ناسری ڕه‌زازی، نه‌ریمان خۆشناو.
لیستی ناوی ئیمزاکردووان بۆ بانگه‌وازی پاراستنی زمان و ئه‌لفوبێی کوردی
(پاشکۆی یه‌که‌م)

سه‌رنج: له‌م پاشکۆیه‌دا ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ تۆمار کراوه‌ که‌ تا ئه‌مڕۆ [9-9-2012] بانگه‌وازه‌که‌یان ئیمزا کردووه‌. هه‌ر که‌سێکی دیکه‌یش بیه‌وێ پشتگریی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بکات، ده‌توانێت ناو و پیشه‌ و جێی دانیشتنی خۆی بنێرێت بۆ یه‌کێک له‌و دوو ئیمه‌یڵه‌ی له‌ سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌که‌دا نووسراون.

1. حاکم ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین دادوه‌ر له‌ دادگای ته‌میز سلێمانی
2. جه‌مال عه‌بدول پسپۆڕی زمان، نووسه‌ر، پارێزگاری پێشووی سلێمانی و وه‌زیری پێشووی ڕۆشنبیری و مافی مرۆڤ سلێمانی
3. فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی هه‌رێم، لێکۆڵه‌ر هه‌ولێر
4. دۆکتۆر مه‌لا به‌شیر حه‌دداد ئه‌ندامی پارله‌مانی کوردستان، خوتبه‌خوێنی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات هه‌ولێر
5. عه‌دنان که‌ریم هونه‌رمه‌ند سوێد
6. هۆمه‌ر دزه‌یی ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری عێراق، نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند هه‌ولێر
7. کاکه‌مه‌م بۆتانی سه‌رۆکی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد چیرۆکنووس و ڕۆماننووس هه‌ولێر
8. د. محه‌مه‌د که‌مال مامۆستا و لێکۆڵه‌ر له‌ زانکۆی ماڵبۆرن ئاوسترالیا
9. سۆزان شیهاب نووری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ولێر، سلێمانی
10. ناسک تۆفیق عه‌بدولکه‌ریم ئه‌ندامی پارله‌مانی کوردستان هه‌ولێر
11. به‌یان ئه‌حمه‌د نووری ئه‌ندامی پارله‌مانی کوردستان هه‌ولێر
12. نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ شاعیر، وه‌رگێڕ،ئه‌ندامی پا‌رله‌مانی کوردستان هه‌ولێر
13. سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج ئه‌ندامی پا‌رله‌مانی کوردستان هه‌ولێر
14. ئارام قادر نووسه‌ر، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی
ئیسلامی له‌ پارله‌مانی کوردستان هه‌ولێر
15. عوزێر حافز ئه‌ندامی‌ پا‌رله‌مانی عێراق
16. به‌کر حه‌مه‌ سدیق ئه‌ندامی پا‌رله‌مانی عێراق
17. عەلى عەبدولڵا ئەحمەد ئەندامى پێشوى پارلەمانى کوردستان دەربەندیخان
18.سەڵاح حەمید ڕەمەزان ئەندامى پێشووى پارلەمانى کوردستان کفرى
19. د. جه‌بار ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن سه رۆکی به شی زمانی کوردی،
زانکۆی سه‌لاحه‌ددین هەولێر
20. د. محه‌مه‌د مه‌حوی پسپۆری زمان، مامۆستای زانکۆ سلێمانی
21. مه‌لا عومه‌ر چنگیانی نووسه‌ر، مامۆستای ئایینی هه‌ولێر
22. سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات هه‌ولێر،سلێمانی
23. محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی نووسه‌ر، کلاسیکناس کرماشان
24. شێخ موحه‌ممه‌د شاکه‌لی ڕاوێژکاری ئاینیی سه‌رۆکی هه‌رێم شاکه‌ل، هه‌ولێر
25. د. ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د مامۆستای زانکۆ سلێمانی
26. مامۆستا شه‌ماڵ موفتی ئه‌کادیمی، پسپۆڕ له‌ بواری ژینگه‌ سلێمانی
27. ئه‌حمه‌د موفتی ئه‌ندازیار، ڕووناکبیر دهۆک، سوێد
28. ڕێبین هه‌ردی نووسه‌ر، ڕووناکبیر سلێمانی
29. ئه‌بوبه‌کر کاروانی نووسه‌ر، وه‌زیری پێشووی حکوومه‌تی هه‌رێم سلێمانی
30. حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن نووسه‌ر کوردستان، سوێد
31. به‌ڕۆژ ئاکره‌یی شاعیر، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ هه‌ولێر
32. مه‌هاباد قه‌ره‌داغی نووسه‌ر، چالاکوانی مافی مرۆڤ هه‌ولێر
33. د. مارف عومه‌ر گوڵ مامۆستای زانکۆ سلێمانی/ کۆیه‌
34. د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر مامۆستای زانکۆ، نووسه‌ر، ڕووناکبیر سلێمانی
35. شکۆ عه‌لی عه‌سکه‌ری دیزاینه‌ر، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار سوێد
36. د. موسه‌ننا ئه‌مین مامۆستا له‌ زانکۆی سلێمانی، ئه‌ندامی
سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتوو سلێمانی
37. ڕه‌زوان گولی نووسه‌ر دهۆک، سوێد
38. حاجی کاروان نووسه‌ر، بانگخواز که‌رکووک
39. محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن نووسه‌ر کۆپنهاگن/ دانمارک
40. حامد محه‌مه‌د عه‌لی نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس هه‌ولێر
41. عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی نووسه‌ر هه‌ولێر
42. عەلی محەمەد فەقێ وەزیری پێشووی عێراق
43. حه‌سه‌ن پێنجوێنی نووسه‌ر، چیرۆکنووس سلێمانی، ئاوسترالیا
44. هیوا زه‌ندی زمانه‌وان سوێد
45. ڕێبوار که‌ریم وه‌لی نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس هه‌ولێر
46. خالید سلێمان نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس گه‌رمیان، سلێمانی
47. نیهاد قازی نووسه‌ر، چالاکوانی مافی مرۆڤ هۆڵه‌نده‌
48. دۆکتۆر تۆفیق ئاڵتونچی نووسه‌ر سوێد
49. مستەفا ساڵح کەریم نووسەر، ڕۆژنامەوان، وەرگێڕ سلێمانی
50. ڕەئووف بێگەرد چیرۆکنووس، وەرگێڕ سلێمانی
51. سەلام مەنمی چیرۆکنووس سلێمانی
52. مستەفا عەبدوڵڵا نووسەر سلێمانی
53. تاهیر ساڵح سەعید چیرۆکنووس سلێمانی
54. یاسین قادر بەرزنجی نووسەر، شانۆکار سلێمانی
55. فوئاد مەجید میسری نووسەر سلێمانی
56. پ. د. جەزا تۆفیق لێکۆڵەری ئەکادێمی سلێمانی
57. کۆزاد محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د لێکۆڵه‌ر له‌ بواری مێژووی کۆن و
ئه‌سیریۆلۆجی ڕۆتردام/هۆڵه‌نده‌‌
58. حه‌کیم کاکه‌وه‌یس نووسه‌ر حه‌سار/سوێد
59. محه‌مه‌د پاکژ شاعیر، ڕۆژنامه‌نووس سلێمانی
60. ئازاد قه‌زاز نووسه‌ر، پسپۆڕی
فه‌لسه‌فه‌ی ئاین و رۆحیگه‌ری هۆڵه‌نده‌
61. غه‌فوور ساڵح عه‌بدوڵڵا نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس که‌رکووک، سلێمانی
62. حوسێن کاکه‌یی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار به‌لجیکا
63. جه‌لال ده‌باغ ڕۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر سوێد
64. دۆکتۆر فرسه‌ت ڕۆژبه‌یانی پسۆر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتناسی و
مێژووی کورد به‌رلین/ئه‌ڵمانیا
65. به‌ختیار ڕه‌شید شێوه‌کار سلێمانی
66. ئاسۆس جه‌مال قادر نووسه‌ر کۆپنهاگن/ دانمارک
67. حوسامه‌ددین یاسین سه‌رداری پارێزه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس هه‌ولێر
68. توانا ئه‌مین نووسه‌ر، چیرۆکنووس کوردستانی باشوور
69. سه‌ڵاح ڕه‌ئووف مامۆستای مۆسیقا و ئاوازدانه‌ر هۆڵه‌نده‌
70. ڕووناک شوانی مامۆستای زمانی کوردی سوێد
71. سه‌لام محه‌مه‌د شاعیر سوێد
72. حامید دروودی وه‌رگێڕ، مێدیاکار سوێد
73. ساقی بارزانی ڕۆژنامه‌نووس/نووسه‌ر ئه‌مه‌ریکا
74. محه‌مه‌د کوردۆ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری هه‌نار سلێمانی
75. دکتۆر ئازاد مورادیان لێکۆڵه‌ر ئه‌مه‌ریکا
76. ئاری کاکه‌یی نووسه‌ر، بێژه‌ر له‌ سه‌ته‌لایتی نه‌ورۆز سوێد
77. فوئاد قه‌ره‌داغی نووسه‌ر سلێمانی
78. عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری واڵا پرێس سلێمانی
79. کاوه‌ میسری وه‌رگێڕ، لێکۆڵه‌ر سوێد
80. که‌ریم تاقانه‌ نووسه‌ر، وه‌رگێڕ سوێد
81. که‌مال چۆمانی ڕۆژنامه‌نووس هیندستان
82. سه‌عید عارف باپیر نووسه‌ر و وێنه‌کێش ستۆکهۆڵم/ سوێد
83. سه‌عید کاکه‌یی توێژه‌ر، مامۆستای زانکۆ ئه‌مه‌ریکا
84. چیمه‌ن شه‌ریف نووسه‌ر بریتانیا
85. عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌مین ڕۆژنامه‌نووس ئه‌مه‌ریکا
86. سیامه‌ک نه‌جه‌فی نووسه‌ر، زمانزان که‌نه‌دا
87. د. گوڵمراد مورادی نووسه‌ر، چالاکوانی سیاسی،
مامۆستای زانکۆ ئه‌ڵمانیا
88. نه‌ژاد سیوه‌یلی نووسه‌ر که‌نه‌دا
89. نه‌وزاد شێردڵ نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند که‌نه‌دا
90. سه‌ڵاح سالار ڕۆژنامه‌نووس
91. ڕه‌وشت محه‌مه‌د شاعیر، ڕۆژنامه‌نووس سلێمانی
92. ئازاد هۆمه‌ر وه‌رگێڕ سوێد
93. ئیدریس سیوه‌یلی نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس سلێمانی
94. عه‌باس بۆسکانی مامۆستای زانکۆ سلێمانی
95. حه‌مه‌ مه‌نتک نووسه‌ر، ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی هه‌ولێر
96. حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س شانۆکار سلێمانی
97. ستاره‌ عارف نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس سلێمانی
98. خه‌سرۆ پیرباڵ نووسه‌ر، دیپلۆمات هه‌ولێر، فینلاند
99. محه‌مه‌د به‌رزنجی وه‌رگێڕ ئه‌ڵمانیا
100. شاڵاو حه‌بیبه‌ نووسه‌ر سلێمانی
101. سه‌رکه‌وت ڕه‌سوول شاعیر هه‌ولێر
102. دیاکۆ هاشمی وه‌رگێڕ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی
فێرگه‌ی زمانی کوردی له‌ ئاسۆسات سوێد
103. عیماد عه‌لی محه‌مه‌د ڕۆژنامه‌نووس
104. عه‌زیز شێخانی نووسه‌ر، مامۆستای زانکۆ فینله‌نده‌
105. سلێمان دڵسۆز نووسه‌ر، وه‌رگێڕ خانه‌/ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
106. عه‌تا موفتی ڕۆژنامه‌نووس له‌نده‌ن/ بریتانیا
107. ئه‌حمه‌د عارف نووسه‌ر سلێمانی
108. ئاراس وه‌لی چالاکوان له‌ بواری سیاسه‌ت و
پرسی کۆمه‌ڵگا، فۆتۆگرافه‌ر سلێمانی
109. میترا ئاریان نووسه‌ر، چالاکوانی بواری مافی ژنان به‌لجیکا
110. ئه‌ڤین عه‌زیز نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس
111. تاریق هێدی پێداگۆگ، زمانناس نه‌رویج
112. هیوا قادر شاعیر، ڕۆماننووس سلێمانی
113. فارووق هۆمه‌ر چیرۆکنووس، مامۆستا که‌نه‌دا
114. هه‌ینی قادر نووسه‌ر، سه‌رپه‌رشتیار هه‌ولێر
115. سه‌دیق عوسمان نووسه‌ر، مامۆستا هه‌ولێر
116. د. مه‌غدید حاجی نووسه‌ر، مامۆستای زانکۆ هه‌ولێر
117. لوقمان سه‌لیم ئه‌حمه‌د مامۆستا هه‌ولێر
118. د. مه‌هدی قادر مامۆستای زانکۆ له‌ به‌شی مێژوو هه‌ولێر
119. لوقمان فارووق نووسه‌ر، مافپه‌روه‌ر هه‌ولێر
120. نایف شێخانی نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند، مامۆستا هه‌ولێر
121. هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی نووسه‌ر، وه‌رگێڕ ئه‌ڵمانیا
122. هاشم کۆچانی نووسه‌ر سوێد
123. ڕه‌فیق ساڵح ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی بنکه‌ی ژین سلێمانی
124. عه‌بدوڵڵا قادر دانساز وه‌رگێڕ ستۆکهۆڵم/سوێد
125. کاروان کاکه‌سوور نووسه‌ر دانمارک
126. ئازاد عه‌لی ئیسماعیل مامۆستای زانکۆ، پسپۆڕی ده‌روونزانی هه‌ولێر
127. ئامانج شاکه‌لی نووسه‌ر، وه‌رگێڕ هه‌ولێر
128. نالی پێنجوێنی ڕۆژنامه‌نووس سویسرا
129. فه‌هد گه‌رده‌وانی نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس ستۆکهۆڵم/ سوێد
130. خلوود مه‌حموود ئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ر سوێد
131. دانا مه‌حموود دۆکتۆر سوێد
132. دانا حوسێن عه‌زیز ڕۆژنامه‌نووس
133. غازی حه‌سه‌ن نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس هه‌ولێر
134. ته‌یب جه‌بار شاعیر، ئه‌ندازیار سلێمانی
135. که‌نعان مه‌دحه‌ت نووسه‌ر، وه‌رگێڕ سوێد
136. حه‌مید ئه‌بوبه‌کر به‌درخان ڕۆژنامه‌نووس، به‌رپرسی
ده‌زگای به‌درخان هه‌ولێر
137. ئیبراهیم باجەڵان نووسەر خانەقین
138. عەبدوڵڵا حەسەن قادر نووسەر کەلار
139. مستەفا سەعید عەلى نووسەر و وەرگێڕ کەلار
140. دکتۆر فەرهاد قادر مامۆستاى زانکۆى گەرمیان کەلار
141. فاتح سەلام محەمەد شاعیر کفرى
142. ئەحمەد شاکەلى نووسەر کەلار
143. ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل نووسەر دووزخورماتوو
144. دکتۆر بەیان مانى مامۆستاى زانکۆ و هونەرمەندى شێوەکار کەلار
145. ڕەحمان خانى ڕۆژنامەنووس دەربەندیخان
146. فه‌ره‌یدون سامان شاعیر، نووسه‌ر هه‌ولێر
147. محەمەد حەسەن قادر هونەرمەند کەلار
148. نامیق باباخان هونەرمەندى شێوەکار کەلار
149. خەڵەف غەفوور ڕۆژنامەنووس کەلار
150. ساڵح هەلاج شاعیر کەلار
151. مەڵا تەحسین گەرمیانى نووسەر کەلار
152. دکتۆر جەلال سەعدوڵڵا حەسەن مامۆستاى زانکۆى گەرمیان کەلار
153. ئارى عوسمان خەیات نووسەر کفرى
154. سامان کەریم ڕۆژنامە نووس کفرى
155. عومەر شەریف نووسەر کفرى
156. بێستوون سەلام ڕۆژنامەنووس کفرى
157. قادر ئیسماعیل ڕۆژنامەنووس کفرى
158. ئەمەل باجەڵان ڕۆژنامەنووس خانەقین
159. وەلى شەریف حسین وەندى نووسەر خانەقین
160. حەسەن هەیاس هونەرمەند خانەقین
161. دڵشاد ئەنوەر ڕۆژنامەنووس کەلار
162. ساڵح میروەیسى ڕۆژنامەنووس گه‌رمیان
163. حسێن مەحموود على مامۆستاى زانکۆى گەرمیان کەلار
164. تەها سلێمان شاعیر کەلار
165. دکتۆر ئومێد بەرزان برزۆ مامۆستاى زانکۆى گەرمیان کەلار
166. دارا حه‌مید مامۆستاى زانکۆى گەرمیان کەلار
167. ئەحمەد محەمەد قادر ڕۆژنامە نووس کەلار
168. سمکۆ سابیر ڕۆژنامەنووس کەلار
169. ئازاد عوسمان ڕۆژنامەنووس کەلار
170. حامید کۆنه‌پۆشی مامۆستای زانکۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
171. ئیحسان حه‌سیب ئاکره‌یی ڕۆژنامه‌نووس ئاکرێ
172. عه‌لی له‌بریز وه‌رگێڕ، فه‌رهه‌نگنووس ستۆکهۆڵم/سوێد
173. د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر نووسه‌ر، مامۆستای زانکۆ هه‌ولێر
174. دانا ڕه‌ئووف نووسه‌ر، شانۆکار ستۆکهۆڵم/سوێد
175. سالار حیسامی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین له‌ ڕۆژنامه‌ی میدیا هه‌ولێر
176. نه‌هرۆ (کامه‌ران وه‌لی عه‌لی) نووسه‌ر نه‌رویج
177. زاهیر باهیر نووسه‌ر بریتانیا / له‌نده‌ن
178. سارا عومه‌ر شاعیر، نووسه‌ر دانمارک
179. عومه‌ر عه‌لی مامۆستای زانکۆ بریتانیا
180. بێستوون مینه‌ ئه‌دیب چۆمان
181. کاروان محه‌مه‌د فه‌تاح چیرۆکنووس سلێمانی
182. یووسف ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د خوێندکاری ماجستێر له‌ ئه‌ده‌بی کوردی که‌لار
183. میقداد شاکه‌لی خوێندکاری ماجستێرله‌ جیۆگرافیای مرۆیی گه‌رمیان
184. هه‌رێم عوسمان مه‌عروف ڕۆژنامه‌نووس سلێمانی
185. محه‌مه‌د تاڵب نووسه‌ر بریتانیا
186. ئیبراهیم ساڵح محه‌مه‌د نووسه‌ر بیرمینگهام/بریتانیا
187. ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌ب نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس سوێد
188. رۆژ دیلان داسوک پسپۆڕ له‌ بواری ئای تی سوێد
189. هه‌ژار کامه‌لا نووسه‌ر ڤیه‌ننا / نه‌مسا
190. دۆکتۆر هیوا کۆیی دکتۆر سوێد
191. دۆکتۆر به‌یار عومه‌ر به‌رزنجی دۆکتۆر سوێد
192. ئه‌سعه‌د قه‌ره‌داغی هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر سوێد
193. نه‌وزاد عه‌زیز خدر نه‌رویج
194. موحسین ع ماجدی مامۆستای زمان له‌ زانکۆی له‌نده‌ن بریتانیا
195. ڕه‌زا شوان نووسه‌ر نه‌رویج
196. سه‌لاح محه‌مه‌د شاکه‌لی نووسه‌ر شاکه‌ل، سلێمانی
197. کاوه‌ عومه‌ر عه‌لی مامۆستای زمانی ئینگلیزی بریتانیا
198. له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج نووسه‌ر كه‌ركووك
199. د. ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان جاف مامۆستاى زانكۆى گه‌رمیان خانه‌قین
200. ئومێد شێخ ڕه‌حیم تاڵه‌بانى مامۆستاى زانكۆى گه‌رمیان خانه‌قین
201. دكتۆر محه‌مه‌د زه‌هاوى مامۆستاى زانكۆى گه‌رمیان خانه‌قین
202. دڵشاد محه‌مه‌د غه‌ریب مامۆستاى زانكۆى گه‌رمیان كه‌لار
203. دڵشاد ئه‌حمه‌د خاوه‌نى کتێبفرۆشیی شێروانه‌ كه‌لار
204. عه‌بدوڵلا حه‌مید ڕۆژبه‌یانى نووسه‌ر كه‌لار
205. دكتۆر ئیبراهیم قادر جاف مامۆستاى زانكۆى سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر
206. سیامه‌ند كه‌ریم مامۆستاى زانكۆى گه‌رمیان كه‌لار
207. محه‌مه‌د مه‌ردان مه‌جید سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى كه‌له‌پوورى كورد سلێمانى
208. ساڵه‌‌ح ئه‌حمه‌د شه‌ریف سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى گه‌رمیان
209. تایه‌رى سه‌ید عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى بنه‌ڕه‌تیى كه‌لار گه‌رمیان
210. نه‌وزاد محه‌مه‌د ئیبراهیم مامۆستاى په‌یمانگاى كۆمپیوته‌رى كه‌لار گه‌رمیان
211. مه‌حموود كه‌ریم ئه‌حمه‌د
سه‌راوى مامۆستاى زانكۆ سلێمانى
212. عوسمان عه‌بدولقادر هونه‌رمه‌ند كه‌لار
213. دانا عه‌سكه‌ر شاعیر كه‌ركووك
214. ڕێبوار زه‌نگه‌نه‌ نووسه‌ر كه‌ركووك
215. ئارام شوانى ڕۆژنامه‌نووس كه‌ركووك
216. ئاكۆ شوانى ڕۆژنامه‌نووس كه‌ركووك
217. سۆران كه‌ریم ڕۆژنامه‌نووس كه‌لار
218. ئارام ئیكرام مه‌لا عه‌لى ڕۆژنامه‌نووس كه‌لار
219. مه‌حموود محه‌مه‌د ناسر هونه‌رمه‌ند كه‌لار
220. كه‌ریم حوسێن هونه‌رمه‌ند و سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى گه‌رمیان
221. سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌ند كه‌لار
222. دۆكتۆر ئیسماعیل نه‌جمه‌دین
زه‌نگه‌نه‌ مامۆستاى زانكۆ گه‌رمیان
223. فه‌رشید شه‌ریفی چیرۆکنووس هه‌ورامان/ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
224. د. فائیز ئه‌بوبه‌کر قادر مامۆستای زانکۆ هه‌ولێر
(فائیزی مه‌لا به‌کر)
225. تامان شاکر نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس هه‌ولێر
226. حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا نووسه‌ر، مامۆستا هه‌ولێر
227. شوان کاکه‌یی خوێندکاری دۆکتۆرا له‌ بواری پزیشکی بریتانیا
228. ڕێبوار حه‌سه‌ن چالاکوانی ژینگه‌ و پرسی ئاشتی و
یه‌کسانی سوێد
229. غازی محه‌مه‌د شاعیر که‌رکووک
230. ئاری ئازاد نووسه‌ر
231. سامان ساڵح فه‌ره‌ج ڕۆژنامه‌نووس عه‌ربه‌ت/سلێمانی
232. یاسین محه‌مه‌د شاعیر، وه‌رگێڕ سلێمانی
233. هاوژین عومه‌ر که‌ریم خاوه‌نی ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی
به‌یان و ماڵپه‌ڕی به‌یان پرێس سلێمانی
234. د. سه‌لاحی گه‌رمیان نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، وه‌رگێڕ توێژه‌ری
زانستی ده‌روونی و ده‌روونناس سیدنی/ئوسترالیا
235. فارووق هۆمه‌ر چیرۆکنووس، وه‌رگێڕ
236. فازڵ قه‌ره‌داغی نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر سلێمانی
237. سه‌عدییه‌ خه‌لیلی مامۆستا ئۆپسالا/ سوێد
238. جه‌لیل عه‌باسی نووسه‌ر، شاعیر، وه‌رگێڕ،
ئاڤێستاناس هه‌ورامان/ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان/هه‌ولێر
239. ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج نووسه‌ر، به‌رپرسی سێنته‌ری نیشتیمانی
بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر سلێمانی
240. ئه‌ژی جه‌مال سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری هاواری خه‌ڵک سلێمانی
241. فایه‌ق سه‌عید په‌روه‌رده‌زان سوێد
242. کوێستان فتووحی چالاکوانی بواری مافه‌کانی ژنان
243. چێنه‌ر عوسمان میکائیل هونه‌رمه‌ند سلێمانی
244. نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵڵا نووسه‌ر سلێمانی
245. حه‌یات مه‌جید په‌رخی شاعیر سلێمانی
246. جه‌مال ئه‌حمه‌د نووسه‌ر له‌ بواری مێژوو هه‌ولێر
247. سوره‌یا عه‌باس مامۆستا گوێته‌نبۆرگ/سوێد
248. سیروان ئیسماعیل وه‌رگێڕ مانچێسته‌ر/بریتانیا
249. مه‌ریوان حه‌مه‌ده‌روێش سالح مامۆستای زانکۆ، زانستی سیاسه‌ت سلێمانی
250. ئیسماعیل ئیسماعیلزاده‌ شاعیر، نووسه‌ر ئۆسڵۆ/نه‌رویج
251. جوامێر محه‌مه‌د ڕه‌شید خوێندکاری ماسته‌ر مۆسکۆ/ڕووسیا
252. مستەفا حەیدەری ئیمامی مزگه‌وت سوێد
253. ئاڵا ستریدسمان مامۆستای زمان سوێد
254. سۆزان بندیان وه‌رگێڕ سوێد
255. ‌‌حەیدەر حەیدەری ڕۆژنامه‌نووس سوێد
256. ئەمین حەیدەری مامۆستای زمان سوێد
257. کەمال ڕەئووف ڕۆژنامه‌نووس، مامۆستا سوێد
258. ڤانا محەمەد کۆمەڵناس سوێد
259. زانا محه‌مه‌د حه‌مید کۆمەڵناس سوێد
260. ئەحمەد محەمەد مامۆستای زمانی کوردی سوێد
261. دانا حسێن نووسەر سوێد
262. مەلا سامان حەسەن محەمەد زانای ئایینی سوێد
263. زیاد هەورامی سیاسی سوێد
264. عومەر ئەحمەد قادر که‌لاری مامۆستا سوێد
265. ئاکۆ محەمەد سابیر شاعیر سوێد
266. محەمەد بەرزنجی ڕۆژنامەنووس سوێد
267. دڵخواز کەرکووکی مامۆستا سوێد
268. بەڕێز محەمەد عوسمان هەورامی مامۆستا سوێد
269. بەرهەم ڕەئووف پارێزەر سلێمانی
270. بەیان لەتیف ئەحمەد خوێندکاری زانستی ئیسلامی سلێمانی
271. جەمال ئەحمەد نووسه‌ر، مامۆستا سوێد
272. ژیان مەحموود مامۆستا سوێد
273. دانا ڕەسوول خوێندکاری کۆلێژی پزيشکی سوێد
274. شادان کەرکووکی خوێندکاری زانکۆ سوێد
275. سۆزان جەمال ڕەئووف پارێزەر سلێمانی
276. سروە جەمال ڕەئووف مامۆستا سلێمانی
277. ڤیان جەمال ڕەئووف ڕۆژنامه‌نووس، پەیامنێری ته‌له‌ڤیزیۆن سلێمانی
278. هیوا جه‌مال ڕه‌ئووف خوێندکاری زانکۆ سلێمانی
279. تریفە حسێن مامۆستا سوێد
280. حەسيبە شێخ لەتیف مامۆستا سلێمانی
281. ئاڤان بەرزنجی خوێندکاری زانکۆ سوێد
282. بەناز شێخ محەمەد قەرەداغی شاعیر سلێمانی
283. میران شارباژێڕی چالاکوانی مه‌ده‌نی نەرویج
284. شادان سەعید مامۆستا نەرویج
285. گوڵاڵە محەمەد مامۆستا سوێد
286. مەلا ئیسماعیل دیانەیی زانای ئایینی سوێد
287. سیروان ئیسماعیل دیانەیی خوێندکاری زانکۆ سوێد
288. سەروەت خالد مامۆستا سوێد
289. مەلا ڕەئووف قەرەداغی مامۆستا قه‌ره‌داغ
290. ئامانج ئیبڕاهیم ڕەسوول نووسه‌ر سوێد
291. ئارام ئیبراهیم ڕەسوول خوێندکاری زانکۆ سوێد
292. ئاسۆ قه‌ره‌داغی مامۆستا سوێد
293. چنار قادر خوێندکاری زانکۆ یۆتۆبۆری/سوێد
294. د. بەیار عومەر مستەفا دۆکتۆر سوێد
295. سالار محەمەد سابیر نەقشبەندی ئابووریناس هەولێر
296. پەخشان سامی ئابووریناس هەولێر
297. مه‌زن عوسمان پسپۆڕی زمان له‌نده‌ن/بریتانیا
298. مسته‌فای سه‌ید مینه‌ مامۆستای زانکۆی ڕاپه‌رین، پسپۆری بواری
شیعر، زمان، ئه‌ده‌ب، فه‌رهه‌نگنووسی سه‌نگه‌سه‌ر
299. عوسمان سه‌لیم موحه‌مه‌د (شه‌ریف وه‌رزێر) شاعیر، نووسه‌ر ڕانیه‌
300. شێرزاد هه‌ینی نووسه‌ر ستۆکهۆلم/سوێد
301. یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌ ڕۆژنامه‌نووس، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری بره‌و سلێمانی
302. سه‌لاحه‌دین عه‌باسی نووسه‌ر مه‌هاباد
303. ڕابه‌ر فاریق شاعیر هه‌ولێر
304. ئه‌میر موحه‌ممه‌دی نووسه‌ر فینله‌ندا
305. ئارام حاجی مامۆستای زانکۆ سلێمانی
306. هێمن خورشید دۆکتۆر، شاعیر، نووسه‌ر سموود/که‌لار
307. قانع خورشید نووسه‌ر، مامۆستا سموود/که‌لار
308. موحه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بی کوردی سلێمانی
309. بێستوون ژاڵه‌یی چالاکوان، ڕۆژنامه‌نووس که‌لار
310. چۆمان حه‌مه‌ ته‌قێدین نووسه‌ر سلێمانی
311. د. یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی مامۆستای ڕاگه‌یاندن سلێمانی
312.نه‌وشێروان حوسێن سه‌عید خوێندکاری دکتۆرا له‌ سیاسه‌ت له‌ زانکۆی نیوکاسڵ بریتانیا
313. سه‌یوان ئازه‌ری وه‌رگێڕ، خوێندکاری زانکۆ سنه‌
314. ئه‌ڤین سالار نه‌قشبه‌ندی وه‌رگێڕ هه‌ولێر
315. نه‌جیبه‌ سابیر مامۆستا هه‌ولێر
316. د. تاریق حه‌مه‌مین دۆکتۆر سوێد
317. نیهایه‌ت ساڵح ئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ر سوێد
318. وه‌فا قادر سوڵتان ئیمام و خه‌تیب سوێد
319. ده‌رسیم هه‌ستیار مامۆستا سوێد
320. نه‌ریمان حه‌مه‌ڕه‌شید مامۆستا سلێمانی
321. ئه‌میر عه‌زیز هه‌ڵه‌بجه‌یی خانه‌نشین سوێد
322. ڕۆژ ئه‌وڕه‌حمان نووسه‌ر سوێد
323. سازان شه‌ر‌یف ڕۆشنبیر سوێد
324. ئازاد ئه‌میر هه‌ڵه‌بجه‌یی مامۆستا سوێد
325. ئیحسان محه‌مه‌د حوسێن شاره‌زووری ڕۆشنبیر سوێد
326. کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی مامۆستا سوێد
327. کاوان عوسمان نه‌سروڵڵا مامۆستا سوێد
328. شه‌عبان زاخۆیی مامۆستا زاخۆ- سوێد
329. ماکوان عوسمان مامۆستا سوێد
330. پێشڕه‌و عه‌لی خوێندکاری ماسته‌ر سلێمانی
331. ئاسۆ بابان نووسه‌ر له‌نده‌ن/بریتانیا
332. دارا حاجی محه‌مه‌د خوێندکاری ماسته‌ر مالیزیا
333. حه‌سنا حه‌مه‌مین هه‌ورامی مافناس سلێمانی
334. شوان میرزا ڕۆژنامه‌نووس سلێمانی
335. دانا عه‌بدوڕه‌حمان مامۆستا سوێد
336. فه‌رهه‌نگ عه‌بدوڕه‌حمان ڕۆژنامه‌نووس، وه‌رگێڕ سلێمانی
337. ئه‌نوه‌ر هۆژه‌بری وه‌رگێڕ، شاعیر، مێدیاکار تاران/ئێران
338. پشتیوان مه‌حمود کاکه‌ شێخ نه‌قشبه‌ندی نووسه‌ر هه‌ولێر
339. دادیار ئازاد مه‌عرووف مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بی کوردی ڕه‌واندز
340. ڕێواس ئه‌حمه‌د نووسه‌ر سوێد
341. فازڵ مورادی خوێندکاری دکتۆرا ئه‌ڵمانیا
342.عه‌لی که‌ریم نووسه‌ر، سه‌رۆکی ئه‌نستیتیوتی کوردستان بۆ مافه‌کان مرۆڤ هه‌ولێر
343.شه‌ریف فه‌لاح نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، به‌رپرسی به‌شی کوردی،
فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر له‌ ئاژانسی کوردپا سنه‌
344. مسته‌فا ڕابه‌ر وه‌رگێڕ هه‌ولێڕ
345. د. دیدار محه‌مه‌د ئه‌مین نووسه‌ر، پسپۆڕێ نه‌خۆشییه‌
ده‌روونییه‌کان هه‌ولێر
346. د. محه‌مه‌د ئه‌مین قادری دۆکتۆر مه‌هاباد- سوێد
347. دانا مه‌لا محه‌مه‌د شه‌مه‌یی مامۆستا سلێمانی
348. ڕێبه‌ر له‌تیف هه‌ڵه‌بجه‌یی خوێندکاری زانکۆ چیک
349. فه‌رانه‌ک ئه‌حمه‌دی شاعیر سنه، ئه‌ڵمانیا
350. عومه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌مین نووسه‌ر، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی سلێمانی
351. عوسمان عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌مین مامۆستای زمانی کوردی سلێمانی
352. سه‌ڵاح شێخ سدیق ڕۆژنامه‌نووس سوێد
353. موحه‌ممه‌د حه‌مه‌سالح تۆفیق نووسه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی
کار و کۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی
354. ڕه‌شاد مسته‌فا سوڵتانی مامۆستا سوێد
355. هه‌دیه‌ حه‌مه‌ڕه‌ئووف محه‌مه‌د وه‌رگێڕ بریتانیا
356. هێمن ڕه‌ئووف شاعیر که‌نه‌دا
357. جه‌لیل کاکه‌وه‌یس نووسه‌ر هه‌ولێر
358. تاهیر حاجی حه‌سه‌ن نووسه‌ر هۆڵه‌نده‌
359. حه‌مه‌ کاکه‌ڕه‌ش شاعیر سوێد
360. گوڵاڵه‌ نووری شاعیر، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ ئه‌مه‌ریکا
361. دڵشاد عه‌بدوڵڵا شاعیر هه‌ولێڕ
362. ئه‌رده‌لان هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌رگێڕ سلێمانی
363. موفید عه‌بدوڵڵا نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس بریتانیا
364. موحه‌ممه‌د عه‌لی وه‌لی ڕۆژنامه‌نووس که‌لار
365. عیسا چیایی شاعیر، وه‌رگێڕ که‌لار
366. لوقمان خه‌یاڵی مامۆستا له‌ زانکۆی گه‌رمیان که‌لار
367. هه‌ژار فه‌قێ سلێمان خوێندکاری ماسته‌ر به‌شی ئه‌ده‌بیات سموود/که‌لار
368. خالید محه‌مه‌د ڕۆژنامه‌نووس هه‌ولێر
369. چرا عه‌بدوڵڵا ڕاگه‌یێنکار، پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ له‌
که‌ناڵی سپێده‌ هه‌ولێڕ
370. عادل محه‌مه‌د عه‌بدوڕه‌حمان خوێندکاری زانکۆ فرانسا
371. ڕێبوار عه‌لی نووسه‌ر، زمانناس سلێمانی
372. عوسمان سه‌نگاوی ڕاگه‌یێنکار و به‌رپرسی ده‌زگای
خه‌نده‌ی نازدارن
373. که‌ریم مسته‌فا نووسه‌ر، به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی فه‌لسه‌فه‌ بۆ منداڵان ئۆسلۆ/نه‌رویج
374. برایم جه‌هانگیری نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس که‌نه‌دا
375.عه‌لی ده‌روێش کاریکاتۆریست، ڕه‌خنه‌گری سینه‌مایی که‌رکووک
376. دلێر ڕه‌فیق ساڵه‌ح توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی
377. کاوه‌ قوڕه‌یشی ڕووناکبیر بۆکان
378. جه‌لیل ئازادیخواز نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس ئه‌مه‌ریکا
379. نووره‌دین عه‌بدوڵڵا ڕه‌مه‌زان خوێندکاری ماسته‌ر پاریس/فرانسا
380. محه‌مه‌د حاجی عابد هه‌ورامی بانگخواز سوێد
381. عه‌لی ساڵح میران نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس هه‌ولێر
382. دارا حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د مامۆستا، نووسه‌ر سلێمانی
383. سۆران عومه‌ر ڕۆژنامه‌نووس، چالاکوانی مه‌ده‌نی سلێمانی
384. که‌مال نووری مه‌عرووف لێکۆڵه‌ر له‌ بواری مێژووی کۆن وشاره‌زای شوێنه‌وار سلێمانی
385. سه‌لام مسته‌فا شاعیر، نووسه‌ر سلێمانی
386. کامیل عومه‌ر ڕۆژنامه‌نووس
387. سواره‌ قه‌ڵادزێی شاعیر، وه‌رگێڕ، نووسه‌ر سلێمانی
388. کامل محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی شاعیر، ڕۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر
389. عه‌بدولخالید سابیر که‌ریم ڕۆژنامه‌نووس، مێژوونووس
390. فوئاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌راج چیرۆکنووس، شانۆنامه‌ سلێمانی
391. محه‌مه‌د عه‌لی عارف هه‌ورامی نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس
392. محه‌مه‌د ساڵح سه‌عید نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس سلێمانی
393. ئه‌حمه‌د ڕه‌زا شاعیر، ره‌خنه‌گر
394. لوقمان محه‌مه‌د ڕه‌شید شاعیر
395. به‌کر عومه‌ر عه‌لی مامۆستای زانکۆ
396. مه‌حموود فه‌تحوڵڵا ئه‌حمه‌د مامۆستای زانکۆ سلێمانی
397. شێرکۆ حه‌مه‌ئه‌مین قادر مامۆستای زانکۆ
398. بێستوون عه‌لی که‌ریم مامۆستای زانکۆ سلێمانی
399. ئالان ئه‌حمه‌د عه‌لی جێگری داواکاری گشتی سلێمانی
400. ڕووپاک خدر که‌ریم ڕاگه‌یێنکار سلێمانی
401. د. شیلان عومه‌ر حوسێن پسپۆڕی زانستی به‌راورد سلێمانی
402. شه‌ماڵ ئه‌بوبه‌کر چالاکوانی مه‌ده‌نی و مامۆستای زانکۆ سلێمانی
403. نه‌ورۆز نه‌وزاد چالاکوانی مه‌ده‌نی دانمارک
404. خۆشی جه‌لال مامۆستا سلێمانی
405. ئازاد محمه‌دزاده ڕاگه‌یێنکار و چالاکی مه‌ده‌نی
406. یووسف عیزه‌دین ڕۆماننوس، وه‌رگێڕ، نووسه‌ر سلێمانی
407. ئاسۆ فه‌تحوڵڵا ئه‌ندازیار
408. گۆران عه‌باس شاعیر سلێمانی
409. هه‌ژیر عه‌بدوڵڵاپوور نووسه‌ری قاموسی هه‌ژیر (فارسی -کوردی)
به‌رپرسی به‌شی به‌رهه‌مهێنانی کوردکه‌ناڵ سه‌قز- کۆیه‌
410. دڵشاد ئه‌حمه‌د حه‌مه‌دەمین خوێندکاری دکتۆرا، سکرتێری لێژنه‌ی
ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی هه‌ولێر
411. ئەحلام فەتاح خوێندکاری زانکۆ دهۆک ـ نەرويج
412. ڕێبوار نەسروڵڵا حەبیب ڕاگه‌یێنکار هەڵەبجه‌
413. بەشدار ئەبووبەکر ڕاگه‌یێنکار بازیان
414. نەوزاد عەزیز خدر بەڕێوەبەر سلێمانی ـ نەڕويج
415. ئەحمەد محەمەد عەزيز ڕاگه‌یێنکار کەلار
416. ئارام ئەحمەد عەزيز ڕاگه‌یێنکار سلێمانی
417. عومەر محەمەد تەییب مامۆستا سلێمانی، نەرويج
418. یادگار ئیسماعیل محەمەد ڕاگه‌یێنکار سلێمانی
419. ئیدريس ئیبراهیم نەژاد ڕاگه‌یێنکار نەغەده‌
420. مەنسوور عەزيزی ڕاگه‌یێنکار نەغەده‌
421. شاکر محەمەد یاسين دەرمانساز دهۆک ـ نەرویج
422. عەبدولکەريم عەبدوڕەحمان ڕووناکبیر خانەقین ـ نەرویج
423. سەمیرە ساڵح سەعید خوێندکاری زانکۆ دهۆک ـ نەرویج
424. مەولوود بەهرامیان ڕاگه‌یێنکار بۆکان
425. عوسمان عەباس ڕاگه‌یێنکار سەردەشت
426. حەيدەر جەمیل جاف نووسەر هەولێر
427. تەییب سەعید عەبدوڵڵا دەرچووی کۆلێژی شەریعە دهۆک، نه‌رویج
428. سۆران سێوکانی نووسەر سلێمانی
429. حەسەن حەمەکەریم نووسەر، مێژووناس هەڵەبجه‌
430. نەبەز هەورامی شاعیر تەوێڵه‌
431. گۆران عەباس شاعیر بیاره‌
432. محەمەد جەلیل عەلی بەڕێوەبەری نووسينی بانگی حەق پێنجوێن
433. مەولوود بەهرەنگ ڕاگه‌یێنکار شنۆ
434. محەمەد ئەحمەد ساڵح يارمەتیدەری پزيشک نەرويج
435. نەشوان زوبێر مامۆستا دهۆک
436. عوسمان عەبدوڵڵا ئەندازيار نەرويج
437. ئاراس مەجید ڕەحیم خوێندکاری زانکۆ نەرويج
438. حاجی زرنکی مامۆستا دهۆک، نەرويج
439. سالم حاج نووسەر، ڕۆژنامەنووس دهۆک
440. د. ئومێد بارزان مامۆستای زانکۆ که‌لار
441. د. ئیبراهیم عه‌بدوڕه‌حمان مامۆستای زانکۆ که‌لار
442. دلێر ئیبراهیم ڕۆژنامه‌نووس له‌ ڕێکخراوی زمانناسی هه‌ولێر
443. کۆچه‌ر ئه‌نوه‌ر نایف ڕۆژنامه‌نووس له‌ ڕێکخراوی زمانناسی هه‌ولێر
444. د. فارووق قه‌ره‌داغی مامۆستای زانکۆ که‌لار
445. باباڕه‌سووڵ نووری ڕه‌سووڵ مامۆستای زانکۆ هه‌ولێر
446. هه‌مزه‌ حوسێن مامۆستای زانکۆ قه‌ڵادزێ
447. عومه‌ر موهته‌دی وه‌رگێڕی کوردی، فارسی ، سوێدی سوێد
448. په‌روین میرزایی مامۆستای زمانی ئینگلیزی، زمانه‌وان جوانڕۆ/ کرماشان
449. سابیر ڕێکانی چالاکوانی مه‌ده‌نی دهۆک، سوێد
450. شیلان ڕێکانی چالاکوان دهۆک، سوێد
451. ویداد ده‌ربه‌ندیخانی مامۆستا سوێد
452. دڵسۆز عه‌زیز چالاکوانی بواری مافی ژنان سلێمانی، سوێد
453. مه‌حموود یونس چالاکوان دهۆک، سوێد
454. زیاد عوسمان خوێندکاری زانکۆ دهۆک
455. مه‌لا عوسمان سپینداری زانای ئایینی دهۆک، سوێد
456. بێوار موحسین خوێندکاری زانکۆ دهۆک، سوێد
457. ئازاد موحسین خوێندکاری زانکۆ دهۆک، سوێد
458. که‌وسه‌ر موحسین خوێندکاری زانکۆ دهۆک، سوێد
459. یونس سلێمان ئه‌حمه‌د نووسه‌ر، مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بی کوردی زه‌ڕایه‌ن/شاره‌زوور
460. عه‌باس شوان نووسه‌ر فینله‌ندا
461. ڕێزان مه‌جید شه‌ریف دانه‌ری کتێبێکی ئه‌لفوبێی کوردی سلێمانی
462. ئه‌ندازیار عوسمان حه‌مه‌ ڕه‌شید نووسه‌ر سلێمانی
463. ئیبراهیم میکه‌ عه‌لی ئه‌رده‌لانی نووسه‌ر له‌ هزری سیاسی سلێمانی
464. سه‌ردار ئه‌مین چالاکوانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ له‌نده‌ن/ بریتانیا
465. د. ئه‌رشه‌د مه‌عرووف پزیشک سوێد - کوردستان
466. عادل شاسواری شاعیر، ڕۆژنامه‌نووس سلێمانی
467. عه‌بدولکه‌ریم ئه‌حمه‌د نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس هه‌ولێر
468. ‌فه همی حه‌مه تۆفيق ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستا سلێمانى
469. به‌دره‌ددین عوسمان مافناس سلێمانى
470. حه‌ميد حه‌مه‌ تۆفيق مامۆستا هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد
471. جووتيار فايق مامۆستا هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە