ئیتیڵاعاتێک، ژنه‌که‌ی بارزانییه، سه‌رده‌شتیش ده‌بیت بکوژرێت!
Sunday, 16/05/2010, 12:00
2419 بینراوە
به‌رگی ئه‌م کتێبه‌ی، که ده‌یبینێت (THE PASSION AND DEATH REHMAN THE KURD) به زمانی ئینگلیزی له‌لایه‌ن کارۆڵ پرونهوبه‌ر نووسراوه، به کوردی ناونیشانی ئه‌م کتێبه جوانتره وا وه‌ربگێڕدرێت: (سۆزی مردنه‌که‌ی عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملۆ)
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شێکی ئه‌م کتێبه ده‌توانن کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئێمه له‌و کتێبه‌دا راده‌کێشێ، ناوی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه که عه‌بدولره‌حمان قاسملۆیان تیرۆرکردووه، ده‌مانه‌وێت بیبه‌ستینه‌وه به تیرۆرکردنه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه:
له‌لاپه‌ره 233ی کتێبه‌که‌دا ناوی بکوژانی عه‌بدوڵره‌حمان قاسملۆ و د. فازیل ره‌سوڵ، هاتووه، که چوار که‌سن و ناوه‌کان ئه‌مانه‌ن:
1- محمد ره‌حیمی (محمد جعفر سه‌حرارودی).
2- مه‌نسور بوزرجیان (نوكەرێكی كورد بوو) جەلال تاله‌بانی زور بە توندی ئەمە رەت دەكاتەوە، ده‌ڵێت فارسە).
3- رەحیم بورسیفی (لە ژێر چەتری بەناهیندەیی لە نه‌مسا خوی شاردبووەوە).
4- حاجی موسته‌فا فیدائی (ناسراو بە مستهفهویی)ـ خیزانەكەی له بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه.
هه‌رچه‌نده کوشتنی عه‌بدلره‌حمان قاسملۆ، وه‌ک ئه‌و نووسه‌ره باسی لێوه‌ده‌کات، ئیتیڵاعاتی ئیرانی کردوویه‌تیی، دیاره به‌ته‌نها نه‌یان توانیوه ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر زانیاریی و ده‌ستی یارمه‌تیی له‌لایه‌ن کورده‌وه وه‌رنه‌گرتبێت (واته له‌لایه‌ن سه‌رانی پارتی و یه‌کێتیی).
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت، که تاڵه‌بانی، بۆ پلانی تیرۆرکردنه‌که ئیتیڵاعاتی ئێرانی پڕ زانیاریی کردووه. بکوژه‌کان هه‌موویان ناسیاو و دۆستی تاڵه‌بانی بوون، له زۆر بۆنه‌دا پێش کوشتن، دوای کوشتنه‌که‌ش هاتوون و سه‌ردانی تاڵه‌بانییان کردووه.
لێره‌وه ده‌مانه‌ویت باسه‌که له‌سه‌ر سه‌رده‌شت و که‌سی چواره‌می پیاوکوژه‌که‌ی عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ چڕتر بکه‌ینه‌وه، مه‌به‌سته‌که‌مان به کورتی بخه‌ینه روو. سه‌ره‌تا له سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه ده‌ست پیده‌که‌ین.
ئه‌و نووسینه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان، به‌تایبه‌تیی دوای تیرۆرکردنه‌که، که بووه جێگای سه‌رنجڕاکێشانی زۆربه‌ی خوێنه‌ران، ئه‌گه‌ر راو و بۆچوون و ره‌خنه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنین، له‌وێوه له ئاستیی تێگه‌یشتن و ئاستیی رووناکبیریی ئه‌و خه‌ڵکه‌که تێده‌گه‌ین، به‌تایبه‌تیی ئه‌و کۆڵکهنووسهرانهی، که ده‌سه‌ڵات دروستی کردوون، وا تێده‌گه‌ن، به‌ڕاستیی سه‌رده‌شت کچه‌که‌ی سه‌رۆکی دیوه، ویستوویه‌تی داوای بکات و بیخوازێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک که‌سیش زێدڕۆیی ده‌کات، ده‌ڵێت، که‌وابوو سه‌رده‌شت ددان به‌وه‌دا ده‌نێت، ده‌یه‌وێت ده‌وه‌ڵه‌مه‌ند و گه‌نده‌ڵ بێت، ده‌یه‌وێت ببێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات! ئه‌م بیرکردنه‌وه کوردییه، بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو و سه‌قه‌ته، له‌و که‌لتوره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که ده‌سه‌ڵاتیی حیزبه‌کان، خوڵقاندوویانه، که‌سایه‌تیی کوردی‌یان، له ئاست سه‌رکرده‌کاندا بچووک کردۆته‌وه، گوایه ئه‌وه هێڵێکی سووره و نابێت لێی نزیک بیته‌وه. ئێمه خۆشمان قبووڵمان کردووه. کاتێک نووسه‌رێکیش باسێکی ئاوا ده‌وروژێنێت، ئیدی خۆمان ده‌ستپێشکه‌ریی ده‌که‌ین، ده‌ڵێین نه‌ده‌بوو وای بگووتایه، یان وای بنووسیبایه. ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی بێئگا و ناوشیارانه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه له چواره‌م بکوژه‌که‌ی عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ وردبینه‌وه، که ناوی حاجی موسته‌فا فیدائییه و ژنه‌که‌یشی بارزانییه، تێده‌گه‌ین، مه‌به‌ست له دیوی شاره‌وه‌ی ئه‌م نووسینه و تیرۆرکردنه‌که‌ی سه‌رده‌شت چییه؟
ئه‌و نووسینانه‌ی سه‌رده‌شت، که بۆ زمانی عه‌ره‌بیی و ئینگلیزیی وهرمانگێڕان، له‌لای عه‌ره‌ب و ئه‌وروپیی و ئه‌مه‌ریکییه‌کان، به دیوێکی تر ده‌خوێنرێته‌وه، به‌مه‌دا تێده‌گه‌ین، ئاستی تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌ی، خوێنه‌ر، ته‌نانه‌ت نووسه‌ری کورد، به به‌راورد له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا له ئاستیی ئاسمان و رێسماندایه، که ده‌بوو له‌م رووداوه‌دا پێچهوانهبوایه.
کوڕێکی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ و حه‌زه پێنهگهیشتووهکهی خۆیدا تلدهدات له ژیانی خۆی، وه‌ک هه‌ژار و که‌سێکی خێزانی بیدهرامهت، به‌راورد ده‌کات له‌گه‌ڵ ژیانی خێزانی به‌رپرسه‌کاندا. به‌دوای نهێنییهکانییدا ده‌گه‌ڕێ ره‌نگه زۆر جار ئه‌و پرسیاره‌ی له‌خۆشی کردبێت، که نهێنی ئه‌مه چییه؟ بۆچی ئه‌مانه له‌و ناز و نیعمه‌ته‌دا ده‌ژین، که‌چی منێک، که باوکم (کۆنه پێشمه‌رگه)ی پارتی ئاوڕی لێنادرێته‌وه؟ بۆ ده‌بێت ژیانمان ئاوا بێت؟ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ژووره‌که‌شی بکه‌ین، که به کامیرای (بی. بی. سی) گیراوه، وه‌ڵامی به‌شێک له‌و پرسیارانه وه‌رده‌گرینه‌وه.
کوڕێکی قوتابی زانکۆ، ته‌مه‌ن 23 ساڵه، زیره‌ک، وریا، پاش مانگێکی دیکه خوێندنی له زانکۆ ته‌واو ده‌کرد، ئه‌وه‌شی ده‌زانی، ئه‌گه‌ر ویژدانی خۆی به ده‌سه‌لات نه‌فرۆشێ، وه‌کو هه‌موو گه‌نجێکی ئه‌م ولاته، له‌به‌ر بێکاریی له شه‌قامه‌کاندا خۆی ده‌دۆزێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتیی بنه‌ماڵه چ دۆزه‌خێکیان بۆ هه‌ژاره‌کانی ئه‌م نیشتیمانه‌م داخستووه؟چ بهههشتێکیشه بۆ کوڕانی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدار و که‌سه نزمه خۆفرۆشه‌کان؟
ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت نووسیوێتی، پاش تیرۆرکردنی قابیلی ره‌خنه‌گرتن نییه، تا له‌ژیاندا بوو، ده‌توانرا داوای روونکردنه‌وه‌ی لێبکرایه، ره‌خنه‌ی لێبگیرایه، لێ ئه‌مڕۆ ئه‌و مردنه تراژیدیایه که خۆی هه‌ڵیبژارد، وه‌ڵامی هه‌موو ره‌خنه و پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسیوێتی ئازار و خه‌ونی هه‌موو گه‌نجێکی ئه‌و وڵاته‌یه، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می به‌عسیشدا، گه‌نجه‌کان هێنده‌ی ئه‌مڕۆ فه‌رامۆش نه‌کراون و بیدهرامهت و بێکار نه‌بوون. سه‌رده‌شت ئازاری ئه‌و گه‌نجانه‌ی نووسیوه‌ته‌وه، ئه‌مه سووکایه‌تیی نییه، ئه‌و پێمان ده‌ڵێت، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته، که سووکایه‌تی به ئێمه‌ی گه‌نج ده‌کات. پرسیارێکی گرنگیش ده‌وروژێنیت، دوای تیرۆرکردنه‌که‌ی ئێمه وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌رده‌گرینه‌وه. ده‌پرسێت ئایا ده‌شێت سه‌رۆکێک ئه‌وه‌نده خێڵه‌کیی و دواکه‌وتوو بێت، له سه‌ر نووسینێکی وا بمانکوژێت؟ بۆ من چیم وتووه، من به خه‌یاڵ ده‌مه‌وێت ببمه زاوای، ئایا بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵیش له‌م نیشتمانه‌دا قه‌ده‌غه‌یه؟ من هاتووم بڵێم جه‌نابی سه‌رۆک بزانه جیاوازیی خزم و که‌سوکاره‌که‌ت، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێمه‌دا چۆنه؟ تۆ وه‌ک سه‌رۆکێک ئه‌گه‌ر ژیر و سیاسیی بوویتایه، ده‌بوو به گولله وه‌ڵامم نه‌ده‌یته‌وه، بانگت بکردمایه و ده‌ستت بهێنایه به سه‌رمدا، بتوتایه سه‌رده‌شت گیان... کوڕی خۆم ئه‌مه چییه نووسیوته؟ ئه‌رێ به‌راست من ئه‌وه‌نده بێئاگام؟ بۆ له هه‌رێمه‌که‌ماندا خه‌ڵکی هه‌ژاری تێدایه، که نابه‌رابه‌ریی گه‌یشتبێته ئاستی لاوێکی وه‌ک تۆ و ئازاری دابیت؟ خۆ من وامده‌زانی به‌یانییان له بری چا و نانی رووت، بسکیت و هه‌نگوین ده‌خۆن، بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی دێته به‌رده‌ستمان، به‌شی ئێوه تێدا نامێنێ، ئه‌وه‌نده دزیی و گه‌نده‌ڵیی له‌ناو ده‌سه‌ڵاته و حکومه‌ته‌که‌ماندا هه‌یه، تا ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌گاته لای ئێوه وشک بکات و نه‌مێنێ؟
ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی سه‌رکرده و سه‌رۆکێکی راسته‌قینه‌یه، ئاخر له خۆڕا ماندێلا و گاندیی نه‌بوونه رابه‌ر و سه‌رکرده. ئه‌وان له‌گه‌رمادا ده‌چنه به‌رهه‌تاو، له سه‌رمادا ده‌چنه ده‌ره‌وه، تا بزانن خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یان چۆن له گه‌رمادا هه‌ڵده‌قرچێن و له سه‌رمادا چۆن هه‌ڵده‌له‌رزن. سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ش دوو جار خه‌ڵکیان هێناوه‌ته له‌رزین، له سه‌رماندا و له ترساندا. دوو جار جه‌سته‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان گڕ تێبه‌رداوه، جارێک له گه‌رمی به‌رخۆر و بێکاره‌بایی، جارێکیش له زیندانه‌کاندا، که ئاگر ده‌خه‌نه ژێر له‌وحه‌ی پڕ له ئاگر و هه‌ڵیان ده‌په‌ڕێنن. سه‌ره‌شت که ته‌مه‌نی له پایزی 23دا بوو، به‌و ته‌مه‌نه کورته‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌ی ده‌زانیی، ئێـمه چونکه میلله‌تێکی ناڕۆشنبیرین، ویژدان یه‌خه‌مان ناگرێت و هه‌ر که‌سه لێکدانه‌وه‌ی جیاوازیی له‌سه‌ر لاو و گه‌نجی وڵاته‌که‌م هه‌یه؟ که‌چیی کاتێک ئه‌و نووسینه‌ی سه‌رده‌شت ده‌گاته به‌رده‌م که‌سێکی وه‌ک مایکل رۆبین، ئه‌و ده‌هه‌ژێنێ، هه‌رچی له مێژووی بنه‌ماڵه‌دایه ده‌یخاته رووپهریی ماڵپه‌ره‌که‌ی، ته‌نانه‌ت ماڵپه‌ره کوردییه‌کانیش زاتی ئه‌وه ناکه‌ن تووڕه‌یی مایکڵ ڕابگه‌یه‌نن. میلله‌تی زیندوو نووسه‌ری وا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، لێ ئه‌مڕۆ چه‌ندین که‌س هه‌ن، بێویژدانانه پاش تیرۆکردن و ماڵیئاوایی سه‌رده‌شت ئێخه‌ی گۆڕه‌که‌ی ده‌گرن، ده‌ڵێن نه‌ده‌بوو وات بنووسیبایه و رهگیی ده‌ماری سه‌رۆکت وا بگرتایه.
دوا مه‌به‌ستی نووسینه‌که‌م لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ده‌مه‌وێت نهێنی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت بدرکێنم، که له مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌کاندا، تا ئیستا کچیان نه‌داوه به که‌سێکی سۆرانیی، ته‌نانه‌ت رێگایان نه‌داوه بادینانییه‌ک زاوایان نییه، ئه‌گه‌ر که‌سێک حه‌زی له کچێکی بارزانی کردبێت و ویستبێتی بیکاته هاوسه‌ری خۆی، چاره‌نووسی کوشتن بووه، به ده‌یان سۆرانی له‌سه‌ر داخوازی کچه بارزانییه‌ک تیرۆکراون، به‌ڵام ئاسایی بووه، کچی سۆرانی بخوازن و زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. له دوای ئاشبهتاڵهکهوه ، کاتێک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چوونه که‌ره‌ج، چه‌ندین کچی بارزانیی شووی به فارس کرد، ئه‌مه به لایانه‌وه ئاسایی بووه. باشترین نموونه ئه‌و پیاوکوژه‌ی ئیتیڵاعات، که بکوژی عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆیه، خێزانه‌که‌ی بارزانییه، بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی له ئاست داگیرکه‌راندا ترسنۆک و بچوکن، به‌ڵام خۆیان به گه‌وره‌ی بادینانیی و سۆرانی ده‌زانن.
ئه‌گه‌ر سه‌رده‌شت ئه‌وه‌ی نووسیوێتی، باسی له بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی نه‌کردایه، باسی کچی سه‌رکرده و به‌رپرسێکی دیکه بکردایه، مه‌سعود ده‌نگی نه‌ده‌کرد، به‌لایه‌وه ئاسایی ده‌بوو، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، هێشتا مێشکیان ده‌ماغی کۆنی سه‌ده‌کانی ناوه‌راست و خێڵی دواکه‌وتووه‌کانی خێڵه‌کانی ئه‌فه‌ریقیای تێدایه، گۆڕانکاریی به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه و مێشکیاندا نه‌هاتووه، وه‌ک زۆر له خوێنه‌رانی تریش به قوڵیی له‌و نووسینه و ناوه‌رۆکه‌که‌ی نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵام کاتێک ئه‌م نووسینانه‌ی سه‌رده‌شت وهرگێڕدراێته سه‌ر عه‌ره‌بیی و ئینگلیزیی، ئه‌وان له سه‌رده‌شت ده‌گه‌ن، له‌وه ده‌گه‌ن، که ئازاریی گه‌نجه‌کانی ئه‌م وڵاته چییه و له‌کوێوه سه‌ری برینه‌که هه‌ڵته‌قیوه.
جیاوازیی نێوان سه‌رده‌شت و زۆر له نووسه‌ره بێههڵوێستان، که خاوه‌نی ده‌یان دیوان، کتێب، گفتوگۆی ناو رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنن و ده‌یان سیمیار و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کراوه، ئه‌وه‌یه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ مردنیاندا له‌بیر ده‌چنه‌وه، لێ سه‌رده‌شت، پاش مردنه‌که‌ی هه‌میشه ناوی به زیندوییه‌تی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و چه‌ند نووسینه‌ی سه‌رده‌شت، هه‌موو رۆمان و دیوانی نووهسهرکانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتیش ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه.