لیستى هیوا داوا دەكات كاتى هەڵبژاردنەكان دیارى بكرێت
Wednesday, 29/04/2009, 12:00
1662 بینراوە
لیستى هیوا
نەجیبە عومەر سەرۆكى لیستى هیوا كە لیستێكى سەربەخۆیەو پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان و ژمارەیەك كەسایەتى سەربەخۆو دەزگاى مەدەنى لە خۆوە دەگرێت، داواى لە سەرۆكى هەرێمى كوردستان كرد كە وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان دەستنیشان بكات. ناوبراو دەڵێ كە دیارى نەكردنى وادەى هەڵبژاردن جەماورو لیستەكان دەخاتە ناو دوودڵییەوە كە هەڵبژاردن دروست ببێت. هەروەها لە رووى یاسایشەوە ئەمەى بە كارێكى نەشیاو زانى كە مانگێك كەمتر ماوە بۆ وادەى فەرمى هەڵبژاردنەكان كە 19 5 2009 یە، ئەم وادەیە دواخراوە بەڵام وادەى نوێ هێشتا دیارى نەكراوە، ئەمەشى بەستەوە بە ئامادەنەبوونى دەسەڵاتى كوردى بۆ هەڵبژاردن. نەجیبە عومەر گووتى ئێمە بە پێویستى دەبینین كە سەرۆكى هەرێم بە زووترین كات رۆژى دەنگدان دیارى بكات و داوا لە كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان و حكومەتى هەرێمى كوردستان بكات كە پێداویستییەكانى پرۆسەكە دەستەبەر بكەن و بەمڕەنگە روویەكى جوان نیشانى راى گشتى دەرەوەو كوردستان بدەن. لە كۆتایدا ئاماژەى بەوەدا كە لیستەكەیان ئامادەباشى خۆى كردووە بۆ ئەوەى كە بەشدارییەكى چالاكانە بكات لە پرۆسەكەدا.
28-4-2009