کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن ده‌نگتان پێده‌ده‌م..

Sunday, 31/05/2009, 12:00


دواى بینین و خوێندنەوەى ئەو لیستەى لە لا یەن سایتە بەرێزەكەتانەوە بلاو كرایەوە كە تایبەت بوو بە كاندید كراوەكان , بەراستى بە یەكجارى تووشى بێ ئومێدیەكى زۆر گەورە بووم و پرسیارم كرد لەسەر چ بنەمایەكى سیاسى كۆمەڵایەتى رۆشنبیرى ئەوانە كاندید كراون كە هەر هەموویان بێ ئاست و بێ پلەو پایەى كۆمەلایەتى و سەرتاپایان لەنێو گەندەلیدا بزر بووە , بۆیە سوێندم خواردووە بە گۆرى هەموو ئەو شەهیدانەى خۆینیان رشتووە دەنگ بە هیچ لایەنێك نەدەم .. ئەمە جگە لەو هەموو زولم زۆرداریەى دەرهەق بەگەلى كورد دەكرێت و سەروەت و سامانى ئەو گەلە ستەم دیدەیە بەهەدەر دەبەن , دەنگ بە كێ بدەم بە نێچیرى دزو گەندەل یان مەسعودى دیكتاتۆر یان جەلەى 66 .. برایان باوەرتان هەبێت لەداخى ئەمانە رۆژانە سەد دووعا بۆ سەدام دەكەم و من یەكێكم لەوانەى بەباشى باسى سەدام دەكەن ..
باشە چ جیاوازیەك لە نیوان ئەمان و بەعسدا هەیە . ئەمانە بەهەمان شێوەى جاران خەڵكیان بە پسوولەى ئەرزاق بەستۆتەوە و هەمان سیاسەتیان لەگەلدا بەكار دەهێنن گەر بێتو دەنگیان پێ نەدجەن ئەوا رزقیان دەبرن .. قوربەسەرى خۆیان و ئەو ئەرزاقەى بەخەلكى دەدەن و با خۆیان و مال و مندالیان شووت شووتێن بەدەفتەر دۆلار بكەن ومۆتەى 100 دۆلارى بخۆن
پر بەدل هیوا خوازم رۆژێك لە رۆژان وەك سەدام و دارودەستەكەى لەنێو قەفسدا ببینین و ئەوانیش بە تۆلەى گەل و ولات بگەن ..

لەگەل رێزم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە