ده‌سه‌ڵاتێکی فایلدار و نامه‌یه‌کی 37 ساڵ به‌ر له ئیستا!
Tuesday, 30/11/2010, 12:00
کوردستانپۆست ، تاکه مێدیایه، توانیوێتیی بوێرانه خۆی له‌و بابه‌تانه بدات که مێژوو بخاته به‌رده‌م لێکۆڵینه‌وه، په‌یامێکی ئازایانه‌ش بدات به هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له رابردوودا هه‌بوون، بوونیان گوماناویی بووه، با وا تێنه‌گه‌ن، ئیتر کورد ڕابردوو ناخوێنێته‌وه، هه‌رچییه‌کیان کردووه، ئیدی ڕابردوو ته‌واو، هه‌ر وه‌ک ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فایلداره ئاماژه‌ی پێ ده‌کات و کاری له‌سه‌ر ده‌کات، تا کۆمه‌ڵگای کوردی به شتگه‌لێکی زۆر توڕه‌هاته‌وه خه‌ریک بکات، که دوای 37ساڵ نامه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌وێت.
کاتێک مه‌لامسته‌فا له‌ژیاندا بوو، بۆ خۆی سه‌رۆکی پارتی بوو، مه‌سعودی کوڕی سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستن بوو، ئیستا ئه‌میش بۆ خۆی چۆته جێگای مه‌لا مسته‌فای باوکیی و مه‌سرووری کوڕه گه‌وره‌ی خۆی وه‌ک سه‌رۆکی پاراستن خستۆته شوێنی پێشووی خۆی، ڕه‌نگه زه‌مه‌ن وا بڕوات دوای مردنی مه‌سعود، مه‌سروریش ببێته سه‌رۆکی پارتیی ، کوڕه‌که‌ی مه‌سروریش ببێته سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستن.
پاراستن ئه‌و ده‌زگا به‌دناوه‌یه، که مێژوویه‌کی هێنده تاریکی هه‌یه پێویستی به‌وه‌هه‌یه، کورد وه‌ک نه‌ته‌وه، له مێژووی ئه‌م ده‌زگایه بڕوانێت و به‌دوای نهێنێکانی ئه‌م ده‌زگا ترسناکه‌دا بگه‌ڕێت. سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه ئه‌م ده‌زگایه به‌کۆمه‌کی موسادی ئیسرائیلی دروست کراوه، به‌ڵام جیاوازی موساد و پاراستن، ئاسمان و ڕێسمانه، ئیسرائیلییه‌کان و ده‌زگای موساد هه‌موو شتێک ده‌که‌ن له پێناوی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی خۆیاندا. ئه‌وان موساد به‌کار ناهێنن تاکو خه‌ڵکی ئیسرائیلی پێ سه‌رکوتبکه‌ن، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان موساد بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکی خۆیان به‌کار ده‌هێنن. کاتێک مرۆڤ له‌سه‌ر موساد و مێژووی کارکردنیان ده‌خوێنێته‌وه، ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌ڵێ به‌ڕاستی ئێوه‌ی جوله‌که شایسته‌ی هه‌موو شتێکن و ئێوه له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ووڵاته عه‌ره‌بییه‌دا نیشتمانتان دروست کردووه، شایسته‌ی ڕێز و شایسته‌ی ژیانن، چونکه بۆ دنیاتان سه‌لماندووه، که ئێوه شتن . خۆیان ده‌ڵێن جوله‌که‌یه‌ک له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کی دنیا له‌دایک بێت، ئێمه به‌بیری ده‌هێنینه‌وه که خاوه‌نی دوژمنێکین نابێ فه‌رامۆشی بکه‌ین، ئه‌و دوژمنه‌ش عه‌ره‌به. ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی کارکردنی ئیسرائیلییه‌کانه.
هاوڕێیه‌کم کتێبێکی موسادی خوێندبۆوه، ووتی بڕوات بێت وام ده‌زانی ئیسرائیلیه‌ک له‌و دیو په‌نجه‌ره‌که‌وه چاودێرییم ده‌کات و به‌دوامه‌وه‌یه و ئاگای لێیه چی ده‌که‌م، ئاگای لێیه چی ده‌خۆم. ده‌زگای پاراستنی پارتیش به‌پێچه‌وانه‌ی ئیسرائیلییه‌کانه‌وه هێنده‌ی دژی گه‌له‌که‌ی خۆی کاری کردووه و ده‌یکات، تاکه شتێکیش چییه دژی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان نه‌یکردووه. نامه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی به‌ر له 37 ساڵ بۆ (عه‌لی عه‌بدوڵا) نێنرداوه و بڕوانامه‌یه‌که بۆ مسته‌فا چاوڕه‌ش که بکرێته پاراستن، مسته‌فا قیاده‌ی لیژنه مه‌رکه‌زی حیزبی شیوعیی بووه و له‌وێ وازی هێناوه و خۆی گه‌یاندۆته لای مه‌سعود بارزانی له‌ڕێگه‌ی محه‌مه‌د ڕه‌حیمه‌وه، که سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستن بووه له شاری سلێمانی، ئه‌و ده‌مه (عه‌لی عه‌بدوڵا)ش پارێزگای سلێمانی بووه و باوه‌ڕپێکراوی مه‌سعود بارزانی بووه و به‌دیوه‌که‌ی تردا کاری بۆ پاراستنیش کردووه.
مه‌سعود داوا له عه‌لی عه‌بدوڵا ده‌کات که رێزی مسته‌فا چاوڕه‌ش بگرن، چونکه ئه‌و بڕیاری داوه، له‌ڕێبازی پارتی و شۆڕش لانادات و دژی به‌عسێکانیشه، ده‌ڵێت کار ئاسانی بۆ بکه‌ن، لێره‌دایه و نامه‌که‌ی مه‌سعود گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات، که مسته‌فا چاوڕه‌ش ڕاسته قیاده مه‌رکه‌زی بووه، به‌ڵام به‌عسیش بووه، ده‌نا مه‌سعود نایکاته سیخوڕ به‌سه‌ر به‌عسییه‌کانی سلێمانییه‌وه، به‌ڵام پرسیاره‌که لێره‌دایه داخۆ مه‌سعود ڕاست ده‌کات که به‌عسی له سلێمانییدا هه‌یه؟ ده‌بێ ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌رشیفی ئه‌وسای به‌عس و بزانین داخۆ ئه‌و سه‌رده‌مه واته له ساڵانی 1970دا به‌عسی له‌سلێمانیدا هه‌بووه؟ یان مه‌سعود ده‌یه‌وێت نه‌یارانی خۆیان به‌ناوی به‌عسی بوونه‌وه له‌ناو به‌رێت؟ (باشترین به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌عس کتێبی کۆنگره‌ی هه‌شتی به‌عسه به‌زمانی کوردی له‌وێدا به‌عسییه‌کان ددان به‌وه‌دا ده‌نێن، ئه‌وان نه‌یان توانیوه له باکوری عێراقدا شانه‌ی به‌عسی دروست بکه‌ن، چونکه عوسات (یاخیبووه‌کان) کۆنتڕۆڵی هه‌موو سه‌رووی عێراقیان کردووه). ئه‌مه مێژووه و له ئه‌رشیفی به‌عسدا ئامه‌ژه‌ی پێکراوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌یر و تێڕوانینه، هه‌میشه پارتی و بنه‌ماڵه‌ی پارتی ویستویانه که‌سه پیاوکوژ و بورده‌ڵه‌کان به‌کار بهێنن دژی نه‌یاره‌کانی خۆیان له‌شاری سلێمانی، چونکه کۆمه‌ڵێک که‌س هه‌بوون دژی ئه‌و بنه‌ماڵه خائینه، که هه‌موو چاره‌نوسی کوردیان له‌به‌رده‌م نادیاردا داناوه. لێره‌دایه که ده‌بینین به‌درێژای چه‌ندین ساڵ له‌شه‌ڕی وێرانکاری جه‌لالی و مه‌لایدا پشکی شێر ی ڕووداوه‌کان که پڕێتی له تراژیدیای خوێناوی له سنووری سلێمانی ڕوویان داوه ، به‌ئیستاشه‌وه، که هه‌موو لایه‌نه‌کان دژ به‌یه‌کن هه‌ر هه‌مان سیناریۆیه و
له‌م شاره و ده‌ورو به‌ریدا ڕوو ده‌ده‌ن .
لێره‌دا من نامه‌وێ له ناوه‌رۆکی نامه‌که دوورکه‌ومه‌وه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌و که‌سانه‌ی که ناوه‌کانیان ڕیز کراوه و زۆریان له ژیاندا نه‌ماون تا مرۆڤ له سه‌ریان قسه بکات، به‌ڵام ده‌رفه‌تێکی چاکه که‌سه نزیکه‌کانی ئه‌وان بێنه وه‌ڵام و بتوانن تیشکێک بخه‌نه سه‌ر مێژووی ئه‌وانه، بۆ نمونه (بێستونی مه‌لاعومه‌ر) من بۆ خۆم به‌شه‌هیدێکی جوامێر و قاره‌مانی ده‌زانم، ئه‌گه‌رچی به‌ڕێزێک که ناوه‌که‌ییم له یاد نه‌ماوه، پێش ماوه‌یه‌ک له نووسینێکدا باس له ژه‌هر خواردنه‌که‌ی مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌کات و ده‌ڵێ بۆ ژه‌هر خواردکرایت، دیاره ئه‌و کاته بیستونیش به‌و ژه‌هره شه‌هید بوو.
بۆ سلێمانی؟ ئیستاش مه‌سروور که‌سێکی بوده‌ڵه‌ی وه‌ک هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ناوێکی بۆ لقی چوار داناوه و به‌سه‌ر پرسه‌کاندا ده‌گه‌ڕێ و برنج و ڕۆن ده‌به‌خشێته‌وه و کوردستانپۆست هه‌واڵێ ناردنی ده‌مانچه‌ی بێده‌نگی ناو لقی چواری بڵاو کرده‌وه و به‌خشینی مه‌دالیا به‌سه‌ر به‌ناو هونه‌رمه‌ند و گۆرانی بێژه بێ هه‌ڵویسته‌کاندا. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه‌یه، که مه‌سعود له ڕێگه‌ی مسته‌فا چاوڕه‌شه‌وه به‌ر له 37 ساڵ ئه‌نجامی داوه، بۆیه من دڵنیام گه‌ر گه‌لی کورد له‌باشوور سستی بکه‌ن ئه‌وه ده‌بێ له‌و جه‌هه‌نه‌مه‌ی پارتیدا چاوه‌ڕوانی کوڕه‌که‌ی مه‌سروریش بن، که چه‌ند نه‌وه‌ی ترتان بۆ تیرۆر ده‌که‌ن، ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه مسته‌فا چاو ڕه‌ش بێته ده‌نگ و قسه له‌سه ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه بکات.
من به لامه‌وه سه‌یر بوو، که (خوله‌ی جگه‌ر) له چاو تروکاندنێکدا بوو به پارتی و دوای بۆ لێدانی نه‌وشیروان خه‌ڵاتی له تاڵه‌بانی وه‌رگرت ئاخر کاک نه‌به‌ز سه‌رتیپێکی هێنده جوامێر بوو، ئه‌و ده‌مه‌ی له قزله‌ر بوو به ئاواته‌وه بووین له لای بوه‌ستین و باسی ئه‌زمونی خۆیمان بۆ بکات، ده‌بێ ئه‌ویش بێته ده‌نگ و بتوانن تا ئه‌مانه له‌ژیاندا ماون جارێکی تر ئه‌و رووداوانه باس بکه‌ن ده‌نا مێژوو له که‌ستان نابورێت.
جارێکی تر ده‌ست خۆشی له رۆژین کوردستانیی ده‌که‌م که ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پاراستووه
سوپاسی کوردستانپۆستیش ده‌که‌م که بۆته چقڵی چاوی ده‌سه‌ڵات و ئارامی لێ بڕیون ، ئه‌وڕۆژه له مه‌ڵبه‌ند بووم ده‌یان وت کوردستانپۆست نامه‌یه‌ک له‌سه‌ر کاک مسته‌فا بڵاو ده‌کاته‌وه، خوابکات هه‌ر باسی ئه‌و بێت. که‌سێکی بورده‌ڵه‌ش ووتی ئه‌ها بزانه ئه‌مانه یان پارتین، یان گۆرانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست