چیتر لەسەر شێرزاد عبدالرحمن نانوسم لەبەرئەوەى دەچێت لە ئاو؟
Thursday, 07/10/2010, 12:00
من ئەو کەسەم کە چەندین جار بابەتم لەسەر گەندەلێکى بە عسى شارى هەولێرم نووسى کە ناوى شێرزاد عبدالرحمانە .کە چى سەیرم کرد نووسینەکانم هەمووى چوو لە ئاو .زۆر بە داخەوە ئەم شارە چەندین کەسى گەندەڵ وەکو شێرزاد عبدالحمن لە باوەش دەگرێت کە چى دادگا و حکومەتە ساواکەمان هەر بە گوێشى داناییەت. چەند جار ئاماژەم بەوە دا کە شێرزاد مانگانە بڕى 5000پێنج هەزار دۆلار بێ ئەوەى زەرەیەکیش تیا ماندوو بێت وەردەگرێت کە چى ئەوش چوو لە ئاو چەندین جار نوسیم کەشێرزاد مناڵەکانى هەر مانگەو جۆر ئۆتۆمۆبیلیک دەگۆڕن و پارەى ئەم میلەتە خوێنى ئەم میلەتە سەرف دەکەن و دەخۆن کەچى چوو لە ئاو نوسیم کە شێرزاد تاوەکو ئێستا یەک کێلۆ تەماتەشى لە گیرفانى خۆى نەکڕیوە هەمووى لە سەر گۆڤارى هەرێمى کوردستانە ئەوەش چوو لە ئاو نوسێم کە مناڵە بێ ئەخلاقەکانى شێرزاد بێ ئەوەى یەک کاتژمێریش دەوام بکەن مانگانە هەریەکى نزیکەى 500پێنج سەد هەزار دینار وەردەگرن ئەوش چوو لە ئاو ئەوەشم نووسى کە شێرزاد هەر مانگەو لەو دەوڵەت بۆ ئەو دەوڵەتە لەسەر حیسابى حکومەتە گەندەڵەکە ئیفاد دەکرێت کەچى ئەوش چوو لە ئاو. بۆیە بڕیارم دا چیتر لەسەر شێرزادى بەعسى و گەندەڵ نەنوسم لە بەر ئەوەى دەچێت لە ئاو .بۆ کێ خۆم و مێشکى خۆم ماندوو بکەم وا دیارە ئەم حکومەتە خۆى پێوستى بەم جۆر کەسانەیە پێوستى بە کەسێک نیە کە خزمەت کا پێوستى بەو کەسەیە کە خیانەتى لێ بکات پێوستى بەو کەسەى کە شەڕەفى حکومەت ببات زۆر بە داخەوە. ئافەرین حکومەت بە خۆت دانەچیتەوە من لە سەر شێرزاد گەندەڵ دەمنوسى کەچى سەیرم کرد ئەم شارە چەندین گەندەڵ و بێ ئەخلاقى وەکو ئەو تێدایە بۆ یە من دووبارە دەیڵیمەوە کە چیتر یەک بابەت لەسەر هیچ گەندەڵێک نانوسم لەبەر ئەوەى مەتەڵیکى خۆمانە هەیە دەڵى (ئەگەر پیاوى نەقش دەربینە) دەشزانم هەموو بەرپرسە بێ شەڕەفەکان تەلەفۆنیان بۆ شێرۆ کردووەو پێنان گوتووە کە دەست خۆش کاک شێرزاد لۆ خۆت نەقش دەبینە من لە کۆتایى دەڵێم ئەمڕۆ دەخۆى دەدزى بەڵام ڕۆژەک هەردێ دەچن لەئاو ....؟؟؟؟
نوسینى:ئەحمەد هیرانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست