کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی ئۆتۆمبیله‌(BM)بی ئێمه‌ ڕه‌شه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر

Tuesday, 15/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری سه‌لاحه‌دین
دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه‌ سه‌یاره‌یه‌كی جۆری BM ره‌نگ ره‌ش ته‌رخان كرابوو بۆ رفاندن و تیرۆر كردنی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی بووبوونه‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی بنه‌ماله‌ی بارزانی و به‌و شیوه‌یه‌ زیاتر له‌ 23 كه‌س به‌و ئۆتۆمبیله‌ ره‌شه‌ له‌ شاری هه‌ولێر خه‌ڵكیان ڕفاندووه ‌له‌ناویاندا مامۆستایانی ئاینی تیا بووه‌.
له‌و دوای 4 رۆژ له‌و ڕووداوه‌ شه‌وی رابردوو سه‌رچاوه‌یكی نزیك له‌ سیامه‌ندی برای نه‌زهه‌ت حالی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌" كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌و بی ئێمه‌ ره‌شه‌ خه‌ڵكی رفاندووه‌ له‌ هه‌ولێر ناوی قاسم مزۆری بووه‌، كه‌ به‌ مامۆستا قاسم ناسراوه‌ به‌رپرسی پیشووی ده‌زگای به‌رگری سه‌ر به‌ پاراستنە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ زاری سیامه‌ند ی برای نه‌زهه‌ت حالییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی دركاندووه‌ ئیستا هه‌موو بارزانییه‌كان ده‌زانن هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ مامۆستا قاسم مزۆری بووه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین كاری ئه‌منی و رفاندنی بۆ ده‌زگای پاراستن ئه‌نجام داوه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ كاوه‌ی محمه‌د عیسا ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه ‌ماوه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌ندێك كاری ئه‌منی ترسناك له‌لایه‌ن مه‌سرۆر بارزانییه‌وه‌ مامۆستا قاسم ده‌ست نیشان دەکرێت ‌و زۆربه‌ی كاره‌كانیش پاش ئه‌نجامدان ناوی قاسم ئاشكرابووه‌ به‌ هۆی دوزه‌ كردنی (تسرب) زانیاریه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ناو پاراستنه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە