یەكێتى مامۆستایان بەدرۆ مامۆستایانیان فریودا
Saturday, 13/08/2011, 12:00
لەسەرو بەندى هەڵبژاردنى سەندیكاى یەكێتى مامۆستایان دا لە شارى كۆیە ، لە ناكاو كۆمەڵێك كادیر و هیچ بەدەستى سەندیكا خۆیان كرد بە ئیدارەیا ، دواى قسەو باسێكى زۆر و بەخۆ هەڵدان و بینەو بەردەو وەعدو پەیمانى شاخ دار و گەورە ، قاپە چوكلێتێكى ئێكسپایەر و رەسمێك و چەند پۆستەرێكیان بەخشیەوە لەناو مامۆستایان دا ، من لێرەدا مەبەستم لەوەدایە لەوێدا هەندێك بەڵێنیان دا كە هەرگیز جئ بە جئ نەكران ، گەورەترینیان ئەوەبوو وتیان هەموو مامۆستایان كولیەى خاێی ئێوارانیان بۆ دەكریتەوە بۆ خوێندن ، ئەوەش خۆمان هەوڵمان بۆ داوە ....... و گەڕاندنەوەى 125000 ى مخێێات و هتد ، دواتریش پاش چەند ڕۆژێك فۆرمێكیان نارد بۆ قوتابخانە تا پڕى بكەینەوە ، نوسرابوو بۆ ئەو مامۆستایانەى ئارەزووى خوێندنەوەیان هەیە ، ئێمەش پڕمان كردەوە، بەڵام ئەم شتانە تەنها هەتا هەڵبژاردنەكە باوى بوو ، دواتر نەماو ، هەست وخوستیشیان نەما ، من لێرەدا دەڵێم شەرمەزارى بۆ ئێوە كە بەدرۆ و فریو دان ئێمەتان هەڵخەلەتان ، ئەمە ئەبێتە دەرسێك كە هەرگیز جارێكى تر باوەڕتان پێنەكەینەوە ، چونكە عەرەب دەلێ (لا یلدغ المۆمن من جحر مرتین) واتە كەسى باوەڕدار لە كونێك دوو جار مار پێوەى نادا ، بۆمان دەركەوتن چ پیاوێكن ، جا جارێكى تر هەر وەڵامیشتان نادەینەوە.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست