لە بەڵگەنامەیەكدا: حاكم كاروان وریا على یەكێك لەو حاكمانەى برایمى كاكە ئەحەى زیندانى كردووە
Saturday, 12/11/2011, 12:00
لە ڕاپەڕینى16ى3ى 2006گەنجانى هەڵەبجە دژ بە دەسەڵاتى گەندەڵ و سەركوتكەرى جەلال تاڵەبانى ئا لەو ڕۆژانەدا كاروان وریا على حاكمى لیكۆڵینەوە بوو لە بەناو دادگاى هەڵەبجە ئا یەكیتى لە رێگەى ئەم حاكمەوە سەدان گەنجى هەلەبجەى ڕاپێچى زیندانەكانى ئەمنە سەوزەكەى شارەزوورى یەكیتى كرد, كاروان وریا على بە دلسۆزى بۆ یەكیتى و لەخەمخۆرى بۆ بانكى دزیەكەى جەلالییەكان كە خەلكى هەلەبجە سوتاندیان كە سەرچاوەیەكى دزى هێزى راورووتى جەلالیەكان بوو. لەو سەردەمەدا گەنجانی هەلەبجە شەهید بووە دەیان بریندار هەیە سەدان گەنج لە شارەكە هەلهاتوون لەرتى جەلالیەكان كاروان وریا على بەدور لە هەموو پیوانەیەكى عەدالەت خوازى فرمانى لەسیدارەدان بۆ گەنجانى هەلەبجە دەردەكات لەبەر ئەوەى بانكى زدیەكەیان سوتادووە.
ئەم حاكمەى كە ناوى كاروان وریا علىیە و یەكێكە لەو 3 حاكمەى كە یەكێتى دایناون بۆ زیندانیكردن و ئازاردانى خەڵكى ڕاپەڕیووى پاریزگاى سلیمانى كە لە خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات و ڕۆژانى دوایی بەشداریان كردووە. ئیمە لیرەوە لەریگەى ئەم بەڵگەنامەیەوە ئەوە دەسەلمینن كە یەكیتى بەمەبەست ئەم 3 حاكمەى دیارى كردووە بۆ لیكۆلینەوە چونكە ئەوە رابردووى كاروان وریا على دیارە كە تا چ ڕادەیەك دژى بەرەى میللەتە و لە بەرەى دەسەلاتى رەشى جەلالیەكاندایە
فەرموون ئیوە و كاروان وریا على لەبەڵگەنامەیەكى میژووى كە میژووى ئەم كابرایە بۆ هەتا هەتایە بەڕەشى دەهیڵیتەوە چونكە حوكمى لەسیدارەدانی بۆ گەنجانى هەڵەبجە دەركردووە، ئیستا برایمى كاكە ئەحە و دەیانى وەك برایم لە بەردەم میزاجى ئەم 3 حاکمەدان (كاروان وریا على و حاكم سیروان حاكم ئەحمەد) بەمادەیەك گەنجیكیترى هەلەبجەیان زیندانى كردووە كە بەحسابى خۆیان دەبیت لەسیدارە بدریت.
ئیمە لیرەوە بە كاروان وریا على دەڵێن: تۆ هەر ئەو كەسەیەت كە حكومى لەسیدارەدانت بۆ كەنجانى هەلەبجە دەركردووە ئیستاش هەمان كار دەكەیت دەى دڵنیابە چارەنووس هەمان چارەنووسى عەواد بەندەرى سەرۆكى دادكاى سەورەى بەعس دەبێت.
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست