کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕەكەى لقى پارتى و مەڵبەندى یەكیتى لە هەڵەبجە !!!

Friday, 02/04/2010, 12:00


چەند ڕۆژێكە لەرێگەى چەند موچەخۆرێك و چاولەدستێكیانەوە مەڵبەندى28ى یەكێتى ولقى 12ى پارتى لە هەڵەبجە شەڕێكى بێزراویان دروستكردوە.ئەوەى لەم نوسینەدا مەبەستمە تەنها پارتیەكانى هەڵەبجەیە. هەولدەدەم لەجێگایەكى دیدا بێمەسەر یەكێتیەكانى هەڵەبجەش.

ئەوەى شەرم بێت بەلاى خەڵكى خاوەن ویژدان و ویژدان زیندوى هەڵەبجەوە پارتى بونە!!!

ڕەنگە هەبن بپرسن بۆ پارتى بون شەرمە؟ پارتیەك شەرم لەخوێنى 5000 شەهیدى هەڵەبجە نەكات و بەبەرچاوى هەموو دنیاوە خیانەتى نەتەوەى 31ى ئاب ئەنجام بدات! پارتیەكان وسەرۆكە كورد فرۆشەكەیان لەبەرامبەر ئازادكردنى (تایق ڕەمەزانى)فڕۆكەوانى قڕكەرى هەڵەبجەییەكاندا بێهەڵوێسترین كەس بون. پارتیەك هەڵەبجە وەك سەربازگەى شەڕ تەماشا بكات و بێكەڵكترین پیاوەسەربازیەكانى!!1 خۆى بكاتە بەرپرس لەم شارەدا نمونەى فەرەیدون جوانڕۆى پیاوى ئیتڵاعات و تلیاك كێش و فازیل بەشارەتى كۆیلەو ئەڵقە لەگوێى بنەماڵە

ناوەرۆكى ئەم نوسینەى من داكۆكیە شەرمهینەرەكەى لقى12یە لەكۆمەلەى قوربانیان گەندەلیە زۆرەكانیان بەپیى ڕاپۆرتى دیوانى چاودێرى دارایى كەبونەتە خۆرەى گیانى هەڵەبجەییەكان و كەس وكارى سەربەرزى شەهیدان وبریندارانى هەڵەبجە. من لەپارتیەكانى هەڵەبجە دەپرسم ئەگەر موزایەدەى سیاسى نیە یەك هەلویستى داكۆكى پارتى لە كەسوكارى شەهید و بریندارانى هەلەبجە لەرابردودا پیشانى ئیمە دەن بۆئەوەى باوەرتان پیبكەین. خەلكى هەلەبجە پارتى باش ناسیوەوە ئەنجامى هەلبژاردنەكان بۆ هەموو كەس رونە. ئایا بۆ پارتى لقە بۆشەكەى 12 شەرم نیە موچەى شەهیدانەى(سامى عبالرحمن) 5000000پینج ملیۆن دینار بیت بەلام موچەى خیزانیكى وەك ئاراس عابد كەخاوەنى 12شەهیدن 600000تەنها شەش سەد هەزار بیت هەركەسیكى خاوەن ئاگایى بەراوردى نیوان ئەو دو موچەیەبكات دەزانیت شەرەكەى لقى 12بۆ چیە؟!!!خوینەرانى بەریزى كوردستان پۆست ئاگادار دەكەم لەئایندەى نزیكدا بەشیك لەفەزاحەتەگەورەكانى فەرەیدون جوانڕۆى وفازیل بەشارەتیتان بۆ ئاشكرادەكەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە