کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌دا (٣٠) پشكی له‌ پرۆژه‌ی نه‌وتی كۆمپانيای ئيگسۆن مۆبيل هه‌يه‌

Sunday, 11/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ئامێدی
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك ئه‌مرۆ له‌ پرۆژه‌ی نه‌وتی ئامێدی، كه‌ چه‌ند چاڵه‌ نه‌وتێك لێدراوه‌ له‌لايه‌ن كۆمپانيای نه‌وتی ئيگسۆن مۆبيلی ئه‌مريكیيه‌وه‌، له‌ سه‌روبه‌ندی مۆكردنی گريبه‌ستيه‌ نه‌وتيه‌كان له‌گشت ئه‌و چاڵه‌ نه‌وتيانه‌ی بادينان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی پشكی له‌سه‌دا (٣٠) بۆ دياريكراوه‌.
ئه‌مه‌ دوای ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی حسين شه‌هرستانی وه‌زيری نه‌وتی عێراقيه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ ئاگاداری دايه‌ كۆمپانيای ئيگسۆن مۆبيل كه‌ به‌ زووترين كات واز له‌ جيبه‌جێكردنی پرۆژه‌ نه‌وتيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بهينيت!
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پرۆژه‌ نه‌وتيه‌كانی سنوری پارێزگای به‌سره‌ له‌ هه‌مان كۆمپانيا وه‌رده‌گيرێته‌وه‌.
له‌م رووه‌وه‌ حه‌ميد عه‌لی كه‌ به‌رپرسێكی پارتی يه‌ له‌ دهۆك ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ مه‌سعودبارزانی ئاگاداری كۆمپانيای نابراوی كردووه‌ كه‌ ده‌بێت به‌رده‌وام بێت و حساب بۆ حسين شه‌هرستانی نه‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ مه‌سعودبارزانی پشكی له‌ پرۆژه‌ی نه‌وتی ئامێدی يدا هه‌يه‌ بۆيه‌ خۆی راسته‌و خۆ دوجار لێدوانی داوه‌و به‌رپرسانی كۆمپانياكه‌شی دووجار بينيوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە