بۆ کوره‌که‌ی مه‌لاعوزێر شێخانی
Tuesday, 25/06/2013, 12:00
1364 بینراوە
زۆر به‌کورتی: ڕۆڵه هه‌موو خه‌لک ده‌زانن باوکت پیاوی جه‌لال تاله‌بانی بوو، کاتێک حسک بوو له‌ژێره‌وه په‌یوه‌ندی پێوه هه‌بوو، گوایه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیتان هه‌یه، که‌باوکت له‌ناو حسک شکی لێ‌کرا و له‌گه‌ل محسن عوسمان که‌وتنه ململانێ، سه‌ید کاکه بریاری گرتنی ده‌رکرد، ئه‌وه بووه فرسه‌تێک ، که‌جه‌لال تاله‌بانی باوکتی راسپار ته‌سلیم بێته‌وه‌و ببێت به به‌کرێگیراوی به‌عس ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها پێشمه‌رگه کانی حسک له ده‌ستی هه‌ولیر بکوژێت وباوکیشت کۆنه قینه‌که‌ی پێیان ههلبرێژێت، به‌مه‌به‌ستی لاواز بوونی حسک و به‌هێزکردنی پێگه‌ی یه‌کێتی وپاوانکردنی ده‌سه‌لات له‌ناوچه‌که، هه‌ر وه‌ک چۆن چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تری کوردستانیان پاوان کردبوو، ئه‌و نووسینه‌ت به‌لگه‌یه‌کی به‌هێزه که باوکت راسپێردراوی تاله‌بانی بووه، باوکت زیاتر له سه‌د پێشمه‌رگه‌ی کوشتووه، جگه له‌وانه‌ی ئه‌نفالی کردوون وه‌ک مالی نوری قه‌ناس که ته‌سلیمی رژێمی کردن،
دلنیابه که‌س له خوێنی خۆی خۆش نابێت ئه‌گه‌ر باوکت ئه‌وه‌نده پاک وبه‌ریئه بۆ ناچیته به‌رده‌م دادگای بالای تاوانه‌کانی عێراق، ئه‌وه گوتمان کوردستان دادگایه‌کی عادیلانه‌ی نییه یه‌کێتی داکۆکی له‌باوکت وسه‌دانی وه‌ک باوکت ده‌کات ،وه‌ک ئه‌و دوو حزبه بالاده‌سته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆ‌یا سه‌دان تاوانباری وه‌ک باوکتیان دالدهداوه، ئه‌گه‌ر باوکت ئازا‌و چهلهنکه بابچیتهوه له‌کوردستان دابنیشێت به‌لام له‌په‌نای هیچ حزبێک ناو چوونکه له‌م سه‌رده‌مه‌دا حزبه‌کان داکۆکی لهجهلادی وه‌ک باوکت ده‌که‌ن.