کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بانگەواز بۆ نارەزایەتی دەربرین دژ بە دەسگیرکردنی 7 كەس، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە !

Saturday, 16/11/2013, 12:00

1997 بینراوە


حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان 
حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئیران،حکومەتی 150 هەزار ئینسان لەسیدارەدان، حکومەتی دژی ژن وستەمکاری لەماوەی ڕابردودا بەشێوەیەک پەلێکێشاوە کە تەنیا لەماوەی دوو مانگی رابردودا نزیک بە 300 کەسی لەسێدارەدراداوە. کە ئەمەش بەرهەمی سیاسەتی نەرمی نواندنی حکومەتەکەی حەسەن رۆحانیە. ئاشکرایە کە ئەم کوشتارو کردەوە وەحشیانە شەپۆلی فراوان لەناڕەزایەتی دەربڕینی لەناوەوەو دەرەوەی ئیران بەدوای خۆیداهێنا. لەچەندین شاروشارۆچکەی کوردستانیش نارەزایەتی بەرپاکرا؛ کە یەکیک لەو خۆپیشاندانە لەبەردەم پارکی شانەدەری لەشاری هەولیربوو لەڕۆژی ٨-١١-٢٠١٣ کەدواتر پاش کۆتایهێَنان‌ بە خۆپیشاندانەکە ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران کۆنسوڵخانەی جمهوری ئیسلامیان‌ بەردبارانکرد. بۆ رۆژی دواتر بەپاساوی گیرەشیوینی حەوت چالاکوانی دەستگیر کران. 
پاساوەکانی حکومەتی هەریم سەبارەت بەم دەسگیریانە هەرچیەک بێت ناتوانێت هیچ لەو ڕاستیە کەم بکاتەوە کە بەم هەنگاوە هاوکاری وهێنانەدی ئامانجێکی جمهوری ئیسلامی ئیرانەو بەکردەوە تەنگپێهەڵچنینی هەرجۆرە نارەزایەتی دەربرینیکە دژ بەو حکومەتە. کە ئەمەش نەک تەنیا ژیان و ئەمنیەتی هەلسوڕاوانی سیاسی دەخاتە بەردەم مەترسی، بەڵکو ئازادی هەلسورانی سیاسی حزب ولایەنەکانی ئوپۆزیسونی ئیران دەخاتە بەردەم مەترسیەکی گەورەترەوە، بۆیە لە هەنگاوی یەکەمدا نووێنەرانی کۆسوخانەی ئەو حکومەتە خوازیاری تەسلیمکردنەوەی دەسگیرکراوەکانە .
هەربەم بۆنەوە جێگەی خۆیەتی چ وەک پشگیریکردن لە ماف وئازادیەکانی خەلکی ئیران وکوردستان و چ وەک ئیدانەکردنی ئەم دەستدریژیانە بۆسەر ئازادی بەیان و خۆپیشاندان زۆر بەتووندی ئیدانە بکەین ونارەزایەتی خۆمان بو ئەم خۆشخزمەتیەی حکومەتی هەریم بۆ حکومەتی ئیران دەبرین! 
بۆی ئەم مەبەستەو تەشکیلاتی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان بانگەوازی هەموو حزب و لایەنەکان وهەموو ئازادیخوازانیک دەکات کە دەنگی نارەزایەتی خۆمان دژ بەم پێشیلکاری و سەرکوتکردنانە هەلبرین و لەبەردەم سەفارەتی حکومەتی عیراقدا نارەزایەتی خۆمان دژ بەم کردەوە نامسئولانەی حکومەتی هەریم دەربرین وخوازیاری دەستبەجی ئازادکردنی هەموو گیراوەکانی خۆپیشانەکەی بەردەم کۆنسولخانەی جمهوری ئیسلامی ئیران بین لە شاری هەولیر.
کات : رۆژی چوار شەممە بەرواری 20 . 11. 2013 کاتژمیر چواری پاش نیوەرۆ
شوێن: بەردەم سەفارەتخانەی حکومەتی عیراق؛ سەرەتا لەهەمان شوێنی کۆبونەوەی خۆپیشاندانەکانی رابردومان کۆدەبینەوە بەمەبەستی ریپیوان بۆ بەردەم سەفارەتخانەی عیراق. 
بۆ بەدەستهینانی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلفونانەوە 0405453089 - 0449709767 04460464905

تەشکیلاتی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)