بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


بەڵێ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەن و دروستکردنی کانتۆنەکان

Monday, 19/01/2015, 12:00


ئێمه‌ ده‌توانین به‌ده‌ستی خۆمان چاره‌نوسی خۆمان ده‌ستنیشان بکه‌ن.
هەرچەندە کەجەکە رونی کردەوە کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنێک بۆ خۆکۆکردنەوە و بەڕیوەبردنی کوردانی یەزیدی لە شەنگال جیاکردنەوە نییە لە هەرێمی کوردستان، ئەم پرۆژەیە جێگەی دەستخۆشییکردنە لە ئازایەتی سیاسیی قووڵی ئەو لایەنەی لەپشتیەوە وەستاوە، کە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"یە، ئەگەر چی من لە زۆر بۆنەدا نیگەرانی خۆم لەهەمبەر کۆمەڵێک لە هەڵوێستی پەکەکە یشان داوە، بەتایبەت لە نەناسینی خەڵکی ئەوێ و پشت تێکردنیان لەکاتی ڕووداوەکانی وەک ١٧ی شوبات.هەروەها بۆ نمونە پەکەکە کەسێکی وەک "جەلال دەباغ" دێنێت هەڵی دەبژێرێت بۆ چونە ناو پەرلەمەنی کوردستان، لەکاتێکدا ئەم کەسە بەر لەپارتەکانی باشوور دژ بەکانتۆن کردنی شەنگالە.لەگەڵ ئەوەشدا پەکەکە بەکردەوە سەلماندی دەتوانێت، کە شکست بەهەموو خەونەکانی ئەردۆغان و داعشە ئیسلامچییەکان بهێنێت.ئەمڕۆش بۆ جاری یەکەمە لەمێژوودا کە کوردە یەزیدییەکان هه‌نگاوێکی مێژووی ده‌نێن و وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌مینی "خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربه‌خۆی" خۆیان داده‌مه‌زرێنن.
وەک خۆیان دەڵێن لەبەر نەبونی یەکێتییەکی هاوبەش لە مێژوودا ٧٣ دانە جارە، ئەمەی دواییان لەلایەن چەتە داعشە ئیسلامییەکانەوە لەبەرواری ٣ئابدا هێرشی کردۆتە سەریان بۆ کۆتاییهاتن ئەوانیش بوونە قوربانی دەستی ئەو چەتانە و جگە لە کۆمەڵکوژی سوکایەتی بە ژن و منداڵ و گەنج و پیریان کراوە، کچەکانیان وەک کەنیزە هەراج کراوە.دوای ئەو کارەساتە بڕیاری ئەنجومەنی یەزییەکانیانی شەنگالیان دامەزراند.ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 14.01.2015 به‌ به‌شداری 200 نوێنه‌ر دانیشتوانی شه‌نگال ئه‌نجومه‌نی کاتی یەزیدییەکانیان ئاواکرد، ئه‌و 200 ئه‌ندامه‌ی به‌شداربوون پێکهاتوون له‌ نوێنه‌رانی هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای سەنگال.

"سه‌عید حه‌سه‌ن "گوتی: من له‌سه‌ر ناوی کۆمه‌ڵگای یەزیدییەکان سوپاسی هێزه‌کانی، یه‌په‌گه‌، یه‌په‌ژه‌، گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌ و یه‌ره‌ئا ستار ده‌که‌ین، که‌له‌هه‌وڵی کۆمه‌ڵکوژی کردنی یەزیدییەکان هه‌موو ڕێڕه‌وێکیان بۆ ده‌ربازبوون و ڕزگارکردنیان کرده‌وه‌ و به‌رخۆدانیان بۆ پاراستنی زیاتر له‌ 10 هه‌زار یەزیدی کرد و هاوکاریان بوون.ده‌بێت ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییەی به‌سه‌رماندا هات بکه‌ینه‌ ئه‌زمونێک، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی فکرێکی ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌ ده‌وری یه‌ک کۆببینه‌وه‌ و خۆمان ڕێک بخه‌ین، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت چاره‌نووسی خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان دیاربکه‌ین، باوه‌ڕ و کۆمه‌ڵگای یەزیدی هیچکات زوڵم و زۆری له‌ که‌س نه‌کردوه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆرجار فه‌رمانی کۆمه‌ڵکوژیان به‌سه‌ردا داون، ئێمه‌ش تۆڵه‌ی خۆمان به‌ڕێکخستن بوون و یه‌کگرتنی یەزیدییەکان، به‌ ئاواکردنی کۆمه‌ڵگای سه‌ربه‌خۆی خۆمان و ده‌ستنیشان کردنی چاره‌نووسی خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان ده‌که‌ینه‌وه‌، ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆشمان هه‌لێکه‌ له‌ به‌رده‌ستماندا تا خۆمان بڕیار له‌سه‌ر دواڕۆژی خۆمان بده‌ین."..

لێرەوە ئێمە قسە دەپرسیین داخۆ ڕاگەیاندنی ئەم کانتۆنە کارێکی باشە؟ یاخود وەک پارتە کوردییەکانی دەسەڵات پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن لەتکردنی نیشتمان و هەرێمە؟ مرۆڤ کاتێک لە جوگرافیای شەنگال دەڕوانێت و لە کردەوەی پارتی دەسەڵاتداریی ئەو دەڤەرە وەرد دەبێتەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستانە و سەرۆکەکەی لەوەتەی هەیە بنەماڵەی مەلامستەفا و کوڕەکەیەتی، نەیانتوانی لە کاتی لێقەوماندا ببنە پشت و پەنای گەلەکەمان لەشەنگال.
وەک راستی سیاسیش سەیری بکەین لە قسەیەکی مێژوویاد مەسعود بارزانی بە دنیای عەرەب ووتی: کە "کورد هیچ تەماعی لە موسڵ نییە " واتە موسڵ بەشێک نییە لە کوردستانی باشوور و جێگەیەکی فەرمۆشکراو بەجێهێڵراوە بۆ داگیرکەرانی عەرەب، بۆیە کوردێکی شەبەکی یان یەزیدی ئاسانتر دەتوانێ لە پەنا عەرەبێکدا خۆی بشارێتەوە لەوەی کە پارتییەک بێت لەکاتی لێقەوماندا پشتی تێبکات و کورد ووتەنی"گورگانخواردی بکات".ئەو ناوچە وازلێهێنراوانە دەبێ بگەڕێتەوە دەست خاوەنەکانیان، بەباوەڕی من ئەگەر بهاتایە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، پەکەکە لە کەرکوک و ئەو ناوچە وازلێهێنراوانە بوایە ئێستا ئەوێش و خەڵکەکەی دەیانتوانی کانتۆنێک کە پڕی بێت لەیەکێتی نەتەوەیی دروست بکات و لە کاتی لێقەوماندا بتوانێت لایەنی کەم قوربانی کەم بدەن، یان کە دایان قوربانی دانەکە ماناداربێت.بەبڕوای من یەکێتی یەزیدیان و دروستکردنی کانتۆنێک لەو چیای شەنگالە باشترین چارەسەرە بۆ گەڕانەوەی کەرامەت و کەسایەتی گەلەکەمان، ئیتر لێرەو لەوێ کۆمەڵێ خەڵکی دۆڕاو هیچ لەباردا نەبوو دێن پاسا و بۆ ئەوە دەهێنەوە گوایەهەرێم لەت و پەت دەبێ، ئەمەم لە کاتێکدا شەنگال بەشێک نییە لە هەرێم، ئەویش وەکو کەرکوک ناوچەیەکی وازلێهێنراوە، بەهۆی دەسەلاتی کوردییەوە چارەنووسی دراوەتە دەست حکومەتی عێراق، گریمان واش بێت، منیش دەڵێم بۆ نەبێت، ئەگەر سلێمانی و هەولێریش کەنتۆنی خۆیان دروست بکەن، ئەودەم کەسانی ترسنۆک لێرەو لەوێ نایەن ببنە حاکمی شارو لە لێقەومانیشدا کونەمشکیان لێبێتە قەیسەری و شار چۆڵبکەن، پاشان ئەزمونی شينگال پێمان دەڵێت، ئەگەر ئێمە خۆمان چارەسەری خۆمان نەکەین و لەقەو، ماندا خۆمان دەمێنینەوە، نەک ئێوە کە ناتوانن لە کاتی راکردندا وێنە سەرۆکەکەشتان لەدیوارەکان بکەنەوە لەگەڵ خۆتاندا بیبەن.
من بڕوای تەواوم بەو هزرە هەیە لەپشتی دروستکردنی ئەو پرۆژەوەیە، کە ئەگەر سەرەنجاام بشبێت بە کانتۆن، چونکە وەک ئەزمونی ئەم ٢٣ساڵە تەنها لەسەر کاغەز پڕۆژەکان نانوسرێتەوە و واژۆکەی وشک نەبۆتەوە پشگوێ بخرێت، بەڵکو ئەوان کاردەکەن و ئەوەتانێ لەناو تورکیای فاشیستا زیاتر لە ١٠٠ شارەوانی لەشێوەی کانتۆندا دروست بووە، کوردانی باکوور وا خۆیان ئامادەکردووە هەست دەکەیت، کە ئاماد پایتەختی کوردستانە نەک هەولێر کە هەموو جامانە سۆرەکان لێت مۆڕ دەبنەوە، وەک ئەوەی ئەوان شەڕی دام و دەزگاکانی بەعسیان کردبێت.کاتێک دەچیتە ئوتێلەکانەوە لەهەولێر بەقەدەر تاوانبارێک سەیرت دەکەن، کەچی عەرەبەکان دەڵێ لەماڵی خۆیاندان هێندە شامانیان پێوە دیارە، چونکە پارتیی وەکو شارێکی عەرەب رازاندوویەتەوە.
مرۆڤ نابێت بەترسەوە ژیان بکات، ترس داخراو دەمان هێڵێتەوە، دەبێت ئەم ئەزمونەش تاقی بکەینەوە، سبەینێ کەرکوک و هەموو ناوچە وازلێهێنراوەکانیش چاو لە یەکێتی گەلەکەمان دەکەن لە شەنگال و ئەوان دەبنە نمونەی یەزیدیانی وولات، ٢٣ساڵ پارتی لەو دەڤەرەبوو تەنها چەند سمێڵ ڕەشێکی ورگنی پەروەردەکرد کە قەوما ڕایانکرد، بەڵام پەکەکە لەماوەی ٥ مانگدا توانی ٣٠٠ گەریلا بەس لەژن و کچانی ئەوان ڕێک بخات.
لە کۆتاییدا دەڵێم: بەڵێ بۆ دروستکردنی کانتۆنەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە