زیاتر لە پەنجا دۆنم دەدریَت بە ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆ .....
Friday, 29/06/2012, 12:00
بە گوتەی فەیسل شیخانی کۆنە بەعسیەکی وەک ھیلال خانەقینی ناسراو بە ئەبوو نسیر زیاتر لە ھەزار دۆنم زەوی لە پشت شارۆچکەی عەنکاوە بە نوسراویکی نوری سەنجاری لە کاتی کابینەی پینەجەم وەگرتوە بە مەبەستی دروست کردنی شارۆچکەیک بەناوی گەنجان سیتی
ھەر بۆیەش ئەبو نەسیری کۆنە بەعسی بیست دۆنم زەوی لەناو پرۆژەکە داوە بە ئەڤین ئاسۆ بە مەبەستی دروستکردنی شاری ھونەری , ئەمە لەلایەک ھەر بە نوسراویکی نوری سەنجاری ئەڤین ئاسۆ زیاتر لە دە ھەزار مەتر زەوی لە نزیک پرۆژەی شوقەکانی زەکەریا وەرگرتووە بە مەبستی دروستکردنی پرۆژەی دروستکردنی ھۆلی ئۆرکسترا.
بیجگە لەمەش ھەر لەم پرۆژەیە ئەڤین ئاسۆ زیدە رۆیەکی یەکجار زۆری لەسەر زەویەکانی حکومەت کردووە , لەلایەکی تر بیجگە لەو چل دۆنم زەوییەی کە لەسەر ریگای ھەولیر بەحرکە وەریگرتوە و بەناوی خۆی کراوە ...
جیی ئاماژەیە تەواوی فایل و دۆسیەکانی ئەڤین ئاسۆ لیژنەکانی بەناو چاکسازی نەیگرتەوە ویرای ئەمەش فەیسل شیخانی لەسەر زاری ئەرجەوان برای شیردل تەحسین ئەوەی راگەیاندوە کە تەواوی پارەی خەملینراو بۆ ئەم زەویانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە و ھەر ھەموو پارەچە زەویەکانیش لەسەردەمی کابینەی پینجەم بەخشاروە و ھیچ ھەولیکیش بۆ لی ساندوەی ئەم زەویانە نەدراوە تکا لە خوینەرانی کوردستان پۆست و بەرپرسان دەکەم فایلەکانی ئەڤین ئاسۆ لای خالیدی موھندیش بکەنەوە تا بزانن من راستۆگم یان نا ؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست