بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


نێچیر بارزانی لە گردەکەوە سوکایەتی بەخەڵکی سلێمانی دەکات!

Friday, 16/03/2012, 12:00


لەسەرەتای دروست بوونی گٶران، ئەو پەیمانەیان بە خەڵکی دا، کە دەرگا لە رووی ناپاکیی و دزی و گەندەڵی دەسەلات دادەخەن و هیوا و مژدەیەکیان خستە دڵی گڕانخوازانی خۆیان، هەروەها  ئەوانەی کە دەنگیان پێدان! پرسیاری ئێمە لیرەدا ئەوەیە کە تا چەند سەرکردە و لێپرسراوانی گۆڕان راستگۆبوون و ئەو پەیمانەیان بەجێهێنا!؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پیویست ناکات ئێمە ئەو قسانە بکەینەوە کە پێشر کردوومانە.
ئێستا وا سەرانی بنەماڵەی بارزانی و پارتی دێنە گردەکە و وەسڵی پیسی خۆیان لەوێ دەردەکەن، بانگ بە گوێی خەڵکی سلێمانیدا دەدەن، تا دەرگایان بۆ بکرێتەوە و جارێکی دیکە خۆیان لە لای خەڵکی کوردستان شیرین بکەن، من هەرچەندە لەوە دڵنیام کە جارێکی دیکە ناتوانن مێژوو بگەڕێننەوە بۆ سالانی شەست و حەفتاکان، تەنانەت گۆرانیش لە پشتیان بێت، زۆربەی خەڵکی ئەمانەی ناوێت و وەکو داگیرکەر و دوژمنێک سەیریان دەکات، بەڵام لەوە نیگەرانم کە تا ئیستاش گۆڕانخوازەکان ئەمەی پێشوازازییەی گۆڕان بە هەنگاوێکی سیاسیی و حەکیمانەی لێک دەدەنەوە، لە بری ئەوەی خودی سەرانی بزووتنەوە بخەنە ژێر پرسیارەوە، کە دەرگا دابخەن، سیاسییانە، نەک  عەایرانە رەفتار لەگەڵ سەردانەکانیاندا نەکەن، ئاخر خۆ ناکرێت، ئیتر کە نەوشیروان وتی ئێمە هاوبەشی حکومەت ناکەین، ئیتر تۆ ئەمە بە دەستکەوت بزانیت و دەستخۆشی لێبکەیت، چونکە تۆ کە ناوی خۆت نا ئۆپۆزیسیۆن، مانای وایە ئۆپۆزیسیۆن دژی دەسەڵاتی ئیداریی و سیاسەتی حکومەت دەبێت، ئەمەی نێچیرەوان لە نەوشیروان مستەفای داوا دەکات، وەک ئەوە وایە داوا لە موسڵمانێک بکەیت، وەک مەسیحییەک بچێت زیارەتی کەنیسە بکات و خاچەکە ماچ بکات، ئەگەر قەرارە گۆڕان ئۆپۆزیسیۆنە دەبیت ئەوەی یەکلایی کردبێتەوە کە بەشداری حکومەت ناکات و نابێت ئەمە بکریتە دەستکەوتێک و بە خەڵکی بفرۆشنەوە! دیارە ئەگەر کردیان ئەوە دەچێتە خانەی خیانەتەوە، نەک هەڵە و رەخنەی سیاسیی! لەسەر مەسەلەی هاتوچۆ و هاتن و چوونی سەرانی بنەماڵەی بارزانی بۆ گردەکە ئەوە من پێشتر قسەی خۆم لەو بارەیەوە کردووە (تکایە کاک نەوشیروان پارتی مەهێنەروە بۆ سلێمانی)

پارتی لە دوای داگیرکردنی هەولێر و دهۆک، لە ئیستاوە و پاش مردنی تاڵەبانی مڕی خۆیان لە سلێمانی خۆشکردووە، هەڵبەتە ئەگەر خۆشی بۆی نەکرا ئەوا بیر لەوە دەکەنەو هێز بەکار بهێنێت، واتە پارتی بە هێزی سەربازی دەیەوێت بگەرێتەوە بۆ سلێمانی، ئەمەش خەوێکە و بۆی ناچێتە سەر، بەڵام لە رێگای نەوشیروان و گۆرانەوە، رەنگە کەمێک کارەکەیان بۆ ئاسان بکرێت، بۆیە لە ئیستادا لە ڕێگای پۆست و پارە ناردنی و نێچیرەوە لە هەوڵی ئەو کارەدان.
کاتی خۆی لەکاتی دەست بەکار بوونی هیوای ئەحمەد مستەفا وەک بەرپرسی لق، لە یەک چاو پێکەوتنیدا ووتی: من هاتووم خەڵکی سلێمانی لەگەڵ پارتیدا ئاشت بکەمەوە، کەچی نەک هەر ئاشتی نەکردووە بەڵکو ئەوەندەی تریش خەڵکی سلێمانی و کوردستانیان لە پارتی توڕەتر کرد.
بۆیە ئەمجارە پارتی لە ڕێگای نێچیروە دەیەوێت ئەم هەوڵە بدات، نێچیریش ناتوانێت ڕاستەوخۆ ئەوکارە بکات بەڵکو لە سەر گردەکەوە پەیامی پارتی و بارزانی بە خەڵکی سلێمان دەدات.
یەکێک لەهەڵە گەورو مێژویەکانی گۆڕان ئەوە بوو هەر لەسەرەتاوە لەجیاتی دژایەتی پارتی وەک هیزێکی کۆنە پەرست و خاوەن مێژویەکی ڕەش لە کوردستان، هاتنن هەموو هێزو توانایان لە دژایەتی یەکێتی چڕ کردوە لەکاتێکدا، گٶران یەکێتی ئیشتاشی لەگەڵدا بێت جیاوازیەکی ئەوتۆیان نەبێت، جگە لە کۆمەڵێک گۆڕانخوازی ناو گردەکە کە هیچیان بەدەست نییە!
نێچیر لە وەڵامی پرسیارێکدا بۆچی تەقەکەرانی لقی چوار نادەنە دادگا، دەڵێت:
ئەو ڕۆژە گەقەیەکی زۆر لە لق کراوە، گوایە هیواکانی ناو لق بەرگی شەرعیان لە گیانی خۆیان کردووە.
ئەمە ئەو عەقلەیە کە دەچێتە گردەکە و دەیەوێت خەڵکی سلێمانی لەگەڵ بنەماڵەیان ئاشت بکاتەوە، ئایا لەوە زیاتر گۆڕانیش دەتوانێت پێمان بڵێن پەیامی پارتی و بۆ ئێوەی گۆرانخواز چییە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە