وەزیرى تەندروستى بەبودجەى تەندروستى قومارێكى ترسناك دەكات (بەشى دووەم)
Wednesday, 17/10/2012, 12:00
تێبینی: له بهشی یهکهمدا (
کلیکی ئێره بکه) باسم لهو گرێبهستهی نێوان كومپانیاى گەڵاڵە و وەزیرى تەندروستى، ئهوهم ئاشکرا کرد، ئهگهر کهسێکی شارهزا ئهو گرێبهسته بخوێنێتهوه به تهواویی لهو فێڵه یاساییهی ههر دوو لایهنهکه تێدهگات، که ئهم دوو لایهنه له رێگای ئهو گرێبهستهوه چۆن واژوویان لهسهر گرێبهستێک کردووه و بۆ چاوبهستن پارهیهکی زۆری بودجهی تهندروستییان بۆ خۆیان لاداوه، لێ پاش بڵاوبوونهوهی ئهو نووسینه، بهڕێزانی کوردستان پۆست نووسینهکهیان له لاپهرهی یهکهمدا لابرد و خستیانه ئهرشیفهوه، لهههمانکاتدا داوای بهڵگهکانیان کرد، که من ئاماژهم پێی دابوو، بۆیه ئیستا لهم بهشهدا درێژه به باسهکه دهدهم و بهڵگهکانیش دهخهمه روو، هیوادارم ههر شوێن و دهزگایهکی راگهیاندنی دیکه ئهم بهڵگانه بۆ ههر مهبهستێک بهکار بهێنێت، ئاماژه به سهرچاوهکه بدات که کوردستانپۆسته، چونکه ناکرێت بۆ خۆیان ئهم بهڵگانه وهک گهندهڵیی و دزی بخهنه روو، له ههمان کاتیشدا خۆشیان دزیی له سهرچاوهکه بکهن.
سهرهتا وهک پهیمانم دابوو كە لە ماوەیەكى نزیكدا سەرجەم دۆكیومینتەكانى تایبەت بەگرێ بەستى (7,116,000,000) حهوت ملیار و سهد و شانزه ملیۆن دینارهکه، لە ڕیگەى بخەمه پێش چاوى خوێنهره خۆسهویستهکان بۆ سەلماندنى ئەو قومارەى كە وەزیرى تەندروستى ئەیكات تەنها ئامانجى ئێمە دەرخستنى گەندەڵیەكانه بەمەبەستى بەرەو پێشچوونى كەرتى تەندروستى، لێرهدا ئێمە دژایەتى هیچ لایەنێك ناكەین تەنهاو تەنها مەبەستمانە یاسا و ویژدان سەروەر بێت و ڕێچكەى راستى خوى وەربگرێت نەك بەو جۆرەى لە تەندروستى وەزیر یاساى لەخزمەتى گەندەڵى و بەهەدەردانى بودجەى تەندروستى بەكارى دەهێنیت .
دووبارە لێرەوە سوپاسى ئەو مروڤە ویژدان زیندووانە ئەكەین كە دۆكیومینتەكانیان گەیاندە دەستمان تائیمەش لە ڕێگەى مینبەرە حەقدۆست و راستگۆكەى كوردستان پۆست بڵاوى بكەینەوە ئێمەش لە پێناوى زیاتر دەرخستنى راستیەكان و دەرخستنى لایەنە نایاساییەكانى ئەو گرێبەستە دۆكیومینتەكانمان خستە بەردەستى دوو پارێزەرى شارەزا لە بوارى یاسا و گرێبهستە حكومیەكان و بەمەبەستى بەرواردكردنى دۆكیومینەتەكان لەگەڵ بەشى یەكەمى بابەتەكەمان ئەوانیش بەمجۆرەى خوارەوە شیكردنەوەى خۆیان بۆ گرێبەستە كردكە جێگاى سوپاس ودەستخۆشى لیكردنن و ماندوومان كردوون .
شیكردنەوەى یاسایى گرێبهستى نێوان كۆمپانیاى گەڵاڵەو تەندروستى سلێمانى
بەپێى ڕینماییەكانى تایبەت بەئەنجامدانى گرێبەستى حكومى ژمارە(1) ى ساڵى 2011 پێویستە گرێبهستەكان بە یەكیك لەم ڕیگایانە ئەنجام بدرێت (دعوە عامە) واتە بانگەواز بۆ هەموو كۆمپانیایەك بكرێت لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەكانەوە یاخود دعوە محددە بانگەوازكردن لە ڕایگەیاندنەوە بۆ هەموو ئەو كۆمپانیایانەى تایبەتمەندن لە بواریكدا یاخود لە ڕێگەى دعوە خاێە واتە بەبێ ئیعلان حكومەت خوى بانگهێشتى چەند كۆمپانیایەك ئەكات ئەمەش ڕینمایى تایبەتى خوى هەیە لەچ كاتێك ئەم ڕێگەیە دەگیرێتە بەر، ئەمەش لەكاتێكدا ئەكرێت ئەگەر لایەنێك یاخود كۆمپانیایەك خوى بەرهەمهێن یاخود تایبەتەمەند بوو لە بوارى هێنانى شمەكێك یاخود ئامێرێك یان جۆرە دەرمانێك ، یاخود لەكاتى سازدانەوەى جۆرە ئامێرێك كە بەتەنها كۆمپانیا بەرهەمهێنەكەى خۆى شارەزا بێ لەو بوارەدا چەندەها حالەتى تر ئەم شیكردنەوەیە بو سەرجەم گرێبەستە حكومیەكانە وە بۆ ئەم گرێبەستە ئەوەى تێبینى ئەكرێت :
1- لەم گرێبهستەدا تەندروستى پابەندى ڕینمایى نەبووە واتە خۆى بانگهێشتى كۆمپانیاى نەكردووە بەلكو كۆمپانیا بانگهێشتى تەندروستى كردووە بەپێى ئەم بەڵگە نامەیەى لەخوارەوە دەركەوتووە كە گرێبهستەكە بەرهەمى ئۆفەرى كۆمپانیاى گەلاڵەیە واتە لەسە رخواستى ئەو بووە تەنانەت نرخى گرێبهستەكە كۆمپانیاكە خۆە دایناوە بە ئارەزووى خۆى، وهزارهتی تەندروستى ناچاركردووە بە ئیمزاكردنى جۆرێك لە گرێبهسته، كە پێى ئەوترێت (عقود الاژعان) لەم جۆرە عقدانە ناهاوسەنگى هەیە لە نێوان ئەو لایەنەى گرێبهست ئیمزا ئەكەن ..جگە لەوەى ئەم كۆمپانیایە تایبەتمەندە لە بوارى بەلێندەرایەتى گشتى و گواستنەوەى سنوردار كە هیچ پەیوەندى بە بوارى ئامێرو پێداویستى پزیشكى نیە.
2- لە یاسادا بنەمایەك هەیە دەلێت (العقد شریعە متعاقدین) واتە ئەوەى لە گرێبهستەكدا هەردوولا پابەندن بە جى َبەجێ كردنى بەتایبەت لەم گرێبهستەدا زیاتر دەبوو پەیڕەوى ئەم بنەمایە بكرێت چونكە گرێبهستەكە بەرهەمى ئۆفەرى كۆمپانیایەكە كەچى كۆمپانیا خۆى ئەدزێتەوە لە جێبەجى َكردنى التزامەتەكانى سەرشانى خۆى بەتایبەتى دووخاڵى جەوهرى ئەویش (نرخ و ماوە) كە بو هەر یەكێكیان پاشكۆى بو دەركراوە لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلیمانى بەمجۆرە:
*وەكو لە خاڵى (9) و خاڵى (بڕگەى یەكەمى خالى 39) باس لە كردنەوەى L.Cئەكات ئەو L.C ى كرا بوو بەداواكارى سەرەكى بۆ دوو خاڵى سەرەكى گرێبهستەكە ئەویش بەروارى كردنەوەى (L.C) كرابوو بەبنەمایە بۆ ئەژماركردنى ماوەى دابین كردنى ئامێرەكە كە (4) مانگە وە هەروەها خاڵى سەرف كردنى پارەى گرێبهست بەندبوو بە كردنەوەى (L.C) ئەویش بەجۆرێك لە 10% پارەى گرێبهست سەرف ئەكرا بۆ كۆمپانیا لەبەروارى كردنەوەى ئەم (اعتمادى مستندى) بەلام تائیستاش بەپیى دۆكیومنتەكان ئەو (L.C) هەرنەكرایەوە كۆمپانیا خۆى دزییەوە لەو التزامە بەمەش توانى ماوەى دابین كردنى ئامێرەكە بۆ خۆى درێژ بكاتەوه.
3- لە دواى ئیمزاكردنى گرێبهست گۆڕین و دەستكارى كردنى خاڵەكانى گرێ بەست مەحاڵە بەتایبەت خاڵە جەوهەرییەكانى وەكو (ماوە و نرخ و ئەو شتەى گرێبهستەكەى لەپێناودا ئیمزاكراوە كەلێرەدا(دابین كردنى ئامێرە لەقانونى مدنى پێى دەوترێت((محل العقد)) چونكە گۆڕانكارى لەهەریەك لەم خاڵانەى سەرەوە وەكو دەچێتە بابى گرێبهستیكى تازە واتە دەبیت گرێبهستیكى نوێ ئیمزا بكرێت... ڕەنگە بتوانین دەستكارى هەندێك خاڵى هونەرى بكەین ئەویش ئەگەر هات و لەگرێبهستدا ئاماژە بەوە كراو بەرەزامەندى هەردوولا مافى گوڕانكارى هەیە و ئەگەر بەرژەوەندى گشتى ڕیگەى دا نەك بەرژەوەندى كۆمپانیا هەروەكو چۆن لەم گرێبهستەدا دوو پاشكۆ دەركراوە بو گرى َبەستەكە یەكیكان لە بەروارى 8/3/2012 واتە نزیكەى دوومانگ لە ئیمزاكردنى گرێبهست كە دەستكارى خاڵى جەوهەرى كراوە دووەم پاشكۆ لە بەروارى 18/7/2012 كراوە واتە دواى تەواوبوونى ماوەى یاسایى گرێبهست كە (4)مانگە كە بەمەبەستى گۆرینى شیوازى خەرج كردنى پارەى گرێبهست بووە .
4- سەبارەت بە پاشكۆى دووەم كە لەبەروارى 18/7/201 دەرچووە پێویستە هەڵویستەى لەسە ربكرێت لەچەند لایەنێكەوە :
پاشكۆى دووەم لە بنەماوە دەرچوونى نایاساییە چونكە دەبوو هەر ئەو پاشكۆیە دەرنەچوایە لەبەرئەوەى بەروارى دەرچووەنەكەى ئەگەر لەگەل ماوەى گرێبهست ئەژمارى بكەین تێپەڕیوە بەماناى كاتیك ئەو پاشكۆیە دەرچووە دەبوو 3 مانگ بووایە ئامێرەكان بگەیشتایەو 90% گرێبهستەكە جى بەجى بكرایە واتە دەبوو ئامێر بهینرایەو نسب بكرایەهەروەكو لە خاڵى (9_10) ئاماژە پیدراوە كە دەبێت لەماوەى (4) مانگ ئامێرەكان بهینرایەو ئیتر گرنكە نیە لە ئامێرەكان پێكەوە بهینرێت یان بەجیا بێت گرنگ ئەوەیە لەو ماوەیە تێ نەپەڕێت .
زیادكردنى ڕیژەى 5% بو پارەى گرێبهستەكە كە ئەمە تاوانە چۆن دەكرێت لەجیاتى لە 100% پارە سەرف بكرێ بو كۆمپانیا لە 105% سەرف بكرێت ئایا پاشكۆ بۆ ئەوە دەركراوە بەدەرلەیاساو رینماییە ژمێریارییەكان پارە بۆ كۆمپانیا زیاد بكرێت ئایا ژمێریار ئەم پارە زیادەیە لەكوێوە ئەدات؟؟!!! ئەوە تەنها یاساى تەندروستى ئەوە ئەزانن.
5- رەسمى گرێبهست دەبێت دواى ئیمزاكردنى گرێبهست بدرێت و وە دەبێت لە گرێبهستدا ئاماژە بە ڕێژەكەى بكرێت كە چەند ئەدرێت پاشان ژمێریارى ئەوئەركە دەگرێتە ئەستۆ ووەێلى پارەى رەسمەكە لە لەگەل ئەولیاتەكاندا دەپارێزرێت ...بەلام چونكە شارەزا نەبوون لەو بوارەدا هێشتا گرێبهست نەكراوە رەسمى گرێبهست لە 12/1 /2012 دراوە وە بە بەناڕوونى و نائاشكراى بڕى پارەكە نوسراوە لە گرێبهستەكەدا وە كوژاندنەوەى تیایەو و بەدەست نوسراوە وە تەنها بەژمارە نوسراوە وەكو لە خوارە دیارەو خوتان بریار بدەن .
6- بارمتەى یاسایى بە پیى رێنماییەكان لە 5% پارەى گرێبهستە ئیتر بە شێوە نەقد ئەیدات بە لایەنى یەكەم یان بە خگاب چمان كە دەبێت بە هەمان شێوەى رەسمى گرێبهست دواى ئەوەى لە گرێبهست ئیمزا ئەكرێت ڕەوانەى بەشى ژمێریارى بكرێت تا ئەویش كارى پێویست بكات بەڵام ئەوەى كە جیگەى سەرنجە لەم گرێبهستەدا (10) رۆژ پێش ئەوەى گرێبهست ئیمزا بكرێت بارمتەىكەى بەشێوەى خگاب (دەستەبەرى بانكى) دانراوە وە بارمتەكە بەدۆلار دانراوە نەك بە پارەى عیراقى كە گرێبهستى پێكراوە سەیر لەوەدایە ئایا چۆن (10) رۆژ كۆمپانیا پیش وەخت زانیویەتى گرێبهست ئیمزا ئەكات ؟! ئایا خگابەكە بۆ ماوە چەند كراوە؟ وەزۆرن پرسیارى تر كە گومام دروست ئەكات لەسەرلەبەرى عقدەكە.
7- ئاماژە دراوە بە دەسەلاتى ژمارە (431) لە 26/1/2011 كە هیچ پەیوەندى بە ئیمزاكردنى ئەم گرێبهستەوەنیە ئەوە فەرمانە تەنها دەسەلاتى ئیدارى و حسابیە دابەزینراوە بۆ بەرێوەبەر تا ئیش و كارى بەڕێوەبەرایەتى پێ ببات بەڕیوە نەك دەسەلاتى ئەنجامدانى گرێبهستى 7ملیار دینارى ئەگەر وانیە ؟ چۆن لە مانگى 1 /2011 دەسەلات ئەدرێت بۆ ئیمزاكردنى عقدێك بەڵام دواى سالێك ئیمزا ئەكرێت لە 14/1/2012؟!
8- لە خاڵى 30 ئاماژە دراوە ئەگەر كۆمپانیا ئیخلالى كردوو مەرجى گرێبهستى جێ بەجێ نەكرد ئەوە بەپێى خالى 23 مامڵەى لەگەل ئەكرێت بەڵام ئەو خاڵە هیچ جۆرە سزایەكى تیانیە بگرە باس لە شتێك ئەكات پەیوەندى بەناوەرۆكى خالى 30 نیە ....ئەمەش هەڵیەكە لەبەرژەوەندى كۆمپانیا كراوە.
کۆتایی ئهم باسه
دیارە ئەو پاریزەرانە ئاماژەیان بەهەندێ خالى تر كرد بەلام لەكۆتا ئەوەیان ووت كەسەرلەبەرى گرێبهستە گەندەلیە بەتایبەت كە گرێبهستە لە ڕۆژى پشوى فەرمیدا كە بەروارى 14/1/2012 ئیمزاكراوە دیارە زۆر بەپەلەبوون بەلام تائیستا وا نزیكەى (9) مانگە ئامێرەكان نەگەیشتوون لەگەل ئەو هەموو ئاسانكارییەى بۆ كۆمپانیا كراوە لە چاپۆشى كردن لە كردنەوەى (L.C) و ئەژمارنەكرنى ماوەى دابین كردنى ئامێرەكان لە بەروارى ئیمزاكردنى گرێبهست بەلكو وەكو ئاسانكارییەك ئەژماركردنى ماوەى (4) مانگى دابین كردنەكراوەتە بەروارى كردنەوەى (L.C) ئەو (L.C) تائیستا نەكراوەتەوە دەركردنى چەندین پاشكۆ بۆ ئاسانكارى بۆ كۆمپانیا بۆیە ئەو دوو پاریزەرە ووتیان كە تەندروستى زیاد لە كۆمپانیا لەخەمى بەرژەوەندى كۆمپانیا دایە هیچى تى نەئەچوو ئەگەر پاشكۆیەك یان گۆڕانكارى بۆ لایەنیكى هونەرى و لەبەرژەوەندى تەندروستى بووایە.
بۆیە ئێمەش لێرەوە بەوەزیر ئەلێین ئەمە مشتێك لە خەروارى گەندەڵیەكانی وهزارهتهکهتانه، گهندهڵییهکانی پێش زەمەنى كۆلێرا.
ئاخۆ لە زەمەنى كۆلێرادا چى ئەكەن؟
بۆ خوێندنهوه و بینینی گرێبهستهکه، کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/tendrusti/Gellalle_tendrusti.pdfتێبینی: گرێبهستهکه پاشکۆیهکی لهگهڵدا ههیه، که له حاڵی حازردا دهستم نهکهوتووه، ئهگهر ئهوهشمان دهستکهوت، بڵاوی دهکهینهوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست