500 گوێز بە یەک کەللە شەکر
Thursday, 05/06/2014, 12:00
1623 بینراوە
ئەمڕۆ سەربازێکی ئەمریکی لە ئەفگانستان بە 5 سەرکردەی قاعیدە و تالیبان ئاڵووگۆڕ پێکرا. تا ئێرە تەنها مامەڵەمەیەکی نێوان زلهێزێکی وەك ئەمریکا و گروپێکی تیرۆریستی تووندڕەوی وەك قاعیدە و تاڵیبانە، کە لە ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامیان بە هەزارەها قوربانی داوە لە هەردوو لا، دیسانیش ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانیش بوونەتە قوربانی.
ئەم ڕێکەوتنە بەهۆی چەند کەسێکی قەتەریەوە گەیەندرایە ئەنجام و کۆتاییش هەردوو لا سوود مەندبوون لەو مامەڵەیە.
مێژووی گۆڕینەوەی سەرباز و بەدیل گیراوان شتێکی نوێ نیە و تا جەنگ و شەڕو شۆڕش بەردەوام بێ پەنا بۆ ئەم جۆرە کارە دەبرێ. نزیکترین نمونە لەنێوان دەوڵەوتی ئیسرائیل و فەلەستینیەکانە کە جاری وایە بۆ سەربازێکی ئیسرائیلی زیاتر لە ١٠٠٠ فەلەستینی لەزیندانەکان ئاڵووگۆڕیان پێ ئەکرێ. یان هەندێ جار لەکاتی دانووستانی دوو لایەنی ڕکابەر ئەم جۆرە مامەڵەیە کراوە و وەك دەستپێکێك چەند کەسیان لەیەکتری گۆڕیوەتەوە تا ئاستی لێك تێگەیشتن و بڕوا بەیەك بوون پتەوبکەن.
ساڵی ١٩٩٩ هەریەك لە ئەمریکا و ئیسرائیل و تورکیا گەلە کۆمێیەکیان دژی بە ڕێبەری پەکەکە (ئاپۆ) گەیاند و لە نایرۆبی دەست گیریان کرد، دواتر رەوانەی زیندانی ئیمرالیان کرد، ئێدی لەو ڕۆژەوە دەست بەسەرە و لەژوورێکی بچووکدا ژیان بەسەر ئەبات. ئەم کارەی ئەو ٣ دەوڵەتە هەتا بڵێی کارێکی نامرۆڤایەتی و تیرۆریستیە و پێوستە وەك خۆی بناسێنرێ.
پرسیاری ئێمە بۆ هەموو کورد بەگشتی و تەڤگەرە نیشتمانپەروەکانی و پەکەکەش بەتایبەتی؛ ناکرێ ئەوانیش کارێکی وابکەن و دواتر ئاڵووگۆڕی لەگەڵ ئاپۆدا پێبکرێ؟ من بڕوا ناکەم کەس هەبێ بۆ کارێکی وا ڕەخنەیان لێبگرێت. ئەم کارە وەک سیبوڵێک بۆ توانای بزووتنەوەیەکی کوردیی بە پێویست دەزانم.