کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌برِياري بنه‌مالَه‌ى بارزاني كامێراي چاودێري به‌رِێوبه‌رايه‌تي پۆليسي هاتوچۆي هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌ندێ رِێگا هه‌لَده‌گيرێ

Tuesday, 18/06/2013, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌به‌شي هونه‌ري پۆليسى هاتوچۆي هه‌ولێر:
به‌برِيارێكي بنه‌مالَه‌ى بارزاني و خودي نێچيرڤان بارزاني، كامێراكاني چاودێري "به‌رِێوبه‌رايه‌تي پۆليسى هه‌ولێر" له‌م چه‌ند شوێنه‌ى خواره‌وه‌ دانانرێ ئه‌مه‌ش به‌هۆي چه‌ند هۆكارێك.

1/ شه‌قامي دوو سايدي 40 مه‌تري، ئه‌و پارچه‌يه‌ى كه‌ناونراوه‌ شه‌قامي گولاَن، كه‌ به‌ شه‌قامي نێچير ناسراوه‌. داناني كامێراي چاوديرى له‌م شه‌قامه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ به‌هۆي ئه‌وه‌ى رِێگاي هاتوو چۆي سه‌ره‌كي نێچيرڤان بارزانيه‌. كه‌ "له‌به‌رامبه‌ر ده‌زگاي ئاراس" ده‌ست پێده‌كات، تاوه‌كو ده‌گاته‌ ترافيكي چوار رِێياني عه‌نكاوه‌. له‌م نێوانه‌ ده‌روازه‌ي هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ي رِێگاى نێچيرڤان بارزاني لێ يه‌.

2/ له‌ ترافيكي چوار رِێياني عنكاوه‌ تاوه‌كو ده‌گاته‌ هۆلَي "سه‌عد عه‌بدولاَ" و، تاوه‌كو هۆتێل رِۆتانا. ئه‌مه‌ش به‌هۆي هاتوچۆي به‌رده‌وامي به‌رپرساني پارتي و بنه‌مالَه‌.

3/ له‌هۆلَي كۆبونه‌وه‌كاني "سه‌عد عه‌بدولاَ" تاوه‌كو ترافيكي به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران و په‌رله‌مان.

4/ له‌ ترافيكي به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر تاوه‌كو ده‌گاته‌ ژێر پردي ته‌نيشت مه‌زره‌عه‌و كۆشكه‌كه‌ى نێچرڤان بارزاني. كه‌ به‌شه‌قامي 40 مه‌تري ناسراوه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان عه‌نكاوه‌و گه‌ره‌كي كوراني عه‌نكاوه‌.

هۆكاري لابردني ئه‌م كامێرانه‌ش:

- به‌هۆي زۆري هاتوچۆي كورِو نه‌وه‌كاني بنه‌مالَه‌ى بارزاني و به‌رپرساني پارتي، كه‌ به‌شێوه‌ي زۆر خێرا سه‌ياره‌كان لێ ده‌خورن.

- ژماره‌يه‌كي زۆر بالَه‌خانه‌و هۆتێل و كافتريا له‌م شوێنانه‌ هه‌يه‌، خاوه‌نداريه‌تيه‌كه‌ى كورِاني بنه‌مالَه‌ى بارزانينه‌ و، جگه‌ له‌وه‌ى شوێني رِابواردني بنه‌مالَه‌و به‌رپرساني پارتي كه‌وتونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌.

- ئه‌و شه‌قامانه‌ى ئاماژه‌مان بۆكردوون، به‌به‌رده‌وام رِۆژانه‌ 24 كاتژمێرله‌م شه‌قامانه‌ چه‌ندين سه‌ياره‌ي ده‌زگاي پاراستن هه‌يه‌، كه‌چاودێري شه‌قامه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

چه‌ند تێبينيه‌ك:

- له‌سه‌ره‌تادا كامێرا له‌م شوێنانه‌ داده‌نرا، به‌لاَم دواتر لابران. ئه‌گه‌ر بينيشتان دلَنيابن كه‌ كوژاوه‌ته‌وه‌.

- ئه‌م شه‌قامانه‌ى ئاماژه‌مان پێداون، خێرايي رِۆيشتن لێيان، نوسراوه‌ (80) جگه‌ له‌هه‌ندێ شوێن نه‌بێ كه‌ (60) دانراوه‌. كه‌چي له‌ شه‌امێكي وه‌كو شه‌قامي (60) مه‌تري، كه‌شه‌قامێكي سه‌ره‌كى هه‌ولێره‌و زۆرترين رِێژه‌ى سه‌ياره‌ له‌سه‌ر هاتوو چۆ ده‌كات و شوفێر ناتوانێ به‌خێرايي سه‌ياره‌ لێ بخورێ. كه‌چى به‌به‌رده‌وام كامێراي چاودێرى له‌م شه‌قامه‌ دانراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە