تالهبانی پشتیوانی له ههموو دیکتاتۆرهکانی جیهان دهکات!
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
جەلال تاڵەبانی لەگەرمەی خۆپیشاندانەكانی گەلی میسردا بوو پشتگیری لەحوسنی موبارەك كرد، جەلال تاڵەبانی لەدواین هەڵوێستی جوامێرانەیدا پشتگیری لەو بەچكە دیكتاتۆرە دەكا كە لەسوریایەو كوڕی حافز ئەسەدە ئەویش بەشار ئەسەدی كوڕیەتی ، خۆپیشاندانەكانی سوریا مەغزا و ئاماژەی گەورەترن بۆ ئێمەی كورد ..... ئەگەر كورد و بەتایبەتی ئۆپۆزیسیۆن لەم هەرێمە پشتگیری گەلی راپەڕیوی تونس و میسر و یەمەن بكا لە سونگەی پاڵپشتیە بۆ گەلانی ئازادیخواز ، بەڵام سوریا جیهانێكی تر و دنیایەكی پڕ لە كێشمە كێشمی سیاسی ترە بۆ كورد ، بەشێكی گەلی كورد لەو پارچەیە لەژێر ستەمی رژێمی ئەسەددا دەناڵێنێ ، ئەگەر ئەو بەشەی كوردستانی گەورە بەمافە نەتەوەیەكانی خۆی شاد بێ ئەوا هەرێمی كوردستان پێگەی نێو دەوڵەتی بەهێز تر دەبێ و ئایندەی كوردستانی گەورە نزیكتر دەبێتەوە و ئەو دەوڵەتەی كە جەلال تاڵەبانی بەخەونی شاعیرانەی دەزانێ دەبێتە خەونێكی راستەقینە و جەلال لەو نازو نیعمەتەی بەغاوە دێنێتەوە كوردستان ، جەلال تاڵەبانی هەقیەتی پاڵپشتی خۆی بۆ ئەسەد دەربڕێ ، چونكە ئەو نەك نایەوێ گەلی سوریا بەگشتی و گەلی كورد بەتایبەتی بەمافەكانی شاد بێ ، بەڵكو نایەوێ كورد لە هیچ پارچەیەكی ئەم كوردستانە ئیسراحەت بكا ، ئێمەی كورد بۆ رەخنە لەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیەكان بگرین ساڵی 1988 كاتێ سەدامی دیكتاتۆر كوردی ئەنفال دەكرد و كیمیاباران و قەتڵ و عامی دەكرد دژی رژێمی سەدام هەڵوێستیان نەبوو ، ئەوەتا جەلال كوردێكە و پشتگیری رژێمێ دەكا كە گەلەكەی قەتل و عام دەكا و گەلەكەشی بەشێكی كوردە ، ئەم هەڵوێستە جوامێرانەی تاڵەبانی مێژویەكی ئەوەندە جوان بۆ تاڵەبانی دەنوسێتەوە كە دەبێتە مۆرێك بەنێو چەوانی خۆی كوڕ و بنەماڵەكەیەوە و چەند ساڵێكی تر مێژویەكی بۆ دەنوسرێتەوە لەوەی سەدام و موبارەك و قەزافی و بن عەلی و عەلی عەبدوڵا و بەشار ئەسەد جوانتر نابێ، جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق بەئەسەد دەڵێ سوریا دەتوانێ پیلانی لەو شێوەیە پوچەڵ بكاتەوە ، هەقیەتی چونكە ئەو بەهەمان تێفكرینەوە دەڕوانێتە سەرای ئازادی و هاوپەیمانە ستراتیژەكەی كە مەسعودی كوڕی مەلایە هەمان قەتڵ و عامی بەعسە سوریەكانی لەبەردەم لقی (4) دا پێشكەش كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست