ده‌ستوری وڵاتی شاعیر
Tuesday, 23/10/2012, 12:00
شیعر چیه ئه‌گه‌ر نه‌بێت به چوارچێوه‌ی وێنه‌کانت
له جیهانی فه‌نتازی خۆی شیکار نه‌کات سیمای جوانت
شیعرێ گه‌ر نه‌توانێ وه‌سفی ، شێوه‌ت بکات به خه‌مباری
نه‌کێشێ تابلۆی پڕ هه‌ستی ، دونیای ڕازی ئه‌وینداری
ده‌با به‌یت و بڕگه‌کانی ، بکرێنه سوتوو بۆ سه‌ر گۆڕ
گرفتار بێ بیژهرهکهی ، به زامی سه‌ختی پڕ ناسۆر
ئه‌گه‌ر شیعرێ پڕ به وه‌زنی نه‌کێشێ وه‌زنی جوانی تۆ
یاخوا چاوه‌کانی هه‌ستی ، ده‌ریان بێنێ شینه هه‌لۆ
بۆیه شیعره‌کانی حه‌بیب پڕن له جوانی ده‌وروبه‌ر
چونکه ئه‌وینه ده‌ستور و یاسای شاعیری ده‌ربه‌ده‌ر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست