واشینتۆن پۆست: دوو له‌راوێژكارانی نێچیرڤان بارزانی شه‌ریكی كۆمپانیاكانن
Tuesday, 24/03/2009, 12:00
1758 بینراوە
رۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆست له‌زاری به‌ڵێنده‌رێكی كورده‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه‌دوو راوێژكاری بارزگانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت شه‌ریكین له‌كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌دا.
رۆژی 21/3 رۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆستی ئه‌مریكی راپۆرتێكی له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا باس له قۆرخكردنی بواری بارزگانی‌و وه‌به‌رهێنان كراوه، له لایه‌ن به‌رپرسان‌و یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، كه جاران به عێراقه‌كه‌ی دی ناو ده‌برا.
نه‌وشیروان مسته‌فا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆست، وتویه‌تی تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌ت یان وه‌زاره‌تێكدا بكه‌یت، ده‌بێت به‌شێكی به حیزبه‌كان بده‌یت.
نه‌وشیروان مسته‌فا وتویه‌تی یه‌كێتی‌و ركابه‌ره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌ریه‌كێكیان مانگانه بإی 35 ملیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن، كه له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ده‌درێت به حكومه‌تی هه‌رێم.
وتوشیه‌تی كه‌س نازانێت ئه‌و پاره‌یه چۆن خه‌رج ده‌كه‌ن.
نه‌وشیروان مسته‌فا وتی یه‌كێتی نۆكانی هه‌یه، كه گروپێكی كۆمپانیایه له سلێمانی ناوه‌ندی كوردستانی خۆرهه‌ڵات كه له‌بواره‌كانی بیناسازی، بازرگانی‌و خۆراكدا كارده‌كات، نۆكان سوود له ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی وه‌رده‌گرێت.
ئازاد جوندیانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، له سلێمانی به رۆژنامه‌كه‌ی وتووه نۆكان سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانی نییه، به‌ڵام پێشتر نزیك بووه له‌و حیزبه‌وه.
سه‌باح مولح به رۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆستی وتووه دووان له سێ شه‌ریكه‌كه‌ی من، راوێژكاری بازرگانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و برازای مه‌سعود بارزانین.