ئه‌رێ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا ماوه؟!
Saturday, 28/07/2012, 12:00
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که سایتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له کار که‌وتووه یان هاککراوه بێ ئه‌وه‌ی ڕوونکرنه‌وه بده‌ن له‌و باره‌یه‌وه . ئه‌مه له کاتێکدا که سایتی وه‌زاره‌ت تاکه که‌ناڵی په‌یوه‌ندی نیوان وه‌زاره‌ت و خویندکارانی به‌رنامه‌ی تواناسایه و هیچ هۆکارێکی تر نیه خوێندکاران له ڕیگه‌یه‌وه ئاگاداری کاروباره‌کانیان بن. چونکه وه‌زاره‌ت ئاگاداری بلاوکردوه‌ته‌وه ده‌ڵی تکایه هیچ که‌س وه‌کیله‌که‌ی نه نێرێت بۆ وه‌زاره‌ت به‌ڵکو داواکاریه‌کانتان له ڕیگه‌ی ئیمه‌یله‌وه بنێرن، به‌لام به مانگێک وه‌لامی ئیمیلێک ناده‌نه‌وه . که‌واته بۆ هه‌موو ئاگاداریه‌ک ده‌بێت خوێندکاران سه‌ردانی سایتی وه‌زاره‌ت بکه‌ن ، سایتی وه‌زاره‌تیش تۆ خۆش.. به‌تایبه‌ت که ئێستا به سه‌دان خوێندکار له چاوه‌روانی وه‌رگرتنی خه‌رجی خوێندن دا ن و هه‌ندێکیان سه‌فه‌ریان کردووه هێشتا خه‌رجیه‌کانیان وه‌رنه‌گرتووه ! توشی شۆک بووم که بیستم وه‌جبه‌یه‌کی زۆر خوێندکار چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی تر ته‌خه‌روج ده‌که‌ن و دێنه‌وه بۆ کوردستان به‌ڵام هیشتا خه‌رجیه‌کانیان وه‌ر نه‌گرتووه به‌لکو له‌سه‌ر حسابی خۆیان یان قه‌رز خوێندوویانه ئایا به قه‌رزداری خوێندن ده‌کرێ ؟! ئه‌مه‌ش سایتی وه‌زاره‌ت:
www.mhe-krg.org
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست