ئایا ئەجندەكانی توركیا لە عیراق شكەستی هێنا
Wednesday, 13/06/2012, 12:00
توركیا وەك هەموان دەزانین لە زووەوە چاوی برَیوەتە عیراق وخێراتەكەی.
توركیا دەیەوێت دەولەتی عیراق هەمیشە لاوازبێت بۆ ئەوەی ئەجندەكانی جێبەجێبكات, بۆیە بەكۆششێكی گەورە توانی لیستی عیراقیە دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی مەرام ومەبەستەكانی بێنێتەدی.
حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی مالكی زوو لەنیاز وئاواتەكانی لیستی عیراقیە وپلانەكانی توركیا تێگەیشت وتوانی پلانەكان ئاشكرا ورَسوابكات وناكۆكی لەناو لیستەكەدا دروستبكات.
بۆیە توركیا دەستیكرد بەهاندانی مەسعود بەرزانی سەرۆكی پارتی بۆ رَووخانی حكومەتی عیراق.
بەرزانی لەگەڵ ناحەزانی كورد, دۆستەكانی توركیا هەمو توانایەكیان خستەگەرَ بۆ ئەو مەبەستە بەڵام پیلانەكە شكستیهێناو نەتوانرا مالكی بگۆرَن.
ئایا ئەجندەكانی توركیا لەعیراق شكستیهێنا؟. بەڵێ ونەخێر. دەوڵەتی تورك ئەگەرچی نەیتوانی حكومەتەكەی مالكی برَووخێنێت ولیستی عیراقییە بێنێتە سەر حوكم, بەڵام توانی بەدەست بازو ومەچەكی مەسعود بەرزانی خزمەتكاریان زەربەیەكی كوشندە لە لەئومێد وئاوات وزۆر داواكاری كورد لەناوبەرێت ودوژمنایەتی وناخۆشی لەگەڵ هاوپەیمانە شیعەكان دروستبكات. كەواتە تورك ئەگەر لە عیراقدا شكستێكیان هێنا بەڵام توانیان كورد بۆ خزمەتی ئەجندای خۆ بەكاربهێنن وكورد بكەن بەقۆچی قوربانی وداواكانی تاچەندەها ساڵیتر دوابخەن, نەك تەنها فیدرالییەت بەلكو ئایندەی كورد بخەنە مەترسییەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست