سه‌رۆک وانابێت ...

Sunday, 27/02/2011, 12:00



زۆر ده‌مێکه‌داوا و پاڕانه‌وه‌ی نوسه‌ران و ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵکی گشتیش ڕوی له‌به‌ڕێزته‌و تۆش خۆت له‌گێلی ئه‌ده‌یت و له‌ئاستیاندا که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت ئاسا ڕفتار ئه‌که‌یت. سه‌رۆک بۆ وائه‌که‌یت ، سه‌رۆک من ئه‌ندام ناوچه‌ی پارته‌که‌ی تۆ بوم له‌سلێمانی ، هه‌ر له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌به‌ئاشکرا ئه‌مانبینی ، ئێمه‌نیو ئه‌وه‌نده‌ی کادیرانی ده‌ڤه‌ری بادینان گرنگی و موچه‌مان پێنه‌ئه‌درا ، تۆ له‌ناو خودی پارته‌که‌ی خۆتا ئه‌مه‌ت ئه‌کرد که‌چی خه‌ڵکیتر به‌ناوچه‌گه‌ری تۆمتبار ئه‌که‌یت ، سه‌رۆک ده‌مێکه‌ئیش له‌سه‌ر برسی کردن و تیرۆری سلێمانی ده‌که‌یت ، هه‌ندێک سه‌ره‌داو و به‌ڵگه‌م لایه‌که‌به‌سن بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که‌پاراستنی لقی 4ه‌که‌ی تۆ خاڵه‌حاجی شۆڕشگێڕیان له‌ناو جه‌رگه‌ی سلێمانیدا شه‌هید کرد ، سه‌رۆک کاتێک‌پلان و به‌رنامه‌ڕێژی کوشتنی عه‌مید سه‌یفڵا له‌لایه‌ن لقی 4ه‌که‌ی تۆوه‌هه‌بوو ، که‌من ‌ئه‌و کات ئه‌ندام ناوچه‌ی تۆ بووم ، ناڕاسته‌وخۆ عه‌میدم ئاگادار کرد ، تا له‌ئێواره‌مه‌رگێکدا وه‌ک خاڵه‌حاجی له‌سلێمانیدا پاراستن خه‌ڵتانی خوێنی نه‌کات ، هه‌رئه‌وکاته‌ هونه‌رمه‌ند حیکمه‌ت هندیم ئاگادار کرد له‌ڕاوێژێکی لق ، تا پاراستن وه‌ک نه‌به‌ز گۆران سه‌روگوێلاکی نه‌شکێنن ، به‌ڵگه‌ی ڕوداوه‌که‌ی خاڵه‌حاجیم به‌محێدین ڕه‌حیمی برای ڕاگه‌یاند ، ئه‌وکات هێشتا من تۆم خۆشئه‌ویست پێموت که‌بڕواناکه‌م سه‌رۆک ئاگای له‌م کاره‌بێت ، سه‌رۆک پێش کۆنگره‌ی ئه‌خیرتان پێموابو تروسکایی هه‌و‌ڵه‌کانی نێچیرڤان مۆمێکی تری وه‌ک گۆڕان له‌ده‌ڤه‌ری ئێوه‌دا داده‌گیرسێنێ ، نه‌مزانی مێژوی ڕه‌شی پاراستن ئه‌پده‌یت ئه‌که‌یت و چڕوپڕتر لقه‌کان به‌پاراستن ئه‌ته‌نی ، لقی 4ی پاراستنی سلێمانی هه‌رئه‌وه‌ی لێچاوه‌ڕوان ئه‌کرا که‌کردی ، سه‌رۆک مه‌سروری کوڕت شه‌ماڵ عه‌لی وه‌ک پاراستن له‌سلێمانی داناوه‌:- ئه‌م که‌سه‌ساڵی 1988 هاته‌ناومان له‌گوندی شه‌ممه‌ ماوه‌یه‌ک پێش ئه‌نفالی به‌دناو ، که‌ئێمه‌ئه‌وکات پێشمه‌رگه‌ی پارته‌که‌ی تۆ بوین ، له‌دوای چونیشمان بۆ ئێران له‌گه‌ڵماندا مایه‌وه‌، ئه‌وێ ڕۆژێ هاته‌لام و پێیوتم: سه‌عه‌زۆر عه‌بوس و هیچه‌...وتم جاچی بکه‌م؟ وتی سه‌روچاوی هه‌قی کوتانه‌وه‌ی هه‌یه‌...وتم ئه‌ته‌وێت لێیبده‌یت..وتی نه‌خێر به‌ده‌ستی خۆم نا به‌ده‌ستی عه‌زیز ... سه‌رۆک ڕۆژێک دوای قسه‌که‌ی ئه‌و کاک عه‌زیز و حه‌مه‌سه‌عی به‌ربونه‌گیانی یه‌کتری ، ئیتر زانیم ئه‌و شه‌ڕانه‌ی تر که‌له‌به‌ینی پێشمه‌رگه‌کاندا ڕویئه‌دا شه‌ماڵ کنه و ئیشی بۆ ئه‌کردن ، ئه‌م زاته‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی پێش ڕاپه‌ڕینی ئه‌مه‌نده‌کورته‌که‌به‌شی خانه‌نشین بونی خۆی ناکات ، چجای ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی پێشمه‌رگه‌ی گوڵانی پێسپێردراوه‌، کورد وته‌نی چی بچێنی ئه‌وه‌ئه‌دوریته‌وه‌، ئێوه‌شه‌ماڵ عه‌لیه‌کانتان کۆکردوه‌ته‌وه‌و له‌ناوه‌ڕاستی شارتانداناون به‌ته‌مای چین ، به‌ته‌مان ئه‌مانه‌ببنه‌هۆی پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانتان یان خۆتان وته‌نی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمن ، که‌مێک گه‌ڕانه‌وه‌و بیرکه‌وتنه‌وه‌یه‌ک: سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆ (گوێی شه‌یتان که‌ڕبێت) ، من ئه‌ندام ناوچه‌ی ئێوه‌بوم نه‌ک بیکه‌یسی ئه‌وکات دۆشکه‌له‌سه‌ر باره‌گاکه‌مان بو ، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌زیاتر چه‌کدارمان لابو هه‌ر سه‌رکرده‌: قادر قادر ،ده‌روش ئاغا ، فایه‌قه‌ڕه‌ش ، عوسمان قادر، که‌مال حه‌سه‌ن چه‌ندانی تریش له‌وێ بون ، بوبه‌ته‌قه‌زۆریان ڕایکرد ، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مابون ، بوین به‌سه‌رێنده‌ی دوژمن ، چه‌ندمان کوشت چه‌ندیشمان بریندار کرد؟ سه‌رۆک باوه‌ڕبکه‌هیچ چونکه‌ئه‌وانه‌ی هاتن بۆمان چه‌کیان پێبو ، نه‌عه‌ده‌د دۆشکه‌که‌مان وه‌ک بیکه‌یسی به‌ده‌سته‌که‌ی ئێستای لقه‌که‌تان هه‌ستایه‌سه‌رپێ و نه‌شه‌ماڵ عه‌لیه‌کانیشتان ده‌رپه‌ڕینه‌سه‌رجاده‌، جیاوازیه‌که‌له‌وه‌دایه‌ئه‌مانه‌ی ئێستا چونه‌به‌رده‌می لق ، ته‌نها هاوار و چه‌ند به‌ردێک بون ، بۆیه‌ئێوه‌ش وه‌ها شێرن پێیان ئه‌وێرن ، سه‌رۆک ئه‌ڵێن وتوته‌شه‌هید ڕێژوان کوڕی منه‌که‌واته‌ئه‌وانه‌ی لقی 4 چی تۆ ئه‌بن ئه‌گه‌ر مه‌سروریان بپێکایه‌چیت لێئه‌کردن ، سه‌رۆک ڕۆژی ڕه‌توش و مجامه‌له‌نه‌ماوه‌، وه‌ره‌وه‌و وه‌ره‌ناو قسه‌وباسی جدیه‌وه‌، خه‌سته‌خانه‌پڕپڕ بون له‌خه‌سته‌ی ده‌ستی ئێوه‌ ، وه‌ره‌وه‌و په‌یمانی ئاشتبونه‌وه‌و پاکبونه‌وه‌ی یه‌کجاری بده‌به‌و خه‌ڵکه‌ڕاپه‌ڕیوه‌، چیدی به‌سه‌دروشمی: یان بۆمنبێ یان نابێ ببێ ، سه‌رۆک وانابێ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌به‌تێکده‌ر و ئاژاوه‌گێڕ بزانیت و خۆیشت به‌په‌پوله‌، ڕاسته‌تۆ به‌سه‌رۆکی له‌دایک بوی به‌ڵام مه‌رج نیه‌ به‌سه‌رۆکیش بمریت ، ئه‌و ڕۆژانه‌م له‌بیره‌که‌کاک جه‌مال له‌سه‌ر جنێودانێک به‌بارزانی ، ده‌مانچه‌ی ده‌رهینا بۆ کوشتن ، به‌ڵام دمانچه‌که‌ی نه‌چرکا و به‌لوله‌که‌ی چاوی جنێوده‌ره‌که‌ی کوێر کرد ، پاره‌ی سوڵحه‌که‌ی کورتی هێنا و داوای 20 هه‌زار دیناریان له‌سه‌رۆک کرد ، 20 هه‌زاره‌که‌ت پێدان و 20ی تریشت ده‌ستخۆشانه‌به‌کاک جه‌مالدا تا ده‌ما‌نچه‌یه‌کی باشتر بکڕێت ، بۆ جنێودانێکی دی باش بچرکێت.
جێی خۆیه‌تی په‌یام به‌خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو بگه‌یه‌نین و پێیان بڵێین: _ ڕاپه‌ڕین پێویسته‌به‌رده‌وامبێت تا گۆڕانکاری ڕیشه‌یی ده‌کرێت وپاوانکاریی بنه‌ماڵه‌یی بنبڕ ده‌بێت ، ‌گه‌رنا تۆڵه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌زه‌بر و کاریگه‌ر ده‌بێت ، له‌مانگاشه‌ودا ده‌تانڕفێنن و ده‌تانکوژن یان ڕایه‌ت و ئاکرێکانتان لێپڕده‌که‌ن. _ من له‌ئێوه‌دورم ، کڕنۆش بۆ گڵکۆی شه‌هیده‌کانتان ئه‌به‌م به‌قوربانی برینداره‌کانتانبم ، به‌ساقه‌ی هه‌رهه‌موتانبم به‌نوێژ و جومعه‌ی به‌رده‌رکی سه‌راکه‌یشتانه‌وه‌. _ به‌رده‌وامبن گزنگی خۆری ئازادی له‌ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێوه‌دایه‌، خۆڕاگربن تا ده‌سه‌ڵات ئه‌چه‌مێنن و تا ئه‌یگۆڕن.


[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە