چۆن دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری بە شێوازی دیموکراسی واز لەکورسی دەسەڵات دەهێنێت
Tuesday, 02/07/2013, 12:00
2123 بینراوە
بەڵاو کارەساتی ئەم میللەتەی ئێمە تەنها لە دەسەڵاتدا نیە بەڵکو لە ئۆپۆزیسیۆن و جەماوەریشدایە. لە کوێ ی ئەم دونیایەدا یان لە چ سیستەمێکی سیاسیدا دەسەڵاتێکی دکتاتۆر بە شێوەیەکی دیموکراسی و ئاشتیانە کورسی دەسەڵاتی بەجێ هێشتووە یاخود دەستاو دەستی دەسەلاتی لەڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە کردووە. ئەمە چەندەمین جارە ئۆپۆزیسیۆن گۆڵی لێ دەکرێت و کەچی بەهەڵەکانی خۆیدا ناچێتەوە . ئاخر کوا ئێمە دەسەڵاتی دیموکراسیمان هەیە تا ئەوان بەتەمای دەستاو دەستکردنی بن لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە .چۆن دەبێت چاوەڕوانیی لە دەسەڵاتێکی بنەماڵەیی خێڵەکی بکەیت بە ئاشتیانە واز لە کورسی دەسەلات بهێنێت. ئۆپۆزیسیۆن باز لە پاراستنی ئەزمونی کوردستان دەکات ئاخر با تەنها یەك جار لەگەڵ خۆمان و جەماوەری کوردستان ڕاستگۆ بین کوا ئێمە ئەزمونمان هەیە تاکو بیپارێزین . من تەنها جەند پرسیارێك ئاراستەی ئۆپۆزیسیۆن و ئەو کەسانە دەکەم کەوا باس لە ئەزمونی کوردستان دەکەن. ئایا ئەزمونی کوردی ئاسایشی نەتەوەیی یە یان بەتاڵان بردنی سامانی نەتەوەیی لە نەوت و سامانە سروشتیەکان.
ئەزمونی نەتەوەیی گێڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکانە یان دابەش کردنی هەرێم و بۆ دوو ئیدارەو دوو زۆن و دوو کەلتووری جیاواز.
ئەزمونی کوردستان پاراستنی خاکی کوردستانە لە هێرشی دووژمنانی کورد یان هێنانی سوپای داگیکەرانە بۆ سەری. ئەزمونی کوردستان دروست کردنی حکومەتێکی هەڵبژێرراوی بێ لایەنە یان دروست کردنی دوو حکومەتی سەوزو زەردوو دروست کردنی زیرەڤانی زەردوو لیوای تایبەتی سەوزە. ئەگەر ئێمە ڕاستگۆ بین دەبێت بڵێین ئێمە ئەزمونی دوو بنەماڵەو کۆپانیای چەموشمان هەیە ئەگەر بێت و ئەم ئەزمونە تیا بچێت تەنها یەکێتی و پارتی و دوو بنەماڵە زەرەر دەکەن نەوەك جەماوەری کوردستان. من لەخەڵکی کوردستان دەپرسم لە ناو ئەو تابوورە میلیشیای یەکێتی و پارتیەدا چەند زیرەڤانی و پۆلیس و ئاسایش دەنگیان بە ئۆپۆزیسیۆن یان حیزبێکی تری کوردی داوە جگە لە یەکێتی و پارتی ئیتر کوا ئێمە ئەزمونمان هەیە.
ئەوەی پێ ی وایە یەکێتی و پارتی بە تایبەتی بنەماڵەی بارزانی لەڕێگەی سندوقی هەڵبژاردنەکانەوە و بەشێوەیەکی هێمنانەو دیموکراسیانە دەسەلات دەستاو دەست دەکەن ئەوە لە گەمژەیی بەولاوە شتێکی تر نیە.
هیچ دکتاتۆرێکی دونیا بە شێوەی ئاشتیانە کورسی دەسەلاتی جێ نەهێشتوە موبارەك تا جەماوەر بەهێمنی لە مەیدانی ئازادی خۆپیشاندانیان کرد جووڵەی نەکرد کاتێك خەڵکی چوون و پەلاماری کۆشکی کۆماریان دا ناچار بوو دوای کوشتنی دەیان خەڵك دەست بەرداری دەسەڵات بوو زین العابدینی تونسیش بەهەمان شێوە. ئۆپۆزیسیۆن با تەنها جارێك چاو لە ئۆپۆزیسیۆنی میسر بکات و شەقام بجوڵێنێت من دڵنیام ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن نیوەی ئەو دەنگانەی کەلە هەولێر هێناویانە بهێننە سەر شەقام پارتی شار بەدەر دەکەن . من ئەم جارە ئامۆژگاریەکم هەیە بۆ ئۆپۆزیسیۆن کەوا بە هیچ جۆرێك لە سلێمانی خۆپیشاندان نەکات و خەڵك نەهێنێتە سەر شەقام با ئەم جارە ئۆپۆزیسیۆن شانسی خۆی لە هەولێر تاقی بکاتەوە هەولێر کارگەری لەسەر مانوە یان ڕۆیشتنی دەسەلات هەیە . خەڵکی هەولێر ڕاستە بەسەبرن ئەمما بەزەبرن هەرئەوەندەیە ڕژانەسەر شەقام ئیتر ناڕۆنەوە تا دەسەڵات شاربەدەر نەکەن.
پارتی و یەکێتی تازە ناتوانن بۆ ساتێکیش بەبێ دەسەڵات و حوکمڕانی بژین چونکە دەسەڵات بۆتە گرێ کوێرەیەکی دەرونی بۆیان و تا دوا هەناسەیان دەستی پێوە دەگرن.هەربۆیە نابێت چیتر ئۆپۆزیسیۆن گرەو لەسەر هەڵبژاردن و دەستاو دەست کردنی دەسەڵات بکات و چیتر خەون بە دەسەلاتی دیموکراسیەوە بینێت . مەگەر پارتی لەسەر گرتنە دەستی دەسەڵات نەبوو ٣١ی ئابی خوڵقاند و خیانەتی نیشتمانی نەتەوەیی ئەنجام دا. لەلای یەکێتی و پارتی یاساو پەرلەمان تەنها میکانیزمێکن بۆ شەرعیەت دان و درێژەدان بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی خۆیان چۆنیان بوێت وای لێ دەکەن ئەوەتا سەرۆکی پارلەمان ئەرسەلان بایز دەڵێت ئەوە زیاتر لەمانگێکە ئۆپۆزیسیۆن حیزبەکانی دەسەڵات گفتگۆ دەکەن و هیچ کامیان تەنازول بۆ ئەوی تریان ناکەن هەروەکو یاسا لەلای سەرۆکی پارلەمان جێگەی سازشو مامەڵە پێوە کردن بێت. ناهەقی ناگرم هەروایشە بیرتان دێت خوا لێخۆش بوو فرانسۆ حەریری لەکاتی شەڕی ناوخۆو دەست بەسەرا گرتنی هەلێر لەلایەن یەکێتی یەوە دەیوت پارتی لەمەیدای حەیوانەکەی هەولێر دادەنیشێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ یەکێتی لە پارلەمانی کوردستان دانانیشێت هەرئەو کاتە فرانسۆ حەریری دەیزانی پارلەمان مەیدانی حەیوانەکەیەو مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی تێدا دەکرێت.
دوا ووتەم بۆجەماوەری کوردستان ئەوەیە تکایە چیتر بێ دەنگی هەڵمەبژێرن پارەو موچە هەر حکومەت و لایەنێك بێتە سەر دەسەڵات ناتوانێت مافی ئێوە زەوت بکات ئازادی و کەرامەتی نیشتمانی نەتەوەیی پیرۆزترە لەهەموو سەروەت و سامانەی ئێوە پێکەوەی دەنێن یان دترسن لەدەستی بدەن مەهێڵن سەرۆکێکی دکتاتۆرو ستەمکار بەزۆر خۆی بەسەرتانا بسەپێنێت کە ماوەی یاسایی بەسەر چووە. دوا پەیامیشم بۆ لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەوەیە با چیتر بەس بێت ڕەخنە بەزمانی گوڵ ئیتر جەماوەر گەوج مەکەن ئەگەر پێتان ناکرێت سەرکردایەتی جەماوەری ستەملێکراو ماف زەت کراوبکەن مەیدانەکە چۆڵ بکەن بۆ کەس و خەڵکانی بەتواناو بوێر تر با سەرکردایەتی جەماوەری ئۆپۆزیسیۆن بکات، یاخود چاو لە بەرەی ڕزگاری میسر بکەن چۆن نەیانهێشت سەرۆکی شەرعی هەڵبژێرراوی سندوقی دەنگدان ساڵێك بەسەر دەسەڵاتەکەیدا تێ پەڕێت وا مەیدانەکانیان پڕ کرد لە خۆپیشاندەرو دوو ڕۆژی تر تەخت و تاراجی معمد مورسی تێک دەدەن و دەسەڵاتی لێ دەسێننەوە . بۆیە هیوادارم ئەم هەلە بقۆزنەوەو جەماوەری خۆتان لە هەولێری پایتەخت بهێننە سەرشەقام و جەماوەری سلێمانیش ببەن بۆ هەولێر بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر بڕژێتە سەر شەقامەکان . چونکە ئەمە دوا کارتی ئێوەیە بەرامبەر بەدەسەڵات بەکاری بهێنن ئەگەر بێت و ئەمجارەش بێ دەنگی هەڵبژێرن دڵنیاتان دەکەم دوا بزمار لە تابووتی خۆتان دەدەن ،بۆ ئەنجام دانی ئەم کارەش هیچ شتێك بەحەرام مەزانن چونکە زۆر دەمێکە بۆ زەوت کردنی دەسەڵات یەکێتی و پارتی هەم و حەرامەکانیان حەڵاڵ کردووە هەموو هێڵە سوورەکانیان بەزاندووە.