ئەمجارەش دکتۆر بەرهەم ههندێ لهڕاستیەکانی سەلماند.
Saturday, 28/02/2009, 12:00
2043 بینراوە
دکتۆر بەرهەم هەرچەندە خاوەنی یەك ڕۆژ خەبات نی یەوپشتی بە هیچەوە نەهێشاوە هەمیشە لە تەڕی خواردویەتی و لە وشکی نوستوە سەرماو گەرمای نەدیوەو بەڵکو هەر لە پڕێ لەناو یەکێتی دا بو بە کوڕێ و تەنها کابرایەکە لە پێناو پەڕژەوەندیەکانی ئەمەریکا هاتۆتەوە کوردستان ئەوەی تەنها بەلای دکتۆر بەرهەمەوە گرینگ بێت رازی کردنی ئەمەریکایە. دەنا خوای دەکرد ماڵی کورد وێران دەبو، ئە وێك کە ڕۆژێك لە ڕۆژان یەك فیشەکی لە پێناوی کورد نەتەقاندوە. ئەمڕۆ دێت ئیدعای چاك سازی دەکات . کە سور دەزانێت جەلال لە سەدام دیکتاتۆر ترەو هە ر لە سەدامی هاوڕێشیەوە فیر بوە هەرگیز حەزناکات لە پەڕژەوەندی بنەماڵەکەی بدرێت . بۆیە بەرهەم ناچارە لە چەکوشیش بداو لە بزماریش . لە چاوپێکەوتنەکەی بۆ ئاژانسی ئاكی ئیتاڵیا وتى یەکێتی چاك پێوە بوە بە ڕادەیەك کە هیچ ڕیگەمان لە بەردەم نەماوە جگە لەوەی تەسلیمی ئیرادەی پۆڵاینی خەڵکی کوردستان ببین. ئەگەر نا ئەوە چارەنوسمان وەك ناڵێ بەعس و سەدام دەڵێت ئە و حیزبە خەباتگێڕانەی کە هەرەسیان هێنا. ئاخر کام حیزبی خەباتگێر هەرەسی هێناوە ؟ ئەوانەی کە هەرەس دێنن ئەوە حیزبە دیکتاتۆرەکانن نەك خەبات گێڕەکان یان ئەوانە ن کە سەردەمانێك ڕۆڵەی خەڵکیان بە کوشتن داو سەرو ماڵی خەڵکی کوردستانیان بە سوتاندن داو هەر بەناوی خەبات گێڕیەوە تاکی کوردیان تەفرە داو کاتێکیش کە لەسەر دەستی ڕۆڵەکانی کورد دوژمنان لە کوردستان وەدەر نران و کورد هەزاران قوربانی بەخشی لە پێناو وەدەرنانی دوژمنان بۆ فەراهەم کردنی هەوای ئازادی و دەرچون لە ژێر دەستەیی و چەوسانەوە و دەرکردن و ڕاگواستن . نمونەش ئەم دو سەرە مافایاو دزەی ئەمڕۆ کە سەردەمانێك بە ناوی شۆڕشگێریەوە تاکی کوردیان تەفرە داو دواجاریش نەك شۆڕگێر نەبون بەڵکو بونە گەورەترین دیکتاتۆر لەم کوردستانە و دەستیان دایە دزی و داوێن پیسیو چەوساندنەوەی خەڵکە تێکۆشەرو ماندوەکەی. تۆشیان لە هیچەوە هێنایەوەو کردیانی بەشت لە سەر خوێنی شەهیدان و تا بە کەمالی ئیسراحەت لە تەڕی بخۆی و لە وشکی بنوی. ئەگینا ئەگەر ئەمانە کە دیکتاتۆر نەبن چۆن تۆیەك کە لە هیچەوە دێننەوەو پۆستی بەرزت ئەدەنێ . یان ئەم کوردستانە پیاوی وەك تۆ ڕۆشنبیری کەمە و تیایدا نی یە یان هیچ کەسی ترمان نی یە لە سیاسەت و کوردایەتی بزانێت؟ ئەوجا دکتۆر بەڕاشکاوی وتی ئە و ڕۆژە ڕۆی خەڵکی بە دروشمی بریقەداری ئێمە بڕوا بکەن . ئەمە زۆر ڕاستە . بەڵام بۆ پێشێلکردنی سەروەری یاسا ئایا لە چشوێنێك دیوتە یان بیستوتە کوڕی فەقیر یاسای پێشێل کردبێت ؟ ئەوە هەر جەلالی تاوانبارە یاسا پێشێل دەکاو ئەیخاتە ژێر پێڵاوەکانی. فڕۆکەوانی تاوانبارو دەست بەخوێن سوربوی ڕۆڵەی کورد ئازاد دەکاو پیاوەتی بە سەر خوێنی شەهیدانەوە دەکات. دزو بێ ئابڕوەکانی دەورو بەریشی چاو لەو دەکەن و بە چەپ و ڕاستا یاسا پێشێل دەکەن هە ر بە نێرەکەری چیان بوێت دەیکەن ئەگەر ئارەزوەکانیان سوار بونی خەڵکیش بێت. وەك هەمیشە ئەمە کاریان بوە. بۆیە ئە و سیستەمە دیکتاتۆریەی وەك خۆت دەڵیی 18 ساڵە پیادە کراوە بە تۆو بە گۆڕینی دەمو چاوەکان چاك نابێت و هەر کارنامەیەکی مامت نابێتە هۆی چاك سازی و ڕازی کردنی خەڵکی کوردستان تەنهاو تەنها دەبێت ئەوانەی 18 ساڵە وەك مۆرانە کەوتونەتە گیانی ئەم میللەتە دەبێت ڕیسوا بکرێن دەبێت سزا بدرێن دەبێت هەرچی دزیویانە بی گێڕنەوە بۆ خاوەنی شەرعی خۆی کە جەماوەرە ئەوانە دەبێت سەرو سمێڵیان پاك پاك بتراشرێت بە کۆڵاناندا بگێڕدرێن ئەگینا هەزار بناغەی پڕۆژەی چاك سازی لەلایەن خۆت و مامتەوە تەنها بە ڕوخان کۆتای دێ بۆ ئەوەش کە دەڵێ ئیستا دەستمان کردوە بە گۆڕانکاری لە حوکمەتەوە دوایش لە ناو یەکێتی . جارێ ئەمە گۆڕانکاری نیە گۆڕانکاری دەبێت لە جیات ئەو دزو داوێن پیسانە کەسانی داوێن پاك و دەست پاکو خاوەن هەڵوێست وشۆڕشگێڕو ئەو کەسانە دابنرێن کە هەرگیز ئامادە نین و چاویان بەرایی نادا لە پیناوی پارەدا مزایدە بە کوردستان و خەڵکەکەی بکەن شەرەف و کەرامەتی کورد هەڕاج بکەن لە پێناوی پەڕژەوەندی شەخسیدا. بەڵام نەك چاکسازی وەك هەمو کات لەترسی مامت دوپاتی دەکەیتەوە کە بەسەرکردایەتی مامت ئەم چاك سازیە دەکەن کەمامت خۆی ئاگرەکەیە و هەر خۆشیەتی حەیای کوردو یەکێتی بردوە لە پێناو پەڕژەوەندی تایبەتی بنەماڵەکەیدا. بۆیە چیتر کەوەری مەدوێ و ئەگەر ناتوانی یان ناوێریت بە سەراحەت بدوێی و ڕاستی بڵێی. چیتر کای کۆنمان بۆ بە بامەکە لێمان مەبەرە ڕوناكخانی دایکت کە ئەمەندە زمان لوسە لە کوێوە بای بێت لەوێوە شەن دەکات. دیارە جەنابت ئەم مەسڵحەت پەرستییە لە دایکتەوە فێر بویت . وا باشترە بڕۆیتەوە بۆ لای ئاغاکانت...