کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زامنکردنی سەرکەوتنی گەورەی خۆپیشاندان لە هەولێرە

Sunday, 06/03/2011, 12:00


نارەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان بەکۆمەڵێک هاوکێشەی نوێوە پێی نایە هەفتەی سێهەمەوە ، کەپێویستە خوێندنەوەی جدی بۆ بکەین وەک .
١/ چەندین پارتی سیاسی بەرەو پۆکانەوەو سڕینەوەی ڕۆڵی مێژویی و پاشکۆبونی دەسەڵات لەهاوکێشەکە دەرکەوتن ، بەتایبەتی هێزە چەپەکان . ئێستا لەهاوکێشەیەکدان ، لەمێژوی سیاسیان ، هەرگیز وازەلیل و بێهەلوێست ودابراو لەجەماوەر نەبونە . بەتایبەتی حزبی شیوعی کوردستان ، کە پێم وایە لەهاوشێوەی قۆناخی پەیمانی دوقولی" بەعس شوعی" ١٩٧٨/١٩٧٣ دەژین ، زوو یان درەنگ دەبێت باجی سیاسی هاوشێوەی کۆنیان بە میللەت بدەن . ئاخر ئەمە چ جۆرە چەپێکە ، لەکوردستان ، لوتکەی گەندەڵی وناعەدالەتی کۆمەلایەتی و توێژێکی مافیایی بەو ئاستە بەرزە هەبێت گەلیش بێتەسەرشەقام ، ئەمیش تەنیا بەبەیانامەیەکی شەرمنانە بڵێ هەڵوێستی خۆم بەبەیانەمەیەک هەیە ، وەک ئەوەی پرسیاریان لێکراوە وەلامیان داوەتەوە !؟. لەوەش کارەساتتر هێزە ئیسلامیەکان (یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی) لەپێشەوەی خەباتی جەماوەری لەچاو چەپەکان بن بۆیە ئێستا کاتێتی وەک فەرهاد سەنگاوی هاوار بکەین و بڵێێن مارکس گۆڕ هەلتەکەنە بزانە شەقام بۆ عەدالەتی کۆمەڵایەتی جولاوە کەچی ئیسلامی لەبری چەپ لەمەیدانە .
٢/ بۆمێژوو بڵیم ٦٨ مەلاکەی هەولێر (سەرباری پاشەکشەی هەندێکیان) بەیانامەکەیان لە ئیدانەی تەقە لە خۆپیشاندەر و ، مافی خۆپیشاندانیان بە رەوای موسلـمانان زانی ... ئەو مەلایانە زۆر بوێرانەتر دەرکەوتن ، لەسەدان بەناو "نوسەرو ڕۆشنبیر" کە ماوەیەک لەمەوبەر بەناوی مەدەنی بونەوە رەخنەیان لەو مەلایانە دەگرت، کە ئەوانە دژی دیموکراسی و مەدەنین . بەلام لەنوێترین کارەسات و تاوانی پارتی یەکێتی قوتابیانی زانکۆ دادەخات و ئیرهاب ئاسا بوار نادات خەلکی هەولێر ئیدانەی تەقەکردن لەبراو خوشکەکانی بکات ...کەچی ئەو سەدان نوسەرو ڕۆشنبیرە بەیەک دێریش قسەیەک ناکەن و بەردەوامیش پاساوی ترسنۆکانە بۆ هەلویست نەنواندن دەبینەوە ؟ با واز لەوتۆمەتە قێزەوانانەی هاوشیوەی موبارەک و عەلی سالح بهێنن خۆپیساندەران دەستی دەرەکیان لەپشتە ، جونکە هەمومان دەزانین ئەو خەلکە ئازار و ناعەدالەتی خستۆتیە سەرجادە نەوەک ئیتلاعات !
٣/ ئەوەی لەو ماوەیە دەبینرێت گۆڕان ، بۆ ناو جەماوەر و هاندانی خەڵک دەنگە تورەکانی (گەنجەکان) دەنێرێت بەلام بۆ مەسەلە گرنگ و ڕێکەوتنی ٢ قوڵی ، لەهاوشیوەی دانیشتن لەگەڵ یەکێتی یان پڕۆژەی سیاسی لەگەل یەکگرتوو کۆمەڵ ، کۆنە مەکتەب سیاسیەکانی یەکیتی نوێنەرینە .ئەمەش سیگناڵێکی مەترسیدار وفاولێکی سیاسیە . ئەگەر کۆنەبەرپرسە یەکێتیەکان وگۆرانە نوێکان ، بیانەوێت تاوانەکۆنەکانیان ، پاک بێتەوە ، پێویستە لەسەنگەری یەکەمی خۆپیشاندەران بن و داخوازی و ڕیکەوتنەکانیش تەسلیم بەدەنگە گەنجەکان بکەن ، چونکە دلنیام ئەو ان لەهیج داخوازیەکی خەڵک پاشەکشە ناکەن .
٤/ سەرلەنوێ لەدەڤەری سەوز ، خۆپیشاندان ، زۆربەی شارو سارۆچکەکانی گرتۆتەوە . بەڵام یەکەم جارە بەوئاستە تەشەنە و داخوازیەکان بەرەو سەرەتای ڕیشەیی ببات ، بەلام ناهەقمان نیە ترسە گەورەکە لەوەداببینین ، کە یەکگرتوو وگۆران و کۆمەڵ ، کاریگەری بڕیاری سیاسیان بەسەر شەقام زاڵ ببێت و ببێتە مەترسیەکی جدی کەئەو نارەزایەتیانە لەداخوازی شەقام بۆ هەندێ داخوازی ریفۆرم ، دور لەسزا و لابردنی بەرپرسانی گەندەڵی پارتی ویەکێتی بەچارەسەری گۆڕینی سەرۆک حکومەت ، کۆتایی پێ بینیت و هاوشێوەی ریفراندۆم بڵێن دۆر درا تەقەی برا !
٥/ئەمە چەندین جارە دەڤەری سەوز و زەرد وەک تورکیای ئاسیا و ئەورپا یان کۆنە ئەورپای ڕۆژهەلات و ڕۆژاوا لەبواری هەناسەی دیموکراسی بۆمان دەردەکەویت یار دەکەوێت ، کەچی بارزانیش بەردەوام شیعرو پەخشانمان لەسەر تەلەفزیۆنەکان پێ دەفرۆشێ "خۆپێشاندان مافێکی رەوایە" بەلام لەبواری پراکتیکدا هەولێر زیندانێکی هاوشێوەی قەڵای باستیل کۆن و فەلوجەی نوێی پڕ لەهێزی تۆقێنەرە . ئاخر چ شەرمێکە بۆ پارتێک کە لەپایتەختەکەی بوار نەدات بەمەدەنیانە ئیدانەی تەقە لە سورکێو و شیرزادە قارەمانەکان بکات . تۆ بڵێی کە بارزانی قسە دەکات ، هەست ناکات گالتەمان پێی دێت ، چونکە هەولێر و هێزە تۆقێنەرەکانی حزبەکەی تەنانەت ئەوەندەی لە هاوشێوەی ئەمنی بەعسی سوری وئیتلاعاتی ئێران دەچن لەهیزە سەرکوتکەرەکانی مەلیکی بەحرێن و سەرکی یەمەن ناچن
٦/ قارەمانێتی ١٦ ڕۆژی بوێرانەی خەڵکی سلێمانی و گەرمیان و لەشەهید و بریندار و شەونخونی وئیرهاب بەرامبەریان ... وابەروبومەکانیان ، بە سەرەتای شکستە گەورەکەی دەسەڵات دەبینین . بەڵام بافێل لەخۆمان نەکەین تاپایتەخت نەجولێ (نەدەسەڵات پاشکشەی گەورە دەکات ، نەئۆپزسیۆن و شەقامیش ، دەتوانێ سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکات) . چونکە هەموکات پایتەخت یەکلاکەرەوەی هاوکێشەکانە ، نوێترین نمونەش لەم هاوکێشەدا ، قەزافی ، زۆرینەی دەسەڵاتی لیبیای لەدەست نماوە ، بەلام بەهۆی ئەوەی پایتەخت لە دەستێتی ، ئەگەر ناوەندە بریار بەدەستەکانی جیهان ، بەهانای شٶڕشگێرانی لیبی نەچن ، ئاستەمە بەرامبەر قەزافی بتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن . هاوکات لە ڕاپەرینی ٩١ی خەلکی باشور ی عیراق و باشوری کوردستان ئەگەر سەیر بکەین ، سەدام بەس بەغدا و چواردەورەبەری بەدەستەوە مابوو ، بەلام کەپایتەخت نەگیرا ، ڕژێمی سەدام توانی هەموو ناوجە کان بگریتەوە. بۆیە ئەگەر ئۆپزسیۆن و شەقام لەدەڤەری سەوز دەیانەوێت گٶران و دەستکەوتی گەورە بەدەست بهێنن ، پێیوستە بەرنامەیەک بۆ جولانی هەولێر دابنێنن ، ئەویش بەچرکردنەوەی خەبات و قورسایی خستنە سەر تێکشکانی ترسی پارتی و پاراستنە لەهەولێر ، ئەگەرنا دەستکەوتەکان زۆر بە نیوە چلی دێتە بەرهەم . تکایە کۆتایش بەوە بهێنن هەولێر ناجولێ ، چونکە ئازارەکانی هەولێر گەلێک گەورەتر و خەفەکراوترە لەسلیمانی وگەرمیان بۆیە زوویان درەنگ قەڵاش دەست لەملی بەردەرکی سەرا دەکات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە