بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێك نایه‌ت؟!
Thursday, 11/09/2014, 12:00
1791 بینراوە
به‌هۆی ئه‌و دابه‌شكاریه‌ی. سنوری جوگرافی باشوری كوردستان. له ڕوی سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی و هتد.. به‌سه‌ر دوو وڵاتی دراوسێی وه‌ك (توركیا. ئێران) به به‌رده‌وامی كێشه‌ی زۆری بۆ گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه، ئه‌وه‌ی كه بڕیار له سه‌ر فه‌رمانه‌كان ده‌دات و له پشتی به‌ڕێوه به‌ران و كاربه‌ده‌ستانی باشوری كوردستانه‌وه‌یه. خودی ئه‌و دوو وڵاته‌ن نه‌ك كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم.
بێگومان له دواین هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا كه له 30نیسان ئه‌نجام درا. له‌ناوچه‌ی سلێمانی دا گۆڕان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. به‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا. كه به درێژایی حكومڕانی له ساڵی 1991 وه یه‌كێتی ئه‌و شاره‌ی به‌ڕێوه بردوه. به‌ڵام ئه‌مجار به‌رامبه‌ر به گۆرانی له هه‌ناو ده‌رچوی خۆی دۆڕا.
له‌ناو باشوری كوردستانیشدا. هه‌تا ئێستاش دوو جۆر ده‌سه‌ڵات پیاده ده‌كرێت. كه به‌ناوچه‌ی (سه‌وز. زه‌رد) ناسراوه. كه باسه‌كه‌ی ئێمه تایبه‌ته به‌ناوچه‌ی سه‌وزی جارانه كه ئێستا بۆته نیللی پۆش. به‌ڵام به‌هۆی پشتگیریه‌كانی ئێرانه‌وه بۆ یه‌كێتی. له‌دوای چوار مانگ زیاتر. تا ئێستاش هه‌ر هه‌مان ده‌سه‌ڵاتداری ڕابردوو. كه ئێستا بۆته هێزی دووه‌م ئاماده‌نیه ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵاته‌كانی یه‌كه‌می ناوچه‌ی سلێمانی بێت،
ئێران بۆ پشتگیری گۆران ناكات.
به‌هۆی نزیك بونه‌وه‌ی گۆڕان له توركیای هاوپه‌یمانی پارتی. له‌ڕێگه‌ی خودی پارتی یه‌وه. له‌لایه‌كه‌وه. ئیران سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به كۆنه جێگره‌كه‌ی حزبه هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له دۆستایه‌تی و پشتگیریه‌وه. گۆڕا بۆ دژایه‌تی و بگره دۆژمنایه‌تی. له‌لایه‌كیتره‌وه. هاوكاریه‌كانی و پشتگیریه‌كانی بۆ یه‌كێتی زۆر له جاران زیاتربو، چونكه هه‌رچه‌نده جێگه‌ی داخه به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا. بڕیاربه‌ده‌ستی یه‌كه‌م و كاریگه‌ر (ئێران. توركیا)یه. له‌ناوچه‌ی سلێمانیشدا هیچ كاتێك ئێران ڕازی نابێت. ده‌سبه‌رداری بكات له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ڕێگه‌ی یه‌كێتی یه‌وه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌تی، خودی سه‌ركرده‌كانی گۆڕانیش باش ئه‌مه‌ده‌زانن. له‌ناوچه‌ی سلێمانیدا به‌بێ ئێران هیچ ناكرێت. هه‌ربۆیه چاویان له كۆمه‌ڵێك مافی خۆیان خه‌واندوه. و دواجار ڕازی بون كه پۆستی پارێزگای سلێمانی دوو ساڵ به دوو ساڵ له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا به‌ڕێوه‌ببردرێت. كه تائێستاش ئه‌مه ته‌نها له گوتاردا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه یه‌كێتی له‌و ڕێككه‌وتنه‌ش په‌شمان بوبێته‌وه!