کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژماره‌يه‌ك له‌ تاوانباری ١٧ی شوبات جه‌ژنانه‌یان لە پاراستن وەرگرت

Friday, 11/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنێری سلێمانی
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزیک له ‌دلير محمه‌د ساڵح ناسراوه‌ به‌ دلێری پۆليس، ئيستا به‌رپرسی ڕێكخراوی ئاشتیيه‌، كه‌ پاراستن بۆی دامه‌زراندووه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌ پاراستنی لقی ٤ پارتییەوه‌ بيستووه‌ پێی راگه‌ياندين، كه‌ رۆژێك پيش جه‌ژن واته‌ عه‌ره‌فا، مه‌سرۆر بارزانی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن جه‌ژنانه‌ی بۆ ٢٠ له‌و كه‌سانه‌ ناردووه‌ كه‌ تاوانبار و ته‌قه‌كه‌رانی رۆژی ١٧ی شوبات ناسراوون، جه‌ژنانه‌كه‌ش بۆ هه‌ريه‌كه‌يان له‌ زه‌رفێكدا، كه‌ بری (٢٠٠٠) دۆلار بۆ ١٠ تاوانبار كه‌ به‌رپرسی ئاسايش و سه‌ربازيین، هەروەها بری(١٠٠٠) دۆلاريش بۆ ئه‌وانه‌ی پلەکانیان لە خوار ئەوانەوە بووە و به‌ ئاشكرا ته‌قه‌يان كردووه‌، له‌وانه‌ سامانی ئه‌حه‌ ده‌مانچه،‌ كه‌ هه‌واڵگرییه‌ له‌ فه‌رمانده‌ی سليمانی، به‌ چاكه‌ت ره‌شه‌كه‌ ناسراوه،‌ كه‌ له‌به‌رده‌م لقی ٤ به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ له‌ خه‌لكی سلێمانی كردووه‌.
به‌ پێی ووته‌كانی دلێر هه‌ريه‌كه‌ له‌ هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فای به‌رپرسی پێشووی لقی ٤ و شه‌مال عه‌لی به‌رپرسی پاراستنی سليمانی سێ رۆژ پێش جه‌ژن هه‌ريه‌كه‌يان سه‌ياره‌يكی وه‌نه‌وشه‌ی مۆدێل ٢٠١١ وه‌رگرتووه‌، ئيستا هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا جيگری مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخستنی پارتیيه‌ له‌ هاوينه‌ هه‌واری سه‌لاحه‌دين.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی پێڕاگه‌ياندین، كه‌ له‌ زاری مه‌سرۆر بارزانیيه‌وه‌ گرێنتی ئه‌وه‌شيان پێدراوه‌، كه‌ ئه‌و برياره‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ ته‌سليم كردنی تاوانبارانی رۆژانی ١٧ی شوبات و به‌دواوه‌ جيبه‌جێناكريت و كه‌س ته‌سليم ناكه‌ن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە