وەفدێكی باڵای ئەمەریكاو گۆڕان كۆبونەوە بایدن: نابێت توندوتیژی بەرانبەر خۆپیشاندەران بەكاربهێنرێت
Sunday, 13/03/2011, 12:00
کوردستانپۆست: فهرموون لهگهڵ ئهو ههواڵه که راستی دورستی ههواڵی کوردستانپۆست دهردهخات و ههوڵی ههموو ئهوانهش که پهیوهندییان کردووه به ئیدارهی ئهمریکی دهردهخا که فشارێکی جددیان خستۆته سهر دهسهلات بۆ بهکارنههێنانی توندو تیژی و رهوایهتی خۆپیشاندان....سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەمە وەفدێكی باڵای ئەمریكی كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕاندا ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی خۆپیشاندانەكانی هەرێم و بارودۆخی سیاسی كوردستان.
وەفدەكەی ئەمریكا پێكهاتبوون لە بەرپرسی سیاسی سكرتێری یەكەمی سەفارەتی ئەمریكی لە بەغداد لەگەڵ قونسوڵی گشتی ئەمریكی لە هەولێر و سكرتێری قونسوڵخانەی ئەمریكی وەفدەكەی گۆڕانیش بریتی بوون لە محەمەد تۆفیق رەحیم و دانای ئەحمەد مەجیدو سەركۆ عوسمان.
محەمەد تۆفیق رەحیم وتەبێژی بزوتەنەوەی گۆڕان لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی "كۆبونەوەكە زیاتر دەربارەی خۆپیشاندانەكانی كوردستان و بارودۆخی سیاسی هەرێم بوو".
ئەوەشی خستەڕوو وەفدە ئەمریكییەكە ئەوەیان دووپاتكردۆتەوە كە سیاسەتی ئەوان لە هەموو جیهانو كوردستانیشدا ئەوەیە كە خەڵك ئازادە لەوەی خۆپیشاندان بكاتو پێویستە دەسەڵاتیش گوێیان لێبگرێت و نابێت توندوتیژیی بەرانبەریان بەكار بهێنێت.
هەروەها وتی "ئەمریكییەكان رایانگەیاندووە كە ئاگاداری هەموو ئەو توندوتیژیانەن كە لەلایەن دەسەڵاتەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجام دراون و قسەی خۆشیان لەبارەوە كردووە، هەروەها وتیشیان جۆزێف بایدنی جێگری سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو مەسەلەیە لەسەر خەتەو بە كاربەدەستانی هەرێمی راگەیاندووە كە نابێت بەرامبەر بە خۆپیشاندەران توندوتیژی بەكاربهێنن".
بەپێی زانیارییەكانی سایتی هاوڵاتی، چاوەڕوان دەكرێت وەفدەكە لەگەڵ یەكێتیو پارتیشدا كۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
له سایتی "هاوڵاتی" وهرگیراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست