کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن مەلا خانەقینى دۆڕاند بەرزانیش سلێمانى ئەدۆڕێنێ

Sunday, 08/02/2009, 12:00


خانەقین ئەو شوێنەیە كە بەردەوام یەكێتى گرەوى بردنەوە ى لە سەر ئەكرد، وە شوێنێكە زۆرترین مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى و كادرى هەیە ، بەردەوامیش هەموویان دەنگى یەكێتى بوون ، وە یەكێتى زۆر ترین مەسرەفى بۆ ئەم شارە كردوە ، خەڵكەكەشى تێكۆشەر ترین خەڵكن و بەردەوام لەژێر چەوساندنەوەدا بوون ، دوو جار بە دەستى پێشمەرگەكانى یەكێتى ڕزگارى بوە ، بەڵام ئەمجارە لە هەڵبژاردنى پارێزگاكاندا هەرچەندە زۆرترین دەنگى تیا هات بۆ لیستى هاوپەیمانى بەڵام بۆ یەكێتى ئەو خەونەیان نەهاتەدى و نوێنەرەكەى یەكێتى دەرنەچوو ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى ئەو نوێنەرەى سەرپەرشتى خانەقینى دەكرد مەلا بەختیار بوو ، لاى خەڵكى ئەو دەڤەرەش مەلا ناو زڕاوترین خەڵكە ، لە دوایى ئاشەوە و گیرانى مەلا بەختیار بەردەوام ئەم پیاوە گرگنە لە هەلێك دەگەڕا هەق لە یەكێتى بكاتەوە ،بۆیە ئەمجارە گورزى خۆى وەشاند ، بە پێى ئەو زانیاریانەى دەست كەوتون، که‌ به‌ڕێکه‌وتنێکی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ پارتییدا، مه‌لا به‌ختیار خانەقینى فرۆشتوە بە پارتى  ئەوە خانەقین بۆ یەكێتى فت ، مەلا بەختیار واى زانى ئەمە شەڕى تەكەتولە و ئەمەشى بۆئەچێتە سەر ، مێژووى مەلاش وایە تائێستا ئەو ئیشەى بۆى چووه‌ بە سیاسى و پێشمەرگایەتى تیاى سەركەوتوو نەبووە ، لەوەو پێش ویستى لە ڕێگەى ئەو شەڕەوە كە بە كاك نەوشیروانى بفرۆشێ یەكێتى توشى كارەساتێك بكات، ئەوەشى بۆ نەكرا ، هه‌ر وه‌ک چۆن لە كاتى ئاشا خۆى تەسلیمى پارتى كرد و ویستى بە پارەو چەكى پاراستن یەكێتى تێك بدات، بەڵام یەكێتى و سەركردایەتیە كەى دەرسى لێ وەرناگرن ،ئەوەى ماوەتەوە سلێمانیە ، سلێمانى بۆ یەكێتى قەڵایەكى بە هێز بوو بەڵام وا خەریكە ئەویشى لە كیس دەچێت، دیارە ئەم جارەش بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەم شارە بۆ یەكێتى ئەدات بە دۆڕاند ، خەڵکى سلێمانى زۆر پەستن لە حاكمانى جەهل و دزو گەندەڵ ، ئەمجارە زۆر ئەستەمە دەنگ بدەنەوە بە هیچ كەسێك ئەگەر لیستێكى جیا نەبێت چونكە بێ تاقەت بوون لەم نەزانانە، لەم دزانە، بەرزانى ئەحە سمێڵ، كە ئێستا لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانییە یەكێكە لەو لێپرسراوە دۆڕاوانەى، كە ناتوانێ تەنانەت مەڵبەندەكەى خۆشى ڕێك بخاتەوە تەنانەت لە ناو ستافەكەى خۆشیدا تێك شكاوە، ئەوەشى تا ئێستا ئەم پیاوەى هێشتۆتەوە تەنها پارە و وەعدى درۆ ، ئەو ئیشەكەى خۆى لە بیر چۆتەوە ئێستا بۆ قەرەبالغى مەڵبەند هەندێك ئیش ئەهێنێتە ناو مەڵبەندەوە كە ئەوە ئیشى مەڵبەند نیە بەڵام بۆ قەرەباڵغى بەرزان بانگیان دەكاتە ناو مەڵبەندەوە وەكو كۆكردنەوەى یەزیدیەكان و پارە دان پێیان ، بۆ سەرژمێرى كەس و كارى شەهیدانیش شوێنێكى داونەتێ و قەرەباڵغیەكى زۆرى دروست كردوە ئەوەى بەوێدا بڕوات و نەزانێ ئەوە چیە وا ئەزانێ مەڵبەند گەشەى كردوە ، بەڵام ئیشە سەرەكیەكەى كە ڕێكخستنە ئێستا بەرزان و باندەكەى بیر یان چوە ، بۆیە من بە تاڵەبانى دەڵێم چۆن ئەوەى چاوەڕێت نەدەكردئەوەبوو لە خانەقین نوێنەرەكەى یەكێتى بیدۆڕینێ بەرامبەر پارتى ، بەڵام ئەبێت لە سایەى سەرى بەرزانى ئەحە سمێڵەوە چاوەڕێى ئەوە بێت لە سلێمانى توشى گەورەترین شكست بیت ، من دڵنیات ئەكەمەوە و ئەشیبنى ، ئەو كاتە ى كە دەستت چزا بە ئاگرەكەدا بیرى ئەم نوسینەى منت دەكەوێتەوە ، ئەزانم ئێستا بڕوام پێ ناكەیت بەڵام كەوتنت لەم شارە زۆر نزیكە ، ئەو كاتە پەشیمانى دادى تۆش نادات ، جەنابتان نازانن خەڵكى ئەم شارە چەندە بێ تاقەت و وەڕسن لەم ستافە دزو گەندەڵەى بەرزان ، تۆ بڕوا مەكە و ئێمەش دەنگت نادەینێ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە