باری ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان له نێوان هه‌ڵپه‌ی شۆڤینزمی عه‌ره‌بیی ده‌سه‌ڵاتدار و بێهه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورددا
Saturday, 24/01/2009, 12:00
1715 بینراوە
وا جارێکی تر سوپای عێراق ده‌ستی به سه‌ر گشت ئه‌و ناوچانه‌دا گرته‌وه که له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه که‌وتبوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان. هه‌ڵمه‌تی سوپای عێراق بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له خانه‌قین‌و جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر ده‌ڤه‌ره‌کانی پارێزگای موسڵی گرته‌وه‌و وا ئێستاش ناوچه‌کانی که‌رکوکی به ته‌واوی خستۆته‌وه ژێر ڕکێفی خۆی. ئێستا هێزه‌کانی سوپای عێراق گهیشتونهتهوه ئه‌و شوێنانه‌ی پێش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس دا بوون.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای حکومه‌تی عێراق له نکۆڵی کردن له مافه‌کانی کورد‌و دابڕینی خاکی کوردستان، هه‌مان سیاسه‌تی حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراقه که له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه پێڕه‌و دهکرێو له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا خۆی گه‌یانده لووتکه. ڕژێمی به‌عس هه‌موو تواناکانی خۆی بۆ له ناوبردنی کورد ته‌رخانکرد، کوردستانی کاولکرد، چه‌کی کیمیایی به‌کار هێنا، به‌کۆمه‌ڵ خه‌ڵکی ڕاگواست، ناوچه‌کانی به عه‌ره‌ب کرد‌و پێکهاته‌ی دیمۆگرافی کوردستانی گۆڕی. ئه‌و کێشه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دا به کێشه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان دانراوه، له ڕاستیدا کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستانه که به‌عس به زه‌بری ئاگرو ئاسن له کوردستانی دابڕیو ئێستاش هه‌مان سیاسه‌ت له لایه‌ن حکومه‌تی عه‌ره‌بی عێراقه‌وه به‌رده‌وامی پێده‌درێ.
سیمای هاوبه‌شی حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق تا ڕوخانی ڕژێمی به‌عس بریتی بووه له‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات له ژێر ده‌ستی که‌مینه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌دا قۆرخکراوه‌و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش داووده‌زگاکانی حکومهتو به تایبه‌تیش سوپای عێراقی به‌کارهێناوه تا به دڕندانه ترین شێوه به گژ داخوازیه‌کانی که‌لی کورددا بچێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سڵی له هیچ شتێک نه‌کردۆته‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی که‌مینه‌ی سوننه داپڵۆسینی زۆرینه‌ی شیعه‌شی گرتبۆوه، هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش دووچاری سیاسه‌تی چه‌وسانه‌وه‌ی مه‌زه‌بی بوون. له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه حکومه‌تی عێراق‌و گشت داووده‌زگاکانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی شیعه دان. شیعه که خۆیان له سه‌رده‌می به‌عسدا دووچاری سه‌ختترین باری چه‌وسانه‌وه بوون، ئه‌وا ئێستا حکومه‌ته‌که‌یان هه‌م کورد‌و هه‌م که‌مینه‌ی عه‌ره‌بی سوننه ده‌چه‌وسێنێته‌وه. تاکه جیاوازییه‌ک ئه‌وه‌یه که ئێستا ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه له ژێر ئاڵای شه‌رعییه‌تی زۆرینه‌دا ده‌کرێ. هه‌ر بۆیه نابێ به ئومێدێکی زۆره‌وه چاوه‌ڕوانی له ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی عێراق بکرێ، چونکه چ له ڕابردوودا‌و چ ئێستاشی بێته سه‌ر ئه‌وه‌ی حوکمی عێراق ده‌کا به‌رامبه‌ر به کورد سیاسه‌تی ڕهگهزپهرستیو شۆڤێنی پێڕه‌و ده‌کا.
هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، به‌شێکی زۆری ئه‌و کێشانه‌ی تا ئێستا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌کراون له که‌مته‌رخه‌می ده‌زگا ناوه‌ندییه‌کانی عێراقه‌وه‌یه‌و به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسیه‌تی پاوانخوازی‌و شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی عێراق. به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری کوردیش له‌م هاوکێشه‌یه‌دا به‌شێکی گه‌وره‌ی به‌رده‌که‌وێ. ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ی ئێستا شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی عێراق ده‌یدا به خۆی بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌وه‌وه هاتووه که سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری کورد کاتی خۆی له به‌غدا مادده‌ی 53 ی ئیداره‌ی کاتیی عێراقیان ئیمزا کردووه، که به پێی ئه‌و مادده‌یه هێزی پێشمه‌رگه بۆی نییه له‌و ناوچانه‌دا بێ که له پێش 09/04/2003 له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس دا بوون. سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری کورد بۆ ئه‌م مادده‌یه‌یان ئیمزا کردووه؟ ئایا پرسیان به گه‌لی کورد کردووه؟ یان پرسیان به په‌رله‌مانی کوردستان کردووه؟ یان ڕاوێژی یاساییان له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌و مادده‌یه کردووه؟ تۆ بڵێی سه‌رانی کورد له ئاکامه‌کانی ئیمزاکردنی ئه‌م مادده‌یه‌یان نه‌زانیبێ؟! ئه‌وانه و کۆمه‌ڵێ پرسیاری تریش وا باشه ڕووبه‌ڕووی خۆیان بکرێنه‌وه. چونکه له ووڵاتی ئێمه‌دا هیچ ده‌زگایه‌ک یان ئۆڕگانێک نییه که بتوانێ له سهرپێچیو هه‌ڵه‌ی سه‌رانی کورد بپرسێته‌وه.
جگه له‌وه سه‌رکردایه‌تی کورد له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه زۆر بێ پلان کاریان کردووه‌و ده‌ربه‌ستی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی گه‌له‌که‌مان نه‌بوون، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو له ئاستی سه‌رده‌مه‌که‌ش دا نه‌بوون. خه‌مساردی، بێباکی، خۆشباوه‌ڕی به به‌ڵێنی بێ بنه‌ما، ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا بێ ئه‌وه‌ی شتێکی نووسراو له به‌یندا بێ، هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتن له کاتی خۆیدا له سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی حکومه‌تی عێراق‌و جێبه‌جێ نه‌کردنی مادده‌ی 140 له قۆناغه دیاریکراوه‌کانی خۆیدا. هه‌موو ئه‌مانه له لایه‌ن شۆڤێنیزمی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌بی عێراقه‌وه وا ته‌رجومه کرا که ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌وه‌نده‌ی به ته‌نگ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان‌و پڕکردنی گیرفانهکانیانن ئه‌وه‌نده به ته‌نگ کێشه‌ی گه‌له‌که‌یانه‌وه نین، هه‌ر بۆیه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه که له هه‌موو بواره سیاسی، ئابووری، ئیعلامی، ... یه‌کانه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر کورد‌و ئه‌م هه‌له‌شیان قۆسته‌وه تا ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان جارێکی تر بخه‌نه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. له ڕاستیشدا له‌م لێکدانه‌وه‌یاندا به هه‌ڵه‌دا نه‌چوو بوون.
له کاتێکدا سه‌رۆک کۆماری عێراق سکرتێری گشتی یهکێتیو جێگرێکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یهکێتیو جێگرێکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی‌و سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێراق کورده‌و ئه‌ندامی پارتییه، کۆمه‌ڵێک وه‌زیرو جێگری وه‌زیرو 53 ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانه، پرسیارێک دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و زاتانه له به‌غدا چی دهکهنو چ ده‌ورێکیان بینیوه بۆ ئه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بخه‌نه به‌رده‌م حکومه‌تی عێراق؟ یان ئه‌وه‌تا ده‌بێ دان به‌و ڕاستییه تاڵه‌دا بنێین که ئه‌م پۆستانه، وه‌ک پۆسته‌کانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام، پۆستی کارتۆنین یان ئه‌وه‌تا ئه‌وانه ئه‌ونده‌ی به ته‌نگ کار‌و به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی خۆیانه‌وه‌ن ئه‌وه‌نده به ته‌نگ گه‌له‌که‌یانه‌وه نین که له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان له‌و پۆستانه دانراون یان بۆی هه‌ڵبژێرداون تا داکۆکی له گه‌له‌که‌مان بکه‌ن. له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن که پێشی سوپای عێراق بگرن‌و منداڵه‌کانیان به کوشت بده‌ن، یان داوا له لق‌و مه‌ڵبه‌نده‌کانیان ده‌که‌ن پێشی سوپای عێراق بگرن! ئه‌م کێشه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان حکومه‌تی عێراق‌و هه‌رێمدا هه‌یه کێشه‌یه‌کی سیاسییه‌و ناکرێ له ڕێگه‌ی چه‌که‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ، ئێستا کورد خۆی به‌شێکه له حکومه‌تی عێراق‌و ئه‌رکی نوێنه‌ره‌کانی کورده له به‌غدا که نه‌هێڵن حکومه‌تی عێراق به‌ره‌و دیکتاتۆری بڕوا، ناکرێ له لایه‌که‌وه له به‌غدا په‌نجه‌مۆری هه‌موو بڕیارێکی حکومه‌تی عێراق بکهنو پشتیوانی خۆیانی بۆ ده‌ربڕن له لایه‌کی تریشه‌وه خه‌به‌ر بنێرن که خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان، یان پێشمه‌رگه‌کانیان به گژ ئه‌و سوپایه‌دا بچنه‌وه. ئه‌مه بانێکه‌و دوو هه‌وا، گه‌لی کورد ناهه‌قی نییه که نه به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ههرێمو نه به نوێنه‌ره‌کانیان له به‌غدا باوه‌ڕ ناکه‌ن.