کوردستانی ئێران 30 ساڵ دوای به‌رپابوونی جه‌نگێکی خوێناوی
Friday, 21/08/2009, 12:00
سه‌ری ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه داده‌نه‌وێنم که به خوێنی خۆیان کوردستانیان لاله‌زار کرد له 28 مانگی گه‌لاوێژی 58 هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 19 ئه‌گوستی 79 جه‌نگێکی سه‌رتاسه‌ری زۆربه‌ی ناوچه کوردنشینه‌کانی کوردستانی ئێران که له ژێر سه‌یته‌ره‌ی حیزبه کوردییه‌کاندا بوو گرته‌وه جه‌نگێک که ئاسه‌واری وێرانکه‌ری به سه‌ر کوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه ئێستاش به‌رده‌وامه که‌م یان زۆر کاریگه‌ری له سه‌ر هه‌موو تاکه‌کانی کورد له چه‌ند جیلێکدا دانا هۆکاری ئه‌و جه‌نگه که یه‌کێک له درێژترین و بێئاکامترین جه‌نگه‌کانی کورد بوو له پارچه‌یێکی کوردستان شایانی وردبوونهویه ، یه‌که‌م بۆ ئه‌م جه‌نگه ڕوییدا کێ تاوانباری هه‌ڵگیرسانی بوو ؟ نائه‌کرا ڕوو نه‌دا ؟ ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌که له پێناو به‌دیهێنانی خواسته‌کانی گه‌لی کوردا بوو نه‌ئه‌کرا به شێوازێکی که چالاکی بۆ بکرایه ؟ به ڕای من ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه به وردی بیری لێ بکرێته‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له هۆکاره‌کان بڕوانین باشتر وایه بگڕینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه و سه‌یری نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستانی ئیران و هێزه باڵا ده‌سته‌کان بکه‌ین
نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دوای روخانی ڕژێمی پاشایه‌تی و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له کوردستان رێگه‌ی خۆش بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شیک له کوردستان بکه‌ویته ده‌ست هێندێک هێزی سیاسی کوردی. کوردستانی سیاسی کراوی ئه‌و سه‌رده‌مه که له ژێر کاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی سیاسیه ناسێونالیست و چه‌په کانی کوردستاندا بوو بریتی بوو له هه‌موو شار‌و گونده کوردییه‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و هه‌موو پارێزگای کوردستان جگه له بیجاڕو ده‌وروبه‌ری ، ناوچه‌کانی باکوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای کرماشان تاوه‌کوو قه‌سری شیرین و نزیکی شاه ئاباد ، ئه‌م ناوچانه به‌شێکی زۆری کوردستان به تایبه‌تی ناوچه سونی و کاکه‌یی نشینه‌کان ده‌گرێته‌وه به‌ڵام به‌شێکی گرینگی کوردستان له نێو ئه‌م نه‌خشه‌دا نییه وه‌کوو زل شاری کرماشان وبه شێکی گرینگی پارێزگاکه‌ی و پارێزگای ئیلام و ناوچه له‌ک نشینه‌کانی پارێزگای لورستان که ئه‌م سێ ناوچه‌یه هه‌ر چه‌ند به‌شێکن له ناوچه‌ی زمانی و ره‌گه‌زی کوردستان به‌ڵام حیزبه ناسێونالیسته کانی کورد به هۆی سروشتی لۆکاڵیانهوه قه‌ت نه‌یان توانیوه له‌وێ حیزبی جه‌ماوه‌ری بن، ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه له‌و ناوچانه‌ی که له ژێر سه‌یته‌ره‌ی حیزبهکاند بوون ناوچه‌یه‌کی به‌ر ته‌سکه و له‌و سه‌ردمه دا به تایبه‌تی که‌مترین ژیانی پیشه‌سازی تێدا بوو، له په‌راویز خستنێکی زۆر دابوو له لایه‌ن حکومه‌ته جۆراجۆره‌کانی تارانه‌وه حکومه‌تی پاشایه‌تی میلله‌تێک به ناوی کورد له ناو قاموسیدا نه‌بوو و هه‌ولی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌ویی کوردی ئه‌دا وه‌کوو ئێرانی ره‌سه‌ن سه‌یری ده‌کردن که له مێژوی کۆندا به جێ ماون هه‌ر چه‌ند له کاتی ته‌عامول له گه‌ل کوردستنی باشور دا توشی سیاسه‌تی دژ به یه‌ک و ته‌ناقوز ده‌بوو دوای شۆڕشیش سیاسه‌تی رژێمی ئیسلامی برایه‌تی ئیسلامی و له بیر کردنی جیاوزی نه‌ته‌وه‌یی به کوفر دانانی ئه‌م چه‌مکه بوو ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به ناسیونالیسته ئێرانییه‌کانیش به تایبه‌تی به‌ره‌ی میلی و هه‌موو هاو بیرانی خوالێخۆش بوو د.موسه‌دق. کورده‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی
,باسمان کرد هه‌ر وه‌ها خزمایه‌تێکی زۆریان له گه‌ڵ کوردستانی باشوردا هه‌یه‌و به توندی له ژێر کاریگه‌ری شۆڕشی ئه‌یلول دابوون به شکه‌ستی ئه‌و شۆڕه‌شه هه‌ستیان به شکه‌ستی خۆیان ده‌کرد تامه‌زرۆی هه‌ستانه‌وه‌یان ده‌کرد به‌گشتی تێکه‌ل بوونی ئه‌م ناوچانه له‌گه‌ڵ باقی شوێنه‌کانی ئێران‌دا له نزمترین ئاستی خۆێیدا بوو له کاتێکدا زۆر شتی هاوبه‌ش له گه‌ڵ کوردستانی باشور ده‌یبه‌ستنه‌وه که تازه له دوای شکه‌ستی شۆڕشی ئه‌یلول شۆڕشی نوێی ته‌جروبه ده‌کرد و هه‌ستێکی به قوه‌تی نامۆ بونی حکومه‌ت (به ئێستاشه‌وه) ره‌گی درێژی داکوتابوو، هه‌ست به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی تاڕاده‌یه‌کی زۆر بوونی هه‌بوو له لایه‌کی تریشه‌وه به هۆی بۆشایی سیاسی حکومه‌ته‌وه حیزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان به‌رده‌وام ئه‌م هه‌له‌یان ده‌قۆسته‌وه گه‌شه‌یان پێ ده‌دا و جیاوازییه‌کانیان تۆختر ده‌کرده‌وه
نه‌خشه‌ی سیاسی تاران له‌و سه‌رده‌مه‌دا حکومه‌تی تاران تازه له ده‌رئه‌نجامی شۆڕشێک دروست بووه ، ڕیبه‌رێکی کاریزمای ئاینی هه‌یه که فه‌رمانێک ده‌توانێت به ملێون خه‌لک بجولێنێت هیوایه‌تی دروست کردنی ئه‌مپراتۆری ئیسلامی و رزگار کردنی سته‌م لێکراوانی جیهانه (به پێناسه‌ی خۆی) له هه‌مان کاتدا له ناو حکومه‌تدا که‌سانێکی لیبرال موسلمان بوونیان هه‌بوو که زۆرتر به دوای دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی لیبراڵ دیموکراسی و مافی مرۆڤه‌وه بوون به‌ڵام ده‌نگێکی کزیان هه‌بوو که هه‌ر به زوویی په‌راوێز خران هێزه چه‌په کانیش له که‌متر له دو ساڵدا ئاسهوارایان نه‌ما پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له لای رژیمی ئیسلامی مانای نه‌بوو ، ستمی میللی پیناسه نه‌کراوو بوو ، ده‌نگه‌کانی کوردستان ته‌نها یه‌ک پێناسه‌یان هه‌بوو ده‌ژه شۆڕش و به کرێگیراو
هێزه‌سیاسیه‌کان کوردستان . حیزبه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه کۆمهلێلک حیزبی ناسیونالیستی و چه‌پ بوون حیزبه گرینگه‌کان وه‌ک کۆمه‌ڵه و حیزبی دیموکرات تێکه‌ڵێکی ئایدولوژی مارکسی و ناسیۆنالیزمی کوردی بوون ، دیموکرات زۆرتر ناسیونالیست و کۆمه‌له به تۆخی مارکسیست بوو پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له‌شکرێکی ئه‌رته‌شی سووری کرێکارانی جیهان بوو!! و دیموکراتیش دژایه‌تی ئه‌مپریالیستی ئه‌مریکا له سه‌ره‌وه‌ی دروشمه‌کانی بوو!! ئاگری ئه‌م دروشمه زلانه خه‌لکی هه‌ژار و گه‌نجانی خوێن گه‌رمی کوردستان خۆشیان ده‌کرد ، جگه له مانه تێارێکی ئیسلامی ئه‌خوانی بوونی هه‌بوو به ناوی مه‌کته‌بی قورئان که زۆرتر ئیشیان دژایه‌تی کۆمه‌ڵه‌و خۆ گونجان بوو له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌ت که به هۆی جیاوازی ئایدولۆژییهوه هه‌ر زوو له گه‌ڵ رژێم نێوانیان تێک چوو، به‌توندی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه سه‌رکوت کران، له پاڵ ئه‌م هێزانه‌دا هیزێکی ئیسلامی نه‌ته‌ویی پچوکی وه‌ک خه‌بات و هیزێکی گومانوی وه‌ک سوپای رزگاری چالاک بوون ، هه‌روه‌ها کلکی ڕێکخراوه ئێرانییه‌کان وه‌ک فدائیان خه‌لک و توده وپهیکارو موجاهدینی خه‌لک بوونی چالاکیان هه‌بوو ، له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا جه‌ماوه‌رێکی زۆری شه‌خسیات و مه‌لای ئاینی و پیاو ماقووڵان ده‌وریان هه‌بوو که به شی هه‌ره زۆریان له گه‌ڵ به هێز بوونه‌وه‌ی حکومه‌ت پاڵیان به حکومهتهوهداو بوون به به‌شێک له هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵات
بۆ جه‌نگ ڕوویدا؟ ئه‌گه‌ر سه‌یری ژینگه‌ی هه‌ژار نشین ئه‌و ده‌می کوردستان بکرێ و ئه‌و هێزه‌سیاسیانه‌ی که له کوردستان بوونیان هه‌بوو به‌و دروشمه زلانهوه و له هه‌مان کاتیش‌دا تارانێکی پڕ له هێزی تووند رهو که هه‌موو جه‌مسه‌ره‌کانی سیاسه‌تیان داگیر کردبوو هیچ ڕێگایه‌ک بۆ دیالۆگ و له یه‌ک گه‌یشتن نامێنێته‌وه و بهیکدادان شتێکی حه‌تمیه لێره‌دا تاوانباری یه‌که‌می هه‌ر دوو لا خێڵی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات دار بوون جونکو جه‌ماوه‌ر به شێوازێک به سرابوونهوه که نه‌یان ئه‌توانی ده‌وریان هه‌بێت له پێش گرتن له شهر ، ناهومێدی له داهاتۆێکی باشتر ته‌نها یه‌ک ڕێگای هێشتبووهو ئه‌ویش جه‌نگ!!! بۆیه ده‌توانین بڵێن سروشتی کۆماری ئیسلامی له لایه‌ک و توند ره‌ویی و خه‌یاڵ پلاوی و خۆ به زل زانینی سه‌رانی کورد له گه‌ل هه‌ژاری و بێ‌کاری و نه‌بوونی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له کوردستان ده‌ستیان دایه ده‌ستی یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕێکی قورس و درێژخایه‌ن له کوردستان دا دروست بیت که هه‌ر چه‌ند شه‌ڕه‌که به‌و شێوازه‌ی پێشوو نه ماوه به‌ڵام ئاسه‌واری تا ئه‌م کاته‌ش له سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌ر به‌رده‌وامه
ده‌رئه‌نجامی شه‌ره‌که بۆ کوردستان ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه بۆ کوردستان زۆر خراپ بوو که ده‌توانین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه کۆیان که‌ینه‌وه
یه‌که‌م: پاکتاو کرانی یه‌ک جیل گه‌نج له کوردستان به شێوه جۆر به جۆره‌کان وه‌ک پاکتاوی جه‌سه‌دی و نه‌فسی و کز کردنی ده‌وریان له کۆمه‌ڵگا بۆ وێنه به هه‌زاران گه‌نجی به توانا و به جه‌ساره‌ت که ده‌یان توانی داهێنانی گه‌وره بۆ میله‌ته‌که‌یان بکه‌ن له به‌ره‌کانی جه‌نگدا یا شه‌هید کران یان نوقسان بوون و یان بوون به تاڕاوگه نشین ویان به‌شێکی گرینگ له ژیانیان له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا به سه‌ر برد جگه له‌وه‌ی که به هه‌زاران گه‌نجی کورد له سێداره دران و تیرباران کران ، کاره‌ساته که کاتێک خۆی به ته‌واوی پینیشیان ده‌دا که بزانین زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خوێنه‌وارترین و ڕۆشنبیرترن گه‌نجانی کورد له ناو ئه‌مانه‌دا بوون ئه‌وانه‌ش که چه‌ک هه‌ڵگر نه‌بوون یان له ئیش ده‌رکران و یان دورخرانه‌وه بۆ شوێنه‌کانی که ی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وریان له سه‌ر میله‌ته‌که‌یان نه‌مێنێ
دووه‌م: ویران بوونی به سه‌ددان گوند له کوردستان و زه‌رو زیانی مادی زۆر بۆ سه‌ر خه‌لکی سڤییل
سێهه‌م:زیاتر دواکه‌وتنی ئابوری کوردستان له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران به هۆی سه‌رف بوونی هه‌موو توانای ناوچه‌که چ حکومی چ مه‌ده‌نی له جه‌نگدا
چواره‌م : به هۆی جه‌نگ له گونده‌کاندا هه‌موو قوتابخانه‌کان داخران و جیلێکی نه خوێنه‌وار یان که‌م خوێنه‌وار له‌و گوندانه‌دا به‌رهه‌م هات که ئێستا ته‌منیان له نێوان 35 بۆ چڵ ساڵه که من بۆ خۆم بۆ هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه 3 ساڵی خوێندنم فه‌وتا
پێنجه‌م: دروست بوونی به‌دگومانی له ڕاده‌به‌ده‌ری ڕژیم به نیسبه‌ت کورده‌وه و توند بوونی تێڕوانینی ئه‌منیه‌تی حکومه‌ت له کوردستان که خۆی له نه‌کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری له کوردستان و ئیمکان نه‌دان به پسپورانی کورد بۆ گه‌شه‌دان به خۆیان له مه‌جاله حکومیه‌کان و وه‌رگرتنی پۆسته باڵاکان ده‌بینێته‌وه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که سه‌ر به خۆیشین به‌گشتی له پێش گرتنی سیاسه‌تێکی به‌رده‌وامی سه‌رکوتکارانه بۆ چاو ترساندن که ئێسته‌ش هه‌موو کوردستان به جاسوس و هێزی سه‌رکوت کار ته‌نراوه
ششه‌م: دروست بوونی شه‌ڕی براکوژی له نێوان خودی کورده‌کان به هۆی بێ‌توانا بوونیان له به‌رامبه‌ر ڕژێم و تاوانی شکسته‌کانیان ده‌خسته ملی یه‌کتری که پێشتر له مێژوی کوردستانی ئێران‌دا شه‌ڕی براکوژی به‌و شێوه‌یه نه‌بووه
حه‌وته‌م: بێ خاوه‌ن بوونی گه‌لی کوردستان و به شێوازێک که کوردستانی ئیران بێ رێبه‌ر و خاوه‌ن ماوه‌ته‌وه و ڕژێم به که‌یفی خۆی ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌کات
هه‌شته‌م: ئاواره بوونی به هه‌زاران له خه‌لکی سیڤیل بۆ ده‌ره‌ی ولات که نمونه‌ی که‌مپی ئه‌ڵتاش یه‌ک له‌وانه
تاکه ده‌ر ئه‌نجامی ئیجابی ئه‌م شه‌ره بۆ کوردستانی ئیران که ده‌توانین باسی بکه‌ین ناساندنی قه‌زیه‌ی نه‌ته‌ویی کوردستانی ئێران بوو به هه‌موو دنیا به‌ڵام به نرخێکی زۆر گران
نه‌خشه‌ی سیاسی ئێستای کوردستانی ئێران
به پاشه‌که‌شه‌ی هێزه ناسیونالیست و جهپهکانی کوردستان بۆ ناو قولایی کوردستانی باشور ئیستا ده‌توانین به‌م شیوازه باس له هیزه سیاسیه‌کانی کاریگه‌ر له سه‌ر کوردستان بکه‌ین که ده‌توانین بیکه‌ن به دوبه‌شه‌وه ناوه‌وه‌ی ئیران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران
له ده‌ره‌وه‌ی ئیران هیزه کوردییه‌کان دابه‌ش ده‌بن به سه‌ر ئوردوگا نشینه‌کان و کورده‌کانی هه‌نده‌ران و گریلاکانی پژاک له قه‌ندیل به داخه‌وه ئوردوگانشینهکان له بارودۆخێکی زۆر خراپ دان به هه‌زاران کورد ده‌یان ساڵه له ئوردوگاکانی کوردستانی باشور دان بێ هیچ چه‌شنه مافێکی وه‌ها که بۆ باسکردن بێت ئه‌غله‌ب بارۆدۆخێکی مادی زۆر خراپیان هه‌یه هه‌ر وه‌ها له لایه‌ن حکومه‌تی عیراق و هه‌رێمی کوردستانه‌وه جگه له مافی په‌نابه‌ری هیچ شتێکیان نه دراوتی نه مافی وه‌رگرتنی پاسپۆڕتیان هه‌یه‌و نه مافی دامه‌زراندن به گشتی وه‌ک دیل وان به ده‌ستی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانه‌وه هێج داهاتوێکی ڕون له‌و ئوردوگایانه چاوه‌ڕوانی ماڵ و مناڵیان ناکا سهرکرتایهتی حیزبه‌کانیش 30 ساله یه‌ک دروشم ده‌ڵێنه‌وه تا ئێستاش هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه به‌لام به نیسبه‌ت کورده‌کانی ئوروپاوه هه‌ر چه‌ند زۆربه‌یان مافی هاووڵاتی بوونی ئه‌و وڵاتانه‌یان وه‌رگرتووه‌و ده‌توانین بڵێین به به‌راورد له گه‌ل ئوردوگانشیناندا خۆشبه‌ختن به‌ڵام هه‌موو عوقدهکانی ئینشقاق و براکوژیان له گه‌ڵ خۆیان بردوه‌ته ئه‌و هه‌نده‌ران به شێوه‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت ناتوانن له یه‌ک به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیشدا له گه‌ڵ یه‌ک دانیشن هه‌ر به هۆی ئه‌وه‌وه ناتوانن کاریگه‌ری ئه‌وتۆیان له سه‌ر کوردستان هه‌بێت
به‌ڵام له ناوه‌وه‌ی ئێران
ده‌بێ بزانین هه‌ر چه‌ند کۆمه‌ڵه وو حیزبی دیموکرات خۆیان له پشت هه‌زاران شه‌هید حه شار داوه به‌ڵام به هۆی ئۆردوگا نشینی و ئه‌نواعی ئینشقاق له ناویاندا کاریگه‌ری پێشوویان لانی که‌م له سه‌ر به‌شێکی زۆر له خه‌لکی کوردستان نییه ، ته‌نانه‌ت بیر‌و بۆچۆن و تئورییه‌کانیان له 30 ساڵ له‌وه‌و پێش ده‌قی به‌ستوه به‌ڵام به هه‌رحال ده‌توانین بڵێین به هۆی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌وه و به تایبه‌تی ڕێبه‌رانی شه‌هیدی کارزمایی ده‌توانین ده‌ورێکی کز و لۆکالیان له کوردستاند بۆ دابنێنن که به هیچ شیوازێک له ئاستی ئه‌و ده‌وره‌دا نییه که خۆیان باسی ده‌که‌ن
هه‌روه‌ها دوای کز بونێکی زۆر ده‌توانین بڵێین ئیستا تا ڕاده‌یه‌ک مه‌کته‌بی قورئان هه‌ستاوه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌ک ئه‌ویش وه‌ک هێزێک که حیسابی گه‌وره‌ی له سه‌ر بکرێت ره‌نگ بی القائده ش توانیبێتیان هێندیک لایه‌نگر بۆ خۆیان له کوردستاندا دروست بکه‌ن به‌لام هێشا هێزێکی کاریگه‌ر نیین
پارتی کرێکارانی کوردستانیش له‌م ساڵانه‌دا پشتگیری هێزێکی به ناو پژاک کردوه که کورده ئێرانییه‌کانی پ ک ک هن بۆ ئه‌وه‌ی چالاکی له کوردستانی ئیران‌دا بکه‌ن هه‌رجه‌ند پژاک توانیویه‌تی ده‌ست بهاوێت بۆ هێندک ناوچه که کۆمه‌له و دیموکرات قه‌ت ده‌ستیان پێی نه گه‌یشتوه به‌لام پژاک به کرده‌وه وه‌ک به شێک له پ ک ک ئیش ده‌کات و فهراونی چالاکییه‌که‌ی به‌نده له سه‌ر پێوه‌ندییه ئه‌منییه‌کانی ئێران و تورکیا ، به کورتی پژاک هه‌ر چه‌ند له ناو لاوانی کوردستانی ئێران‌دا لایه‌نگری زۆره به تایبه‌تی له ناو ئه‌وانه‌ی که سنوری ده‌سکردیان له لای خۆیان تێپه‌ڕاندوه به‌ڵام هێشتا نه‌بوه‌ته ئه‌و هیزه‌ی بڵێین که خاوه‌ندارییه‌تی هه‌موو کوردستانی ئێران ده‌کات
جگه له‌مانه ئێستا له ده‌ر ئه‌نجامی پێشکه‌وتنی له ڕاده به‌ده‌ری کوردستانی ئێران له بواری ڕۆشنبیری دا و بوونی به ده‌یان زانکۆ‌و ناوه‌ندی خوێندنی باڵا له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان جیلێکی بیرمه‌ند به‌ڵام په‌رته‌وازه له کوردستانی ئیران‌دا بوونی هه‌یه که به چاوی ره‌خنه‌وه له هه‌موو شت ده‌روانێت جیلێک که به‌شێکی بچوکیان له گه‌ڵ رفورم خوازه‌کانی ئێران‌دا ئیش ده‌که‌ن به ئامانجی سه‌رخستنی قه‌زیه‌ی میله‌ته‌که‌یان ،یان له گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دا بۆ به‌رنگاری له مافه‌کانی مرۆڤ خه‌ریکی تێکۆشانن ئه‌م به شه زانستی و واقع بین و کاریگه‌رن و هه‌ر وه‌ها هه‌ڵگری هوشیاری نه‌ته‌ویین به‌لام هێشتا نه‌بوه‌ته ته‌یارێک که بکرێت حسابی سیاسی گه‌وره‌ی له سه‌ر بکرێت چونکو به شێوازی دورگه‌ی بچوک بچوک ئیش ده‌که‌ن و نه‌بونه‌ته هه‌لگری یه‌ک وتار هه‌ر چه‌ند جار‌و باریش توانیویانه شه‌قامی کوردی بشڵه‌ژێنن وه‌ک ئه‌وه‌ی که بۆ شوانه‌ی قادری کردیان.
ده‌رئه‌نجام: به کورتی ئێستا له کودستانی ئێران هیچ هێزێکی کاریگه‌ر که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو کوردی ئێران بکات بوونی نییه ئه‌وه‌ی هه‌یه هندێک ته‌یارو حیزبی بچوک بچوکن که هه‌ر یه‌که‌ی نوێنه‌رایه‌تی به شێکی بچوک له کۆمه‌لگای کوردی ده‌که‌ن که به داخه‌وه هیچ جه‌شنه هه‌ماهه‌نگی و هاوکارێکیش له نێوانیاندا نییه هێنده سهرقاڵیشن به خۆیانه‌وه که سه‌ریان ناپرژێته سه‌ر سه‌رخستنی دۆزی کورد له کوردستانی ئێران
http://hossien.tk
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست