نامەیەك پڕ لە مەتح و سەنا بۆ جەلال تاڵانی.؟
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
1541 بینراوە
وەك ئاشکرایە لە مێژوی کوردو هەمو شۆڕشەکانیدا گەلی کورد لە پێناو خاکە داگیرکراوەکەیدا قوربانی بێشوماری داوە بە هەمو شێوەیەك بە ڕوی داگیرکەراندا وەستاوەتەوە . تا وەك گەلانی سەر ڕوی زەوی هەناسەیەك پڕ بە سینگی خۆی هەڵمژێ و ئازادیو سەر فرازی بۆ نەوەکانی داهاتوی بێنێتە دی . لەم پێناوەدا هەر چینێك لە چین و توێژەکانی کورد لەلای خۆیەوە لە هەوڵو کۆشش دابوە بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئازادیە و ڕزگار بون لە ژێر دەستەیی چەوساندنەوە. پێشمەرگە بە دیفاع کردن وگیان فیدای و. ڕوناك بیرو مێژو نوسان بە وتارو لێکۆڵینەوەو بابەتە پڕ بایەخەکانیان و ڕاست کردنەوەی هەڵە و کەم و کوڕیەکان. شاعیران بە شیعرو هۆنراوەکانیان بۆ مەبەستی هاندانی کیژو لاوانی نیشتمان پەروەر بۆ پارێزگاریکرن لە کوردو کوردستان و دۆزە ڕەواکەی. جا هەر کەسێکی کە زۆڵە کورد نە بوبێ و عەشقی ئازادی و سەر بەخۆیی کوردو کوردستانەکەی بوبێ لای خۆیەوە کەم تا زۆر هیمەتێكی نواندوە. جا ئە و کە سە ئازادی خوازانەی کورد لە لایەن داگیر کەرانی کوردستانەوە توشی دەیان ماڵ وێرانی و ئاوارەیی و زیندان وکوشتن و سوکایەتی پێکردن بونەتەوە. ئەوە تەنها لە پێناوی سەر بەخۆبونی کورد وەك نەتەوەیەك . کەچی لە بەد بەختی کوردان چەندین کەسی زۆڵە کوردی وەك جەلال و مەسعود نیشتمان هەڕاج دەکەن. لە مێژوی سەر شۆڕیاندا دەیان لاوی ئەم نیشتمانەیان بە ناوی ئازادی کوردو کوردستانەوە بە کوشتن داو کردیانە قوربانی گیرفان و نیازە گڵاوەکانیان . من دەپرسم ئەگەر سەر بە خۆبونی کوردستان خەونی شاعیرانەیە .؟ ئەی جەلالی دەڵاڵ و کورد فرۆش چەندین ساڵە بۆ بە قسەی لوس و باریك لاوانی کورد بە کوشتن دەدەی هەی ناکەس بەچە نەعلەت لە وشیرەی کە خواردت ؟ تۆو مەسعود کە جگە لەوەی دەڵاڵێکن بۆ هەڕاج کردنی خوێنی کوردو فرۆشتنی خاکەکەی چیترن .؟ تۆ بە و گوزارشتەت کە کردت هەوڵ و کۆشش و ئاواتی لە مێژینەی هەزاران پێشمەرگەو کیژو لاوو شاعیران و نیشتمانی پەروەری ئەم کوردستانەت کردە خەونی شاعیرانە ؟ دەك لەوە سوك و سەلیمتر بیت وەك هەمیشەش هەر سوکو سەلیم بویت. دیارە تا ئێوەی نیشتمان فرۆش دەسەڵاتتان لە دەستدا بێت سەر بەخۆ بونی کورد خەونی شاعیرانەیە. چونکە ئێوە کە شەرەفتان نیە و خۆفرۆش و نیشتمان فرۆش و پارە پەرستن تەنها بۆ هەڕاج کردنی کوردستان دروست بون . (.......)(......) :
چونکە تۆ زۆڵە کوردی ئیمانت هەر ئانەیە
دەوڵەتی کوردی لای تۆ خەونی شاعیرانەیە