ئەرێ كەى ئەم مەلا بەختیارەو سایتەكەى واز لە درۆ دەهێنن ؟
Wednesday, 07/04/2010, 12:00
درۆ كردن بۆ چەواشە كردنى خەڵك لاى جەلالیەكان گەیشتۆتە ئەو ئاستەى تەنها بۆ چەواشە كردن و شاردنەوەى عەیب و عارەكانى خۆیان پێنان شەرم نیە هەرچى بیانەوێت ئەیكەن , یەكێتى تا ئەو ڕۆژەى خاوەنى ئەم جۆرە كەسانە بێت وەزعى زۆر لەمە خراپ تر ئەبێت , جەلالیە دۆڕاوەكان ئەوەى بە دەستیانەوە ماوە تەنها ئەو درۆیانەیە بۆ هەڵسوڕاوانى گۆڕانى دەكەن , هەر لە سایتەكەى مەلا بەختیارو درۆنامەكانى جەمال عبداللەوە كە پڕیەتى لە هۆنینەوەى ئەو درۆیانەى كە دەیخوێنیتەوە پێكەنینیشت پێى نایەت , لەو سایتە خەجاڵە ت بارەى كە مەلا و ژن براكەى لێى ئەخوڕن درۆیەكى زۆر لۆكى تیا دابەزیوە بە ناوى (ناكۆكی دهكهوێته نێو سهركردهكانی كۆمپانیای وشه و چهند سهركردهو كادیرێكیش كۆمپانیاكه بهجێدههێڵن و بهرهو ههندهران بهرێدهكهون) و (عومهری سهید عهلی و چهند سهركرده و كادیرێك كۆمپانیاكهیان بهجێهێشتووه. عومهری سهید عهلی دهستبهجێ كوردستانی به جێهێشتووه و بهرهو سوید كهوتۆته رێ) پێتان سەیر نەبێت ئەم جەلالیانە لە درۆدا شەرم لە هیچ ناكەن , گوێ بە هیچیش نادەن ئەمە یەكەم جاریشیان نیە و دەیان جارى تر هەر لەم سەرەنوێلكى درۆ خانەوە درۆى لەمە خراپتریان بۆ هەڵسوڕاوانى گۆڕان كردوە , هەر چەند سەعاتێك بڕى كردوە و بۆتە بڵقى سەر ئاو , كاك عومەرى سید على یەكێك لەو كەسە هەڵسوڕاوانەى گۆڕان و ئەم میللەتەیە كە نیوەى لاشەى خۆى لە شەڕى بەعسدا بەخشیوە بە كورد , ئەم پیاوە لاى ئێمە و خەڵكى ئەم شارە جێگاى ڕێزو تەقدێرێكى زۆرە , ئەم پیاوە تەنها لاى ئێوە ڕێزى نیە , ئەگینا لاى هەموو هەڵسوڕاوانى گۆڕان جێگاى ڕێزێكى زۆرە , ئەوە پەروەردەو ڕەوشتى هەڵسوڕاوان و كادرانى گۆڕان نیە شەڕبكەن و قسەى بەرزو نزم بەیەكتر بڵێن , بەتایبەتیش بەرامبەر بە كاك عومەر سیدعلى , ئەوە ڕەوشت و پەروەردەى ئێوەیە ئەوەى لەگەڵتان نەبوو قسەى پێ دەڵێن ئەگەر هەرچیەك بێت بەڵام خائین كوڕى خائین بێت بەس لەگەڵ ئێوە بێت ڕێز لێ گیراوە , لاى ئێمە ڕەخنە هەیە بە زمانى گوڵ نەك جنێو و شەڕ و مل شكاندنى یەكتر وەكو ئەوەى ئێستا ئێوە و هاوپیشەكانتان ئەیكەن , كاك عومەر سەفەرى كردوە بەڵام نە عاجز بوە و نە كەسیشمان لەو ئاستەداین بەرامبەر بەو تێكۆشەرە ئەو جۆرە قسانە بكەین , كاك عومەر بەس خۆشى ڕۆیشتوە , ئەو جۆرە پەروەردەیە هەر لە ئێوە جوانە , ئەوە هەر لە ئێوە ئەوەشێتەوە كە بەرامبەر برادەرەكانى خۆتان بیكەن , ئابەم جۆرە كارانە گەرەكتانە دۆڕاندن و تێك شكاندنەكانى هەولێرو سلێمانى و دهۆكتان لە بیر ئەندامەكانتان بەرنەوە , ئێوە بڕۆن ناو ماڵەكانى خۆتان خاس بكەنەوە ئەو كاتەوە بیر لە خەڵكى تر بكەنەوە , واز لەو جۆرە درۆ و دەلەسانە بهێنن , ئەمە هیچ بۆئێوە سەوز ناكات , ماوەیەكى تریش كاك عومەر بە سەلامەتى ئەگەرێتەوە و درێژە بە كارى خۆى ئەدات لەناو گۆِڕاندا , ئەو كاتەش ڕووڕەشى بۆ ئێوە ئەمێنێتەوە , ئەبێت تا ماون خەو بەوە وە ببینن هەڵسوڕاوانى گۆڕان و تێكۆشەرانى گردەكە بەینیان تێك بچێت قەت ئەوە نابینن ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست